![]()
|
- نامهیهیهک بۆ هه‌ندێ پهڕلامانتار -
به‌ندی عه‌لی 1 ئه‌و گوڵه‌ی بێباکه له‌وه‌ی چاره‌ک .. سێ یه‌ک نیوه گوڵ بێ به‌گومانه له‌بوونی خۆی دیاره پێی وایه گوڵ نیه ئه‌و دڵه‌ی خۆشبه‌خته به‌وه‌ی به‌سه‌ر چوار‌و سیان و دووا لهژووانێکا دابه‌ش بێ هه‌رچی ده‌عبایه‌کی تربێ وه‌لێ ته‌نیا هه‌ر دڵ نیه.
2 ئه‌ی فریشته ڕیش درێژ‌و بێ باڵه‌کانی سه‌رزه‌وی له‌چ دوڕیانێکی وه‌ختا میهره‌بانه به‌خشنده‌که‌ی حهوتهمین نهۆمی ئاسمان ئێوه‌ی فڕێدایه خوارێ سه‌عاته‌که‌ی مه‌چه‌کی ئه‌و خه‌واڵو بوو .. یاخو ئێوه له‌گه‌ڵ پیاوه مه‌رده‌کانی ئه‌هلی کههفا سهرخهوێکتان بۆ شکاند‌و ئه‌وجا هاتن.
3 عیشق ، ته‌سبیح نیه یاشێخ بۆ ده‌ستبازی ، ههمهجۆر بێ عیشق سوفره‌ی خوانی سواڵ و دیاریه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانی دواشهوی پێش سه‌ری ساڵ و حۆریه‌کانی بهرئاوێنهی شنه‌ی نه‌رمی بای خه‌یاڵ و بێستانی پڕ میوه‌هاتی به‌هه‌شت نیه بێ ڕه‌قیب و بێ سانسۆر بێ سانسۆری حه‌ق سانسۆری سۆز سانسۆری دڵێکی میهره‌بان دڵێک هه‌رده‌م شایسته‌بێ به‌گیانی پیرۆزی ئینسان.
4 له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ئێوه‌ی ناودار ئێوه‌ی مه‌ردو شه‌رف پارێز ئێوه‌ی سالار ئێوه‌ی شۆڕشگێڕی شاخ و تازه ئه‌میره‌کانی شار ئێوه‌ی شۆڕه‌سواری وه‌ته‌ن له‌به‌رده‌م حه‌زره‌تی پول و شێخ جه‌نابی خورافاتا سازش ئه‌که‌ن.
پاییزی 2008
فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێز .. جه‌ناب ڕێم پێ بده ، هه‌ڵبڕێژم له‌هه‌وری خه‌ستی ناخه‌وه نه‌رمه بارانێکی عیتاب له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ فه‌رمووته نه‌شیش بسوتێ و نه‌که‌باب ووڵات بووه بهچێشتخانهو ژیان ، بهقهلێکی بر‌ژاو هه‌ر به‌رپرسه‌و باڵێ .. ڕانێ پارچه‌یه‌ک له‌سنگی ئه‌باو وه‌هاش بڕوات ئه‌وه‌ی بۆمان جێ ده‌مێنێ په‌یکه‌ره ئێسکێکی ڕووت و چنگێ په‌ڕی سوکتر له‌کاو ئایینده‌یه‌ک ، پڕ له‌سه‌راب.
پاییزی 2008
|