ئه‌گه‌ر
سیناریۆ نه‌بیت
هه‌ڵوێستی
٢٣\٩ ی زۆرانێک له
ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان له‌شوێن خۆی بوو.

مه‌هدی کاوانی
ئه‌گه‌ر نیه‌تی پاک و بێمهبهستی به‌دواوه نه‌بێت، کورد ده‌توانێ با
له‌پاش (خه‌راب ئهلبهسره)وه‌ش بێت، هه‌ندێ له برینه‌کانی ساڕ‌ێژ
کاته‌وه.
دانیشتنی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاره‌کانی کوردستان له23/09 له‌سه‌ر دوا
هه‌ڵوێسته‌کانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دیمستڕۆ له‌عیڕاق له‌به‌ر
خاتری ڕازیکردنی شه‌قامی عه‌ره‌بی و تهشکیلهسیاسیهجۆراوجۆرهکانی و
وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک هه‌لوێستی دژ به کوردی
وه‌رگرت. به‌ڵی ئاخاوتنه‌کانی به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی
کوردستان به‌لیستی زه‌ردو سه‌وز جیا له‌سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان به‌ڕێز عه‌دنان
موفتی و جێگره‌که‌ی که‌مال که‌رکوکی ، باقیه‌که‌ی هه‌موو قسه‌کانیان
ڕاستیه‌کی زۆر له‌ناویاندا ده‌بینرا . ئه‌گه‌ر ئاخاوتنه‌کانی به‌شی
زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاران بۆ واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان شی
بکه‌ینه‌وه، زۆری قسه‌کانیان هه‌مان ئه‌و ئاخاوتنانهبوو که‌ڕۆژنامه‌ی
ئازاد‌و شه‌قامی کوردی له‌مه‌ڕ که‌م وکورتیه‌کانی به‌رپرسی سیاسی کورد
به‌رامبه‌ر دۆزی کورده‌وه داوایان ده‌کرد.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره ئافره‌ته
که نامه‌وێ ناوه‌که‌ی بێنمهناو
ناوانه‌وه، په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ڕاستیه‌کان هه‌ڵدایه‌وه به‌وه‌ی
که‌گوتی هه‌لوێستی له‌مه‌و پێشتری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
به‌رپرسه بڕیار به‌ده‌سته‌کانی هیچی له‌به‌رژه‌وه‌ندی
دۆزی کورد‌و کێشهنهتهوایهتیهکهی و داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی
کوردستانه‌وه نه‌بووه.
دیاره خولاسه‌ی ئاخاوتنه‌کانی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتاران خۆی له‌وه
ده‌بینیه‌وه که نه نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غداو، نه به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ، هیچیان له‌و ئاستهنهبوون که داخوازی کۆمه‌ڵانی کورد‌و
داخوازیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیان به‌ره‌و پێشه‌وه‌به‌رن. ڕاسته ئه‌و
به‌ڕێزانه زۆری که‌موکورتیه‌کانی بهرهپێشهوهنهچوونی دۆزی کوردیان
بۆ باڵاده‌ستی عه‌قلیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌به‌کان ده‌هێنایه‌وه که
دهشگهڕانهوه بۆ مێژوو ،هه‌مان عهقلیهتهکانی شۆڤینیه‌تی باڵاده‌ستی
سیاسی پێشووتریان بۆ ئێستاکه به‌یه‌ک ده‌چواند. به‌ڵام که‌مته‌رخه‌می
ده‌سه‌ڵاتی کوردیشیان له‌وان به‌که‌متر نه‌ده‌زانی.
مرۆ هه‌قی خۆیه‌تی له‌و هه‌لوێسته بوێرانه‌ی به‌شی زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانی
کوردستان به‌بێ جیاوازی لیستی زه‌ردو سه‌وز و ئه‌و دانیشتنه‌یان و
هه‌ڵوێستی نابوێرانهی دانیشتنه‌کانی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی پێشتریان
بخاتهلێدوان و به‌راورد پێکردنه‌وه، ئاخۆ ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان
فعله‌ن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌لوێستی بوێرانه‌ی خۆیانه وه‌ک کورد ده‌ڵێ
که کوپه پڕ بوو له‌سه‌ری ده‌ڕژێ ، یان سیناریۆیه‌کی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیه له به‌ر ئه‌و تهنگژهئاڵۆزو پڕ مه‌ترسیدارانه‌ی که‌ڕووبه‌ڕووی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی هاوڵایاتیانی
کورهدهوه له‌ڕێگای بهپیرهوهنههاتنیان بۆ خۆ تۆمارکردنیان بۆ ههڵبژارددنهکانی
دووباره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تیکردنی کورده‌کان له‌حکومه‌تی
ئایندهی عیڕاق.
به‌مه‌زنده‌ی من هۆکاره‌کانی پاژگهزبوونهوهی ناوه‌ند له‌به‌ڵێنه‌کانی
پێشتریان به‌کورده‌وه هه‌ر هه‌مووی له‌به‌ر پاڵپشتی وڵاتانی ئه‌قلیمی
و بێده‌نگی ئه‌مه‌ریکی و بههێزبوونیانهوه نیه، به‌لکو هۆکاره
هه‌ره گرنگه‌که‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی شه‌قامی کوردیه به‌حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان . به‌مه‌زنده‌ی من به‌پیره‌وه نه‌چوونی هاوڵاتیانی
کورد بۆ خۆتۆمارکردن باشترین هۆکار بوو بۆ نه‌یارانی کورده که وه‌ک
نامه‌یه‌ک بیخوێننه‌وه که شه‌قامی کوردی بڕوایان به‌حکومه‌ته‌که‌ی
خۆیان نه‌ماوه‌و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ئه‌و وه‌رچه‌رخانه
باوهڕنهبوونهی هاوڵاتیانی کورد بهحکومهتهکهیان به‌قازانجی
خۆیان وه‌رچه‌رخێنن.
ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتداری تا بڵێیت ناجێگیر له‌کوردستانی ئازاد دروست
بووه، ئه‌ویش خۆی لهوهدهبینێتهوهکهپارتی دیموکراتی کوردستان و
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان هه‌تا ئه‌و دوایه‌ش وێڕای هه‌موو که‌م و
کورتیه‌کانیان خۆیان له‌ناو متمانه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵانی کوردستان ده‌بینیه‌وه.
دیاره‌ئه‌و متمانهیهلهخۆوهنههاتووهو باوه‌ڕی مێژوو و زیاتر به‌شداری
کردنی پێشتریان له‌ناو بزاڤی کوردایه‌تی به‌خۆوه‌گرتبوو. به‌ڵام کارهدساتهکهخۆی
لهوهدهدیتهوهکهئهو دوو پارتهبهدرێژایی نیو سه‌ده‌ی بزاڤی
کوردایه‌تی خۆیان له‌ناو بازنه‌ی دژایه‌تی کردنی خویناوی یهکترهوهدهبینیهوهو
لهڕێگهیهوهههرچهندی تێکۆشانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان و بزاڤهچهکداریهکهیان
پێشڤه‌چوونی به‌ده‌ست ده‌هێنا ،ئه‌وان له‌ڕێگای ئه‌و دژایه‌تی کردنهنا
شهڕعیهی خۆیان ،هه‌ر هه‌موو تواناکانیان به‌با ده‌کرد. کهههل و مه‌رجی
تهتبیعیش به‌تایبه‌تی دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن هاته‌پێشه‌وه، ئه‌وان
لهڕێگایهوهههموو دهسهڵاتهسیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان وه‌ک برا
به‌ش له‌نێوان خۆیان دابه‌ش کرد‌و بێ ئه‌وه‌ی به‌بچووکترین شتیش ڕێز له‌و
جه‌ماوه‌ره‌ی خۆیان بنێن که‌ئه‌وانیان هێناوه‌ته‌سه‌ر کورسی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی.
به‌ڵێ قهیڕانهکهئا لێره‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کات. جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕوانی
حێهی مێژووی و بهرکهوتهکۆمهڵایهتی و هه‌قی دنگدانهکانیان لێ ده‌کات
و ئه‌وانیش گوێی پێ ناده‌ن. ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروست نه‌ک هه‌ر بۆ
کوردستان. به‌لکو بۆ وڵاتانی تر‌و له‌ئه‌وروپاش وههایهدوو پارتی
باڵاده‌ست یه‌کێکیان خۆی له‌ناو پێکهێنانی حکومه‌ت و ئه‌ویتریشیان به‌ره‌ی
ئۆپۆزسیۆن پێک ده‌هێنێ و له‌حاله‌تی وه‌هادا هه‌موو کاته‌کان حکومه‌ت
ده‌که‌وێته‌ژێر کاری لێپرسینهوهکاخوا تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌دای خۆی
بۆ ڕازی کردنی خه‌لک به‌جێ گه‌یاندووه. ئه‌و دوو پارتهلهوهڕانههاتوون
نه‌ک ئێستایان به‌لکو له‌سه‌رده‌مه‌کانی بزاڤی چه‌کداریش و هه‌ر یه‌که‌یان
ناوچه‌یه‌کی بهروهڕوبوونهوهی بۆ خۆی پاساو ده‌کردو ده‌ست ڕۆیشتوی
قه‌له‌مڕه‌وی خۆی تیا ده‌نواند. له‌یه‌که‌م کۆرپه‌له‌ی په‌ڕله‌مانی هه‌لبژێراوی
کوردیش دوا به‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 هه‌ر وایان کرد. کهتهتبیعیشیان
کرد هه‌مدیسان خۆیان له‌ناو هه‌مان نێوه‌ند به‌شێوه‌یه‌کی تر دۆزیه‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی کهپێویستهبکرێ باشهلهو حالهتهکۆمهڵانی خه‌لک ڕوو
له‌کوێ بکات . لهکوێوهئۆپۆزسیۆنی دژ به‌و دوو پارتهدروست ده‌کرێ .
ئه‌گه‌ر دروستیش بوو ،حهێانهدی په‌ڕله‌مان له‌کوێ بێنن. بهئهوهندهکورسیهی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پارتهبچووکهکانی تر که‌ئه‌وانیش هه‌مان که‌لتور
ده‌یان گرێته‌وه، ئایا ده‌توانن له‌باشترین حاله‌ت چ به‌چ بکه‌ن . خه‌لک
و ڵێکۆلهرهوهسیاسیهکان ده‌ڵێن بزوتنه‌وه‌و ته‌یاری دینی بهرهبهرهشوێنیان
دهگرێیتهوه. گریمان ئه‌و بهرجهستهیهدروست بوو ئایا لهڕێگایانهوهتێنوی
کوردی پێیانهوهدهڕهوێتهوهیان خراپتر له‌پاشتر.
پۆتینی ڕووسی شوێنی یهلسنی له‌ناو هه‌مان ته‌شکیله‌ی حیزبه‌که‌یان
گرتهوهبهڵام ئه‌وه‌ی پۆتین کردی به‌شی ههرهزۆرهکهی پێچه‌وانه‌ی
یه‌لسن بوو و لهڕیگایهوهتوانیان تا زۆر ڕادهعافیهی ڕوسیا بگێڕنه‌وه.
ئایا پۆتینێکی کوردیش له‌ناو یه‌کێ له‌و دووپارتهدروست ده‌بێ کهکوردان
له‌ناو قه‌یڕانی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ڕزگار بکات . به‌شی هه‌ره‌زۆری
جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی خۆ ڕزگار کردنیان له‌ناو ئه‌و قه‌یڕانه،خۆیان له‌ناو
ئه‌و بیرکردنهوهیهدهبیننهوهکهمام جه‌لال بگاتهڕیی ئه‌زه‌لی خۆی
و بهدواشیهوهنهوشێروان هه‌ستێ عافیه‌ی یه‌کیه‌تی بگێڕێنێتهوهو بهدواشیهوهڕێوڕهسمی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر به‌ئاڕاسته‌ی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌بڕوات . کێش ده‌ڵی
ئه‌و بهرجهستهیهدروست ئه‌بێت. بابڵێین دروستیش بوو کێ ناڵێ، هه‌مان
تاس و حه‌مام یان له‌ڕێگای درێژه‌کێشانی وه‌ک ئهوهوهبیت بڵێیت (بعد
خراب البصرە) به‌دیوه‌که‌ی تر ئایا پارتی که‌سی وه‌های لی هه‌ڵده‌که‌وێ
یان ئایا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی کهلێرهو له‌وێ پێشتر قسه‌ی باشتری
له‌سه‌رکرده کورده‌کانی تر بۆ ده‌کر،ا ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و بارهباز
بدات و ببیت بهپۆتین . یان به‌دیوی تر کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان چی
بکه‌ن هه‌تا ههتایهلهچاوهڕوانی دابن و کاخوانه‌کێ که‌ینێ پۆتینهک
له‌کوردان ههڵدهکهێ. یان ئایا به به‌رده‌وامی له‌ناو گێژاوه‌ی
زوڵمـی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و مه‌ترسی دووباره‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دامێکی تر
بن . به‌ڕاستی کورد بێکه‌سه. قسه‌ی من نیه، قسه‌ی زۆرانێک له‌سیاسه‌تمه‌دارانی
جیهانیه. به‌ڵی قسه‌ی ئه‌و کاته‌ی که‌له‌لایه‌که‌وه دوو ملیۆن
هاوڵاتی کوردی به‌ڕه‌وه به‌ره‌و سنوره‌کان ده‌ڕۆیشتن و به‌کۆمه‌ڵ لاشه‌ی
بێچوو و پیره‌کانیان لهڕیگادا به‌هۆی کارتێکردنی برسیه‌تی و
ماندووبوون و سارد‌و سه‌رمای زستانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌داو له‌لایه‌کی
تریشه‌وه مرچهمرچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی
و بهدواشیهوه هه‌ر هه‌مووشی به‌به‌ر چاوی ملیاره‌ها مرۆی ئه‌و سه‌رزه‌مینه
بوو . ئا لێره‌و ئه‌و مه‌قوله‌یه‌ی بێ که‌سی کورد سنوری نێشتمانی به‌زاندو
په‌ڕیه‌وه بۆ جیهان .
جێی خۆیه‌تی ئه‌وه بڵێین چه‌ندی کورد به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وروبه‌ر ده‌ناڵێنێ،
ئه‌وه‌نده‌ش به‌ده‌ستی زوڵمی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌یه.
24/09/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk
|