ئێمه و ئێوه و ئه‌وان.
سه‌ردار پشده‌ری
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ئێوه‌ی که‌م به‌ش و ئه‌وانی زۆر خۆر‌و ورگ دراو له‌یه‌ک مه‌نجه‌ڵ دا ناکوڵین.
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر ژیانی یه‌کسانی و ماف په‌روه‌ری و نیشتمان پاراستنمان ده‌وێ. ئێوه‌ی که‌م به‌ش، تا له‌سه‌ر سفره جێگاتان ببێته‌وه، به‌شی خۆتان وه‌رده‌گرن و ئێمه‌ی جه‌ماوه‌رتان به‌خه‌یاڵ دا نایه. ئه‌وانی زۆر خۆر، باخه‌ڵ قوڵی چاو برسی ورگ دڕا‌و، له‌خه‌م ئێمه‌و ئێوه‌دا نین.
ئێمه پێمان وایه باشترین ده‌رمان بۆ هه‌موو کێشه‌و نه‌خۆشیه‌کی مرۆڤایه‌تی، به‌خه‌به‌ر هاتنی مرۆڤه، به‌مانای تا تۆ زووتر به‌خه‌به‌ر بێت و هۆشت بێته‌وه به‌ر، زیاتر ده‌توانی ده‌رمانی ده‌ردی خۆت و خه‌ڵک بکه‌ی.
دێته بیرم له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تای هاتنه‌کایه‌ی پرۆگرامی قسه‌کردنی پاڵتاک دا له ساڵانی 2000 دا، که ئه‌و کاته کاک نه‌وشیره‌وان و کاک جه‌وهه‌ر نامیق له سه‌ر سفره‌ی ورگ دڕاوه‌کان پارووی چه‌وریان ده‌خوارد، ئێمه هاتوهاواری ریفۆرم و به‌خه‌به‌ر هێنانی خه‌ڵکمان ده‌کرد، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و چینه‌ی له ده‌وری سفره بوون زۆر خراپ په‌لاماریان ده‌داین خته خته‌یان له‌جه‌ماوه‌ر ده‌کرد، کاتێ زۆر خۆره‌کان له‌سه‌ر جوان دانه‌نیشتن له‌ده‌وری سفره هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکانه‌یان به‌لا نا که زیاتر له 30 ساڵه هاو سفره‌ی زۆر خۆره‌کانن، له دوا ته‌مه‌نیان دا ئه‌مڕۆ به‌خه‌به‌ر دێن و نه‌هێنی سه‌ر سفره‌ی زۆر خۆره‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن، خۆزگه ئه‌وانه 30 ساڵ پێش ئێستا به‌خه‌به‌ر بهاتبایه‌ن و هاتبانه‌وه ناو ره‌ش و رووتی جه‌ماوه‌رو نه‌عله‌تیان له سفره‌ی ئه‌وان بکردبایه که به‌ته‌نها دوور له جه‌ماوه‌ر راده‌خرێ.
بۆچی پێشتر، پێش ئه‌وه‌ی ئێوه هاو سفره بن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی وه‌گ دراو، نه‌تان ده‌زانی سفره ره‌شه‌کانی به‌غداو تاران و دیمشق و ئه‌نقه‌ره ئینته‌لای سیاسی و ماڵوێرانی کوردی به‌دواوه‌یه.
بۆچی پێشتر نه‌تان ده‌زانی داهاتی برایم خه‌لیل و حاجی هۆمه‌ران و باشماخ چه‌نده‌و به‌درێژی 25 ساڵ ئێوه و ئه‌وان به‌ته‌نها ده‌تان خوارد‌و به ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ریشتان ده‌گووت بڕۆن گوڵه گه‌نم کۆ بکه‌نه‌وه بۆ ژیانی خۆتان.
بۆچی هه‌ر ئێوه نه‌بوون خۆتان کردبوو به خوله چه‌خماخه‌و ئێمه‌ی جه‌ماوه‌رتان ده‌دایه به‌ر شه‌ق و پاره‌تان لێ ده‌ستاندین و ده‌تان کوشتین بۆ ئه‌وانی ورگ زل ؟.
بۆچی هه‌ر ئێوه‌و ئه‌وان نه‌بوون ده‌ستان ده‌کرده ملی داگیرکه‌ران و پێش داگیرکه‌ران ده‌که‌وتن به‌سه‌ر خاکی کوردستان دا‌و کوردستانتان به‌وێران کردن ده‌دا، به‌ندوبالۆری ناڕه‌واشتان بۆ ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌وه‌نیه‌و و خۆشتان ده‌کرده شۆڕشگێرو به‌دیهێنه‌ری دوارۆژی روناک بۆ کورد؟.
ئه‌وه ئێوه و ئه‌وان بوون که عێراقتان دروست کرده‌وه‌و جه‌ماوه‌رتان فریودا بۆ دروست کردنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌وه ئێوه و ئه‌وان بوون بۆ خاتری کورسی و پاره‌وه‌گرتن له به‌غدا چاوپۆشیتان ده‌کرد له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و کورد‌و کوردستانتان خستۆته به‌ینی ده‌می هه‌ردوو تیمساحی هه‌زار ساڵه‌ی سونه‌و شیعه‌وه.
ئێمه پێشتر هیچ کردارێکی ناڕه‌وامان نه‌کردوه‌و که ئێستا بێ وه‌ڵام بین له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو له پاڵ ئه‌وه‌شدا 33 ساڵیشه زۆر به‌باشی به‌خه‌به‌ر هاتوین، وه‌ک چاوساخێک هه‌موو شتێک بۆ جه‌ماوه‌ر روون ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌مڕۆشدا تێ‌یان ده‌گه‌یه‌نین که ئێوه و ئه‌وان هه‌ردوو لاتان دوو رووی یه‌ک فلسی قه‌ڵبی عێراقین و به ئه‌ودیو ئه‌ودیودا خۆتان نیشانی ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌ن بۆ فریودانمان، بۆ خاتری ده‌سه‌ڵات پارێزی و ده‌سه‌ڵات تازه کردنه‌وه، ئه‌وه‌ی باش له نزیکه‌وه بتان خوێنێته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ردوو لاتان توشی ئینته‌لای سیاسی و ئابووری بوون و بۆگه‌نیوتان گه‌یشتۆته ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و تازه له‌وه ده‌رچووه که به شێوازێکی تر بتوانن پێشڕه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ن.
له‌نده‌ن 23 - 9 - 2008
|