ئەوەى دەڵێ
بالاوەکان بێنە پێشەوە با پۆستەکەى چۆڵ بکات .

هەردى
شەفیق
وتن و کردن لەهەمووشت دورترن لێکتر ئەوەى دەیبینین لەم وڵاتە هەرخەریکى
شاردنەوەى ڕوخسارى حەقیقى خۆیەتى لەژێر ماسکێکى ئارایشتکراو و
زەردەخەنەیەکى بێتام وبێماندا .من هەرگیز لاریم لەوەنەبووەگەنجەکانى
ئەم وڵاتە هێندەى گرنگى بەئارایشت ئەدەن بەهەزاریەکى ئەوە گرنگى
بەخۆدروست کردن و خۆڕۆشنبیرکردن وخۆپەروەردەکردن نادەن لەڕوى ئەقڵیەوە.
بەڵام ئەمەش ناکاتە ئەوەى گەنج بڕابێت وگەنجێک نەبێت بتوانێت پۆستێکى
حیزبى بەڕێوەببات ،یا پۆستێکى حکومى بەڕێوە ببات .بەپێچەوانەوە
ژمارەیەکى زۆرى گەنجانیش لە بوارەکەدا بونیان هەیە لەگەڵ ڕەوتى
سەردەمدا بەردەوام لەهەوڵى ئەوەدان بەرەو پێش بچن ولەسەرجەم بوارەکانى
ژیاندا دوانەکەون و نمونەى دیاریش لەسەرجەم بوارەکانى ژیاندا هەیە
پەراوێز خراون.خۆئەگەر سەرنج بدەینە سەرساڵى هەشتاکان وپێشتریش
بەبەراورد لەگەڵ ئێستا هەزارجار ئێستا باشترە.ڕاستە لەوسەردەمەدا
کۆمەڵێک هەبوون ئێستا نوخبەن بەڵام خۆلەهەربوارێکدا بیگرە بەبەراورد
لەگەڵ ئەو سەردەمەدا ئێستا ئاستى وشیارى گەنج زیاترەو ئەو سەردەمەش لەو
هەمووخەڵکە ئەو کۆمەڵە کە کەمە دەرکەوتون . بێگومان ئێستا زیاترە نەک
کەمتر ئیتر بۆچ گەنج تواناى نیە پۆستە کانى حیزب و حوکومەت بگرێتە
دەست.تۆبڵێ ى (200)گەنجى وشیارى ئەم وڵاتە نەبێت لە ئایندەدا پۆستە
هەستیارەکانى ئەم وڵاتە پڕبکاتەوە ؟یا ئەوە بەرپرسەکانن وەک لەزگە
بەکورسیەکانیانەوە لکاون و پێیان کوفرە کورسى نازو نیعمەتەکانیان
جێبهێڵن و ئایندەى ئەم وڵاتە بدەنە دەست نەوەکانى ئایندە .ئایا
بەقسەکردن وبەڵێن وشاردنەوەى ڕوخسارى حەقیقى دەسەڵات هیچ لەکێشەکانى
ئەم وڵاتە ئەگوڕێت و باشترئەبێت؟بێگومان نەخێرو تادێت خەڵک توڕەترو
بێزارتر ئەکات لەدەسەڵات و فەرامۆشکردنى گەنجەکان وبێباکیان لەخزمەت
کردن وکات بردنەسەریان لەچایخانەو قومارخانەو زیندان و....هتد دا
لەئەستۆى بەرپرسەکانى ئەم وڵاتە دایە بیان گەڕێننەوە بۆفێربوونى زانست
و خوێندن و شارەزابوون لەکارە سودبەخشەکانى ئایندەى خۆیان و کۆمەڵ.کاتى
ئەوەنەهاتووە دەستى (ئەشهەدو بیلا)ناهەقەکان ببڕین و ئەو ئایندەى
کەپیرەکان بەرەو پیرى ومەرگى دەبەن بگێڕینەوە بۆلاوى و دڵنیایی
ومتمانەى خەڵک بەدەست بهێنینەوە ؟ئایا بەپیرکردنى ئەوگەنجانەى
لەسەنگەرەکانى جەنگ و زیندان و قومارخانەو چایخانەو کۆڵانەکانى شاردا
هیچ سەوز ئەکات بۆ خەڵکى ئەم وڵاتە جگە لەئایندەیەکى ترسناک؟ئایا
بەتەنها بە قسەو بەڵێن لەچارەسەرکردنى کێشەکانى گەنج وخەڵک وئایندەدا
هیچ ئەدورینەوە جگەلەکارەسات وماڵوێرانى ؟ئایا ئەتوانین تائێستا وەڵامى
ئەوپرسیارە بدۆزینەوە دیکتا تۆرین یا دیموکراسى کە خەریکە دەبینە
تێکەڵەیەک لە هەردوکیان.
|