![]()
|
بوونی من به‌خشینی تۆیه ئه‌ی ژنه ئاو ئه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی زینده‌گی له‌سفری دروست بوونه‌وه کۆژیانی سێ په‌پووله یه‌که‌م سێ وه‌رزی ته‌مه‌نم لهزهمزهمی روحی تۆیا به‌سه‌ربردو عه‌تری گوڵه گوشراوه‌که‌ی هه‌ناوی تۆم ئه‌خوارده‌وه ئه‌و ده‌مانه من به‌شێ بووم له‌گیانی ژن گۆپکه‌یه‌کی نه‌رم و ته‌ڕ بووم له‌گوڵزاری دڵنیایی و قه‌تره‌یه‌ک بووم لهئۆقیانوسێکی هێمن لێم ببوره ئه‌ی ژنه ئاو ئه‌ی خواوه‌ندی میهره‌بانم ئێسته زانیم ، که‌یه‌که‌مجار باخی گیانی تۆم به‌جێ هێشت له‌به‌رچی بوو ، زریکانم
ئابی 2008
چ پیره‌دارێکی زڕه ئه‌م قه‌ده‌ره له‌هه‌ورێکی ئهرخهوابیی ئاوس ئه‌چین عه‌یامێکه بارانی خوێن ئهپرژێنین به‌سه‌ر خاکاو ئه‌و بێ میهرهش غه‌مزه‌یه‌کی پڕ عیشوهمان تێ ناگرێ عه‌یامێکه خۆڵه‌مێشی گیان ئه‌به‌خشین به‌ڕه‌شه‌باو ئه‌و سهرکهشهش لهڕازێکی نێو بوخچه‌که‌ی ناخی پڕمان گوێ ناگرێ هه‌زار نه‌فره‌ت له‌هه‌ردوو تاشه‌به‌رده‌که‌ی ده‌ستاڕی به‌خت عه‌یامێکه ، ئه‌وه‌ی ئه‌یکه‌ین تاشینی په‌یکه‌ره ، له‌خه‌و گه‌ڕانێکه به‌شوێن مورووه‌کانی عیشقا له‌نێو بیابانا .. به‌شه‌و عه‌یامێکه ، ئه‌وه‌ی ئه‌یکه‌ین گۆڕینه‌وه‌ی شمشێره دوو فاقهکانه بهخهنجهرو سه‌رابه بێ ڕه‌نگه‌کانه به‌سێبه‌ری پیره‌دارێکی بێ به‌رو زیندانه دهیجورهکانه ، به‌نیشتیمان عه‌یامێکه ، هیچی ترمان پێ نه‌ڕه‌خسا غه‌یری وه‌رگێڕانی ده‌قی کتێبه پیرۆزه‌کانی غه‌در نه‌بێ له‌زمانی خواوه‌نده‌وه ، بۆ خود زمان عه‌یامێکه دڕکه‌کانی جه‌هه‌نه‌می خوا ئه‌گۆڕین بهدڕکۆڵه نه‌رمه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ میهری خۆمان که‌هه‌ردووکیان مه‌ستی باده‌ی دڵ و په‌نجه‌ن عه‌یامێکه ، لهسهنگهرداین دژ بهمناڵانی هاوسێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داری فهللاقهکردنمان لهدارگوێز بێ نه‌ک لهدارزهیتونهکانی باخی عه‌ده‌ن وه‌لێ ئاواش لێ ناگه‌ڕێن وه‌سێتنامه‌ی پێش فه‌نابوون به‌زمانی شیرینی که‌و بنوسین و به‌شێوه‌زاری ڕاوچیان ته‌ڵقینی ته‌رمی چاره‌نووس قه‌ده‌ر .. لهغهدری تۆ ئه‌فسووس.
سبتێمبهری 2008
|