دڕندایەتی
ئیسلامی''میانڕەو''
لە (نموونەی تورکیا)

سەلام عەبدوڵڵا
خەڵکی کوردستان ئەزموونێکی تێروتەسەلی هەیە لەگەل حکومەتەکانی تورکیا،
بۆ نموونە:
حکومەتی ملیتاریستی جەنەڕاڵ ئێڤرین، دانی بە بوونی وەڵات و مرۆڤی
کوردستانی، دانەنا؛ بەهەمان شێوە،حکومەتی سۆسیال دیموکراتی"هەڤاڵ"
پۆلەند ئەجەڤید، بوونی کێشەیەک بەناوی مافی چارەنووسی گەلی کوردستان،
بەڕەوا نەدەزانی و ئێستا حکومەتی تەیب ئۆردوگان و حزبەکەی(دادوەری و
گەشەپێدان)کە حزبێکی ئیسلامی"میانڕەو"ە، بە کردەوە وەک کەمال ئەتاتورک
و دەوڵەتی عوسمانی، رەفتاردەکات. ئەوەی ئەم دەوڵەت و حزبە تورکییە
جیاجیانە کۆدەکاتەوە، ئەقڵییەتی راسیستی و ملیتاریستییە، بۆیە سەرەڕای
جیاوازییان، لەبەرامبەر مەسەلەی داخوازی رەوای کوردستانیان، تەنها بە
ئاگر و ئاسن وەڵامیان داوەتەوەو دەدەن و هەڕەشە و بۆردومانکردنی
دانیشتوانی تسیڤیلی دێهاتەکانی سەرسنوور، نموونەیەکی لەبەرچاوەو
ئەمجارەیان ناوی پاڵەوانی خوێڕشتن و کاولکردنی کوردستان، ئیسلامی
میانڕەوە، واتە ئەو ئیسلامە کە عەلی باپیر(ئەمیری کۆمەڵەی
ئیسلامی)نامەی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی برا
موسڵمانە"میانڕەوەکەی"(تەیب ئۆردوغان) لە هەڵبژاردن، ئاراستەکرد!((چ
جیاوازییەک لەنێوان قاعیدەو ئیسلامی میانڕەو لەبارەی خەڵکی کوردستان
هەیە؟))
ئەمە یەکەم و دوا لەشکرکێشی سوپای(فتوحات)ی تورکیا بۆ کوردستان نیەو تا
ئەو رۆژە یان گەلی کوردستان بە هێزی چەک مافەکانی دەستەبەردەکات یان
هێزە کۆمونیست و دیموکراتە رەسەنەکانی ئەو وەڵاتە، دەسەڵات بەدەستەوە
دەگرن، بە پێچەوانەوە، لەشکرکێشی یەک لەدوا یەکی ژێرکەوتوو، بەردەوام
دەبێ.
ئیمڕۆ گەلی کوردستان لەناوەوەو لە دەرەوە مارشی چارەسەرێکی ئاشتیانە
دەکات و(پ.ک.ک)ش ئاگربەستی یەکلایەنەی راگەیاندو حکومەتی کوردستانیش
رێگای چالاکی دیبلۆماتی گرتووەتەبەر، بەڵام"برا موسڵمانەکەمان"ئیمڕۆ بە
گیانێکی(فتوحاتی) وەڵاممانی دایەوەو لە کەناڵەکانی تەلەفزیون زەوی و
رەزی سوتێنراوی جووتیارانی کوردستان، پیشاندران، ئەمە مانای وایە کە
ئیسلامییە "میانڕەو"کانیشیان وەک سەددام کار بە سورەتی(واعدوا لهم ما
استگعتم من دبابات و مدرعات و گائرات و مدافع و سکاکین...)دەکەن!
نا! چەندە ئەم لەشکرکێشییە زیانی گیانی و ماڵی زۆر لێ دەکەوێتەوە، لێ
بە هەمان ئەندازە، سوودێکی زۆری هەیە: بەجیهانیکردنی کێشەی گەلی
کوردستان، یەکگرتنی چەوساوەکانی کوردستان، چەوساوەکانی کوردستان زیاتر
تێدەگەن کە دەسەڵاتی سیستێمی دراو، ناتوانێت چارەسەری کێشەکەی بکات و
لەدواییشدا رەوایەتی بە هێزە شیوعی و دیموکراتە رەسەنەکان دەداو پایەی
ئاین دەلەرزێنێ!
dwaroj@yahoo.de
ژمارەی پەیوەندی:
07701929872
|