(دوعا و سۆرانی مامه‌حه‌مه) یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو به‌ڵام به دوو شێوه‌ی جیاواز.
نه‌جیبه مه‌حموود
دوعا و سۆرانی مامه حه‌مه یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو، له گۆرانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به دوو شێوه‌ی جیاواز، دوعا له رێگه‌ی هه‌ست و ئێحساسه ئینسانی و مافه سه‌ره‌تایه‌که‌ی خۆیه‌وه وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك بۆ ده‌ربڕینی رای خۆی، له هه‌ڵبژاردنی ژیانی هاوسهرهیاتی ، ویستی ببێته ڕێچکه شکێن و هه‌موو ژنانی ووڵاته‌که‌ی ڕزگار بکات ،له ئه‌قلیه‌تێکی خێڵه‌کی و داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوو.
به‌ڵام سۆران وویستی به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر و گشت گیرتر ئامانجه‌که‌ی بپێکێ، چ له ووروژاندن و پهردههه لماڵێن له گه‌نده‌ڵیه سیاسیه‌کان و هۆکاری ته‌شه‌نه‌کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ده‌ست بخاته سه‌ر خاڵه هه‌ستیاره‌کان، که هه‌ست و ویژدانی هه‌موو مرۆڤێکی کوردستان بوروژێنێ و هه‌وڵبدات له رێگای قهلهمهکهیهوه داوا له خه‌ڵکی کوردستان بکات که بۆ ڕاپه‌ڕینی کرد ؟ له پيناو ووردوخاشکردنی هه‌موو ئه‌و ئیش و ئازارانه‌ی حزبی به‌عس که به‌سه‌ر وڵاته‌که، گه‌له‌که به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به و ئایدلۆژیا جیاوازه‌کان، گه‌نجان، ژنان، رۆشنبیرانی هێنان.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌بێت، له مێژووی پڕ ئێش و ئازاری خه‌ڵکی کوردستان، خه لکی کوردستانیش له رووی ئه‌رک و مافه کانی بگات به ئاستی وڵاتانی تر و ئازادیه‌کانی فه‌راهه‌م بکرێت . هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی باشووری کوردستان و پارچه‌کانی تریش هیواو ئاواتێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو به ئایندهی کوردستان له دوای ڕاپه‌ڕین، به داخه‌وه هه‌موو شته‌کان به پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌رچوو بوو به کێبڕکێ ده‌سته‌ڵات و ململانێ سیاسیه‌کان، ئه‌و پاره‌و پوول و ئیمکانیه‌ته‌ی دابینکرابوو بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دوژمن، ئێستا ته‌رخان ده‌کرێت بۆ خه‌فه‌کردنی ده‌نگی ئازا و ئازاد، به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌کانی خۆمان به‌کار ده‌هێندرێته‌وه، نه‌ك هه‌ر شه‌هید کردنی سۆران و دوعا، به‌ڵکو شه‌هید کردنی دهیاهای تر وه‌ك ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیان، ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنانه که به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی رۆشنبیر به‌تایبه‌تی قه‌ڵه‌می بوێر ده‌کرێ بوونه هۆی نه هێشتنی هیچ هیوایه‌ک به ئایندهی کوردستان و حکومه‌ته‌که‌ی باشوور.
بۆ ده‌بێت هه‌موو شتێك له خزمه‌ت و خواستی ده‌سه‌ڵات بێت؟ ئه‌ی کێ قسه له‌سه‌ر که‌م و کوڕی و تاوانه‌کان بکات که رۆژانه خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌و ده‌بن به قوربانی عه‌قلیه‌تی تووندوتیژی و پیاوسالاری. ئه‌ی چۆن و کێ گۆڕانکاری بکات؟ ئه‌ی چۆن وڵاته‌که بنیات بنرێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئازا و ئازاد نه‌بێت ؟ له هه‌موو وڵاتێکی دیموکراتیدا ده‌سه‌ڵات له خزمه‌ت خه‌ڵك دایه نه‌ك خه‌ڵك له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات بێت، که ده‌سه‌ڵاتی خۆشمان خۆی به ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتی جێبه‌جێبکات ئه‌وه بێ فه‌راهه‌مکردنی ئازادی تاکه‌کان و راده‌ربڕن ئه‌سته‌مه و هه‌رگیز ناتوانرێت پێناسه‌یه‌کی دیموکراتی وه‌ربگرێت بۆیه پیویسته یاسا و ده‌سته‌ڵات و حکومه‌ت، ئاسایشی سه‌رووماڵی خه‌ڵك بپارێزێت، نه‌ك به به‌رچاوی پۆلیس و ئاسایش رۆژانه خه‌ڵك بکوژرێت.
له پێناو بنه‌بڕکردنی ئه‌م جۆره تاوانانه پیویسته:-
- کاربکریت بۆیه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان و دروستکردنی فشار له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حکومه‌ت و حزبه‌کان بۆ هه‌ستکردن به‌رپرسیاره‌تی و به‌دواچوون و سنووردانان بۆ هه‌ر جۆره تاوانێك. - جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و سه‌ربه‌خۆ کردن و به‌رقه‌راربوونی یاسا. - کارکردن بۆ ڕۆڵگێڕان له پێناو داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌سپاندنی ئازادی ڕاده‌ربڕینی و قوڵکردنه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت.
له کۆتاییدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ دوعا و سۆران وسهرهجهم قوربانیانی رێگای تووندووتیژی و ده‌نگی ئازا و ئازاد دائه‌نوێنم.
|