دوو سه‌رنج له‌سه‌ر
قسه‌کانی فاروق ڕه‌فیق له‌که‌ناڵی کوردسات.

عامر سابیر
یه‌که‌م: فاروق ڕه‌فیق که‌وه‌ک خۆی باسی ئه‌کات، له‌سه‌ره‌تای لاوی‌دا
نا ئومێد ئه‌بێت له‌ناسیۆنالیزمی کورد و بۆ به‌دیهاتنی هیوا
ناسیۆنالیستییه‌کانی ئهبێتهئهندامی حشع. ئه‌م مامۆستا بهڕێزهلهبهرنامهی
ڕۆژی 6/5/2009 له‌گه‌ڵ (ڕه‌نج سه‌نگاوی)دا ئه‌ڵێت سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ
هی سه‌رده‌می مارکس نییه، لهبهرئهوهمارکس وه‌ڵامی کێشه‌کانی سه‌رمایه‌داری
ئه‌مڕۆی پێ نییه و ئه‌و له‌کۆتایی ژیانیدا خۆی وتی من مارکسی نیم.
له‌ڕاستیدا گه‌رچی به‌شه‌رییه‌ت پێشکه‌وتنی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌مه‌یدانی
ته‌کنه‌لۆژی و ئه‌له‌کترۆنیدا به‌ده‌ستهێناوه‌و سه‌رمایه‌داری هه‌موو
ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی خستۆتهخزمهتی خۆیهوهبۆ که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ی
زیاتر و له‌ئه‌نجامیشدا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆی زۆر ئاڵۆز و پڕ
لق و پۆپ کردووه له‌به‌رچاوی ئینسانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ، به‌ڵام له‌پشتی
هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزییهوهههروهکو سه‌رده‌می مارکس، خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی و کاری به‌کرێ و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران و مژینی شیله‌ی
گیانیان وه‌رچه‌رخێنی ئه‌م سیستهمهئاڵۆزهیهو هۆکاری که‌ڵه‌که‌کردنی
سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانه.
بۆیهبێ حیکمه‌ت نییه که‌له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ
سه‌رمایه‌داری تێیکه‌وتووه، ناوی مارکس و کتێبه‌کانی به‌گه‌رمی دێتهوهناوان
و تیراژی فرۆشتنی کتێبه‌کانی له‌به‌رلین و له‌نده‌ن و په‌کین چه‌ند به‌رابه‌ر
زیاد ده‌کات و ماسمیدیای باڵی چه‌پی بۆرژوازی وه‌ک (BBC) و (The New
York Times) که‌م وتار و به‌رنامه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م قهیرانهههیهکهبهبێ
ناوهێنانی مارکس و ته‌حلیلی ئه‌و بۆ سه‌رمایه‌داری بووبێت.
وه‌بێ حیکمه‌ت نییه‌و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییهکهلهسێرڤهیهکی (بی بی
سی)دا له‌ساڵی 2000، کارل مارکس له‌نێو سه‌دان که‌سی لێهاتووی دنیادا
به‌یه‌که‌م بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی دنیا ده‌رچوو.
فاروق باوه‌ڕی وایه ته‌نها به وروژاندنی پرسیار و کردنی پرسیارهگهورهکان
ئه‌تواندرێت (عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی) بێته‌دی، کهئهمهخۆشخهیاڵییهو
شتی وا نابێت. بۆیهمارکسی شۆڕشگێڕ که‌فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو فهیلهسوفهبهناوبانگهکانی
سه‌رده‌می خۆی ههڵسهنگاندووهو شیکردۆته‌وه،بی حیکمه‌ت نییهکهوتوویهتی
(فه‌یله‌سوفه‌کان ته‌نها وه‌سفی دنیایان کردووهبهشێوهی جیاجیا، به‌ڵام
گرنگ گۆڕینییه‌تی).
فاروق ڕه‌فیق بۆ پاساوی هێڕشه‌که‌ی بۆ سه‌ر مارکس و دابڕانی ئه‌و له‌کێشه‌کانی
دنیای ئه‌مڕۆ، ئه‌ڵێت مارکس خۆی وتوویه‌تی (من مارکسیسیت نیم)، شێوه‌ی
باسکردنی ئه‌م قسه‌یه‌ی مارکس له‌لایه‌ن فاروقهوهزۆر چه‌واشه‌کارانه‌و
به‌بێ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌بوو که‌بڵێ مارکس له‌به‌رانبه‌ر کێ و له‌چی
هه‌لومه‌رجێکدا وای وتووه، گوێگر ئه‌و ئه‌نجامگیرییه‌ی له‌قسه‌کانی
ئه‌کرد که‌بڵێ مارکس به‌وتنی ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌هه‌موو ئه‌و کار و
کتێبانه‌ی نووسیوێتی په‌شیمان بۆته‌وه، بۆیه مارکسیزم وه‌ڵامی سه‌رمایه‌داری
ئه‌مڕۆی پێنییه.
ئه‌م چه‌واشه‌کارییه‌ی مامۆستا فاروق هه‌ر له‌و چیرۆکهههڵبهستراوهپووچهی
هه‌ندێک لهئیسلامییهکانی ده‌کرد که‌له‌ساڵانی (1980)کاندا ئه‌یانووت
مارکس له‌کۆتایی ژیانیدا له‌سه‌ر جێگه کچه‌که‌ی لێیپرسیوهبیر له‌چی
ئه‌که‌یته‌وه گوایهئهویش له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی کچم بیر له‌خوا ئهکهمهوهئهترسم
من هه‌ڵه‌بم و خوا هه‌بێت.
ئێستا بابێینهسهر ئه‌وه‌ی که‌مارکس بۆچی و له‌به‌رانبه‌ر کێ و مه‌به‌ستی
چی بووهلهوهی که‌وتوویه‌تی (من مارکسیست نیم). له‌ساڵی 1880 دا ڕابه‌رێکی
کرێکاری فه‌ره‌نسایی به‌ناوی (Jules Guesde) کهڕابهرێکی لێهاتووی
باڵی مارکسیستی سۆسیالیزمی فه‌ره‌نسا بوو، سه‌ردانی مارکس ده‌کات و
پێکهوهبهیارمهتی ئه‌نگلس و (Paul Lafargue) که‌ئه‌میش کرێکارێکی فه‌ره‌نسایی
بوو، به‌رنامه‌ی حیزبی PO (Parti Ouvrier) داڕشت و له‌مانگی 11ی 1880دا
له‌کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌دا به‌چه‌ند گۆڕانکارییهوهدهنگی له‌سه‌ر درا.
به‌دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنامه‌که،ناکۆکی سه‌ریهه‌ڵدا له‌نێوان
مارکس و هه‌وادارانی مارکس له‌فه‌ره‌نسادا، ناکۆکییهکهلهسهر مه‌به‌ستی
به‌شی لانی که‌می داواکارییه ئابوورییه‌کان بوو، که‌بریتیبوون له( به‌قانوونیکردنی
لانی که‌می کرێ، به‌قانوونیکردنی ڕۆژێک پشوو له‌هه‌فته‌دا، کرێی یه‌کسان
بۆ ژنان و پیاوان، وه خاوه‌نکاره‌کان ئه‌بێت ته‌عویز به‌قوربانیانی
شوێنی کار بده‌ن). مارکس باوه‌ڕی وابوو که‌ئه‌م
داواکاریانهئهتواندرێت هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
بسه‌پێندرێت به‌سه‌ر بۆرژوازیدا*.
به‌ڵام (Guesde) بیروڕایه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌بوو، باوه‌ڕی وابوو
کهلهسهرمایهداریدا ئه‌و داواکاریانهقابیلی به‌دیهاتن نییه‌و وه‌ک
به‌رنامه‌یه‌کی عه‌مه‌لی خه‌باتی کرێکاران چاویلێنهدهکرد و
به‌خواردنی نوکی قولاپی ئهشوبهاند که‌ئه‌یه‌وێت کرێکاران
لهڕادیکالیزم دابماڵێ. وه(Guesde) ئه‌یووت ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م
ڕیفۆرمانهچینی کرێکار ڕزگارده‌کات له‌و تهوههومهڕیفۆرمیستییهی
ماوهلهنێویاندا. مارکس‌یش ئه‌وانی (Guesde و Lafargue) به‌که‌سانی
خاوه‌ن ته‌نها زاراوه‌ی شۆڕشگێڕانه و ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی گرنگی خه‌باتی
ڕیفۆرمیستی کرێکاران وه‌سف کرد.
له‌مکاته‌دا مارکس ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد و وتی ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وان
نوێنه‌رایه‌تی مارکسیزم بکات، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ڕوونهئهوهیهکهمن خۆم
مارکسیست نیم، ( ئه‌نگلسیش له‌نامه‌که‌یدا بۆ Bernstein له2/3ی
نۆڤه‌مبه‌ری 1882دا ئیشاره‌تی به‌م قسه‌یه‌ی مارکس کردووه).
ئه‌م قسه‌یه‌ی مارکس زۆرجار له‌لایه‌ن
ئهوانهوهبهکارهێنراوهکههاوڕای مارکس بوونهبهڵام
شوێنکه‌وتوانیان به‌دڵ نه‌بووه. به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می باڵاکردنی
حیزبه‌کانی سۆشیال دیموکراتی له‌ئه‌وروپا، مارکس ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد بۆ
جیاکردنه‌وه‌ی خۆی لهههلپهرستانی ڕه‌وتی سۆشیال دیموکراتی ئه‌وروپا،
ئه‌و ڕه‌وته‌ی که‌پێی وابوو هه‌ر هه‌مان نیزامی سه‌رمایه‌داری
ئه‌تواندرێ ڕیفۆرم بکرێ و بکرێتهسۆشیالیزم، که‌مارکس به‌شی کۆتایی
ژیانی خۆی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئهمانهتهرخانکرد کهڕهفزی
به‌شداری خه‌باتی پراکتیکیان ده‌کرد.
هه‌روه‌ک مارکس و ئه‌نگلس دووپاتیدهکهنهوهکهیهکێک له‌ده‌رسه
مه‌بده‌ئی و گرنگه‌کانی کۆمۆنه‌ی پاریس بۆ کرێکاران
ئهوهیهکهناتوانن پاش گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ر هه‌مان
نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌ڕیفۆرم بگۆڕن بۆ سۆشیالیزم، به‌ڵکو ده‌بێت
نیزامی مه‌وجود به‌هه‌موو دهزگاکانییهوهتا دوا خشتی هه‌ڵته‌کێندرێ و
سه‌رله‌نوێ لهبناغهوهسیستهمێکی تر (سۆشیالیزم) بنیاتبندرێت.
دووه‌م: فاروق ڕه‌فیق ئه‌ڵێی مه‌ئمورییه‌تی ئه‌وه‌ی پێ
سپێردراوهکهخهڵکی ناڕازی کوردستان و لهپێشیانهوهڕۆشنبیران
ئاشتبکاتهوهلهگهڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م
وه‌رزی هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌م دهسهڵاتهخێڵهکییهمیلیشیاییهی
ناسیۆنالیسته‌کان و ئیسلامییه‌کان به‌ئه‌زموون ناوئه‌بات و داوا
له‌خه‌ڵکی ناڕازی ئه‌کات کهقسهلهدژی نه‌که‌ن و بچن ده‌ستی پێوه‌بگرن
و گوایهلهو ڕێگهیهشهوهپێشکهوتن و هارمۆنی دروستبکه‌ن.
فاروق که‌ئه‌م قسانهلهکوردساتهوهئهکات، ده‌زگاکانی پارتیش
ته‌بلیغی بۆ ئه‌کات و بڵاویئهکهنهوهو ئه‌ڵێن ئه‌مه داواکاری
ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ری کورد مامۆستا (فارووق ڕه‌فیق)ه.
فاروق نموونه‌ی مامۆستاکه‌ی خۆی ئههێنێتهوهکهلهئیدارهی ڕۆناڵد
ڕیگاندا ڕاوێژکاربووه. ئه‌مه‌ش ئهکاتهپاساو بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیران
گوێ لهئامۆژگارییهکهی بگرن و ناڕازی نه‌بن و هه‌وڵی ڕوخاندنی
ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌ن و له‌جێگه‌یدا ستایشی بکه‌ن و هه‌وڵی جوانکردنی
بده‌ن، له‌به‌رانبه‌ریشدا گوایهدهسهڵات ئه‌بێت گوێیان لێبگرێت.
له‌م وڵاته‌دا که‌سه‌رۆکی حیزب وه‌ک جۆکهرهو هه‌موو کاره‌یه،
په‌رله‌مان دیوه‌خانی حیزبه، هه‌ڵبژاردن گاڵته‌جاڕییه‌و نمایشی
بهشهرعیکردنهوهی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه، بوجه‌ی نه‌ک ساڵی داهاتوو
به‌ڵکو هی هیچ ساڵێکی پێشوو دیار نییه، له‌م وڵاته‌دا که
وشهیگهندهڵی له‌جێگه‌ی دزی و فه‌رهود به‌کارئه‌هێندرێت. له‌م
وڵاته‌دا کهدهستکهوتنی ههرکارێت لهکهناسییهوهتا مدیر عام به‌بێ
پسوله‌ی حیزب مهحاڵهههرچهندهشیاوبیت بۆی ، له‌م وڵاته‌دا
کهدهزگا به‌دناوه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان ڕه‌هایه‌و دادگا و یاسا لاستیکی
ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته. له‌م وڵاته‌دا کهدۆزهخی ژنانه‌و خێڵ و عه‌شیره‌ت
باوهشێنئهکرێت و وه‌زاره‌تیان بۆ داده‌ندرێت، له‌م وڵاته‌دا که‌یاری
به‌چاره‌نووسی سیاسی خهڵکهکهیهوهدهکرێت. ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی
فاروق هه‌ر شایانی ئه‌وه‌یه که ئیهمال بکرێت.
____________________________________________
* ئێستا له‌فه‌ره‌نسا کرێکاران
35 سه‌عات کاری هه‌فتانه‌و دوو ڕۆژ پشووی له‌سه‌ریه‌کیان
سهپاندووهبهسهر بۆرژوازیدا، وه‌له ئوسترالیاش
نه‌قابه‌کرێکارییه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌پاندووه به‌سه‌ر بۆرژوازیدا
که‌خاوه‌نکاره‌کان نه‌ک هه‌ر ئه‌بێت تهعویزبدهن به‌قوربانیانی شوێنی
کار، به‌ڵکو مردن و برینداربوونی کرێکار به‌هۆی ناسه‌لامه‌تی شوێنی
کارهوهبهتاوان حیساب ده‌کرێت و خاوه‌نکار دادگایی و زیندانی ئه‌کرێت
له‌سه‌ری.
25/5/2009
asabir79@hotmail.com
|