٢۴\٦\٢٠١٠
ئێمه کوشته‌ی
چاوه‌ڕێی چرپه‌ی هه‌واڵه‌کانین ..!
کامه‌ران عه‌زیز
له جیهانی ئه‌مڕۆدا هه‌واڵ گرنگیه‌کی تایبه‌تی له ژیانی مرۆکاندا
هه‌یه، هه‌واڵ ده‌توانێت ده‌ورێکی به‌ر چاو ببینێت له
گۆڕانکاریه‌کاندا، و هه‌واڵ ده‌توانێت گۆڕانکاری زۆر خێرا به‌دی
بهێنێت و خه‌ڵکی له ژیانێکی ئاسایی ئارامه‌وه به‌ره‌و ژیانێکی نا
جێگیر ببات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه . به‌ڵام هه‌واڵ و جۆری هه‌واڵه‌کان
ئاستی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆکان له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ
کۆمه‌ڵگایه‌کی دی به‌پێی
مێژووی پێکهاتن و شێوه‌ی سسته‌م و به‌ڕێوه بردن ده‌گۆڕێت،
واتا کاریگه‌ری هه‌واڵی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه به‌نده به چۆنیه‌تی
جۆر‌و بوونی کێشه‌کانه‌وه، و به تایبه‌تمه‌ندی
کێشه‌کانیانه‌وه ده‌بزوێن ...
له ده‌سته‌ڵاته کۆنپارێز و بیروکرات و نا مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌کان
، که سه‌رکرده و هێز و سه‌پاندن سه‌رچاوه‌ی بڕیاره و سوکانی به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگای به ده‌سته‌وه‌یه ، وه بڕیار و ئیراده و سه‌ربه‌خۆیی بۆ
هاوڵاتیان له‌م نیزامانهدا نییه ، و بیر
ولۆژیک و پڕۆژه‌ی هاوڵاتیان له لای ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاتانه‌دا مانا
و بونی نییه بێجگه له بڕیاری سه‌رکرده ، ئاله‌م کاته‌دا سه‌رچاوه‌ی
گرنگ و کاریگه‌ری ههواڵێش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لوتکه‌ی ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵات
سه‌نتراڵی خۆی ده‌به‌خشێت به هه‌واڵ و هه‌واڵیش ده‌بێته تاکه
ئیلهام و سه‌رچاوه بۆ ژیانی ئێستا و ئایندهی گشت کۆمـه‌ڵگا و کۆمه‌ڵگاش
به پێی ئاوازی هه‌واڵه‌کانی ده‌سته‌ڵات شیوه‌ن و شایی ده‌گێڕێت .. !
له سایه‌ی ئه‌م نهزمهدایه سه‌رکرده ده‌بێته مینبه‌ری هه‌واڵه‌کان
و به وته و هه‌واڵه‌کانی ده‌توانێت له ساتێکی زۆر کورتا سه‌رابێک له
به‌ر چاوی مرۆکاندا دروست بکات ..! مێشکی خه‌ڵک گۆشبکا و کۆمه‌ڵگا به
دوای خۆیدا کێش بکات ..! و سنور و ئاستی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رکرده‌کان ده‌توانێت
ئاستی کاریگه‌ری و وروژاندنی کۆمه‌ڵگاش به هه‌واڵه‌کان دیاری بکات ،
بۆنمونه وته‌و هه‌واڵه‌کانی ده‌می بۆش و پۆتین وئهحمدی نه‌ژادی و
ئۆردو‌غان و مالیکی و جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی دیاری بکات و
گۆڕانکاری به دیبهێنێت...!
کۆمه‌ڵگای ئێمه تا ئێستا که کۆمه‌ڵگایه‌کی به کۆمه‌ڵییه و په‌وه‌ندییه
کۆمه‌ڵاتیه‌کانی وەک عه‌شیره‌ت و خێڵ وخزمایه‌تی بره‌وی هه‌یه و بره‌وی
پێ ده‌درێت ، و به هۆی ئه‌و مێژووه پڕ کاره‌ساتانه‌ی که تهی کردوه
و تهی ده‌کات له سایه‌ی داگیرکاران و سته‌مکارانی ده‌سته‌ڵاتدار ،
هه‌واڵ به‌رده‌وام گرنگ بوه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی بوه بۆ گه‌یاندنی
مژده‌ی خۆشی و ناخۆشی ڕووداوه‌کان ، هه‌واڵ به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی داگیر کردوه ، وه به خه‌یاڵ و چاوه‌ڕوانی هه‌واڵه‌کانه‌وه
خه‌و ده‌مانباته‌وه... و هه‌ر به زه‌نگی له ناکاوی هه‌واڵه‌کانیش
بێ‌دار ده‌بین ..! هه‌ر بۆیه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا وشه‌ی( هه‌واڵ )
بوه‌ته وشه‌یه‌کی مجامه‌له و کولتوری سه‌رزاری هه‌ر یه‌ک له تاکه‌کانی
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و له هه‌ر ساتێکی بهیهکگهیشتنماندا ده‌بێت بپرسین
و بڵێین ( هه‌واڵ چییه ؟) ، چونکه هه‌واڵ له هه‌ر شتێکی دیکه
زیاتر کاری کرد‌وwه و کار ده‌کاته سه‌ر ژیانمان و هیواکانی ژیانمانی
پێوه به‌نده ، وه هه‌واڵ بوه‌ته کۆدی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی
هاوڵاتیان و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌واڵی زیاتری له لابێت له دیوه‌خانه‌کاندا
زیاتر ڕووی تێده‌کرێت ..وه ئه‌و که‌سه‌ی هه‌واڵی شاز و گرنگ و جه‌رگ
بڕی پێ بێت زیاتر گوێی لێ ده‌گیرێت ..! هه‌ر بۆیه که‌سانی ده‌م به
هه‌واڵ له هه‌موو که‌س زیاتر ئۆتۆریتهیان هه‌یه و ده‌وریان به خه‌ڵک
شلوق ده‌بێت .
هه‌واڵ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جیا له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی دی خێراتر
ده‌گاته نێو مرۆکان ، ! به تایبه‌ت له‌ئه‌مڕۆدا که ته‌کنه‌لۆژیا کار
ئاسانی زیاتری کردوه بۆ گه‌یاندن و توانویه‌تی زیاتر له جاران په‌یوه‌ندیه‌کان
نزیکتر بکاته‌وه و سنوری دوور و توندی کۆمه‌ڵایه‌تی تێک بشکێنێت و
شار‌و دێ .. کچ و کوڕان .. ژن و پیاوان .. زیاتر له جاران نزیک بکاته‌وه‌و
تێکه‌ڵیان بکات به یه‌ک و هه‌موو پێکه‌وه ده‌وریان هه‌بێت له وه‌رگرتن
و گه‌یاندن و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان ،. واته ئاستی نزیکی و پته‌وی
زیاتری په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه که وا ده‌کات هه‌واڵه‌کان هه‌ر
زوو بڵاو ببنه‌وه و ئاشکرا ببن و به ده‌م باوه بگاته گشت کۆمه‌ڵگا،
پێش بڵاو بونه‌وه‌یان له ڕۆژنامه‌کاندا ..!
لایه‌نێکی تری هه‌واڵه‌کان ئه‌وه‌یه له وڵاتی ئێمه‌دا له به‌ر گرنگی
زیاتری هه‌واڵه‌کانی ئێستا و ئانی ، هیچ بایه‌خێک به هه‌واڵی ئاینده
نادرێت ، چونکه نا جێگیری و شه‌ڕ و جه‌نگ و ئاشتی کاتی ، ژیانیشی کاتی
کردوه و بێ بڕوایی و ڕاڕایی له ده‌رونماندا دروست کردوه و ئاینده و
ئومێدی له بیرماندا کوشتوه ده‌بێت بۆ ئێستا بژین ...!
ده‌سته‌ڵاتدارانیش ئه‌م ڕاستییەی سەرەوە باش ده‌زانن و ئه‌زمونیان له
گه‌ڵیدا هه‌یه بۆیه ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی به ئاوازی هه‌واڵه‌کان
به پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یاری به هه‌واڵه‌کان بکه‌ن و به
خۆشی کاتی هه‌واڵه‌کان له سه‌ر یه‌ک قاچ سه‌مامان پێ بکه‌ن ..! و ده‌توانن
به ئاوازی هه‌واڵه‌کان هاوڵاتیان هۆگر و نزیک بکه‌نه‌وه له خۆیان و
له باسه ئه‌سڵییه‌کانی خۆیانیان دوور ــ دوور بخه‌نه‌وه و چاره‌نوسی
مه‌رگ و ژیانیان ببه‌سنه‌وه به خۆیانه‌وه ، و هه‌ر به پێی ئاوازی
هه‌واڵه‌کان ده‌توانن دۆستی دوێنێ بکه‌ن به دوژمنی ئه‌مڕۆ و دوژمنی
مێژوویی خه‌ڵکیش بکه‌ن به دۆست و پشت و په‌نا ..!
لە ساتیکی زۆر کورت‌دا، ده‌توانن خه‌ڵک بخرۆشێنن و گه‌رم و ئاماده‌یان
بکه‌ن بۆجه‌نگ و خوێن ڕشتن و قوربانی ..! له هه‌مان کاتیش‌دا به
ئاوازێکی دیی برایه‌تی و دۆستایەتی، خه‌ڵک له سه‌ر لێواری به‌رگری و
گیانفیدایی بگه‌ڕێننه‌وه ..! بۆیه له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌واڵ ده‌توانێت
به جارێک کۆمه‌ڵگا بخاته ساتی شیوه‌ن وشایی ، خۆشی و ناخۆشی ، ئومێد
و نا ئومێدی ...!
له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌واڵه‌کان هێنده خێرا دێن و تێ ده‌په‌ڕن ، نه‌ک
ناتوانین نێتی سه‌ره‌تا بێهێنێن و سه‌ره‌تا دروست بکه‌ین..! به‌ڵکو
ئاینده‌شمان لێ تێکەڵ دەبێ و ده‌شێوێ و بە تەواوی لێمان ون ده‌بێت ..!
له‌م ژینگه بێ ژینه‌دا هه‌موو بڕیار و به‌رنامه‌یه‌ک به‌نده بهههواڵهوه
و هه‌واڵ ده‌توانێت مه‌ودای نێوان ئێستا‌و ڕابورد و تێک بدات .
دوێنێشمان هه‌ر به هه‌واڵ تهی کردوه بۆیه ناتوانین دوێنێ پێناسه
بکه‌ین و بڵێن دوێنێمان به پڕۆسه‌یه‌کی ئاسایی و سروشتی تێ په‌ڕاندوه
له نزمه‌وه بۆ به‌رز یان له خراپه‌وه بۆ باش و له باشه‌وه بۆ
باشتر ، ئه‌وه‌تا هه‌واڵه‌کانی دوێنێ دیسان جاڕێکی تر له ساتێکی وه‌ک
ئه‌مڕۆدا به گوێماندا ده‌چرپێنێت و له نیوه‌ی ڕێگادا توشی دوو
دڵمیان ده‌کات و له کۆتاوه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌ره‌تا ..!. هه‌ر هه‌واڵه‌کانی
دوێنێیه ده‌ستی خستۆته گه‌روی سبه‌ینێمان و هه‌ڕه‌شه له ڕووخانی
خه‌یاڵه‌کانمان ده‌کات و ناهێڵیت به‌ره‌و به‌رزایییه‌کانی ئاینده‌مان
بڕۆین تا دوا نه‌که‌وین و کێشه کۆن و به‌سه‌رچوه‌کانی سه‌ده‌کانی
ڕابوردوو چاره بکه‌ین ..!
سه‌یر بکه‌ن چۆن سه‌رچاوه‌ی زه‌نگی هه‌واڵه‌کان به بێ ئاگای ئێمه له
سه‌روی خۆمانه‌وه له ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌وه و ئه‌مدیو و ئه‌ودیوی ئه‌م
وڵاتە و ژینگه شێواوه‌دا ده‌رده‌چێت..! و له بیر و عه‌قڵ و گه‌رووی
باوه‌ڕه کۆنه‌کانی ڕابوردوه‌وه زەنگ لێده‌دا و ده‌چرپێنێت به
گوێماندا ...! و له‌و یه‌قینه‌وه ده‌چرپێنێت بە گوێماندا که به ده‌نگ
و ڕه‌نگی تاقانه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوه‌زه‌کانی
دی به دوباره‌کردنه‌وه‌ی کوشتن و جه‌نگ و زیندان وسه‌رکوت و به ئه‌نفالێکی
دیی نوێ له نیشتمانێکی وێرانه‌دا بمانسڕێته‌وه ...!
ماڵپه‌ڕی کامه‌ران عه‌زیز
|