ئەگەر ئیسرائیل خراپە پەیوەندیەکانتان
بپچڕێنن .

هەردى شەفیق
کورد سەرى بەبەرماڵەکەوە جێبمێنێت وبەرماڵى بەسەر ئاوەوە بێت
لەعەرەبێکى تەعریب چیش زیاتر ئینتیماى بۆ یەک پارچەیی خاکى عەرەب هەبێت
هێشتا لاى ئەوان هەرکوردێک بەچکە جولەکەیەو هەر بستە خاکێکى ئازادیش
ڕێگایەکە بۆ دروست بوونى ئیسرائیلێکى تر لەڕۆژ هەڵاتى ناوەڕاستدا دژبە
بەرژەوەندیەکانى ئەوان و ئەمریکا لەناوچە کەدا ئەمریکا دروستى ئەکات .جارێ
بەر لە هەر شتێک من وەک کوردێک لەگەڵ ئەوەدانیم کوردستان بەشێک بێت
لەخاکى نیشتیمانى عەرەبى و هیچ مافێکى بەسەر کوردستانى گەورەوە نەبێت
برا کوردە کانى ترمان فتواى قەتڵو عامیان بۆ دەر بچێت و بەر پرسانى
خۆشمان پێیان بڵێن بێزەحمەت بگەڕێنەوە خاکى خۆتان .ئەم قسە بۆ کاتێک
گونجاوە ئەوان ڕستەو خۆ بیانەوێت شەڕى ئەم ئەزمونەمان لەگەڵ بکەن و نەک
لەسەر شەڕى تورک وعەرەب وفارس .
زۆر لەناوەرۆکى باسە کە دور نەکەوینەوە بەرلەهەر شتێک کورد هەمیشە
لەعەرەب زیاتر باوەڕیان هەبووە بەئیسلام بەئێستاشەوە پێشم وانیە
مزگەوتەکانى وڵاتانى عەرەبى بەبەراوردى ژمارەى دانیشتوان لەوانەى
کوردستان زیاتر بن.جیالەوەش ئەوان ئەگەر کورد بەئیسرائیلێکى تر ئەزانن
.جارێ کوردیش بەوە نەگەیشتوە بتوانێت خاکى ئەوان داگیر بکات کەباوەڕیشى
پێى نیە، کەچى ئەوان زۆریان لەلایەکەوە دروست بوونى هەرکیانێکى کوردى
بە مەترسى وئیسرائیلێکى تر ئەزانن و پەیوەندیشیان لەگەڵى هەیە چ
لەسەرەوە چ لەژێرەوە خەریکى دروستکردنى هاوپەیمانێتین.ئەوەش لەولاوە
بووەستێت ڕۆژنا ڕۆژێک ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێک بۆ عەرەب کوشتن لەناوچە
عەرەبیەکانى فەلەستین ولوبنان دەست پێئەکات وبەملێونان دۆلار زەرەى
مادیش ئەدات.ئەگەر ئێمە ببینە ئیسرائیلى دووەم لەناوچەکەدا دەبینە
کۆپیکەى ئەوان خۆ نابینە نوسخە ئەسڵیەکە خۆ ئەوەتا ئیسرائیل بەکەیفى
خۆى لوبان وفەلەستین بۆردومان ئەکات و بەملیۆنان دۆلار زیانى مادى و
گیانى ئەدات جگەلە چەند فەلەستینیەکى قۆچە قانى بەدەست و دارولاستیک
بەدەست وڵاتێک نیە جگەلەئێران و یەک دووحیزبى عەرەبى پشتگیریان لێبکات
کەئەوانیش بەدەستى ئەملاو ئەولا قورمیش کراون و جیالەوەش ئەگەر
ئیسرائیل خراپە بۆ پەیوەندیە ئابورى و سیاسى و..هتد لەگەڵیان ناپچڕێنن
و سەفارەتەکانیان لەهەندێک وڵات دابخەن و خاکى فەلەستین لە 4ملیۆن
ئیسرائیلى بە هەموو عەرەب پاک بکەنەوە ئەو کات ئێمەش ئیمانتان پێدێنین
ئیسرائیل خراپە و هەقى ئەوەشتان هەیە بڵێن خاکى عەرەب داگیر کراوە
کەبەهەموو مێژوى عەرەب تەنهاجارێک لەسەر دەستى سەڵاحەدینى ئەیوبیدا
ڕزگارکراوەو تاماون تاریق عەزیز وتەنى عەرەب هەرئەوەندە مافى هەیە
بەسەر قودسەوە فرمێسکى بۆ بڕێژێت.ئەوکاتە حەقى ئەوەشتان هەیە دواى
زیاتر لەهەزار ساڵ تەعریب کردن پێمان بڵێن ئێوە ئیسرائیلێکى ترن و کەى
توانیشتان بەدڵ لەگەڵ تورکیاى دۆستى ڕاستەقینەى ئیسرائیلدا نەبن کە
هێشتا خەون بەویلایەتى موسڵەوە ئەبینێ بۆ داگیر کارى کوردستان و خاکى
عەرەب!هەقى ئەوەتان هەیە ترستان لەوەهەبێت کورد یەکپارچەیی خاکى عەرەب
نەپارێزێت.
|