١٩\٩\٢٠١٠
ئێواره‌یه‌کی
ناڕه‌زایی له سوێد و خۆپیشاندانێک له به‌ریتانیا
له به‌رانبه‌ر
چه‌واشه‌کارییه‌کانی به‌ناو لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه.
ئێواره‌یه‌کی ناڕه‌زایی
له به‌رانبه‌ر چه‌واشه‌کارییه‌کانی لێژنه‌ی
به‌ناو لێکۆڵینه‌وه له شاری یۆتۆبۆری
رێکده‌خرێ.
وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه که لیژنه‌ی به‌ناوڵیکۆڵێنه‌وه که له
لایه‌ن پارتییه‌وه درووستکرابوو بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی ڕۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت عوسمان، چۆن به‌ناوی یاساوه حکومه‌ته‌وه که‌وتنه سازدانی
سیناریۆ و چه‌واشه‌کاری.
بۆ وه‌ستانه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کاریه، ئیواره‌یه‌کی ناڕه‌زایی
له شاری یوتۆبۆری/ سوید ڕێکده‌خرێت، له‌م ئێواره‌یه‌دا به‌کر عوسمان (ئارام
عه‌لی) برای رۆژنامه‌نووسی گیانبه‌ختکردوو سه‌رده‌شت عوسمان ئامادده‌ده‌بێت.
ئامادده‌بوونمان و کۆبوونه‌وه‌مان له‌ده‌وری یه‌کتر نیشانده‌ری
جدیبوونمانه له داکۆکی له ئازادی ڕاده‌ربڕین له کوردستان و وه‌ستانه‌وه
له‌به‌رانبه‌ر ملهوڕییه‌کانی ده‌سته‌ڵات له دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر
ناوی به‌زاندنی هێڵه سووره‌کانیان.
رێکه‌وت: دووشه‌ممه 20 ی سێپتێمبه‌ر
کات: 5 تا 7 ی ئێواره
شوێن: لۆکا‌ڵی هاوپشتی Stigberglidin 18
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی
sardashtkomite@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەوازێک
بۆ:
سەرجەم
هاوڵاتیانی ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازی
کوردستانی نیشتەجێی بەریتانیا!
هەموو لایەن و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیریی پێشکەوتنخواز
و لایەنگرانی ئازادیی سیاسی و
ئازادیی بیروڕا و مافەکانی مرۆڤ!
وەکو ئاگاداربوون کە رۆژی ١٥/٩/٢٠١٠ لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەیسی تیرۆری
قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس سەردەشت عوسمان کەلەلایەن سەرۆکی پارتیەوە کە
سەرۆکی هەرێمیشە پێکهێنراوە، راگەیاندنێکی لەوبارەوە بڵاوکردۆتەوە کە
نەک هەر سەرتاپای درۆ‌و ساختەکاری و چەواشەکاریە، بەڵکو راستەوخۆ تۆمەتی
بێبناغەی خستۆتە پاڵ سەردەشت عوسمان و وەکو هاوکاری گروپی تیرۆریستی
ئەنسارولئیسلام تۆمەتباری کردوە. گوایە هەرئەوان لەسەر بەجێنەگەیاندنی
بەڵێن و پەیمان تیرۆریان کردوە.
ئەم تۆمەتەی پارتی لە دژی سەردەشت نەک هەر سوکایەتیکردنە بەگیانی
سەردەشت و غەدرێکی دیکەیە لە سەردەشت و خێزانە دڵشکاوەکەیان دەکرێ،
بەڵکو سوکایەتیکردنیشە بەخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان کە لەناوەوەو
دەرەوەی کوردستان دژی تاوانی تیرۆری سەردەشت رژانە سەرشەقامەکان و
پەنجەی گومانیان بۆ پارتی درێژکردو داوای ئەوەیان کرد کە دەبێ پرۆسەی
لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەو ئاشکراکردن ودادگاییکردنی تاوانباران لەلایەن
دەزگای بێلایەن و لەژێرچاودێری نێودەوڵەتیدابێت، چونکە ئێمە و خەڵکی
ئازادیخواز بە هەق پێشبینی داڕشتنی سیناریۆیەکی قێزەونی لەوجۆرەمان
کردبوو! هەروەکو لەسەرێکی تریشەوە پەیامێکی خەتەری پارتیە لە دژی خەڵکی
ئازادیخوازی کوردستان خۆیان؛ پەیامێکە بۆ سەرکوت و داپڵۆسین و کوشتن و
تیرۆری خەڵکی نارازی لەدەسەڵاتی پارتی!
بۆیە ئێمە بانگەوازی یەک بەیەکی ئێوە دەکەین کە دژ بەم پیلانە قێزەونەی
پارتی لەگەڵ ئێمە دەنگ هەڵبڕن و با هەموومان پێکەوە رۆژی چوار شه‌ممه
ڕێکه‌وتی ٢٢/٩/٢٠١٠ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی
هەرێم لەلەندەن کۆبینەوە بەمەبەستی خۆپیشاندانی نارەزایەتی و گەیاندنی
ئەو پەیامە بەپارتی کە ئەو ملهوڕیەیان لێقبوڵ ناکەین!
کات: رۆژی چوار شه‌ممه ڕێکه‌وتی
٢٢/٩/٢٠١٠ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ
شوێن: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە
لەندەن
Winchester House
259-269 Old Marylebone Road
London NW1 5RA
Tube: Edgware Road tube station
Buses: 36،98، 6، 23، 15،
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بگرن به‌م ته‌له‌فونانه‌وه: 07960669896،
0785 324 3011
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێکخراوی بەریتانیا
١٧\٩\٢٠١٠
wpk.abroad@gmail.com
|