۴\٥\٢٠١٠
ئه‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه
ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن
با بایکۆتی راگه‌یاندنه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان بکه‌ن.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
گۆڕانکاریه جیهانیهکان و هه‌رێمیه‌کان بارودۆخێکی وه‌های له عێراق و
کوردستان هێناوه‌ته پێش که ناچارت ئه‌کات به که‌سانێک بڵێیت سیاسه‌تمه‌دار
که ره‌نگه له هه‌موو شتێک بزانن ته‌نها له سیاسه‌ت نه‌بێت، له هه‌مان
کات که‌سانێکی کردوه به رۆشه‌نبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و
چالاکوان له بواری رێکخراوه‌یی دیموکراتی و مه‌ده‌نی، له راستیدا ئه‌مانه
جگه له داشی دامه‌ی ئه‌و سیاسیانه بترازێت هیچیتر نین،( ناڵێم داشی
شه‌تره‌نج )، له‌ڕستیدا نکۆڵی له خوێنده‌واری و توانای نووسین و قسه‌کردنی
هه‌ندێک له مانه ناکرێت، هه‌ندێکیشیان جێگای گومانن تا ئاستی
خۆفڕۆشتن به هه‌موو شتێکیانه‌وه، هه‌ندێکیشیان هه‌ر وه‌ک خه‌لکه
ساده‌که به دوو قسه‌ی ئه‌و سیاسیانه فریو ئه‌خۆن.
سه‌یر و سهمهرهتین شتی ئه‌و به ناو رۆشه‌نبیرانه شێوازی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕینیانه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جاره‌کان به نووسینی یاداشتێک و
کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئیمزا ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به‌جێدێنن، هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وه‌ته هه‌ڵوێستمان هه‌بوو به یاداشت و ئیمزا ناڕه‌زاییمان
ده‌ربڕی، زۆربه‌ی ئه‌و جارانه‌ش پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌م
کاره‌یان به فیتی لایه‌نێکی سیاسی واته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێک له‌و
دوو حزبه بووه.
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک رۆشه‌نبیر ئه‌یانه‌وێت هه‌رایه‌کی پڕ له گومان بنێنه‌وه
سه‌باره‌ت به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ریکردوه و
خۆیان بکه‌ن به ده‌نگێک به‌رانبه‌ر به ده‌نگی مه‌لای مزگه‌وته‌کان،
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌له رۆشه‌نبیره پاڵه‌وانانه له گوێی گادا خه‌وتبن
و ئاگایان له‌وه نه‌بێت که ده‌ستور و یاساکانی هه‌رێمی کوردستان رێگرن
له‌به‌رده‌م ئازادی بیروڕا و مافه‌کانی تاک و هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شه
زه‌مینه‌ی بۆ کۆنه‌په‌رستی ره‌خساندوه، ئێوه‌ش که ناتوانن رووبه‌ڕووی
ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه و بوونه‌ته دارده‌ستی کار و کرده‌وه دزێوه‌کانی،
ئه‌تانه‌وێت به‌م جۆره ره‌فتارانه خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌لک و مه‌رامه
حزبیه‌کانی گه‌وره‌کانتان به‌دی بێنن.
ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه ئه‌گه‌ر راست ئه‌که‌ن با بایکۆتی راگه‌یاندنه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و حزبه‌کان بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی به شێوه‌یه‌کی یاسایی و
کرده‌یی دان به ئازادی بیروڕا و مافه‌کانی تاک به شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتوخوازانه
له ناو ده‌ستور جێگیر ئه‌کرێت و له دادگه و داموده‌زگه حکومیه‌کان
به‌یڕه‌و ئه‌کرێت، ئه‌و کات ئه‌توانن به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و
توندڕه‌ویانه بوه‌ستنه‌وه که به‌رانبه‌ر به تاکی کوردستانی
ئه‌کرێت.
مه‌لاکان و زۆربه‌ی گروپه ئیسلامیه‌کان و خودی بیروباڕی ئیسلام
باشترین ئامرازی ده‌سه‌لاتی کوردین بۆ کۆیله‌کردنی خه‌لک و رێگا نه‌دان
به هۆشیار بوونه‌وه، له هه‌مان کات ترسی ئه‌وه‌یان لێیان هه‌یه که
به ئاستێک گه‌شه بکه‌ن و بتوانن مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات دروست بکه‌ن،
بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رده‌وام له‌و گه‌مه‌یه دابێت که له
رێگایه‌وه درێژه به ده‌سه‌لاتی خۆی ئه‌دات، به‌رز سه‌یرکردنی ئیسلام
له وتار و قسه‌کانی سه‌رۆکه‌کان و په‌نابردنه به‌ر مه‌لاکان له‌لایه‌ن
ده‌سه‌لات به سه‌رۆکی وه‌زیرانیش بۆ چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان
به تایبه‌تی کوشتنی ژنان و کردنه‌وه‌ی که‌ناله ته‌له‌فزیونیه‌کان بۆ
کۆنه‌په‌رسترین که‌سه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی فکره سواوه‌کانی پێش سه‌دان
ساڵی ئیسلامه‌کان، ئه‌مانه لایه‌کی گه‌مه‌ی سیاسیه‌کانی کوردستانه بۆ
چه‌واشه‌کردنی خه‌لک و ترساندنیان به قیامه‌ت و ده‌ستبه‌رداریان له
ژیانی ئێستا و باوڕهێنان به‌وه‌ی که ئه‌وه چاره‌نووسه و هه‌ر که‌سه‌و
به‌شی خۆی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، لایهکهیتری ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت
له رێگای رۆشهنبیرانێکی به‌کرێگیراوی خۆی جار به جار تهنهفوسێک بۆ
خه‌لکانی پێشکه‌وتوخواز و ئازادیخواز دروست بکات و ئیسلامیه‌کانیش له
ده‌نگی ئه‌و بێ باوڕانه به ئاگا بێنێته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش ره‌ش و
سپی، باش و خراپ، جوان و ناشیرن تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ئاکات و بارودۆخه‌که
وا ئه‌شێوێنن که ئیتر که‌س له که‌س تێنه‌گات و هه‌مووشی له یه‌کتر
به گومان بێت ، که‌واته به یه‌ک به‌رد چه‌ندین چۆله‌که ئه‌کوژن و
هه‌ر رۆژه‌و لایه‌نێک ئه‌که‌ن به بزنه‌که‌ی هه‌یاس.
جارێکی‌تر ئه‌یڵێمه‌وه با ئه‌و رۆشه‌نبیرانه بتوانن به ئازایانه
رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه و بایکۆتی ئه‌و راگه‌یاندنه حزبیانه
بکه‌ن که به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانی خۆیان له سه‌روی هه‌موو
بهرژهوهندیهکانیتره، ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌ڵه‌م فرۆشانه نه‌بن
بابزانین راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و حیزبانه چ ئه‌همیه‌ت و ماهیه‌تێکی له‌لای
خه‌لک ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه زلانه پڕوپاگه‌نده به راسته‌وخۆ و
ناڕاسته‌وخۆ بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن بابزانین چۆن ئه‌و کات خه‌لک له نه‌زانی
و نه‌خوێنده‌واری ئه‌و حزب و سیاسیانه ئاگادار ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجۆره
ره‌فتارانه‌ی هه‌ندێک له‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه ئه‌وه به خه‌لک ئه‌گه‌ینێت
که خودی ده‌سه‌ڵات ئازادیخواز و پێشکه‌وتوخواز و داکۆکیکه‌ره له
مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌م چه‌واشه‌کاریه به‌سه‌ر خه‌لکی ساده و ساکار
تێپه‌ڕ ئه‌بێت و دڵنیام له‌وه‌ی که ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه زۆر
بێباکن له که‌سانێکی وه‌ک من و ئه‌توانن به ئاسانی خۆیان له‌م
نووسینانه گێل بکه‌ن. دوو روویی ئه‌م به‌ناو رۆشه‌نبیرانه له‌وه‌دایه
که له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت و تۆمار نه‌کراوی دوور له ده‌زگه‌کانی
راگه‌یاندن باس له ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن، زمانیان ده ئه‌وه‌نده‌ی بهرههڵسکارێک
درێژه و ئه‌توانن به سه‌عات باس له گه‌نده‌ڵی و نادیموکراسیهتی ده‌سه‌ڵات
و عه‌قلیه‌تی کۆنه‌په‌رستی حزبه‌کان بکه‌ن، کاتێکیش له‌به‌ر ده‌م ده‌زگه‌کانی
راگه‌یاندن قسه ئه‌که‌ن ئه‌وه به هه‌زار و یه‌ک پێچ و په‌نا هه‌وڵئه‌ده‌ن
خۆیان له باسه جدیه‌کان بدزنه‌وه، جاری واش هه‌یه هه‌ندێک له‌م به‌ناو
رۆشه‌نبیرانه باسه‌کان ئه‌که‌ن به شیڕ و هۆڕ و له بابه‌تی بابه‌تیانه
ئه‌یخه‌نه بابه‌تی تاکه که‌سی که دوور نیه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌ر
خۆ ده‌رخستن بێت و جارێکی‌تر چه‌واشه‌کردنی خه‌لک بێت به‌وه‌ی ئه‌وه
نیه ئه‌م نووسه‌ره هاوار ئه‌کات و ده‌سه‌لاتیش نایگرێت!!!!! سه‌یره
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ که‌سانێک ته‌واو چاوپۆشیکهره و بۆ کهسانێکیتر
له‌سه‌ر پیت و وشه ئه‌وه‌ستێته‌وه و تونترین شێوازی ده‌م کوتکردن به‌کاردێنێت،
ئه‌م پرسیارانه پێویستیان به وڵامی بێ پێچ و په‌نا هه‌یه، خۆ گێل
کردن و خۆ دزینه‌وه له‌و پرسیارانه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ داتان ئه‌دات ئه‌وه
له بیر مه‌که‌ن که رۆژێک دێت مێژوو لێتان به‌ده‌نگ دێت.
له کۆتایی ئه‌م نووسینه قسه‌کانم ئاڕاسته‌ی ئه‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند
و رۆشه‌نبیره بیر گه‌نجانه‌یه که تا ئێستا نه‌خزاونه‌ته ناو زهلگاوی
حزب و سیاسیه‌کان، با له مه‌کر و دوو روویی و گه‌مه دزێوه‌کانی ئه‌و
به‌ناو رۆشه‌نبیرانه خۆیان بپارێزن و فریوو به‌و جۆره کاره چه‌واشه‌کارانه‌یان
نه‌که‌ن و به‌ر له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵات پێویسته
پێشتر رووبه‌رووی ئه‌م قه‌ڵه‌م فرۆش و خۆفڕۆش و چه‌واشه‌که‌رانه ببنه‌وه
که له‌لایه‌ک بوونه‌ته داشی دامه‌ی سیاسیه‌کان و له خزمه‌تی ده‌زگه
راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رسته‌ن و له‌لایه‌کیتر ئه‌یانه‌وێت
وه‌ک دڵسۆز و ره‌خنه‌گر و به‌رهه‌ڵسکار خۆیان بنوێنن.
ئه‌و کات باوڕیان پێ بکه‌ن که ئاماده‌ییان هه‌بێت بایکۆتی راگه‌یاندنه‌کانی
ده‌سه‌ڵات بکه‌ن و به عه‌قلێکی رۆسهنبیرانه بێنه مه‌یدان تا ئه‌و
کاته‌ی مافه‌کانی نووسین و ئازادی راده‌ربڕین و مافه‌کانی تاک به شێوه‌یه‌کی
یاسایانه له ده‌ستور نه‌چه‌سپێت کۆڵنه‌ده‌ن، به‌مه‌ش ره‌ش و سپی به‌دیار
ئه‌که‌وێت و راستیه‌کان ئاشکرا ئه‌بن.
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|