٨\٧\٢٠١٦
دیموكراسی له
تیۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
- بەشی
دە -
كوموونیسته‌كان و كاپیتالیسته‌كان وه‌ك یه‌ك كۆمه‌ڵگا ده‌چه‌وسێننه‌وه
و هه‌وڵی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه ده‌ده‌ن
و هه‌وڵ و هیمه‌تی خۆیان بۆ بنده‌سته‌كردنی كۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ و
تێده‌كۆشن كه كۆمه‌ڵ له پێناو مه‌به‌ست و ئامانجی سیاسیی و ئابووریی
خۆیاندا به‌كار بهێنن. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، چه‌مك و
سیسته‌می چه‌وتی ئابووریی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی و كۆموونیستی له
چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاماژه‌یه‌دا جێ ده‌گرن، چونكه پێناسه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتخوازییان
له‌نێو بازنه‌ی ئه‌م هێماگه‌له‌دا خۆڕێك ده‌خه‌ن. ئاریتما موحه‌ممه‌دی
به‌ڵێ ئیستاش كوومونیسته‌كانی كوردستان پێیان وایه كه ده‌بێ كۆمونیسم
پێش ناسیۆنالیسم جێگیر بكرێت، چونكه ئه‌وان كۆمونیسم به گرینگتر له
ناسیۆنالیسم پێناسه ده‌كه‌ن، ئه‌وه له كاتێك دایه كه ماركس خاوه‌ن
هزری كومونیسم و سوسیالیسم پێی وابوو كه هه‌نووكه له ئه‌ورووپا
قۆناغی ناسیۆنالیسم تێپه‌ڕ بووه و ئیتر پێویسته كه كۆمه‌ڵگا ببێته
كۆمه‌ڵێكی بێ چینایه‌تیی و پێویسته جیاوازیی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا
بنبڕ بكرێت و نه‌مێنێت. سۆسیالیست و كۆموونیسته‌كانی ئه‌ورووپا پاش
شۆڕشی پیشه‌سازیی یه‌كه‌م و دووه‌م پێیان وابوو كه ناسیۆنالیسته‌كان
له‌لایه‌ن كاپیتالیسته‌كانه‌وه هزریان داگیر كراوه و باییخ به
پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه ناده‌ن، چونكه ناسیۆنالیسم كه ورووژێنه‌ری هه‌ستیی
نه‌ته‌وه‌یی و بزاڤی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ باییخ و گرینگیی به
هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه زمان و مێژوو و خاكی هاوبه‌ش
پێكه‌وه گرێیان ده‌دات و ده‌یانبه‌ستێته‌وه، بده‌ن. ناسیۆنالیسم كه
هه‌ڵگری چه‌مكی كیانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر باییخ به هه‌موو
چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌دات و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی درووشمدا
بیهێڵه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی چه‌مكی
خۆیدا ڕاستگۆ نییه یانخود وه‌ك كوموونیسته‌كان ده‌یانوت ئه‌وه هزریان
له‌لایه‌ن كاپیتالیسته‌كانه‌وه داگیر كراوه و سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات
هه‌موو شتێكی له‌بیر بردوونه‌ته‌وه.
له ڕاستیدا ناسیۆنالیسته‌كانی ئه‌ورووپا له‌و سه‌رده‌مه‌دا له لیبڕاڵ،
سه‌رمایه‌دار و ده‌ره‌به‌گه‌كان پێك ده‌هاتن و ئه‌وانیش باییخیان به
ژیانی كرێكاران و چینوتوێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌ده‌دا كه
بارودۆخی ئابوورییان دژوار بوو و له دۆخێكی ئاڵۆزدا ژیانیان تێپه‌ڕ ده‌كرد.
بۆیه كۆموونیسته‌كان و سۆسیالیسته‌كان پێیان وابوو كه ئه‌مه ته‌نیا
درووشمه و هێنانه‌ئارای پرسی ناسیۆنالیسم هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به
مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه گرتن بووه. چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر
ئه‌و بڕوایه بوون كه ئیستا زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا خاوه‌ن
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن، كه‌واتا با ئیتر باییخ به ژیانی و
گووزه‌رانی كرێكاران، هه‌ژاران و چینوتوێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا بده‌ین.
به‌ڵام ناسیۆنالیسته‌كان كه به‌شێكی زۆریان له پێكهاته‌ی كاپیتالیسته‌كان
بوون پێیان وابوو كه له یاسادا مافی هه‌مووان له‌به‌رچاو گیراوه و
هه‌ركه‌س به پێی هێز و وزه‌ی خۆی ده‌توانێ له وه‌رگه‌ڕخستن و ده‌ستخستنی
سه‌رمایه‌دا ڕۆڵ بگێڕێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه یاسا
مافی هه‌ژاران و كرێكارانی پاراستووه و له چوارچێوه‌ی یارمه‌تییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا پێداویستیه‌كانیان دابین كراوه و حوكوومه‌ت هه‌موو
شتێكی بۆ ته‌رخان كردوون.
واتا كوومونیسته‌كانی ئه‌ورووپا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو كه
ده‌بێ پێش كۆموونیسم ده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێت و پاش دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وا پێویسته كه كوومونیسم وه‌ك چه‌مك و
پڕۆژه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا جێ بكه‌وێت. ئامانج و پڕۆژه‌ی ئه‌وان له‌مه‌ڕ
جێخستنی چه‌مك و پڕۆژه‌ی كوومونیسم باشتركردنی ژیانی چینه هه‌ژارنشینه‌كانی
كۆمه‌ڵگه بوو و ئه‌و چه‌مك و پێواژۆیه‌ش تاییبه‌ت به پاش درووستبوونی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوو. چونكه ژیانی تووێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌ورووپی له پاش سه‌ده‌ی دووانزه‌وه هێدی هێدی به‌ره‌وباشتربوون
ڕۆییشتبوو و له ده‌سپێكی سه‌ده‌ی شانزه و حه‌ڤده‌دا باشترببوو و پاش
شۆڕشی پیشه‌سازیی یه‌كه‌م و دووه‌میش ژیانی چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئه‌ورووپا گۆڕانكاریی قووڵی به‌خۆیه‌وه بینیی و هاتنی چه‌مكی
كوومونیسمیش به‌رهه‌می گۆڕانكارییه قووڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپیی
بوو، به‌تاییبه‌ت كاتێك كه چه‌رخی پیشه‌سازیی كه‌وته‌كار و خه‌ڵك له
گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان كۆچیان كرد و له كارگه‌كاندا ده‌ستیان
به‌كاركردن ده‌كرد. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی قووڵی له گونده‌كان و به‌تاییبه‌ت
له كه‌رتی جووتیارییدا ساز كردبوو، هه‌رچه‌ند دواتر كه‌رتی جووتیارییش
به پیشه‌سازیی كرا، به‌ڵام كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر
له جووتیاران دانا و زۆربه‌یان چوونه ڕیزی هه‌ژاران و بێكارانه‌وه.
به‌ڵام له درێژماوه‌دا كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی به‌پیشه‌سازییكردنی
كه‌رتی جووتیاریی به‌ده‌ركه‌وتن.
ئه‌مه‌ش به ده‌رفه‌تێكی باش بۆ كاپیتالیسته‌كان پێناسه ده‌كرا و ئیتر
ده‌ستیان به چه‌وساندنه‌وه‌ی چینه كرێكارییه‌كان كرد و تا دره‌نگانی
شه‌و كارییان پێ ده‌كردن و مووچه‌كانیشیان له ئاست ئه‌و كاتژمێره
كارییانه‌دا نه‌بوو كه ده‌بووایه كارییان بكردایه. هه‌روه‌ها ژیانی
شلوومنشینه‌كانی نزیك له كارگه‌كان و نه‌بوونی هه‌وای پاك كۆمه‌ڵگه‌ی
بێزاركردبوو و خه‌ڵكیش به‌وهۆیه‌وه به ده‌یان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
تووشببوون. ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه ده‌یان ساڵ درێژه‌ی كێشا، به‌ڵام له
ئاكامدا حوكوومه‌ت هه‌وڵی باشتركردنی ژیان و گووزه‌رانی كرێكارانی دا،
(به‌شێكی زۆر له كرێكاره‌كان له منداڵان و كچانی كه‌مته‌مه‌ن و خوار
دووانزه ساڵ پێك ده‌هاتن)، به‌تاییبه‌ت ئه‌و كاته كه ڕێكخراوه‌ی
تاییبه‌ت به كرێكاران دامه‌زران و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان ده‌ستیان
به خه‌باتی چینایه‌تیی كرد، ئیتر حوكوومه‌ت كاتژمێره‌كارییه‌كانی كه‌م
كرده‌وه و یاسای تاییبه‌ت به دۆخی كرێكارانی په‌سه‌ند كرد و مافه‌كانی
له چوارچێوه‌ی یاسادا چه‌سپاند و هه‌وڵی پاراستی مافه‌كانیانی دا، هه‌ر
ئه‌مه‌ش هۆكاری كاڵبوونه‌وه‌ی بۆچوونه ماركسیستییه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگای
ئه‌ورووپییدا بوو.
به‌ڵام كۆموونیسته‌كانی كوردستان به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی، سیاسیی و
كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و دۆخه‌ی كه كۆموونیسم و سۆسیالیسمی تێدا له دایك
بوو، هاتن باسی دوایین قۆناغی جێبه‌جێ كردنی كۆموونیسمیان كرد. ئه‌وه
له‌كاتێك دابوو، كه خوێندنه‌وه‌ی سۆسیالیسم و كۆمۆنیسم له پاش هاتنه
كایه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازیی یه‌كه‌م و دووه‌م هاوپێچكراوی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی و ناسیۆنالیسم بوو.
واتا پڕۆژه‌ی كۆمۆنیسم و سوسیالیسم بۆ قۆناغی پاش ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
ئاماده كرابوو و له ئه‌ورووپاش له‌پاش درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
چالاك كرا و هه‌وڵی چوونه بوواری جێبه‌جێكردن و جێگیركردنی درا. به‌ڵام
دانیشتووانی ئه‌ورووپا زۆر زوو له چه‌مكی كوومونیسم گه‌ییشتن و
ئیزنیان به‌و چه‌مكه نه‌دا كه ڕیشك له‌نێو كۆمه‌ڵی ئه‌ورووپیدا بچه‌قێنێت.
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چه‌مكی كوومونیسم دانا و خۆری ئه‌و
پێواژۆیه‌ش به‌ره‌و ئاوابوون ڕۆییشت، به تاییبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه
ڕوون بووه‌وه كه كۆموونیسته‌كان ده‌یانهه‌وێت له ڕێگای شۆڕشی
كوومونیستییه‌وه، یانخود به كووده‌تا كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و
له چه‌كوسولڤاكیا جێبه‌جێكرا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن، لێره‌دا
به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه هه‌ردوو چه‌مكی كاپیتالیسم و كوومونیسم له
بنه‌ڕه‌ته‌وه به ئامانج و مه‌به‌ستی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات
هاتوونه‌ته كایه‌وه. تاكه هۆكاری كه‌وتنه قه‌یرانی ئه‌و دوو چه‌مكه‌ش
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا بۆ زێده‌خوازییه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها
كاپیتالیسم و كوموونیسمیش له خزمه‌ت كۆی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بوون،
به‌ڵكوو یه‌كێكیان كۆمه‌ڵێكی بچووكی به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یاند و ئه‌ویتریشیان
ده‌ستی چینێكیتری بۆ هه‌میشه به سه‌رمایه‌وه گرێ ده‌دا. بنه‌مای هه‌ر
دوو چه‌مكیش گرێدراوی بیری سه‌رمایه‌داریی، ده‌سه‌ڵاتخوازیی و خۆسه‌پاندنی
سیاسیی و كاپیتالیستیی بوو. چونكه هه‌ردوو چه‌مك باییخیان به سه‌رمایه
و ده‌سه‌ڵات ده‌دا، به‌ڵام به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز.
كوموونیسته‌كان درووشمی ئه‌وه‌یان به‌رز ده‌كرده‌وه كه ژیانی
كرێكاران و هه‌ژاران باشتر ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌تی كرێكاریی ساز ده‌كه‌ن،
به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆموونیسمیان تێدا گیرسایه‌وه و گه‌شه‌یان
پێكرد دۆخی ئابووریی و ژیان و گووزه‌رانی كرێكاران و هه‌ژاران ئاڵۆزتر
بوو و سه‌ركرده‌كانی حیزبی كۆموونیسم له كۆریای باكوور، كووبا و
وڵاتانی دیكه‌ی كوومونیستیی جمه‌گه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیان بۆ هه‌میشه
بۆ خۆیان دابڕیی و مافی به‌شداریی كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له چینه‌كانی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت له كرێكارانیش سه‌ند و له به‌شداریی
سیاسیی دووریانخستنه‌وه. له وڵاتانی سه‌رمایه‌دارییش كه‌سێ كه خاوه‌ن
سه‌رمایه نه‌بێ مافی به‌شداریكردنی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا نییه،
یانخود ڕێگره‌كان هێنده زۆرن كه ته‌نیا كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه ده‌توانن
هه‌وڵی به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بده‌ن. واتا ئه‌وه سه‌رمایه‌یه
كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ده‌گێڕێت.
چونكه كه‌ره‌سته‌كانی پێوه‌ندییگرتنی وه‌ك مێدیا و تێڤێ و ڕۆژنامه‌كان
له‌ژێر كاریگه‌ریی چه‌مكی سه‌رمایه‌داریدان و بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و كه‌ره‌ستانه
و لۆبیكردن پێویست به سه‌رمایه‌ی زۆر ده‌كات كه ته‌نیا له ئۆده و
ده‌سه‌ڵاتی كه‌سانی سه‌رمایه‌دار و كاپیتالیست دێت.
___________________________________
بەشی
نۆ:
www.emrro.com/dimukrasiyle9.htm
بەشی
هەشت:
www.emrro.com/dimukrasiyle8.htm
بەشی
هەفت:
www.emrro.com/dimukrasiyle7.htm
بەشی
شەش:
www.emrro.com/dimukrasiyle6.htm
بەشی
پێنج:
www.emrro.com/dimukrasiyle5.htm
بەشی
چوار:
www.emrro.com/dimukrasiyle4.htm
بەشی
سێ:
www.emrro.com/dimukrasiylet3.htm
بەشی
دوو:
www.emrro.com/dimukrasiylet2.htm
بەشی
یەک:
www.emrro.com/dimukrasiylet.htm
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|