٢٨\٥\٢٠١٠
له‌سه‌ر
تیرۆری رۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسمان،
پارتی مارکسیست ــ
لینینستی ئه‌ڵمانیا
نامه‌ی ناره‌زایه‌تی
بۆ سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌کرد.
نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی ــ ئه‌ڵمانیا ووتی" له چوارچێوه‌ی دیفاع له ئازادی سیاسی و
راده‌ربرین له کوردستاندا و
ریسواکردنی کرده‌وه‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نووس
زه‌ده‌شت عوسمان و به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی ، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له
ئه‌ڵمانیا ، په‌یوه‌ندی به چه‌ندین
لایه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌وه
کردوه ،له‌م نێوه‌دا پارتی مارکسیست ــ لینیستی ئه‌ڵمانیا ناوچه‌ی
کالسرۆ ،نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان بۆ سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌کرد".
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی
نامه‌که‌یه به زمانی کوردی:
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئێمه له
هه‌واڵی کوشتنی رۆژنامه‌نووسی عێراقی
زه‌رده‌شت عوسمان ئاگادارکراینه‌وه و
بڕیاریماندا له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م کاره‌دا ناره‌زایه‌تی خۆمان ده‌ربڕین.
به‌رێز مه‌سعود به‌رزانی.
بارودۆخی مافه دیموکراتیه‌کان وه‌کو مافی
رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی
کوردستانی عێراقدا له‌ئاستێکی باش‌دا نییه.
چۆن کارێکی له‌و جۆره ده‌بێ رووبدات،
ڕۆژنامه‌نووسێک له‌سه‌ر
شه‌قامێکی کراوه‌دا ده‌ستگیربکرێت و بفڕێندرێت
و پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان
به کوژراوی بدۆزرێته‌وه ...؟ ئۆتۆمبیلێکیش
که بۆ ئه‌م کاره به‌کارهێنراوه به چه‌ندین
خاڵی پشکنیندا تێپه‌رێت....! هه‌ر له‌م
چوارچێوه‌دا ئێمه چه‌ندین راپۆرتی رۆژنامه‌نووسییمان
پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن و
فشارهێنان بۆسه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که
له بواری میدیا
و رۆژنامه‌گه‌ریدا کارده‌که‌ن له
عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا .
ئه‌مریکا له‌ژێر ناوی داسه‌پاندنی ئارامی و
دیموکراتیدا جه‌نگێکی له به‌رامبه‌ر ئه‌م
ووڵاته‌دا به‌رپاکرد و سه‌ره‌نجامیش داگیری
کرد ،به‌ڵام به‌ده‌ر له‌م ئیدعایانه ،ئیمه به‌لامانه‌وه ڕۆشنه که
سه‌رجه‌م بیانووه‌کانیان بێ بنه‌مایه
و ئه‌م جه‌نگه ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ئیمپریالیستخوازه‌کانی
ئه‌مریکا و حکومه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رێوه‌چوو،
ئه‌نجامدانی تاوانێکی ترسنۆکانه‌ی له‌و جۆره‌یش جارێکی دیکه
ده‌یسه‌لمێنێت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره
ناتوانێ (دیموکراتیه‌کی ئازادیخوازانه) زامن بکات.
به‌رله‌ماوه‌یه‌ک، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بریاریدا ژماره‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی
له ئه‌فغانستاندا زیاتر بکات ،ئه‌م بریاره‌ش
له‌کاتێکدا دێت که 70% هه‌فتا ده‌رسه‌دی خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا خوازیاری
کۆتایی هینان به‌م جه‌نگه‌ن .
ئێمه داواکاری ئاشکراکردنی هۆکاره‌کان و سه‌رپه‌ریشتیکار و
ئه‌نجامده‌رانی تاوانی کوشتنی (زه‌رده‌شت عوسمان)ین، ئه‌نجامی
لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌بێت روو به
کۆمه‌ڵگا ئاشکرا بکرێت و رابگه‌ێنرێت
و تاوانبارانیش له
چوارچێوه‌ی یاسادا سزای خۆیان وه‌ربگرن.
له‌هه‌مان کاتدا ئێمه خوازیاری کشانه‌وه‌ی هێزه داگیرکه‌ره‌کانین له
عێراق و هه‌روه‌ها داواکارین مافی دیاریکردنی چاره‌نووس
به ره‌سمی بۆ خه‌ڵکی کوردستان بناسرێت و
سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکشیێنه‌وه
و بگه‌رێنه‌وه.
گابریله کۆنراد
پارتی مارکسیست ــ لینینستی
ئه‌ڵمانیا / ناوچه‌ی کالسرۆ
25\5\2005
___________________________________________________________
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانێ: فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانت عێراقی
26\5\2010
ئه‌ڵمانیا
|