٢٧\٢\٢٠١١
ئێوه سه‌رۆکی
میللەتن.

فەرەیدون حەمەڕەشید
خه‌می گه‌ورەخه‌می ئازادییه بۆگه‌لێک که‌خۆی به‌ده‌ستی خۆی سه‌رکووت
به‌رهه‌مبێنی، شتێک به‌قه‌دئه‌وه‌گران و قێزه‌وه‌ن نیه که‌داواکارییه‌کانی
خۆپیشاندان وخەڵکی مەدەنی به‌ڕێژننه‌ی گوله وه‌ڵام بدرێته‌وه ئیدی وه‌ڵام
دانه‌وه‌یه‌ک به‌چه‌کی گه‌رم و لێکه‌ووتنه‌وه‌ی مه‌رگ وده‌یان بریندار
له‌خه‌ڵکی سڤیل ومه‌ده‌نی شاری سلێمانی و کردنی شەقامی گشتی ئەوشارە
بەمەیدانی جەنگ پێناسەکردنی عەقڵێکە که تاسه‌ر مۆخ سه‌رکوت که‌ره،
لەژێر هیچ پاساوێکدا هێنانی هێزو بەڕێخستنی هامه‌روماشێنه‌زه‌به‌لاحه‌کانی
جه‌نگ بۆشارێک کەهەموو مێژووەکەی پڕە لەبەگژداچوونەوەی داگیرکاری
وزۆرداری ڕژێمەداگیرکەرەکانی کوردستان ناکرێت بەسانای لێیبنواڕین ،ئیدی
دەستپێکی لەدەستدانی هەموو متمانەیەکە لەدەسەڵاتێک گەربیەوێت جارێکی
ترلەگەڵ خەڵکی کوردستان خۆی ئاشتبکاتەوە
ئەم بەگژداچوونەوەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕووی خەڵک دڵنیابوونی
خەڵکی کورستانە له‌جووڵه‌وده‌ستپێکردنی سات وئه‌گه‌رێکی نوێ لەژیانی
دیکتاتۆری خۆیی، هیچ جیاوازیکردن و ڕتووشکردنێکیش له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتێکی
لۆکالی ئه‌وهاڕەفتاو و ڕژێمێکی دیکتاتۆری‌دا نیه جگه لەشه‌رعیه‌دان به‌سه‌رکووتی
ناڕەزاەتییەکانی خەڵک وئازادی سیاسی
بەیاننامەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ومەکتەبی سیاسی پارتی لەجیاتی دوای
لێبووردن لەخەڵکی سلێمانی زیاتر هەڕەشەکردن بوو لەناڕەزایەتییەکانی
خەڵک ، فازیل میرانی وەک قسه‌که‌ری مه‌کته‌بی سیاسی له‌سه‌رئه‌وڕووداوه
لەسەرشاشەی تەلەفزێۆنەوە ده‌ڵێت ئێمه (ته‌عه‌دامان قبوڵ نه‌کردووە
وتەعەداش قبوڵ ناکەین) مەترسییەکەلێرەوە دەستپێدەکات کە کەسانێک لەپشت
کایەسیاسییەکانی ئەم هەرێمەوەن وخاوەن دەسەڵاتی ڕەهان بەڵام بەعەقڵی
خێڵەکییەوە کار وکاردانەوە نیشان دەدەن دوور لەلۆژیک وخوێندنەوەیەک
بۆدەیان خەڵکی ناڕازی کەبوون بەقوربانی .
مه‌سعودبارزانی له‌زاخۆ بۆخانه‌قین سه‌رۆکی هه‌رێمه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی
ڕەهایە ئیدی له‌ئه‌گه‌ری هێرشکردنه سه‌رباره‌گایه‌ک یان سوتاندنی باره‌گای
لقێکی ئه‌و حیزبه له‌هه‌رجێگه‌و ناوچه‌یه‌کی کوردستاندابێت مانا‌و واته‌ی
ئه‌وه‌نادات که‌پارتی یه‌کسان کراوه به‌سفر یان پارتی ئاسمانی بەسەردا
ڕووخاوە، به‌ڵام لێره‌دا عه‌قڵ وبیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه له‌داهۆڵی به‌ناودیموکراسی
دێته‌ده‌ر و ڕووه ڕاسته‌که‌ی خۆیمان بۆ نمایش ده‌کات که‌تاچ ئاستێک
بیرده‌کاته‌وه وتاچ ئاستێکیش باوه‌ڕی بە ئازادییەک هه‌یه کەبەناوی
هێڵەسورەکانەوە پێوەندکراوە بۆتەنهاخزمەتکردنی حیزب و بەپیرۆز ڕاگرتنی
حیزب
گەرئاراستەی ڕێپێوانێک بەئاراستەی ئەوەبچێت بارەگایەک بەردباران کەن
یان بسوتێنن یان وێنەکانی هەرسەرۆک وسەرکردەیەک بسوتێنن دەکرێت
وەڵامەکان مەرگ وفیشەک باران بێت بۆخۆپیشاندەر؟؟ ئەی ڕۆژانە
لەڕاگەیاندنەکانەوە هەزاران جار چەمکەکانی ئازادی ودیموکراسی
بۆکۆمەڵانی خەڵک ناخەینە مەزادخانەی سیاسەتەوە، مەینەتبارییەکە
لێرەوەدەست پێدەکات کە دوای کوژرانی ڕێژوان وبرینداربوونی دەیان کەس
لەم شارەدا دەبوو سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت گەڕانێکیان بەم شارەدا
بکردایە وژووی ئۆپراسێۆن و لێپێچینەوەیان لەڕووداوەکان دروستکردایە ،دواتریش
لەسەر ئەوناو زڕاندنەی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان لەده‌سه‌ڵاتی کوردستان لەمیدیای جیهانیدا دەستیان
لەکارەکانیان بکێشایەتەوە،نەوەک بەپێی وتەکانی نێچیرەڤان بارزانی
سەرۆکی حکومەت به‌رهه‌م ساڵح داوای هێزی زێڕەڤانی بۆسلێمانی بکات و
سەرۆکی هەرێم مه‌سعودبارزانی به بەیاننامەیەکیش نەخوازێت داوای
لێپێچینەوە لەبکوژانی ڕێژوان و شێرزاد وسورکێو دەیان برینداربکات،
ئاوایه سه‌رۆکایه‌تی میللەت ؟
ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
|