ئه‌مساڵ له دانیمارک به‌رزترین خه‌ڵاتی دڵسۆزیی ئافره‌تێکی کورد بردیه‌وه.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
وه‌زاره‌تی گونجاندن-الاندماج که تایبه‌ته به بێگانه‌و کار بۆ گونجاندن و ئامێته‌بوونی بێگانه ده‌کات له ته‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی دانیمارکیدا،ساڵانه خه‌ڵات دابه‌شده‌کات به‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیاو دامه‌زراوه میری و نا میریانه‌دا که له بواره‌کانی کارکردنی خۆیاندا توانیویانه که‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی بێگانه ئه‌کتیڤ بکه‌ن و کاریان بۆ دابین بکه‌ن یا له ڕیگه‌ی چه‌ندین کۆرسه‌وه فێری پیشه‌یان بکه‌ن.
هاوکات خه‌ڵات به‌و بێگانانه‌ش ده‌به‌خشرێت که‌توانیویانه خۆیان بگونجێن و کاری به‌رهه‌م دار پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگه‌ی دانمارکی یا به خودی بێگانه بکه‌ن و چالاکیان بکه‌ن.
.هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته ساڵانه‌له هه‌ر بوارێک‌دا چه‌ندین له‌و دامه‌زراوانه‌ی ئاماژه‌م پێدان کاندیت ده‌کرێن و له ئاکامدا خه‌ڵاته‌که به‌ر یه‌کێکیان ده‌که‌ویت ،ئه‌م کاندیدکردنه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنیکی کاره‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه که پێیان وایه له‌و بوره‌دا سه‌رکه‌وتووبوون ، به‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌گووتریت خه‌لاتی دڵسۆزی.
بۆ به‌خشینی خه‌ڵاته‌کانی سالی 2008 له ڕۆژی7.11دا له هۆڵێکی مه‌زنی باژێڕی کۆبنهاگن له ڕێوڕه‌سمیکی قه‌شه‌نگدا و به‌ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی هه‌زارکه‌سێک، خه‌لاته‌کان دابه‌شکران.بۆ به‌خشینی خه‌لاته‌کانی ئه‌مساڵ وێرای وه‌زیری گونجاندن و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی ئیداری، هاوسه‌ری کوڕه‌گه‌وره‌ی شاژنی دانمارکیش ئاماده‌بوو.
سه‌رجه‌م پتر له 25 ده‌زگاو کۆمه‌له‌و کۆمۆپانیاونێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری کاندیت کرابوون.وه لئژنه‌یه‌کی تایبه‌ت که له وه‌زاره‌تی گونجاندن و چه‌ندین پسپۆڕ له بواره جیاجیاکاندا پێکهاتبوون بریاران له سه‌ر به‌خشینی خه‌لاته‌کان ده‌دا.
بۆ نمونه له بواری کاردا کۆمپانیای[ مه‌ترۆ] خه‌ڵاته‌که‌ی برده‌وه که کۆمپانایئه‌کی مه‌زنی سوپه‌ر مارکێته‌و چه‌ندین لقی له باژێڕه‌کانی دانمارک‌دا هه‌یه .ئه‌م کۆمپانیایه خه‌لاته‌که‌ی بۆیه برده‌وه که پتر له سه‌دا 25 ی کارمه‌نده‌کانی بێگانه‌ن ، به تایبه‌تیش ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ش به کارێکی مه‌زن خه‌مڵێنرا. له بواری که‌لتوریشدا [سه‌نته‌ری که‌لتووری جیهانی] خه‌لاته‌که‌ی برده‌وه که له بواری گه‌شه‌پێدانی که‌لتوری ولاتاندا کارده‌کات و کاره‌کانیان جێگه‌ی ده‌ستخۆشین.تا ئێستا ڕه‌وندی کوردیش له‌وی چه‌ندین چالاکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام داوه. شایانی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده که‌لتووریه بێگانه‌ن ، بۆ نمونه کاک مه‌سعود محه‌مه‌دی یه‌کێکه له هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و سه‌نته‌ره که کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌و له کاتی وه‌رگرتنی خه‌لاته‌که‌شدا له‌سه‌ر سه‌حه‌ن ئاماده‌بوو .
ئه‌مه‌و چه‌ندین لایه‌ن و دامه‌زراوه‌ی دیکه خه‌لاتیان وه‌رگرت که لیره‌دا ده‌رفه‌تی باسکردنیان نیه .ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م باسه‌دا تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر به‌رزترین خه‌ڵاتی ئه‌مساڵه که پرشنگ سه‌عید[ئه‌ستێره] بردیه‌وه .خه‌ڵاته‌کان به پێی پله یا کاته‌گۆری بوون دوا کاته‌گۆری یا به‌نرخترین خه‌لات ئه‌وه‌بوو که‌درا پرشنگ .خودی شازاده [ماری] هاوسه‌ری کوره‌گه‌وره‌ی شا خه‌لاته‌که‌ی پی به‌خشی و هه‌ر خۆیشی هۆکاری به‌خشینه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه.
پرشنگ{ئه‌ستێره} له‌بواری ئه‌کتیڤ کردنی ئافره‌تانی بێگانه‌دا ڕۆڵیکی به‌رچاوو مه‌زنی وازی کردوه، له ماوه‌ی کارکردنیدا بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ توانیویه‌تی چه‌ندین ئافره‌تی بێگانه‌ی سه‌ر به کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان به‌تایبه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌کان ئه‌کتیڤ بکات، وه‌ک خۆی ده‌ڵیت گورجیان بکاته‌وه‌و به ئاراسته‌ی کارکردن یا پیشه فێربوون بیانبزوێنێت.
ئه‌وی شایانی ئاماژه‌یه ئه‌م بیرۆکه‌یه واته گورج کردنه‌وه‌ی ئافره‌تان بیرۆکه‌ی خودی خۆی بوو که بۆ به‌رپرسانی کۆمۆنه‌که‌ی پێشنیارکرد،ئه‌وانیش له‌سه‌رتادا دوودڵبوون له وه‌رگرتنی بۆیه تا ماوه‌یه‌ک خۆبه‌خش کاری کرد ،لی ده‌مێک په‌یوه‌ندیداران له کۆمۆنی ئۆدنسه ئه‌و باژێڕه‌ی پرشنگ لێی ده‌ژی بۆیان ده‌رکه‌وت که پرۆژه‌کانی به‌رهه‌م دارن، ئیدی گرۆیان کرد‌و شوینیشیان بۆ دابینکردو هه‌ر خۆشی وه‌ک به‌رێوبه‌ری پرۆژه‌کان کارده‌کات و به‌رده‌وام لۆکاڵه‌که‌ی جمه‌ی دێت له ئافره‌ت.
ڕۆژی به‌خشینی خه‌ڵاته‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر له میدیای دانمارکی وه‌ک ڕۆژنامه‌و رادیوۆ ته‌له‌فزیۆن ئاماده‌بوون بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌راسیمه‌که .بۆ ڕۆژی دوای چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن گرنگیان به پرشنگ دابوو بۆنمونه: ڕۆژنامه‌ی بی تی ، ته‌له‌فزیۆنی تی ڤی 2 فیون ، ڕۆژنامه‌ی مه‌ترۆ ئه‌کسپرێس ، کوردان تێ ڤێ له کۆبنهاگن، و جه‌ندین میدیای دیکه.
شایانی ئاماژه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆکی شاره‌وانی باژێرئ ئۆدنسه‌شه‌وه نامه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌کرا.
کورته‌یه‌ک له ژیانی پرشنگ: - ساڵی 1959 له سلیمانی له دایک بووه. - ساڵی 1976 ئاماده‌یی له سلیمانی کوتایی پێهێنا. - ساڵی 1977 -1983 ماجستیری به‌پله‌ی ئیمتیاز له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی کۆن وه‌ده‌ستهێناوه. - کۆتایی 83 تا 1988 له وێستگه‌ی ڕادیۆی حیزبی شیوعی عێراق له شاخ کاریکردوه. - پاش ئه‌نفالی به‌دناو هاتوه‌ته سوریا وله شام بووه‌ته سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاشتی و سوشیالیزم. - هاوکات ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی یه‌کیه‌تی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی عیراقی بووه. - له ساڵی 93 وه نیشته‌جێی دانمارکه‌و سه‌رقاڵی چه‌ندین پرۆژه‌یه له بواری چالاککردنی ئافره‌تاند.
سه‌رنج / تکایه ئه‌و لینکانه بکه‌نه‌وه: اhttp://www.tv2fyn.dk/video/17812
halabja@ofir.dk
|