ئه‌وانه‌ی ئيمانیان به هیچی کورد نییه.! حه‌سه‌نی قازی وه‌ک نموونه.
موحسين جوامێر
مامۆستا حه‌سه‌نی قازی يه‌ک له چالاکوانه‌کانی ته‌له‌فزيۆنی ڕۆژه، له‌مێژه له هه‌نده‌رانه، هه‌م له نزيکه‌وه و هه‌میش له دووره‌وه ده‌يناسم، به‌ڕێز و له‌به‌ردڵانه، پێیشم وابێ هیچ که‌س نه‌يوتووه له‌سه‌ر چاوی برۆ هه‌يه. ماوه‌يه‌که نابینم به‌رنامه‌ی ( پێڤاژۆ ) پێشکه‌ش بکات. له‌شه‌وی 16 ی مايدا له ژوورێکی پاڵتالکدا، کۆڕێکی بۆ له‌سه‌ر زمانی ستاندارد، ساز کرابوو.
سه‌رله‌به‌ری کۆڕه‌که تۆمار کرابوو، به‌وردی گوێم قوڵاغ کرد بۆی. ئه‌و به‌ڕێزه که ده‌تگوت له دوکانی زمانانه‌وه قسه‌ی ده‌کرد، گه‌يشتووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که کورد زمانی ستانداردی نییه و خه‌ياڵه، به‌ڵکوو زمانگه‌لی هه‌ن، ده‌بێ هه‌م پێیان بخوێنرێ و هه‌میش بنووسرێت. بۆ به‌سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌يه‌يش، ده‌بێ حکوومه‌تی کوردستان ئه‌م وڵاته کێوماڵ بکات، له هه‌ر پاوانێکدا زمانێک بکرێته سه‌ردار و زمانی ديکه‌يش بکرێ به بندار و وه‌ک زمانی عه‌ره‌بی و ئێديکه، وانه‌يه‌کی لێ بخوێندرێت، بۆ نموونه : سۆرانی ده‌رسێکی بادينی، کرمانج ده‌رسێکی زازاکی، فه‌يلی ده‌رسێکی هه‌ولێری، بادينی ده‌رسێکی هه‌ورامی بخوێنێت، ئاوه‌هايش ده‌گه‌ڵ زمانه‌کانی ديکه‌ی کوردی وه‌ک : موکری، ئه‌رده‌ڵانی، گه‌رميانی، مامسانی، له‌کی، که‌ڵهوڕی و باجه‌لانی، به‌پێی بڕياری خه‌ڵکه‌که.. واته له زاخۆوه بگره هه‌تا ده‌گه‌يته به‌دره و جه‌سان، ئه‌وه هه‌ر زار و زمانه، زرمه‌يان دێ، که‌س له‌که‌س ناگات، هه‌موويش ده‌ڵێن کوردين و هه‌قمان ده‌وێ. ناشبێ ئه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی يه‌کێکيان لێ ببێته ڕه‌ئیسی فڕقه، ڕێک بکه‌ون، چونکه لێره‌دا مافی مرۆڤ بۆ نه‌هێشتنی ته‌فره‌قه، ته‌داخول ده‌کات بۆ چه‌سپاندنی هه‌رچی هه‌قه.. هه‌روه‌ها ناشێ نموونه مێژووييه‌کانی میلله‌تان، يان زمانه گه‌وره و گچکه‌کان که زمانزانه‌کان ده‌يکه‌ن به به‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌يان، بکرێن به پاڵپشت.
حه‌سه‌نی قازی، وابزانم زێتر له‌نیوه‌ی ته‌مه‌نی له نێو ئازادی، سه‌ربه‌ستی و گوڵزاری مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ژياوه. وێڕای ئه‌وه‌ی پیاوێکی خوێنده‌وار، به‌سه‌رنج و تێبینییه، له‌و گرێوگۆڵ و ڕۆتینه ياساييانه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژيانی مرۆڤه‌کانی ئه‌وروپا، له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا به‌رقه‌راره، ئاگاداره، ره‌نگبێ زۆر جار، وه‌کوو به‌نده، هه‌ناسه‌ی بێزاریی هه‌ڵکێشابێت.. ئه‌وه‌ی پیاو ده‌خاته دڕدۆنگی و هه‌راسانی ده‌کات، ئه‌وه‌يه، ئاخۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێژايه بۆ کوردستانێکی که هێشتا کورد خاوه‌نی نییه، پێشنیازی ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی وه‌کوو سوێدا که ئه‌گه‌ر بکرێ به مللیم داد و يه‌کسانی پياده ده‌کرێت، باسی بکات، داخوڵا خه‌ڵکانی سه‌رکرده و بنکرده، ئاقڵ و شێتی ئه‌وێ، فکريان بۆ ماقووڵبوونی ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌يه ده‌چێت که نێوبراو بیری لێ ده‌کاته‌وه و ده‌خوازێ به‌سه‌ر کوردانیدا ساغ بکاته‌وه؟!
له دنيای گيانله‌به‌ردا، که مێگه‌ڵ ده‌ڕوا، ده‌بێ يه‌کێکیان له‌پێشه‌وه بێت. که باڵنده به ئاسمانه‌وه ده‌فڕن، ده‌بێ ڕێبه‌رێکیان هه‌بێت. هه‌موو وڵاتێک پێشه‌وايه‌کی هه‌يه. گشت دايه‌ره‌يه‌ک موديرێکی هه‌يه. ئه‌و ده‌زگه‌يه‌ی کاک حه‌سه‌ن کاری تێدا ده‌کات، سه‌رێکی هه‌يه، ئه‌مما سه‌ر!.. هه‌ڕووه دنیای جينات، زانايان پێت ده‌ڵین به‌سه‌دان ملوێن سپێرمی هاوشان و شه‌وکه‌ت و يه‌کسان، پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ هێلکۆکان، ته‌نيا يه‌کێکیان به‌پێش هه‌مووان ده‌که‌وێ، هێلکه‌يه‌ک ده‌تروکێنێ و گره‌و ده‌باته‌وه، له‌مه‌وه باب ئاده‌م يان دايک حه‌وايه‌ک به‌وه‌له‌د ده‌بێت.. له‌دنيای زماندا، هه‌ر زمانێ ده‌گریت، تێیدا شیخه‌ڵڵای له‌هجانه، له‌نێو ئه‌و له‌هجانه‌دا، يه‌کێ خۆڕسکانه ده‌بێته دايه‌گه‌وره. ئه‌گه‌ر نا وه‌کوو ئه‌وه‌ی لێ دێ که کاک حه‌سه‌ن و براده‌رانی ديکه‌ی خه‌ریکن، به‌فه‌لسه‌فه‌ی مافی مرۆڤان، که ده‌ڵیی به‌س له‌سه‌ر کوردان تاپۆ کراوه، تڕۆی بکه‌ن و ئه‌و نيمچه چرايه‌ی هه‌يشه، بیکوژێننه‌وه، ئاخری ناچار بین هاوار بۆ زمانی ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا ده‌کردن و حه‌يامان ده‌بردن، ببه‌ين، چونکه چارمان نییه. له‌کاتێکدا، به‌نده نازانم ئه‌و ئه‌فسانه‌يه‌ی مافی مرۆڤ و زمانی دايک، بۆچی ته‌نيا بوو به ئينجيلی کوردان و ئه‌و وڵاتانه‌ی خه‌ریکن له‌نێو دێموکراتييه‌تدا ده‌خنکێن، بۆ ئه‌وان پێشترێ پياده‌ی ناکه‌ن ؟ ئاخر، که‌س هه‌يه نه‌زانێت نێوان زمانی ستانداردی ئینگلیزی که له‌مه‌کته‌به‌کاندا پێی ده‌خوێندرێ و هاوکات له‌هجه‌ی ئینگلیزیی ماڵه‌وه، هێندێ جار وه‌ک عه‌ره‌بی و کوردی، وان، ئه‌وه‌نده لێک دوورن، هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و ده‌يان زمانی ديکه‌يش ؟ باشه بۆچی ئه‌و کافرانه ڕه‌حم به منداڵانیان ناکه‌ن و وه‌ک کوردان داوای ده‌که‌ن، زمانه‌کانیان ناهێننه ئاستی ماڵ و جاده و ده‌ڵاڵخانان، تاکوو ئه‌و ساوايانه زيت و زيره‌کتر بن و ئه‌و پێشکه‌وتن، شارستانی و دێموکراتییه‌ته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان کردووه‌ته ڕۆژی ڕووناک، ئه‌وێش ڕۆشن بکه‌نه‌وه ؟! ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م تیۆرییه بێ، ئه‌مريکا و که‌نه‌دا، به لانی که‌مه‌وه، ده‌بنه ده‌يان زمانی ئینگلیزی، چونکه جووته وڵاته‌که ئه‌وه‌نده پان و پۆڕن، ئه‌گه‌ر ستاندارد نه‌بێ، ده‌نگ و ئاوازی ديالێکتان، وه‌ک زمانی ياجووج و ماجووجان ده‌که‌ونه به‌رگوێ.
به‌خۆی ئه‌گه‌ر پياو پڕۆژه‌يه‌کی هه‌بێ، بۆ پێشخستنی زمانه‌که، ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و ڕازاندنه‌وه‌ی به ديالێکته جۆراوجۆره‌کان، ئه‌وه لوتکه‌ی خه‌باتی دڵسۆزانه‌يه بۆ کورد و کوردستان و ده‌بێ هه‌موو که‌سێ قبووڵی بێت، به‌ڵام تۆ بفه‌رموويت ئێمه نابێ فڕه‌نسييه‌کان که له‌هجه‌ی پاريسیان کرده دايه‌گه‌وره‌ی زمانی فڕه‌نسی، بکه‌ين به پێشه‌نگ بۆ بنياتنانی زمانی ستانداردمان، چونکه ڕۆژگار به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک کاک حه‌سه‌ن له شه‌وکۆڕه‌که‌دا ده‌ڵێ، ئا ئه‌مه‌يان پێچه‌وانه‌ی سروشتی ڕاستینه‌کانی ژيانه.. له‌کاتێکدا، ده‌با شانازيمان به‌وه کردبا که ئه‌گه‌ر له‌هجه‌ی پاريس به فه‌رمان و کوته‌ک کرابێته دايه‌گه‌وره، ئه‌وه ئه‌و زمانه حازره کوردييه‌ی خه‌ریکه بێنازی ده‌که‌ين و وه‌کوو مريشک ئاوه‌ڕووتی ده‌که‌ين، وێڕای خه‌باتی به‌رده‌وام، خۆڕسک هاته سه‌ر خه‌ت و بوو به فريادڕه‌سی زمانگه‌لی کورد که خه‌ریک بوو ئاتاری له‌سه‌ر پاتاری نه‌ده‌ما. يادی به‌خێر شیخ عيززه‌ددينی حوسه‌ینی، ده‌يگوت کورد هه‌تا ده‌سکه‌وتی له‌ده‌ست نه‌چێ، قه‌دری نازانێت. من نازانم، چ کوردايه‌تییه‌ک له‌و قسه‌يه به‌دی ده‌کرێت که ده‌ڵێ چۆن مه‌کته‌بیان بۆ عه‌ره‌بان له سلێمانی کردووه‌ته‌وه، ئاوه‌هايش بۆ له‌هجه‌که‌ی ئێمه‌يش مه‌کته‌بێک بکرێته‌وه، ئه‌وجا کاک حه‌سه‌نیش بڵێ سه‌دده‌ق، هه‌روه‌ک له کۆڕه‌که‌دا فه‌رموورا.! ئه‌و سه‌رنجانه‌ی کاک حه‌سه‌نی قازی و هاوبیرانی، به‌گۆڕێی وه‌رده‌که‌ن، هه‌مان بۆچوونه‌کانی سه‌لیم مه‌ته‌ر و کۆمه‌ڵه تورکمانێکه که هه‌موو توێژینه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه که کورد گه‌لێکی کۆک نین، مه‌رجه‌کانی میلله‌تيان تێدا نییه، زمانیان ئه‌نواع و ئه‌شکاله، خێڵ و قه‌بائیلن، کێوين و شارستان نین، بۆیه شايه‌نی مافێکی ئه‌وتۆ نین، مه‌گه‌ر مافی ئینسانی و به‌چاوی يه‌کسانی وه‌کوو لالۆکانی ديکه‌ی ئێراق، مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بکرێت و ته‌واو !
من ڕێزم بۆ ڕۆژتێڤێ و هه‌موو ئه‌ندام و چالاکوانی ئه‌وێ هه‌يه، يه‌ک له‌وان کاک حه‌سه‌نی قازی. هاوکات ڕووی ده‌مم له‌هه‌موو خه‌باتکه‌رێکی ئه‌و ده‌زگه‌يه ده‌که‌م که هاوهه‌ست و ئامانجن له‌گه‌ڵ هه‌موو کوردێن به‌شه‌کانی دی، گه‌لۆ ماده‌م کورد ببنه ئه‌وه‌نده زمان و قه‌ومه، ئه‌و خه‌بات و قوربانییه چی بوو کرا و بۆچی درا ؟ ئه‌گه‌ر دان به‌و زمانه‌ی که هه‌موو پێگه‌يه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌رجه‌کانی لیکگرێدانی هه‌يه، نه‌نرێ و له‌هه‌موو کوردستاندا پێی نه‌خوێندرێت، گه‌لۆ به‌يانی کوردێکی باکوور به‌چ زمانیک له کوردی باشوور ده‌گات؟ گريمان به زمانێکی سێیه‌م، باشه کوردايه‌تییه‌که‌مان له‌کوێ ما ؟ خاسه، ماده‌م سه‌باره‌ت به داننه‌نان به شێوه‌زارێک که ببێته دايه‌گه‌وره، هه‌روه‌ک کاک حه‌سه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، زازاکییه‌ک و کرمانجێک ـ که دراوسێن ـ لێک فام نه‌که‌ن و ناچار بن په‌نا بۆ تورکی ببه‌ن، ئه‌وسا نزيکه‌ی ئه‌و چل هه‌زار که‌سه‌ی ته‌نێ له تورکيا و له ماوه‌ی نزيکه‌ی سی ساڵدا قه‌ڵتوبڕ کران، له پێناو چيدا بوو و ئه‌و پياوه مه‌زڵوومه بۆ له ئیمڕالی داڕزياگ و ئه‌و مه‌م و زينه داوێن پاک و بێگه‌ردانه‌ی ئێسته‌ی سه‌ری قه‌نديلێ؛ خه‌بات بۆ چی و لۆ کێ ده‌که‌ن ؟ خۆ له په‌رله‌مانی تورکاندا تابوورێک ئه‌ندامی شاره‌کانی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا هه‌ن و ڕه‌نگبێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ڕیزپه‌ره نه‌مێنێت، به ڕۆنانی ته‌گبیری ئاقڵانه، ئه‌نقه‌ره زێتر گوێیان لێ بگرێت.
به‌نده داوا له مشوورخۆرانی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م که به‌م مه‌سه‌له‌يه‌دا بچنه‌وه و خۆ له‌م ڕاستییه نه‌بان نه‌که‌ن که ده‌ڵێت : زمان پێک دێ له ديالێکتان، زۆرجار ديالێکتی ئاوا له‌نێو خودی زمانێکدا هه‌يه، زمانێکی بیگانه بۆ ئاخێوه‌رانی ستاندارد له‌م ئاسانتره، وه‌ک شیوه‌زاری ( دیژۆ ) ی سۆماڵی که ڕێک وه‌ک شێوه‌زاری زازاکی و هه‌ورامییه بۆ باقی کوردان، هاوکات وه‌ک ئه‌و شێوه‌زاره سه‌ير و سه‌مه‌رانه‌ی له زمانی فلامیی به‌لچيکادا هه‌ن. وه‌لێ ئه‌گه‌ر له‌نێو کۆی شێوه‌زاران، يه‌کێک خۆڕسک يان به‌بڕيار نه‌بێته دايه‌گه‌وره، هاوکات شێوه‌زاره‌کانیش پێیان بخوێندرێ و بنووسرێت، ئه‌وه بێی هیچ گومانێک هه‌ر زمانێک ده‌بێته زمانێکی سه‌ربه‌خۆ و ئاخێوه‌رانیشی ده‌بن به گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مڕۆيش نه‌بێ؛ به‌يانی مسۆگه‌ره.. واته ئه‌و خه‌باته‌ی که په‌که‌که ـ بۆ نموونه ـ ده‌يکات، بێی زمانی ستاندارد، خێری بۆ کورد ـ وه‌ک يه‌کنه‌ته‌وه ـ نابێت، به‌ڵکوو بۆ کۆمه‌ڵێک ئه‌قوام ـ ه، که ده‌کرا و ده‌کرێت له چوارچێوه‌ی دێموکراتييه‌تدا بکرايه و بکرێت، هه‌روه‌ک نموونه‌م بۆ هاوردن. ئه‌گه‌ر زمانی ستاندارد هه‌ر له ئێسته‌وه دانی پێدا نه‌نرێت، ياخود چاره‌سه‌رێک دانه‌نرێت و پلانێکی تۆکمه‌ی بۆ دانه‌ڕێژرێت، گومانم له‌وه‌دا نییه ئاقڵانی داهاتوو که ئه‌ژداديان کورد بوو، خه‌باتی وان به‌هه‌ڵه داده‌نێن، سه‌رکۆنه‌يان ده‌که‌ن و خۆيان به بابان وێران داده‌نێن.
کاک حه‌سه‌ن له سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌دا به‌رپه‌رچی ئه‌و بانگه‌شه‌يه‌ی ده‌دايه‌وه، گوايه ئه‌گه‌ر ستاندارێکمان نه‌بێت، هه‌موو لێک ده‌بین به عه‌ره‌ب و کورد، هاوکات هێنده‌ی پێنه‌چوو، ئه‌وانه‌ی له‌هجه‌خواز بوون، هه‌ڵیانکوتايه سه‌ر زمانی ستاندارد، يه‌کێکیان، له فينله‌نداوه، به‌س جوێن مابوو نه‌يدا، گوتيشی سێ منداڵم هه‌يه، به‌ڵێنم داوه هه‌رگیز به‌و سۆرانییه‌ی ئێمه‌ی چه‌وساندووه‌ته‌وه، قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌که‌م.. شايه‌نی باسه، ئه‌و جۆرانه که‌من، هه‌روه‌ک کۆڕه‌که‌يش ژماره‌ی که‌م بوو، به‌لام زه‌نگێکه بۆ ئه‌و دوژمنانه‌ی نه‌يانتوانی به‌چه‌ک کوردان قڕ بکه‌ن، ئه‌مڕۆ بۆ په‌رت و په‌رگه‌نده‌کردنيان، به ته‌پکه و پیلانه‌وه، وه‌سه‌ر زينێ بکه‌ون و پێ ده‌ڕکیفێ بنێن .. وێڕای ئه‌وه، پیاو له ڕۆڵی ته‌له‌فزيۆنی ( ڕۆژ ) ده‌که‌وێته گومانه‌وه، که ڕه‌نگبێ پێويست به‌وه بکات پياو به هه‌ڵوێست و لايه‌نگریی خۆیدا بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ره‌ده‌وامی هه‌بێت، چونکه وه‌ک کورد هه‌پڕوون به‌هه‌پڕوونمان ده‌کات، هه‌روه‌ک به‌ڕێزان مامۆستا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نی زاده له چاوپێکه‌وتنێکی گۆڤاری بزاو و مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ريمی هه‌ورامی له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ دا ئاماژه‌یان به ئه‌نجامی پڕترسناکی گه‌ڕه‌لاوژه‌ی له‌هجان؛ دا.
من بزاڤی حه‌سه‌نی قازی و هاوبیره‌کانی، که وه‌ک تاکه‌که‌س هه‌میشه له په‌راوێزی بزاڤه‌کاندا بوون، به ئێرانیفکر، ئێراقيفکر، تورکیايیفکر و سوورياييفکر ده‌زانم.. واته، ته‌رح و تێزه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌يه، به فکر و تیۆریی ميسالی و خه‌ياڵی، حاڵه‌تێکی ئاوا بخوڵقێنن که مافی کورد له‌و پارچانه له ئاخردا له‌وه تیپه‌ڕ نه‌کات : کوردی وه‌ک زمانێک پێی بخوێندرێ و به‌س، ئه‌ويش به له‌هجه‌کان، که حه‌تمه‌ن مۆرکی کوردييان له‌سه‌ر نامێنێت.. چونکه له سێره‌ی پیشنیازکردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ها نه‌زۆک و دزێو که نه‌ک ده‌وڵه‌تگه‌لی شه‌قوشڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، توانای وه‌ديهێنانیان نییه، بگره هه‌ر بڕوايشيان پێ نییه و هه‌قيشيانه.. هه‌تا ده‌وڵه‌ته هه‌ره دێموکرات، به ئيمکانات و خودان پلانی وردی ئه‌وروپايش تاقه‌تیان پێ ناشکێت، به‌تايبه‌تی، چونکه ئه‌و پڕۆژه‌يه بۆ ئه‌قوامی جياواز نییه، به‌ڵکوو بۆ کوردگه‌لێکه، مێژوو و خه‌باتی هاوبه‌شیان هه‌بووه و خۆيان به‌يه‌ک زانیوه، با شێوه‌زاريشيان جودا بووبێت..وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاکه به‌شه کورديیه‌ی هیوای ده‌وڵه‌تی لێ به‌دی ده‌کرێت و مافه‌کانی ده‌ستوورێنراون، نزيکه‌ی سه‌ده‌يه‌که زمانێکی هاوبه‌شی هه‌يه، که گه‌لانی ديکه‌يش، که‌متازۆر، بۆ پێکهێنانی قه‌واره‌ی خۆيان، هه‌ر ئه‌و شه‌رت و مه‌رجه‌يان هه‌بووه، وه‌ک تورکی که زمانی ئه‌سته‌نبۆڵیی ستاندارد کراوه. با ئه‌وه‌يش بڵێم، کۆمه‌ڵه کوردێکی ئێرانیفکر، ئێسته‌يشی له‌گه‌ڵ دابێت، ده‌ڵێن ده‌رسی کوردی تا کلاسی چواری ئیبتدائی سه‌روزياديشه، ئۆتۆنۆمی و ده‌وڵه‌ت هه‌ر هیچ. ئه‌وجا ڕه‌نگبێ خه‌به‌ری يه‌قين، له‌لای ئه‌و بزاڤه ڕاستينانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڵبه‌ت زۆرينه‌ن، ده‌ست که‌وێت و چاکتر و له نزيکه‌وه ئاگاداری بۆچوونی ئه‌وانه بن که ئیمانیان به هیچی کورد نییه و هاوکات به پێشکه‌شکردنی تێزگه‌لی به‌خه‌ياڵ خۆش و له پراکتیکدا ساقيت و نێواخنبۆش، ڕه‌واج به فه‌لسه‌فه‌ی ته‌فروتونای کورد بۆ قه‌بائیلی خۆخۆر و پشتله‌يه‌ک، بده‌ن .
mohsinjwamir@hotmail.com
|