٢٢\٦\٢٠١٠
ئێمەش بێدەنگ نین.
بۆ پشتیوانی لە ئازادی بیروڕا دەربڕین و وەستانەوە بەدژی ترۆری سیاسی
لە کوردستان بەبۆنەی چلەی ترۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، "کەمپینی
بەرگری لە ئازادی- دانمارک"، هەڵدەستێت بە گێڕانی کۆڕێکی ماتەمینی، بە
پشتیوانی و هاوکاری ژمارەیەک لە حیزب و لایەنی سیاسی و ڕێکخراو کە لە
کۆڕەکەشدا بە پەیام خوێندنەوە بەشداری دەکەن.
ئەم کۆڕە پەیامێکە بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان و بکوژانی سەردەشت عوسمان
کە تیرۆری سیاسی و هەڕەشە لە نوسەران و رۆژنامەنوسانی کوردستان
بەئاسانی بەسەریاندا تێناپەڕێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
ئیمەیلی کەمپین : kampiniazadi@yahoo.com
یان ژمارە تەلەفۆن. [004530302977] - مستەفا
حەسەن
کات و شوێنی کۆڕی ماتەمینیەکە:
شەممە بەرواری 26-6-2010
سەعات 14 تا 17
Valby Kulturhus
Valgårdsvej 4-8
2500 Valby
حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی بەشدار بوو لەم کۆڕی ماتەمینیەدا:
[1- ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری. 2- بزوتنەوەی گۆڕان. 3- حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. 4- کوردستان پۆست. 5- حیزبی شیوعی
کوردستان. 6- حیزبی شوعی عێراق. 7- کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق. 8-
سەنتەری حقوقی عێراق. 9- ڕێکخراوی ئازادی ژن/عێراق. 10- سەنتەری دژی
لەسێدارەدان. 11- چاودێری کوردۆساید- چاك. 12- مافی مرۆڤی عێراق. 13-
مافی مرۆڤی کوردی- دانمارکی.]
|