با سه‌تڵێک ئاوی ساردیش به‌سه‌ری ''ئه‌حمه‌د تورک'' داکه‌م .
سه‌ردار پشده‌ری
ئه‌حمه‌د تورك: كێشه‌ی كورد له توركیا له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه چاره‌سه‌ر ناكرێت: ئه‌حمه‌د تورك گه‌وره به‌رپرس له پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له‌توركیا پێی وایه كێشه‌ی كورد له توركیا له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه چاره‌سه‌ر ناكرێت. له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی كورد له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌حمه‌د تورك ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه نابێت چاوه‌روان بكرێت كێشه‌ی كورد له‌لایه‌ن ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه یه‌كلابكرێته‌وه ، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا چاره‌سه‌ر بكرێ و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌نابردنه به‌ر ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه. ئه‌حمه‌د تورك دوپاتیكرده‌وه،له‌په‌رله‌مانی توركیادا هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی ده‌خاته‌گه‌ڕ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد‌و كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی. http://radionawa.com/ku/news/NewsDetail.aspx?id=16835
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له رابردووی هه‌ندێ له کورده هه‌لپه‌رسته‌کانی تورکیا بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ده‌یان که‌سی وه‌ک دایب ئاغا و عیسمه‌ت ئونونو له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا رۆڵێکی گرنگیان هه‌بووه له که‌م کردنه‌وه‌ی بایه‌خی کورد‌و سه‌ر شۆڕ کردنیی کورد بۆ تورکه‌کان.
مێژوو وای نیشان داوه که ئه‌تاتورک پێش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م پیاوی ناو پیاوان و ئه‌فسه‌ری ناو ئه‌فسه‌ران نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌ورانی ئه‌فسه‌ریه‌که‌ی له کوردستان بووه و په‌یوه‌ندیه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ شێخ و ئاغاکانی کوردستان دا هه‌بوو، توانی له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا ئه‌و شێخ و ئاغایانه دوای خۆی بدات و وه‌ک له‌شکرێکی تازه‌ی تورکی و کوردی خۆی نیشان بدات و به کورده‌کان وره‌ی روخاوی تورکه‌کان به‌رز بکاته‌وه باس له دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی تورکی بکات.
ده‌بێ بلێین به‌داخه‌وه کورده سه‌ر شۆڕکه‌ره‌کان ئاماده بوون پێڵاو بۆ ئه‌تاتورک دابنێن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون ده‌ست بنێنه ناو ده‌ستی شه‌ریف پاشای کورد که ده‌ره‌جه‌ی ئه‌فسه‌ریه‌که‌ی ده‌جار به‌رامبه‌ر به ئه‌تا تورک بوو، هه‌ڵوێستی ئه‌و کورده کاسه لێسانه بوو به هۆی به‌رز کردنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی ئه‌تاتورک و دابه‌شکرانی کوردستان و له‌ناو چوونی زیاتر له ملوێنێک کورد‌و له‌ده‌ستدانی هه‌زاران گوند‌و ناوچه‌ی کوردستان.
له‌دوای مردنی ئه‌و چینه سه‌ر نزمه‌ی کورد، چینێکی تری سه‌ر نزمی کوردی خوێنده‌وار هاتنه کایه‌و ئه‌وانه‌ش وه‌ک هه‌لپه‌رستێک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و به‌ده‌ستهێنانی کورسی له ده‌وڵه‌تی تورکیدا، زۆر له ئاغا‌و شێخه نه‌خوێنده‌واره‌کانی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا تورکی بازی ده‌که‌ن و به‌شی زۆریان تاکو ئێستاش نازانن به کوردی قسه بکه‌ن.
کاک ئه‌حمه‌د تورک که تاکو ئه‌مڕۆ نازناوه‌که‌ی تورکه‌و شانازیشی پێوه ده‌کات، به قسه‌ی تورکه‌کان هاتۆته ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ کورده‌کانی ئه‌وروپا فریو بدات و هه‌موو کێشه‌کان بباته‌وه ناو په‌رله‌مانی تورکیا.
ده‌مه‌وێ وه‌ک ده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌حمه‌د تورکه‌کان بڵێم: هه‌ر له دوای دابه‌شکرانی کوردستانه‌وه گه‌لی کورد هه‌وڵی داوه کێشه‌ی کورد له له‌ده‌ست داگیرکه‌ران ده‌ر بهێنێت و بیخاته ناو په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاوه، ئه‌مرۆ که ملوێنان شه‌هیدی کوردستان ئه‌و ده‌رگایانه‌یان بۆ کردوینه‌وه، جه‌نابتان پاڵمان پێوه ده‌نێن که ده‌ست له ئه‌وروپایه‌کان هه‌ڵگرین و به‌سه‌ری شۆڕه‌وه برۆینه به‌رده‌م تورکه‌کان ؟.
جه‌نابی کاک ئه‌حمه‌د تورک، جه‌نابت ئه‌وا زیاتر له پێنج جار به پشتیوانی تورکه‌کان بویته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و تاکو ئێستاش نه‌ت توانیوه له‌ناو په‌رله‌مانه‌که بڵێی کوردم و قسه به کوردی بکه‌ی، نازانم به‌رێزت چ کێشه‌یه‌ک له ناو په‌رله‌مانی تورکیدا باس ده‌که‌ی ؟.
کاک ئه‌حمه‌د تورک ده‌مه‌وێ به ده‌نگێکی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یه‌وه خۆت‌و هاوبیرانی تۆ به‌خه‌به‌ر بهێنم و پێت بڵیم تورک برای کورد نیه‌و دوژمنی کورده، هه‌ر که‌سێکیش وه‌ک تۆ شانازی به برایه‌تی کورد‌و تورکه‌وه بکات، وه‌ک عیسمه‌ت ئونونو و دایب ئاغای کورد فرۆش ته‌ماشا ده‌کرێ.
له‌نده‌ن 21 – 1 – 2008
|