٨\٥\٢٠١٠
ئه‌نفالکردنی هه‌ست
و هزر.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
دوای راگرتنی درامای گه‌رمیان و کوێستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ئه‌کرد که
نوسینێکی نوسه‌ری درامایه‌که یان ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی یان یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کانی
ببینم، له هه‌مان کات پێم وابوو هه‌موو که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان به‌یه‌که‌وه
کۆبونه‌ته‌وه و ئه‌و ناڕه‌زاییه‌یان ده‌ربڕیوه، له پاشدا گوتم ره‌نگه
ئه‌وانه‌ی داوای راگرتنی ئه‌و درامایه‌یان کردوه که‌سانێک بن سه‌رتاسه‌ری
درامایه‌که‌یان دیتبێت و له زنجیره‌کانی نمایش نه‌کراودا هه‌ندێک شتی
تیا بووبێت که بووبێته هۆی ئه‌و داواکاریه، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و
نوسینه که‌مه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوکرایه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت
که ئه‌م داواکاریه ته‌نها له‌لایه‌ن که‌سانێک بووه نه‌وه‌ک له‌لای
هه‌ر هه‌موو یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان، له‌وه‌ش
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که هۆکاری داواکاری وه‌ستاندنی ئه‌و درامایه بۆ ئه‌وه
ئه‌گێڕنه‌وه که که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان له‌م درامایه‌دا
دڵداری و عشق و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی ئه‌که‌ن !!!!!!!!
زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که خۆشه‌ویستی به عه‌یب سه‌یر بکرێت ! ئایا
ئه‌و که‌سانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه‌کانی ناو درامایه‌که
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتووه ؟ یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ره‌تی په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی ئه‌که‌نه‌وه ؟ یان پێیان وایه که بۆ که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان
نیه خۆشه‌ویستی بکه‌ن ؟
ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا خۆشه‌ویستی ره‌ت ئه‌که‌نه‌وه ئه‌وه ئه‌مانه
تا ئێستا له مرۆڤ نه‌گه‌یشتوون و هه‌رگیزیش لێی تێناگه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌یانه‌وێت که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان له خۆشه‌ویستی بێ به‌ش بکه‌ن ئه‌وا
با بزانن که جارێکی‌تر ئه‌مانیش دڵ و ده‌رونی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان
ئه‌نفال ئه‌که‌ن.
مرۆڤ له هیچ کات و له هیج شوێنێک به‌بێ خۆشه‌ویستی ناژی، گه‌وره‌ترین
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی و تاریکی و نائومێدی که دێته پێش مرۆڤ و هه‌وڵی
له‌ناوبردنی ئه‌دات و له‌ناو مه‌رگه‌ساته‌کاندا چۆکی پێدائه‌دا، تاکه
فریادڕه‌س خۆشه‌ویستیه، خۆشه‌ویستی واته به‌رده‌وام بوونی ژیان، خۆشه‌یستی
گه‌وره‌ترین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و به‌رانگاریه به‌رانبه‌ر به مردن،
به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی که مه‌رگی خه‌لکانیتریان هه‌ڵگرتووه و له
کوشتوبڕی مرۆه‌کان ده‌ست ناپارێزن، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی و ئومێد به‌ژیان
له‌ناو که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان نه‌بوایه ئه‌وا هه‌ر هه‌موویان
ئه‌و کات خۆیان ئه‌کوشت، به‌ده‌ستی خۆیان خۆیان ژێر گڵ ئه‌دا.
ئه‌گه‌ریش ره‌خنه‌که‌یان ته‌نها له‌و په‌یوه‌ندیه خۆشویستیه‌یه که
له دراماکه هه‌یه با رونی بکه‌نه‌وه تا بزانین کام له په‌یوه‌ندیه‌کان
ناڕاست و نادروسته، سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی کوڕه ئه‌نفالکراوێکه (
کوردۆ ) له‌گه‌ڵ کچه خوێندکارێک که تا پێش دوا زیجیره ئه‌وه‌نده‌ی
لێ دیار بوو که کچی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه، سه‌یر له‌وه‌دا چیه که
کج و کوڕێک له‌و ته‌مه‌نه یه‌کتریان خۆش بووێت، دواجار دوو مرۆڤن دایک
و باوکیان و که‌س و کاریان هه‌ر که‌سانێک بن، کوڕێکی گه‌نج که باوکی
ئه‌نفالکراوه بۆی نیه خۆشه‌ویستی بکات ؟ له‌وه جوانتر ئه‌بێت چی بێت
که که‌سێک له مه‌رگ ئه‌گه‌ڕێته‌وه نزیکترین که‌سی له‌ده‌ست چووه ئه‌و
جارێکی‌تر به خۆشه‌ویستی ژیان دروست ئه‌کاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌م نۆ
زنجیره‌یه دیتمان کوردۆ سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانی خه‌ون به
ئاسوده‌یی و ژیانی خۆشه‌ویستی ئه‌بینێت و له پێناو ئه‌و خه‌ونانه‌ی
ململانه‌ی ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی ئه‌کات.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له‌و دوو ئافره‌ته‌یه که یه‌که‌کیان مێردی و ئه‌وه‌یتریشیان
ده‌سگیرانی ئه‌نفالکراوه، نازانم بۆ مافی ئه‌وه‌یان نیه که بیر له
خۆیان له ژیانی خۆیان بکه‌نه‌وه ؟ مه‌گه‌ر مرۆڤ نین ؟ دڵ و ده‌رون و
هه‌ست و سۆز و جه‌سته و بیرکردنه‌وه‌یان نیه؟
شیعه‌کان چونکه خۆیان به تاوانبار ئه‌زانن به‌رانبه‌ر به کوشتنی
حوسێن، بۆیه بڕیاریان داوه هه‌تا هه‌تایه ره‌شپۆش بن و شیوه‌ن و
گریان و له‌خۆدان بکه‌ن، ئایا که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان له ئه‌نفالکردنی
که‌س و کاریان تاوانبارن ؟ تا به به‌ردوام به ره‌شپۆشی ژیان به
گریان و شیوه‌ن و نه‌هامه‌تی ببه‌نه‌سه‌ر ؟ ئه‌م درامایه باس له ساڵی
١٩٩٣ ئه‌کات، واته پێنچ ساڵ دوای ئه‌نفاله‌کان، باس له دوای راپه‌ڕین
و ته‌واو دڵنیا بوون له نه‌مانی هه‌موو پیاوه ئه‌نفالکراوه‌کان، باس
له زه‌مه‌نێک ئه‌کات که ملله‌تی کورد به هیوای ئه‌وه‌بوو به‌ره‌و
ئاسۆیه‌کی روون و دوارۆژێکی گه‌ش هه‌نگاو بنێت، ساڵانێک بوو که‌س و
کاری ئه‌نفالکراوه‌کان سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ست دانی که‌س و کاریان له‌ناو
ژیانێکی سه‌ختی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌ژیان، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی
له‌ناویاندا نه‌بوایه هیچ شتێکی‌تر به ژیانی نه‌ئه‌به‌ستنه‌وه، کچێک
پێنچ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالکردنی ده‌سگیرانه‌که‌ی تێئه‌په‌ڕێت و رۆژ به
رۆژ له نه‌مان و زینده‌به‌چاڵکردنی دڵنیاتر ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر کوڕێکیتری
خۆشنه‌وێت و هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ کوڕێک که خۆشی ده‌وێت ده‌رنه‌بڕێت
ئه‌بێ چی بکات ؟ له ماڵه‌وه خۆی زیندانی بکات تا مردن ؟ خۆی بکوژێت ؟
یان ته‌نیا بۆ ئازار و گریان و ره‌شپۆشی بژی ؟ سه‌یره زۆر سه‌یره که
ده‌بوایه زۆر زوتر ئه‌م خه‌لکه ده‌رون پڕ له ئازاره بۆ خۆشه‌ویستی
و دروستکردنه‌وه‌ی ژیان به هیوایه‌کی گه‌ش هاندرابان نه‌وه‌ک ئێستاش
ده‌رچوونیان له مه‌رگه‌سات و ئازاره‌کانی ئه‌نفال به شه‌رمه‌زاری و
عه‌یب و ناشیرنی له قه‌ڵه‌م بدرێت.
ژنێکی مێرد ئه‌نفالکراو و پیاوێکی ١٣ ساڵ زیندانی و ژن و منداڵ وون بوو
خۆشه‌ویستی به‌یه‌که‌وه‌یان گرێئه‌دات، ئه‌وه جوانی و سه‌ربه‌رزی و
مرۆڤایه‌تیه یان عه‌یب و شه‌رمه‌زاری ؟؟؟؟؟
پیاوێک له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیانه‌ی دێته پێشی یه‌خه‌ی
ژیان به‌رنادات و به بیر و هه‌ستی خۆشه‌ویستی رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و
کاره‌سات و روداوه جه‌رگبڕاوانه ئه‌بێته‌وه، ئه‌و پیاوه به‌لای
کاری نه‌شیاو و دوور له ده‌ب و نه‌ریت ناچێت، خه‌لکی به گشتی خۆشده‌وێت
و تا بتوانێ ئه‌یه‌وێت به راست و دروستی ژیان بکات و یارمه‌تی که‌سه‌کانی
ده‌ور و پشتی خۆی بدات، ئه‌وه له چوار چێوه گشتیه‌که که ره‌نگه
من خۆم باوڕم به‌و سنورانه نه‌بێت، به‌ڵام من پێم وایه نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر
زیاد له پێویست جه‌وهه‌ریان پابه‌ستی داب و نه‌ریت کردبوو، له کوێنده‌ر
جه‌وهه‌ر له ره‌وشت لائه‌دات و کارێک ئه‌کات که سوکایه‌تی بێت به ئه‌نفالکراوان
یان به که‌س و کاریان؟
دایکی کوردۆ له‌و نۆ زنجیره‌ی نمایش کرا عه‌یبه‌کانی له کوێنده‌رن، به‌و
پاره‌یه ئه‌ژیا که خۆی و کوڕه‌که‌ی په‌یدایان ئه‌کرد، نه دزی ئه‌کرد
و نه درۆ. نه فێڵی له خه‌لک ئه‌کرد و نه که‌سی فریودا، نه له‌شفڕۆشی
کرد و نه کوڕه‌که‌ی به رێگایه‌کی ناشایسته برد، نه کۆنه‌په‌رست بوو
و نه خۆپه‌رست، ئه‌میشیان له‌لای نوسه‌ر له راده به‌ده‌ر نمونه‌یی
کرابوو له هه‌ڵسوکه‌وتی جوان و باش، که له‌ڕاستیدا مرۆڤی وا پڕ له
مرۆڤایه‌تی زۆر که‌من، ده‌بێ سه‌دان جاری‌تر بپرسین، دزێوی و ناشیرینی و
عه‌یب و شه‌رمنده‌یی ئه‌م ژنه چی بوو؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک
مرۆڤێک دڵی بۆ مرۆڤێکی هاوده‌ردی خۆی لێئه‌دا؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی
هاوخه‌م و هاوره‌وشتی خۆی خۆشده‌ویست؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداریانه
له که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان حه‌رام بکه‌ن، ئه‌وا با بزانن که ئه‌وه‌ش
ئه‌نفالکردنی دڵ و ده‌رنه و وه‌ک مه‌لا شیعه‌کان ئه‌یانه‌وێت خودی که‌س
و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان تاوانبار بکه‌ن به ئه‌نفالکردن، به مانه‌وه‌یان
له ره‌شپۆشی و گریان و شیوه‌ن سزایان بده‌ن.
ته‌واو به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیش له که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان
خۆشه‌ویستی به عه‌یب و شه‌رمنده‌یی ئه‌بینن و پێیان وایه ئه‌وانی که‌س
و کار ئه‌نفالکراو ئه‌بێت هه‌تا هه‌تایه له ئازار و شیوه‌ن بژین و هه‌موو
خۆشیه‌کانی ژیان له خۆیان حه‌رام بکه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ست و
سۆزیان دابگرن و به خه‌م و خه‌فه‌ت خۆیان بکوژن، ئه‌وا ئه‌بێ رۆشه‌نبیران
و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵسن و بتوانن له
رێگای نوسین و کاره هونه‌ریه‌کانی خۆیان ئه‌م خه‌لکه به‌شمه‌ینه‌ته
له‌م خه‌م و ئازاره ده‌رباز بکه‌ن و ژیانیان به هیوا و ئومێد له‌به‌ر
چاو روناک بکه‌نه‌وه، پێویسته رێکخراوه‌کانی داکۆکیکه‌ر له که‌س و
کاری ئه‌نفالکراوان باشترین هانده‌ر بن به‌وه‌ی که ناتوانن ئه‌نفالکراوان
بگه‌ڕێنه‌وه و مافی که‌س و کاریان له ده‌سه‌ڵات بۆ دابین بکه‌ن، ئه‌وا
ده‌بێت ئه‌و خه‌لکه زوڵملێکراوه هۆشیار بکه‌نه‌وه به‌وه‌ی که ده‌بێت
له ئازاره‌کانی رابردوو ده‌ربچن و به هه‌ست و سۆزێکی پڕ له خۆشه‌ویستی
و ئومێده‌وه سه‌یری ژیان بکه‌ن و بتوانن مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست
بێنن.
من باس له حوکمه‌ت ناکه‌م که پێویسته چی بکات بۆ ئه‌م خه‌لکه سته‌م
دیته‌یه، چونکه ئه‌وه‌ی من ئه‌یزانم ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌رگیز
ناتوانێت چگه له دار و ده‌سته‌ی خۆی خزمه‌ت به هیچ که‌س و لایه‌نێک
بکات، ئه‌م داواکاریه له ده‌سه‌ڵات له‌لای من ته‌واو بێ هوده‌یه، خۆ
ره‌نگه به‌شیکی زۆری توڕه‌یی ئه‌م که‌س و کارانه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان
له‌و درامایه و له زۆر کاری‌تر بۆ ئه‌و که‌م و کورتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات
بگه‌ڕێته‌وه که هه‌ست و ده‌رونیانی بریندار کردوه، ئه‌مه باسێکیتره
قسه‌ی زۆرتر هه‌ڵئه‌گرێت، به‌ڵام دواجار بێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که
بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و عشق و ئه‌وین له‌لایه‌ن که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان
عه‌یب و شه‌رمه‌زاری و سوکایه‌تی پێکردنه، ئه‌وه زۆر به خراپ به‌سه‌ر
ژیانی ئه‌م خه‌لکه خۆشینه‌دیوه ئه‌شکێته‌وه.
٦\٥\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|