عه‌بدولسه‌تار تاهیر شه‌ریف 1935 ــ 5/3/2008 باجی قسه‌کانی دا.
فــه‌هــد گــردهوانــی
له‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ئه‌گه‌ر قسه بکه‌یت ده‌بێت باجی قسه‌کانت بژمێری . هه‌ر پهیڤێکت نووسی وبه‌دڵی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت، ده‌بێت زمانت له‌سه‌ر دابنێیت .کاتێک سه‌دامی مردوو رێگای دا عوده‌ی کوڕی ته‌له‌ڤزیونی لاوان و رۆژنامه روو زه‌رده‌که‌ی ده‌ربکات، داوای لێکرد بوو قسه به گهورهپیاوانیش و ده‌سه‌ڵاتداران بڵێت به‌ڵام توخونی سه‌دام نه‌که‌ویت و ره‌خنه‌گرتن لێی بڤه‌یه . ئه‌ویش هه‌تا بۆی ده‌کرا قسه‌ی ناشرینی به ته‌ها ره‌مه‌زان و تاریق عه‌زیزیش ده‌دا و ره‌خنه‌ی لێده‌گرتن . به‌ڵام باوکی بڤڤه بوو ناوی به‌خراب بێت . هه‌نووکه [سه‌یفی کوری قه‌زافی]ش هه‌مان لاسایی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام باسی [مهعهمهری] دیکتاتۆر ناکات و بڤڤه‌یه باسی بکرێت .ئه‌و [سه‌یف]ه به‌که‌یفی خۆی باسی دامودهزگادهکات که‌سیش پێی ناڵێت وه‌زیفه‌ی تۆ چی یه هه‌تا ره‌خنه له گهورهوگچکه بگریت ته‌نها باوکت نا. عه‌بدولسه‌تار تاهیر شه‌ریف له‌و ماوه‌یه باسی جه‌لال تاڵه‌بانی و مهلامستافای بارزانی و کۆمه‌ڵیک که‌سی کردووه ، ره‌نگه هه‌نده‌کی تریشی له‌لا مابێت و هه‌تا ئه‌وڕۆ ناوی نه‌هاتبێت . مامۆستا عوله‌ما [عه‌بدوره‌حمانی زه‌بیحی] که خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو ئه‌ویش ناوی هاتووه و له‌گه‌ڵ شیخ سه‌تار په‌یوه‌ند دار بووه و بۆ دروست کردنی پارتی شۆرشگیری [سه‌وری] بیروڕای هه‌بووه .جاشایه‌تی و خیانه‌تی و پیاوی رژێم کرده‌وه‌ی تازه‌ی کورده‌کان نی یه . له هه‌موو سه‌رده‌م و رۆژگارێک هه‌ر هه‌بووه .
ئه‌و که‌سه‌ی په‌ندی [ دارکرمی له‌خۆی نه‌بێت هه‌زار ساڵ ده‌ژی ] له نووسین و شیعر به‌کار هێناوه و به بیری کوردی چه‌قاندووه و هه‌ر ده‌یڵێته‌وه له خۆڕا به کوردی نافرۆشێته‌وه، به‌ڵام کورده حه‌یاته‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی به دوو قرانی سووتاو ئه‌و په‌نده بکڕێت به‌گه‌ر دوژمنی میلله‌ته‌که‌ی ده‌که‌وێت و ده‌بیته خزمه‌تکاری ، جا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت باشه و ئه‌گه‌ر هیچیشی ده‌ست نه‌که‌وت ده‌ڵێت له‌پێناوی خزمه‌تکردنی میلله‌ت بوو یا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بوو . ئه‌و زوڕنایه هه‌رده‌م لێده‌درێته‌وه و ده‌باره ده‌کرێته‌وه . ئه‌وانه‌ی له‌شکری ئیرانیان هێنایه سه‌ر تخوبی کویه و ئه‌وانه‌ی له‌شکری به‌عسی وهلبویان هێنایه هه‌ولێر هه‌نووکه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورد دا وایان کردووه ئه‌گه‌ر بێت و لێیان بپرسی کوا کێ ئه‌و رۆژگاره تازه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه و چه‌ند که‌س تفی شه‌رمه‌زاری به‌رکه‌وتووه .
ره‌نگه بۆ پاداش وه‌رگرتن له‌وکاره ، هه‌ندێکیان هه‌نووکه له شۆڕشگێریش شۆڕشگێرتربن و له پێشه‌وه‌ی دانیشتنه‌کانیش له‌به‌رده‌م کامیرا دابنیشن . مه‌لا مسته‌فا ئه‌گه‌ر لامه‌رکه‌زی دهستبکهوتبایه و کورد ئیسراحه‌تی بکردبایه زۆر له‌و سه‌ربه‌خۆیی یه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پیرۆزتر ده‌بوو که بانگی لۆ ده‌کرد و خه‌ڵکی بۆ شه‌هید ده‌کرد . ئه‌و ئوتۆنۆمی یه‌ی مه‌لا مسته‌فا که له 11ئادار وه‌ریگرت له سه‌ربه‌خۆیی پیرۆزتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتبایه هه‌تا سه‌ر بوایه . به‌ڵام ئه‌و ئوتونومی یه‌ی شیخ سه‌تار و هاشم عه‌قراوی و مه‌لا ماتۆڕ{مه‌لا عه‌بدولله ئیسماعیل] وه‌ریان بگرتبایه به کارتۆنی له قه‌ڵه‌م ده‌درا، خه‌ڵکی هه‌ر به جاش ناوی ده‌بردن . ته‌ها محی ا‌لدین و ته‌ها جه‌زراوی و شیخ سه‌تار و مه‌لا عه‌وڵا و هاشم عه‌قراوی و ...تاد وه‌زیری کارتونی و جاش بوون . به‌ڵام وه‌زیره‌کانی مه‌لا مسته‌فا وه‌زیری شۆشگیر بوون و له به‌ره‌ی میلله‌ت بوون . ئه‌وانه‌ی له به‌غدا هه‌ر کارێکیان بۆ کورد ئه‌نجام دابێت فشه بووه، به‌ڵام هه‌ر کارێک له ئه‌شکه‌وته‌کانی کوردستان ئه‌نجامداربێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی پێوه نووساوه . ئه‌و شه‌ڕی براکوژی یه روو ره‌شیه‌ی که کراوه‌ش هه‌نووکه که‌س لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناکات و به‌بیری خۆی ناهێنیته‌وه چونکه زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر که پارتی و یه‌کێتی لووله‌ی تفه‌نگیان له سینگی یه‌کتر کرد ئاوا به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت گهڕهکیهتی بۆیه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و کوردی بۆ ده‌که‌نه قوڕبانی .
ئه‌و میژووه پیسه‌ی ئه‌و میلله‌ته مه‌ڕه ده‌بێت به نه‌وه‌ی تازه ئاشنا نه‌کرێت ئه‌گه‌ر نا هه‌ریه‌که ده‌بیت بکه‌ویته به‌رده‌م دادوه‌رێکی ئازا و له‌پێناوی ئه‌و میلله‌ته دادگایی بکرێت که بۆچی کوردت به ده‌ستی کورد به کوشت داوه . هه‌نووکه کی جاشه و کی دژی جاشه . خه‌ریکه جه‌ماعه‌تی سه‌حوه‌ش بکه‌ویته ناو قاموسی تازه‌ی کوردی و به جاش و به نا جاش له قه‌ڵه‌م بدرێت . ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر بیه‌ویت له‌به‌رامبه‌ر چه‌کدارانی پارتی و یه‌کیتی سه‌حوه دابمه‌زرینیت و راتبیان بداتی یه‌کسه‌ر ده‌بنه هیزی چه‌کدار و به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کیتی ده‌وه‌ستن و ئینجا ده‌بیت ده‌رباره‌یان بنووسریت به‌ره‌ی گه‌ل کامه‌یه و به‌ره‌ی دژی گه‌ل کامه‌یه .له ڕاپه‌ڕینی 1991 تاقه جه‌ماعه‌تی ناو شار و شارۆچکه و گوند و ناوچه‌کان که چه‌کی پێ‌بوو جاشه‌کان بوون به ئاشکرا مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو چه‌کیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ناویان لێنرابوو [جه‌یشی شه‌عبی] . ئه‌وانه‌ی لووله‌ی تفه‌نگیان له سینگی ئه‌من و ئیستخباراتی رژیم کرد هه‌ر ئه‌و جاشانهبوون خیانه‌تیان له رژێمه‌که‌ی خۆیان کرد و بونه پیاوی به‌ره‌ی کوردستانی و شان به‌شانی پێشمه‌رگه شه‌ڕیان کرد تا گه‌یشتنه که‌رکوک .ئه‌و جاشانه‌ی یه‌ک رۆژ پێش ڕاپه‌ڕین ئیتر به هیمه‌تی خوداوپێغهمبهران بوونه شۆڕشگێر و تێکۆشه‌ر . مامجه‌لال و کاکمهسعود له‌ماڵی سه‌رۆک جاشی به‌ناوبانگ حوسین ئاغاوعومهرئاغی سورچی نانیان خوارد و یه‌کتریان ماچ کرد و بوونه‌وه برای تێکۆشان .
له کوردستانی ئیران و تورکیا ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی حکومه‌ته‌کان هه‌رچی بۆ کورد به ده‌ست بهێنن فشه‌یه، هه‌رده‌بیت ئه‌وانه‌ی دژی ده‌وڵه‌تن ئه‌وان بیهینه دی .گفتوگۆ هه‌ر ده‌بیت ئه‌وانه بیکه‌ن که خویان به خاوه‌نی شۆڕشه‌وه ناونوس کردووه . ئه‌وکاته‌ی با هه‌زار پشتئاشانیش دروست بێت گرنگ ئه‌وه‌یه دانوساندن و مفاوه‌زات سه‌ربکه‌ویت ، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت باشه ئه‌گه‌ر نه‌کرا دیسان شوڕش له گیرفانه و کاری خۆی پیده‌کات .ئه‌گه‌ر پارتی توانی هه‌ولێر داگیربکات و یه‌کیتی فڕی بداته پشت سنووری ده‌ستکرد ئه‌وا سه‌رکه‌وتنه بۆ شۆڕش و میلله‌ت جا با ده‌بابه‌ی رژیمیش بێت به‌ڵام فڵانه جاش نابیت سواری ده‌بابه بیت . ئه‌گه‌ر یه‌کیتی به تۆپی ئیران سلیمانی رزگار بکات نابیته پیاوی پاسدار به‌ڵام خاڵه حاجی[هه‌ڤال جوجه‌له] ئه‌گه‌ر ده‌یان ئێسگه و پێشمهرهگهش رزگار بکات ده‌بیته پیاوی پاسدار و ئیران . نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر بدرێته دادگا ده‌بێت باجی ئه‌و تاوانانه بداته‌وه که ئه‌نجامی داوه ، به‌ڵام هه‌مووی بۆ له ده‌فته‌ری سه‌روه‌ری تۆمار ده‌کرێت چونکه له به‌ڕژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی و نیشتمانه‌که‌ی بووه . ئه‌گه‌رنا هه‌ر که‌سێک هه‌نووکه له سلیمانی قهتلێک بکات ئه‌وا ره‌نگه دادگا زیندانی هه‌تایی بۆ ببڕێته‌وه . ئه‌وانه‌ی کاره‌ساتی هه‌کاریان ئه‌نجام دا و خه‌ڵکیان به دانیشتن و به پێووه ڕم ده‌کرد ده‌بێت له‌به‌رده‌می دادگا بووه‌ستن و داددوهر تاوانباریان بکات . به‌ڵام بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شۆڕش ئه‌وانه له ده‌فته‌ری سه‌روه‌ری ده‌نوسرێته‌وه و رۆژی ههڵگیڕسانی شۆڕشه‌که ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرێت ئه‌رچی هه‌مان که‌سانی ئاشبه‌تاڵ بوون دیسان رابوونه‌وه . ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆیان به مێژوو یا باسی شۆڕشه‌کانی کورد خه‌ریک ده‌که‌ن هیچ ناوێک بۆ ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی کورد دانانێن و که‌سیش بوێرانه باسی لێوه‌ناکات که کامه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی و کامه‌یان دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و میللهتهبهستهزمانه بووه .
ئه‌من زگم ته‌نها به‌وانه ده‌سوتێت که به‌ده‌ستی کورد شه‌هید بووه و هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بێت لایه‌نی بکوژه‌که پیی خۆش نی یه یادی بکاته‌وه و لایه‌نی کوژراوه‌که‌ش هه‌ندێک جار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لهبیرهخۆی ده‌باته‌وه و باسی ناکات .هه‌نووکه وا 31ئاب به هیمه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ران له‌بیری خه‌ڵکی ساویلکه ره‌شده‌کرێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پارتی و یه‌کێتی باسیان کرد هه‌موو بووه ئه‌و دانیشتنهخۆشانهی قه‌ڵاچۆڵان ودۆکان و سه‌ری ڕه‌ش . ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌شی بنوسیت ئه‌وه له‌به‌ره‌ی دوژمنه. بۆ نموونه ئه‌وه من ده‌که‌ومه ئه‌و بازنه‌یه .هه‌ر سبه‌ی شه‌ڕی یه‌کتر بکه‌ن و هه‌ر کاڵفام و سه‌رسه‌ریه‌ک ده‌رباره‌ی بنوسێت ئه‌وا شۆڕشگیره و راستگۆ ده‌رده‌چێت .جا با جاشقه‌ڵه‌م و قهڵهمبهعسیش بێت .
ئه‌و نووسینانه‌ی شیخ سه‌تار تاهیر شه‌ریف به ئاسانی به قورگی هه‌ندێک هه‌زم ناکرێت . کو ده‌بێت باسی ئه‌و شتانه له ماسمێدیا بکات و بیخاته به‌رچاوی خه‌ڵکی ئه‌ی سبه‌ی لیسته‌ی ئه‌و جاسوسانهش ئاشکراناکات که په‌یوه‌ند داربوون له‌گه‌ڵ رژێمی فاشی به‌غدا و هه‌نووکه‌ش یه‌که‌م پاڵه‌وان و شۆڕشگێرن . ئه‌ی ئه‌وه نی یه ئه‌دهه‌م بارزانی له په‌ڕله‌مان زیز بووه گوایه کوردهبهعسی پاره‌ی داوه به سه‌دام و ده‌ستخۆشی له بارزانی کوشتن کردووه و له ته‌نیشتی ئه‌دهه‌م بارزانێش نوێنه‌ری لیستی زه‌رده . خۆ ئه‌و بهنیئادهمه له مانگ دانه‌به‌زیووه بۆ ناو په‌رله‌مان خۆ هه‌ر ئه‌و حزبه‌ی کاکمهسعودبارزانی ناوی خستۆته لیسته‌که‌ی و به سه‌ربه‌رزیش بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئینجا با مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ر خه‌ریکی ته‌زبیحات بن . ئه‌وه ئه‌دهه‌م بارزانی که‌شفی کرد و ئامۆزای سه‌رۆکی هه‌رێمه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تر کێ ئاشکرایان ده‌کات . گه‌لۆ ده‌بێت ئه‌دهه‌میش وه‌کو شیخ سه‌تار به‌ر گولـلـه نه‌که‌وێت . شێخ سه‌تار باسی ئه‌وه ده‌کات کاک کۆسره‌ت یارمه‌تی داوه و له رێگای کوردستان هه‌ڵاتووه . ئاخۆ حیزبه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌و قسانه‌یان بۆ هه‌زم نه‌کرا و له شاری {که‌رکوکی بریندار} تێڕۆڕیان کرد .
خۆزگه ئاشکرا ده‌بێت به‌ده‌ستی تێڕۆڕیستانی غه‌یره کوردی کوژرابێت نه‌ک به‌ده‌ستی کورد . خۆ ده‌بوایه له‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌گه‌ر زیانی به شۆڕش گه‌یاندبێت دادگایی بکرابایه نه‌ک تێڕۆڕ . ئه‌وانه‌ی راستی مێژوویی ده‌گێڕنه‌وه نابێت تێڕۆڕبکرێن به‌ڵکو ئه‌گه‌ر زیانیان به میلله‌ت گه‌یاندبێت ده‌بێت دادگایی بکرێن و مافی خۆیان وه‌ربگرن .تێڕۆڕ کارێکی نامرۆڤانه‌یه‌و ده‌بێت له کوردستان رێگانه‌درێت ئه‌و کرده‌وه‌یه ته‌شه‌نه‌بکات و کوردستان ئاوهگربکات.
|