١٢\١\٢٠١٠ دوو بانگه‌واز بۆ شیوعییه‌کانی کوردستان.
فه‌هد گرده‌وانی بانگه‌وازی ژماره یه‌ک.
حیزبی شیوعی هه‌رده‌م وه‌کو ئۆپۆزیسون جوانه و جه‌ماوه‌ر له ده‌وره‌ی کۆده‌بێته‌وه . هه‌رده‌م پشت له جه‌ماوه‌ر ده‌کات کاتێک ده‌بێته به‌شێک له ده‌سه‌ڵات . خۆی سڕ ده‌کات له‌باوه‌شی ده‌سه‌ڵات دا . ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستان که به‌رهه‌می کوردستانیان بۆخۆیان دابه‌ش کردووه وله‌سه‌ری ده‌ژین ده‌وڕیکی زۆر خراپیان بینیووه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی به زه‌وی وسه‌رمایه و پاره و موچه . ئه‌و ده‌رده پیسه نابێت شیوعیه‌کان بگرێته‌وه و ببنه فه‌رمانبه‌ری ئه‌و حیزبانه و له پێناوی گیرفانیان ئایدولۆژیای شیوعیاتی له‌بیر‌بکه‌ن . ده‌بێت هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر هه‌ر پیرۆزتربێت له به‌رژه‌وه‌ندی تاقه‌که‌سی که شیوعیه‌کان لێی بێبه‌رین . ئه‌و دوو حیزبه به پاره توانیان گورجێکی گه‌وره له حیزبه‌کانی کوردستان بده‌ن و لاوازیان بکه‌ن که ئه‌مه‌ش له‌هیچ سیسته‌مێکی سه‌ر رووی زه‌وی نی یه، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌و شێوه‌یه سامانی ولات دابه‌ش بکات و بۆ کرینی ده‌نگی خه‌ڵکی بڵاوی بکاته‌وه . ئه‌و حکومه‌ته ده‌بیت بۆدجه‌ی حیزبه‌کان به‌گوێره‌ی ئه‌ندامان وچاڵاکی یه‌کانی حیزبه‌کان دابه‌ش بکات ، نه‌ک حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌خێو بکات هه‌روه‌کو ئێستاش هه‌ردوو حیزب حکومه‌ت وپه‌رله‌مان به‌خێو ده‌که‌ن . وه‌زیری دارایی ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرای بکات موچه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی حیزبه‌کان و سه‌رۆکوه‌زیر و وه‌زیره‌کان چه‌نده و له کوێ موچه وه‌رده‌گرن . سیسته‌می ده‌وله‌تی ده‌بیت ئه‌وه یه‌کسان بکات کی فه‌رمانبه‌ر وکرێکاری دڵسۆزه له کاره‌که‌ی نه‌ک مشه‌خۆری حیزبی بێت و هیچ سوودیکی بۆ ده‌وله‌ت نه‌بێت وکه‌چی له ده‌وله‌تیش بخوات و به درۆ موچه‌ی هه‌بێت . ئه‌ندامی حیزبی پاره‌ده‌داته حیزب و ئابونه ده‌دات نه‌ک ده‌ست پانبکاته‌وه له حیزب .
ئه‌و دوو حیزبه سیسته‌می حکومه‌تی کوردستانیان بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵ
کردووه هه‌ر بۆیه کادیره‌کانی حیزبیان هه‌تا بن ملیان گه‌نده‌ڵ و دزن
، کێ ئه‌و خانووه گه‌ورانه و زه‌وی یانه‌ی دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ئه‌و
حیزبیانه و به‌که‌یفی خویان تیدا ده‌ژین . پارێزگاری سلێمانی و هه‌ولێر
و دهۆک به‌چ هه‌قێک زه‌وی کوردستان دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر خه‌لکی پارتی
و یه‌کێتی . شه‌هیدانی حیزبه‌کانی تر کامانه‌ن که بوونه خاوه‌ن خانوو
. بۆ شه‌هیدانه‌ی هه‌ردوو حیزب له شه‌هیدانی تر زیاتربێت . ئه‌وانه
کێن که قیه‌م و پله بۆ شه‌هیدان داده‌ڕێژن . چۆن ده‌بێت له‌هه‌مان ده‌زگای
شه‌هیدانی کورد و کوردستان {شه‌هیدی} کۆنه جاش و کۆنه به‌عسی و شه‌ڕی
براکوژی موچه وه‌ربگرن . هه‌نووکه ئه‌ی بێریزی نی یه به‌ناوی شه‌هیدیش
ده‌کرێت . ئه‌وکه‌سانه‌ی جاران له‌به‌ره‌ی دوژمن کاریان ده‌کرد چۆن یه‌کسانیان
کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که ژن و منداڵ و که‌سوکاریان کرده
قوربانی بۆ نیشتمان . ئه‌و بازرگانانه چه‌ندیان له‌سه‌ر حیسابی حیزب
بوونه بازرگان و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان کردوه به‌رژه‌وه‌ندی
گیرفانیان . ئه‌و که‌سانه چۆن له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بوونه ملیونێر و
شاپ شاپانێ به دۆلاری کوردستان ده‌که‌ن . کێ له‌وانه ده‌پرسێته‌وه
که که‌سوکاری کادیری حیزبی و کوڕی سه‌رکرده‌کان بێ ئیحترامی به یاسا
ده‌که‌ن . ئه‌وانه کێ ده‌رباره‌یان ده‌نووسێت و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر
ده‌کات . گه‌لۆ ده‌بێت شیوعیه‌کانی کوردستان بن ئه‌و ده‌نگانه له‌ناو
جه‌ماوه‌ر به‌رزبکاته‌وه و بیخاته سه‌ر شه‌قام و رووی ده‌سه‌ڵاتی پێ
ڕه‌ش بکات . حیزبی شیوعی ده‌بێت داوای بوونی ئاو و کاره‌با و خواردن
بکات بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تی کوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته
به‌شێک له گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت ده‌بێت ببێته خاوه‌ن هه‌ڵوێست .
بانگه‌وازی ژماره دوو.
له‌پاش ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 حزبی شیوعی که بووه ته‌ره‌ف له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی مشه‌خۆر ئیتر ئه‌و سیفه‌ته‌ی له‌ده‌ستداوه و وورده وورده حزب به‌ره‌و مردن چووه و بۆیه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوای یه به‌و ده‌رده گه‌یشت و ده‌نگدانی خه‌ڵکی گورجێکی گه‌وره بوو به‌ر نیوچه‌وانی ئه‌وانه که‌وت که حزبیان له‌و سکه‌یه گواستۆته‌وه بۆ به‌شداری کردنی حزب له ده‌سه‌ڵات . به‌شداری ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و دووزلهێزه گه‌وره‌ترین زیانی به حیزب گه‌یاند ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له‌رووی دارایی [مادی] هه‌ندێک که‌س یان کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام سوودبه‌خش بن و هه‌تا سه‌رچۆکیان گه‌نده‌ڵیش بن . ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ حزب بووه تۆراندنی شیوعییه‌کانی کوردستان و دۆستانی شیوعی و له‌ده‌ستدانی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان .
هه‌نووکه حزب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ویستی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه ناڕوات . گۆڕانکاری تێدا ڕوونادات و ناتوانێت پێش جه‌ماوه‌ربکه‌وێت و ڕابه‌ڕایه‌تی جه‌ماوه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواکاریانه‌ی هه‌یه‌تی بۆی بانگهێش بکات. ئه‌و ژن و ئافره‌ته بوێره‌ی خاوه‌ن ئه‌نفاڵ و ژنانی گه‌رمیان و هه‌وره‌مان و بادینان و هه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکوک و دهۆک و که له به‌رده‌م مایکرۆفۆنی که‌ناڵی [پارتی] و [یه‌کێتی] به‌رامبه‌ر کامیرا هاوار ده‌کات که حکومه‌ت هیچی بۆ نه‌کردوون و منداڵانیان له‌ناو قوڕ و له ژووری که‌لاوه ده‌خوێنن و نه‌وتیان نی یه بۆ خۆ گه‌رمکردنه‌وه گه‌لێک بوێر تره له‌و ئه‌ندامه سه‌رکردایه‌تیانه‌ی حزبی شیوعی کوردستان که ده‌می قفڵ داوه . ئه‌و ژنانه گه‌لێک شۆڕشگێرترن له‌و ڕاگه‌یاندنه‌مردووه‌ی حزبی شیوعی کوردستان که ناوێریت په‌نجه بخاته سه‌ر برینی جه‌ماوه‌ر . ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌زانن ئه‌و بیروڕایانه ساکارن بۆچی یه‌کێتی قوتابیانتان پێش قوتابیانی توڕه‌ی دانشگاکانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ناکه‌ون داوای پێویستیه‌کانی قوتابیان ناکه‌ن . ئه‌ی بۆ رێکخراوی حزبتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی توڕه‌ی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و که‌رکوک ڕاناپه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی داواکاری یه‌کانیان بخه‌نه به‌رچاوی هه‌ردووحکومه‌تی سلێمانی هه‌ولێر . ئه‌ی ئه‌گه‌ر داواکاری و خه‌مخواردنی شیوعییه کوردستانییه‌کان ساده‌وساکاران بۆ ئێوه گۆشه‌گیربوون و خه‌ڵکی سه‌ردانی باره‌گاکانتان ناکات . ئه‌ی یه‌کێتی ژنانتان چی بۆ یاسای دووژنی و خۆسوتاندنی ژنان کردووه له کوردستان . ئه‌ی سه‌ردانی ماڵه شه‌هیدانتان له‌بیرکردووه .
له کاتی شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌کێتی هاوڕێی به‌ڕێزم عه‌زیز محه‌مه‌د بووه هۆی نزیککردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ، ئه‌ی ئێستاکه بۆ نابنه پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر و داواکاری یه‌کانی جه‌ماوه‌ر ڕابگه‌ینن و گه‌نده‌ڵبازان ڕیسوابکه‌ن . ئه‌ی بۆ ڕۆژی کاره‌ساتی پشت ئاشان له‌بیرده‌که‌ن و له ئه‌ده‌بیاتتان یادی ناکه‌نه‌وه . ئه‌وه بیرورای ساده‌یه به‌لای ئێوه که شیوعییه‌کانی کوردستان بۆتان ده‌نووسن و ڕێگاتان بۆ ده‌ستنیشان ده‌که‌ن . ئه‌ی که‌ی به‌خۆتان دادێنه‌وه و خه‌ڵکی له گۆڕه‌پانه‌که‌ی خۆتان کۆده‌که‌نه‌وه .
ئه‌وه نۆزده‌ساڵه که‌بوونه پیاوی ده‌سه‌ڵات لێتان دوورکه‌وتمه‌وه ئه‌ی ئێوه ئه‌و نۆزده‌ساڵه چیتان بۆ میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر کردووه و چه‌ندین ئه‌ندامتان زیادکردووه . به‌خۆتان داناچنه‌وه ئه‌و هاوڕێ دڵسۆزانه‌تان له کوێ که‌وت . ئه‌وه شیوعییه‌کانی کوردستانن هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانکاری خۆیان ده‌گونجێنن له‌ناو کۆمه‌ڵگا گۆڕانکاری ده‌که‌ن ئه‌وه بیروباوه‌ڕی مارکسیه‌ته خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مێک ده‌گونجێنیت و له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری یه‌کان به‌ڕێوه‌یه ، که‌چی هه‌نووکه سیستی ئه‌و حیزبه و نه‌بوونی هه‌ستێکی شۆڕشگێرانه بووه به پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵسسزی هه‌رسێ حکومه‌تی جاران و هه‌ردوو حکومه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر له‌پێناوی خۆژیاندن و وه‌رگرتنی هه‌ندێک له‌و پوله پیسه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار پێشه‌که‌شی ده‌کرێت . له‌گه‌ڵ رابردووپیسی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و گۆڕانکاری یه بووه به نه‌سیبی که توانی به‌هۆی قۆسته‌وه‌ی بێزاری خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و نیشاندانی که‌موکوڕی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بووه پێشڕه‌وی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه تازه‌یه‌ی که ره‌فزی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌مووه کورسی یه‌ی په‌ڕله‌مان .
به‌راستی ده‌بوایه ئه‌و ئینقلابه دیموکراسیه‌ی هه‌ڵبژاردن حزبی شیوعی پێشڕه‌وی بکردبایه و چه‌په‌کانی کوردستان هه‌نووکو نیوه‌ی کورسی په‌رله‌مانیان داگیربکردبایه . هه‌نووکه ده‌بوایه پێشڕه‌وانی خۆپیشاندانی گه‌نجان و قوتابیانی خه‌ڵکی کوردستان گه‌نجه شیوعییه‌کان بونایه بۆ ئه‌وه‌ی داواکاری گه‌نج و قوتابی و ژنی کوردستانی به گوێی که‌ڕی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه بگه‌یندبایه . ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه له‌سه‌ر داوای دادگا کردنی مه‌سعود ــ جه‌لال ــ نه‌وشێروان ده‌ستهه‌ڵناگرن و سبه‌ی یان چه‌ند سبه‌یه‌کی تر که یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت ، ده‌بێت ئاماده‌ی به‌رده‌می دادگا بن و بزانن ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌کورده بووه خۆراکی چ کاره‌ساتێکی کوردستان ئه‌و دیلانه‌ی شه‌ڕی خودکوژی چی به‌سه‌رهات ئه‌ی ئه‌و سامانه‌ی کوردستان چۆن به‌سه‌ر خویان دابه‌ش کردووه . ئه‌و لێژنانه ده‌بوایه شیوعیه‌کان بۆ خه‌ڵکیان ئاشکرابکردبایه و ڕۆژانه رێگای کوردستان به‌وکارانه‌ی ده‌سه‌ڵات دابچوبایه‌وه و بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکردبایه و حکومه‌تی هه‌رێمی له که‌موکوڕی یه‌کانی ئاگاداربکردبوایه .
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی سلێمانی له سه‌رده‌می تازه چۆن ئاوی زێراب و پیس نۆش ده‌کات و رێکخرای حیزبی شیوعیش له کۆبونه‌وه‌کانی جه‌ماوه‌ری دا دروشمی به‌رزنا‌کاته‌وه و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵیان ناکات. خه‌ڵکی ده‌ره‌جه ده‌یه‌می سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو حیزب شه‌ق شه‌قانێ به سه‌رمایه‌ی کوردستان ده‌که‌ن . خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره هه‌ردوو حیزبی ریسواکرد و ده‌بوایه شیوعیه‌کان ئه‌و ده‌نگه نارازی یانه‌ی بۆخۆی وه‌ربگرتبایه ، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر ئه‌و حیسابه‌ی بۆ ده‌کرد که چۆن حزبی شیوعی کوردستان بووه به به‌شیکی ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش هه‌ر به‌هۆی بوونی تاقه وه‌زیره‌کی که بۆی نه‌ده‌کرا و هه‌نووکه‌ش بۆی ناکرێت به‌ڕێوه‌به‌ر ێک دابمه‌زرێنیت . هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار زۆر بێشه‌رمانه خه‌ڵکیان به‌هۆی ئینتمای حیزب بوونیان داده‌مه‌زراێنن و خانوو به‌سه‌ر خه‌ڵکی خۆیان دابه‌ش ده‌که‌ن ئه‌ی کوا ئه‌و گه‌ره‌ک وکۆڵانانه‌ی بۆ شه‌هیدانی شیوعییه‌کان دروستکرداوه و ئه‌ی کوا ناوی شه‌هیدانی شیوعییه‌کوردستانیه‌کان له سه‌ر قوتابخانه و شه‌قام و کۆڵانه‌کان به‌رزکراوه‌ته‌وه .
چواره‌م: شیوعییه‌کان ده‌بێت به زوترین کات له‌ده‌وری یه‌کتر کۆبکرێنه‌وه و بتوانن زمانێکی تازه بۆ گفتوگۆی نێوانیان بدۆزنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤیتۆ بخرێته که‌سایه‌تی و هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ر بزاڤی شیوعیه‌ت به‌یه‌کسانی سه‌یربکرێت پاشان ئه‌وانه‌ی که‌ناتوانن ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن له رێگادا ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ته‌کانێک به حزبی شیوعی بده‌ن ده‌مێننه‌وه یان دێنه پێشه‌وه .
شه‌شه‌م: شیوعیه‌کانی کوردستان ده‌بێت هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ شیوعییه‌کانی ناوچه و ده‌وروبه‌ر به‌هێزتربکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی شوێنی گواستنه‌وه‌یان هاوکاری یه‌کتربکه‌ن و ڕه‌وتی شیوعییه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات بۆ ئه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت فره‌وانتربکرێت .
1/1/2010
ستۆکهۆڵم
|