


شەوێکى ئەنگوستە
چاوە و
خەو لە چاوانم تۆراوە
هەموو شتێ لەم زەمەنە نەگریسەدا
جیاوازە
ڕووبارەکان دەنگیان نایە
باڵندەکان مات و غەمگینن
گۆرانى ناڵێن بۆ ژیان
شارەکەم شارێکى وێرانە
دەبێ چى بێ؟
گوێم لە ئاهووناڵەیەکە
لەکەلاوەکانى ئەوبەرەوە
هاوارى ژنەشەهیدێکە
لە پێناوى برسێتى منداڵەکانى
بۆ لەتێ نان
شوشەى شەرم و ئابڕووى
چەند ساڵەى خۆى شکان.

ئەگەر کەو
هێندەشەیدا و وێڵى چیا نەبوایە
لە کڕێوە و بەفرى زستانا
دەبوو چیاى جێهێشتایە
ئەگەر مێشەنگ
هێندە ئاشقى مژینى
دەم ولێوى گوڵ نەبوایە
دەبوو ڕۆژێ لێی تێر ببێ و
تەنها ساتێ لێى زیزبوایە
ئەگەر برسى
ئەگەر برسى تامەزرۆى لەتێ نان نەبوایە
ئەى کێ خەونى
بەنانەوە بدیبایە
ئەى ئەگەر من
هێندە تۆم خۆشنەویستایە
تۆ بڵێى لەم شارى نامۆیە چۆن بژیمایە.
Kazhal_3@hotmail.com
|