ئەو عەریزەیەی
فلیمی وەفیق سامەڕایی سوتاند.

عەلی مەحموود محەمەد
ناوەندی چاک لە یەکەمین ڕۆژەکانی دەست بەکاربوونییەوە ، یەکێک لە
کارەکانی ئەوەبوو فشار بخاتە سەر تاوانباران بۆ دەرخستنی زانیاری لەسەر
تاوانی کۆمەڵکوژییەکان و دان نان بەو تاوانانەو ئاشکرا کردنی وردە کاری
ئەو زانیارانە لەسەر پرۆسەی ئەو تاوانانە ، وەفیق سامەڕائی ئەندازیاری
بیر و کردەی ئەنفال یەکێک بووە لەوانە .
وەفیق سامەڕائی لەیەکەم ڕۆژەکانی هاتنی بۆ کوردستان ، پاش ئەوەی
پاڵەپەستۆکان لەسەر ئەو ڕژێمە توند دەکرانەوە ، ئومێدێک بە مانی ئەو
ڕژێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەنگ دەبوەوە ، هەر لەو ڕۆژانەی کە وەفیق
سامەڕائی وەک فریاد ڕەسێک بۆ سەرتاسەری عێراق سەیر دەکرا ، هێزە
سەربازییەکان دەخرانە بەردەستی ، بەتالیۆن و تیپ و هێزەکانی پێشمەرگە
لە خزمەتیدا بوون ، بۆ ئەوەی کودەتای سەربازی لە بەغداد ئەنجام بدات ،
لایەنە سیاسییەکان دواڕۆژی سیاسی‌یان لەسەر نەخشەکانی ئەو بنیات دەنا ،
ئێمە " ڕێکخراوی ئاوارەو ئەنفالەکانی کوردستان " " ئەوانەی ماندوو بوون
بەو کەمپینەوە سەرباری خۆم ( بەدرەدین حەمە ساڵەح ، مامۆستا فەرهاد
خالید ، فەلاح حەسەن ، سەرهەد تۆفیق ، عادل قەشقە ، ڕزگار مام بۆرە
.... "کەمپینمان دەکردەوە ، وتمان ئەگەر وەفیق سامەڕائی ئەمڕۆ
زانیارییەکان لەسەر تاوانی ئەنفال ئاشکرا نەکات ، سبەی لە بەعس خراپتر
بە کورد دەکات ، دیارە دەربڕین و ئاشکرا کردنی زانیاری لەسەر تاوانی
ەنفال ، لە لایەن کەسێکەوە بە گووتەی تاوانبارانی ئەنفال ، بۆ خۆی
ئەندازیاری سەرەکی و نەخشە داڕێژەری ئۆپەراسیۆنەکە بوبێت ئەستەمە .
ئەمانەی خوارەوە ، بەشێک لە دەقی ئەو هەڵمەتەیە ، بۆ فشار خستنە سەر
وەفیق سامەڕائی ، تەنها بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی ئەنفالکراوان
ئەنجاممان داوە ، لە ساڵەکانی 1995-1996 " کوردستانی نوێ ، ئەمڕۆ ،
ڕێگای کوردستان –عەرەبی " بڵاوکراونەتەوە :

ئەم واژۆیانە پارتی عێراقی ، کوردستانی ، دەسەڵاتدار لە دەرەوەی
دەسەڵات ، بە کوردی و عارەبی و زمانەکانی دیکەش بڵاو کرایەوە، ڕجا و
تکای دنیامان لە کەسی نزیکەوە بۆی نارد ، تەنها لەسەر چارەنووسی ئەو
کەسوکارانەمان لێدوانێک بدات ، نهێنییەک بدرکێنێت ، ئەگەر ماون
کەسوکاریان دڵنیا بکاتەوە ، ئەگەر مردوون دیسانەوە با ئەو چاوەڕوانییە
ئەبەدییە کۆتایی پێ بێت ، تاکو بەشێک لە کەسوکاریان ژیانێکی سەرلەنوێ
دەستپێبکەنەوە و لە چاوەڕوانی ئەبەدی نەژێن ، وەلێ تەنها وشەیەکیشی
نەدرکاند ، ئاوڕێکی لێمان نەدایەوە ، خۆی کەڕ و لاڵکرد ، لەولاوە
هەزاران هەزار کوڕ و کەسوکاری ئەنفالکراو خرانە خزمەتییەوە بۆکردە
سەربازییەکانی ، نە ڕجا دادی هەبوو ، نە فیغان و پاڕانەوەی کەسوکاری
قوربانیان ، لە کەلی شەیتان نەهاتە خوارەوە ، یەک وشەشی لەسەر ئەنفال
نەوت ، ئادرەسی یەک گۆڕی نەدرکاند ، ئەمە چ دڵڕەقییەکە ، ئەمە چ
بەعسییەتییەکە نهێنییەکان تا ناو گۆڕ بپارێزیت .
لە پاڕانەوەوە بۆ
شەرمەزارکردن.
وەفیق سامەڕائی بە پەیوەست بوونی بە ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەموو
تاوانەکانی پاک نابێتەوە ، ئەگەر لایەنی سیاسی لە مافی خۆیان بە
بەرژەوەندی خۆیان خۆش بن ، ئەوە دادگاییە دەتوانێت پاکی ئەو و
بێبەریبوونی لە تاوانەکان یەکلا بکاتەوە لە بەرامبەر مافی قوربانیان ،
لێبوردنی کەسوکاری قوربانیان تەنها لە ئەنجامگیری بڕیاری دادگایەکی
سەربەخۆی ئازادەوە دەبێت بەوەی بڕیار لەسەر بێتاوانی گومان‌لێکراو بدات
.
لە ساڵی 2002 ەوە گەشت و هەڵمەتی ئاشکراکردنی تاوانەکانی وەفیق
سامەڕائی لە لایەن کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفالەوە دەستیپێکرد ، هەر لەو
کاتەشدا لایەنە شیعەکان بەهۆی پشکداری ناوبراو لە سەرکووتی ڕاپەڕین و
بەشداریکردنی لە سەرکووتکردنیان ، دەستیانکرد بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی
زانیاری لەسەر تاوانەکانی ناوبراو و شەرمەزارکردن و بەرەو دادگاییبردنی
، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو فایلانەی پەیوەست بوون بە تاوانەکانی وەفیق
سامەڕائی دران بە کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال " کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال
ناوی سەرەتای دەست بەکاربوونی ناوەندی چاک ە " ، هاوکات پەیوەندی بە
پارێزەرەوە کرا لە لەندەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای فەرمی لەسەری .
نموونەیەک لەو تاوانانەی ، لە کاتی خۆی بڵاومانکردەوە لەسەر وەفیق
سامەڕائی:
" به‌ناوى خواى
گه‌وره و میهره‌بانه‌وه ئیفاده من رائیدى پیاده عه‌بدولستار حوسێن
عه‌بود ئهلحمیرییه که له فرقه‌ى (28) دانراوم سه‌ر به‌لیواى پیاده(705)
ى فه‌یله‌قى یه‌که‌م ، به‌و پێیه‌ى که وه‌کیلى ئامر فه‌وجى یه‌که‌م و
ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندى به که‌رته‌کانه‌وه بووم ، به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌به‌رده‌م
دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادگایی کردنى تاوانبارانى جه‌نگ وقهڵاچۆکردنى
ره‌گه‌زى مرۆڤ ئاماده بم بۆ ئیفاده دانم ، چونکه من شایه‌ت حاڵى
پرۆسه‌کانى له‌ناوبردن و کوشتن و وێرانکردن بووم له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌و
له کرده‌وه‌کانى ئه‌نفال و ئاماده‌شم بۆ زانیاریدان و به‌ناوه‌کانه‌وه
له‌باره‌ى ئه‌و تاوانانه‌وه. ئیفاده پله: رائید( پیاده) ناو: عه‌بدولستار
حوسێن عه‌بود ئهلحمیرى پۆست: وه‌کیلى ئامر فه‌وجى یه‌که‌مى ئه‌فسه‌رى
په‌یوه‌ندى که‌رته‌کان یه‌که : لیواى (707) فرقه‌ى (28) فه‌یله‌قى یه‌که‌م
ده‌مانه‌وێت ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه‌ى که تایبه‌تن به تاوانه‌کانى
لیواى روکن وه‌فیق سامه‌راییه‌وه رابگه‌یه‌نین: * له‌ساڵى (1990) وه‌کو
به‌رپرسى لێژنه‌و هۆبه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد دامه‌زراوه‌و کاتێکیش راپه‌رین
کراوه ، سه‌دام فه‌رمانى پێکهێنانى ( لێژنه‌ى ئیعدامات) ى له ناوچه‌کانى
باکوور به‌سه‌رۆکایه‌تى لیواى روکن وه‌فیق سامه‌رایی داوه ، ئه‌و
لێژنه‌یه ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى له‌خۆگرتبوو له‌وانه‌ش عه‌مید
مه‌روان خزه‌یر کازم که‌ناوبراو به فه‌رمانى وه‌فیق سامه‌رایی ژماره‌یه‌کى
زۆرى هاوڵاتیانى کوردى له ئافره‌ت و مندالڕ هێناوه که ژماره‌یان
زیاتر له (450) که‌س بووه و له مهعسکهرى خالید ئیعدام کراون و بۆ
شاردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌ش باره‌گاى قوتابخانه‌ى کۆشتنکارى
مهعسکهرى خالیدیان له‌سه‌ر بنیاتنناوه . *
له‌دواى ده‌رچوونى سوپاى عێراقى له کویت ئه‌رکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
ئیستخباراتى عه‌سکه‌رى به لیواى روکن وه‌فیق سامه‌رایی سپێردرا له‌جێگه‌ى
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوو ( ته‌ڵعه‌ت نوورى )، یه‌که‌م کرده‌وه‌ش که وه‌فیق
سامه‌رایی ئه‌نجامى دا گومان کردن بوو به سه‌رکرده عهسکهرییهکانهوه
له‌وانه‌ش لیواى روکن ( عیسمه‌ت سابر) سه‌رۆکى ئه‌رکانى کرده‌وه‌کانى
که‌نداوى عه‌ره‌بى ، و به‌هۆى ئه‌و راپۆرتانه‌ش که سامه‌رایی له‌سه‌رى
نووسیوه و بۆسهدامى به‌رزکردۆته‌وه ، لیوا روکن عیسمه‌ت سابر ئیعدام
کراو کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌رى دیکه‌ش ده‌ستگیرکران له‌وانه‌ش لیواى روکنى ئه‌وکات
کامل ساجت ئه‌لجه‌نابى. * له‌باره‌ى راپه‌رینه‌که‌ى قه‌زاى سدهتولهیندییهوه
، ئه‌وا لیوا روکن وه‌فیق سامه‌رایی سرییهى یه‌که‌مى له سه‌رکردایه‌تى
هێزه‌کانى ئه‌لعابد ( حه‌ره‌س جمهورى) ئیعدام کرد به‌هۆى ئه‌و گۆمانهى
که‌له ئامرى سرییه‌که موقه‌ده‌م ( عه‌بدوڵڵا ترکى حتحوت ) هه‌یبوو ،
بۆیه ئه‌و ته‌واوى سه‌ربازانى سرییه‌که ئیعدام کران.
ئیفاده‌ى موسته‌شاره کورده‌کان ئیفاده‌ى (م. گ. ش) : له به‌راوى
(10/6/1988) موختارى گوندى کهندک جه‌لال له قه‌زاى زاخۆ به رائید ئه‌حمه‌د
حه‌سه‌ن مسته‌فا ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى سه‌رکردایه‌تى هێزه‌کانى عومه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز راگه‌یاند که (19) هه‌ڵاتوو ئه‌وانه‌ى که‌ده‌یانه‌وێت
بگه‌ڕێنه‌وه گۆنده‌کانیان به‌گوێره‌ى بڕیارى لێبوردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى
شۆرشه‌وه. رائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌هێزێک که له چوار سرییهى
مغاویر پێکهاتبوو گه‌یشتنه گونده‌که‌و داوى ئه‌وه‌ى به‌فێل ئه‌وانه‌ى
له‌وه دڵنیا کرده‌وه که بڕیارى لێبوردن ده‌یانگرێته‌وه ، هه‌ر (19)
که‌سه‌که ته‌سلیم بوون ، رائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا رێنماییه‌کانى
ئامرى مهفرهزى ئیعدام ( وه‌فیق سامه‌رایی ) خوێنده‌وه‌و هه‌ر له‌وێش
ئه‌و (19) که‌سه ئیعدام کران.
ئیفاده‌ى موسته‌شار (ا.ا. ح. الب): له‌سه‌ره‌تاى قه‌سابخانه‌کانى ئه‌نفاله‌وه
، وه‌فیق سامه‌رایی فه‌رمانى دا به عه‌مید محه‌مه‌د یاسین ئهلجبورى
ئامرى هێزى دووه‌مى له ته‌ق ته‌ق به وێرانکردنى گونده‌کانى سه‌ر به
کۆیه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مه‌ڕو ماڵات و کۆکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکانى ئه‌و
گوندانه و گواستنه‌وه‌یان بۆ باره‌گاى سه‌رکردایه‌تى فه‌یله‌قى یه‌که‌م،
ژماره‌ى ئه‌و گوندانه‌ش (20) گوند ده‌بوون . رائید سلێمان به‌ڕێوه‌به‌رى
هۆبه‌ى مه‌نزوومه‌ى باکوور له هه‌ولێر (1984-1991) له‌نێو ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ى
ئه‌و گوندانه‌وه ده‌گه‌ڕاو گومانى له کوێ بکردابوایه ده‌ستگیرى ده‌کرد
و به‌پێی فه‌رمانه‌کانى وهفپق سامهراییهوهش یه‌کسه‌ر حوکمى ئیعدامى
به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرد ، بۆیه له‌پێش چاوى خه‌ڵکى و به وجوودى منیش
دوو که‌س ئیعدام کران به‌ناوى: 1ـ حاجى جاجى ئاغا. 2ـ مه‌عرووف
ئیسماعیل ره‌زا. " .
بڵاوکردنەوەی چەند جارەی ئەم ئیفادانە ، بە زمانی کوردی و عەرەبی ،
ویژدانی پارتە کوردییەکانی نەجوڵاند ، واداریانی نەکرد بەوەی دەست لە
هاوکاری و پشتیوانی ئەو هەڵبگرن تاکو لە ڕێگەی دادگاوە ئەم گومانانە
یەکلا دەبنەوە ، کار گەیشتە ئەوەی لە ئەنجامدا بە دەنگی کەسوکاری
قوربانیان ، ناوبراو یەکێک لە پۆستە گرنگەکانی لە عێراقی نوێ‌دا ، لەسەر
بەشی کورد وەرگرت ، ئەمەش شەرمزارییەکی دیکەی بۆ دەسەڵاتی کوردی تۆمار
کرد .
بۆچی دان بە تاوانەکان نانێن ؟
ئەم تاوانانەی ئاماژەمان پێیان دا لە سەرەوە ، لەگەڵ ئەو
بەتاوانبارکردنەی لە دادگا لەسەر زاری تاوانکارانی ئەنفالەوە
ڕاگەیەنران ، دەکرێت لە دادگا یەکلا بکرێنەوە ، وە خاوەند ئیفادەکانیش
بانگ بکرێن بۆ دادگا ، لە ڕاستی شایەدییەکانیان بکۆڵرێتەوە ، مەرجیش
نییە هەموو ئەم ئیفادانە لە دوای لێکۆڵینەوە ڕاست دەرچن ، یاخود وەفیق
سامەڕائی تاوانباری یەکەم بێت لە ئەنجامدانیان و بکەریان بێت ، وەلێ لە
ئاکامی لێکۆڵینەوەو دەرکەوتنی ڕاستیەکان ، کەسانێک دەردەکەون لە پشت
ئەنجامدانی ئەم تاوانانەوەن ، گرنگ ئەوەیە خودی تاوانەکان ئاشکرا بکرێن
، تاوانبار هەر کێیەکە سزای خۆیان وەربگرن ، کورد هیچ کێشەیەکی شەخسی
نە لە گەڵ وەفیق سامەڕائیدا هەیە نە کەسی دی .
ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە بەرپرسانی سەربازی و ئەمن و ئیستخباران و
بەعسی گلاونەتە ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە نەتەوەی کورد ئەنجامدراون ،
یەکێک لەوانەی گریمانەی ئەوەی لێدەکرێت ڕۆڵی پێشەنگانەی لە ئەنجامدانی
ئەو تاوانانەدا هەبوبێت ، بە حوکمی جێگە و پێگەکەی لە هەرەمی
دەسەڵاتداریدا وەفیق سامەڕائییە ، وەلێ مخابن لە خوێنی کورد هەرزان
فرۆشتر نییە ، وەک بینیمان .
سکاڵا تۆمارکردن لە وەفیق سامەڕائی.
پارساڵ
لە گەشتەکەم بۆ کوردستان هێشتا ماندوویەتی ڕێگام نەحەسابوەوە ، لە
ئاکامی 4 ڕۆژ گەشتی بەردەوامی شەو ڕۆژ ڕێکردنی بێ‌پشوو و بەردەوامی ناو
ئۆتۆمۆبێل ، لە هۆڵەنداوە تاوەکو کەرکووک ، لە ناکاو زەنگی تەلەفۆنەکەم
لێی دا ، وتیان ڕاستە بەڕێزت هاتوویتەتەوە بۆ کوردستان بۆ بە
دادگاییگەیاندنی وەفیق سامەڕائی ؟، وەک لە مانشێتی ڕۆژنامەی کوردستان
ڕاپۆرتدا نووسراوە "، گوایا وەفیق سامەڕائی لە لایەن ئیوەوە دەدرێتە
دادگا " پرسیارێک لە ناکاو بوو بۆ من و قەت لەو لەحزەیە چاوەڕوانیم
ناکرد ، وە خۆشم ئامادە نەکردبوو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری قورسی لەو
چەشنە ، بێ دوو دڵی وتم : بەڵێ ڕاستە ، هەرچەندە ئەو ژمارەیەی کوردستان
ڕاپۆرتم بەرچاونەکەونبوو کەهەواڵەکەی بڵاوکردبوەوە ، پێش گەڕانەوەم بۆ
کوردستان ، قسەیەکی سەرپێی وامان کردبوو لە گەڵ قادر نادر و لە
کۆبونەوەی ناوەندسش ، وەلێ ئاگام لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە بەهیچ
جۆرێک نەبوو ، وە چاوەڕوانیشم ناکرد ، پرسیشیان پێم بکردایە نام هێشت
بڵاوبکرێتەوە ، ، بەتایبەتیش لە مانشێتی ڕۆژنامەیەکەوە ڕابگەیەنرێت ،
هەواڵەکە زۆر گران بوو بۆ من و خستمیە بەردەم هەوڵی جدییەوە بۆ بە
پراتیککردنی ، بۆ هەنگاوی یەکەم دەبوایا پارێزەر پەیدا بکرێت ، ئەمەش
گران بوو بتوانرێت پارێزەرێک پەیدا بکرێت ، بۆ بە دادگایی گەیاندنی
کەسایەتیەک " موستەشاری سەرۆک کۆمار بێت " ، کەس لە پارێزەران ئامادە
نەبوون شان بدەنە شانی ئەو کەیسە گەورەیەوە ، برادەرێک کە زۆر قسەی
گەورە لە بارەی ئەنفالەوە دەکات ، بە پێی وتەیەکی خۆی کەس شان لە شانی
نادات بۆ کارکردن بۆ ئەنفال ، پێم وت : خەریکی کارێکی وام ، وتی
تەداخولی کاری وا ناکەم ، بە پەلە گەڕامەوە هەولێر بۆ ڕاپەڕاندنی
کارەکە و بە پراتیک کردنی هەواڵەکە . قادر نادر کە سەرچاوەی مانشێتەکەی
کوردستان ڕاپۆرت بوو وتی : کاک گۆڤەند بابان ئامادەیە پارێزەریمان بۆ
بکات بە خۆڕایی ، منیش لە دوای گەڕانەوەم بۆ هەولێر ، یەکسەر چووم بۆ
لای کاک گۆڤەند و وەکالەتێکم بۆی کرد :
نابێت بۆ مێژوو ئەوەشم لە یاد بچێت ، هاوڕێی خۆشەویستم " رزگار مام
بۆرە " لەو سەفەرە سەربەرزییە ، وەک هەمیشە تا سەر هاوڕێم بوو ، یەک
لەحزەش لێم دانەبڕا ، تاکو تەواوی کارەکانم ئەنجامدا .
لە
بازاڕەوە کە چووین بۆ سەر ڕێێ کۆیە بۆ فەرمانگەی دادنووسی دووەمی
هەولێر ، شۆفێری تاکسییەکە کرێی ڕێگاکەی لێمان نەسەند ، وتی دەتناسم و
دەست خۆش بۆقسەکانت هەموو جارێک لە تەلەفزیۆنەوە دەیانکەیت ، چوینە لای
عەریزە نووس هەقی دەستیان نە سەند وتی سەربەرزم بە نووسینی ئەم
عەریزەیە ، خاوەند فۆتۆکۆپی بە هەمان شێوە وتی : لە ئاست ئەم کارە
گەورەیە چۆن پارە وەردەگرم ، ڕێمان دەکەوتە لای هەر کێیەک بۆ
تەواوکردنی کارەکە ، هەمووی دەرگای دڵیان بۆمان دەخستە سەر گازی پشت و
کارەکەیان بێ بەرامبەر بە خۆڕایی ئەنجامدەدا ، هەموو لە ئێمە گەرمتر
بوون بۆ دۆزەکە ، بە پەرۆشتر بوون بۆ ئەنجامدانی کارەکە ، لە دوای
هەریەکە لەوان منیش توندتر‌و بە پەرۆشتر دەبووم لە جاران بۆبە
ئەنجامدانی .
ڕێک بۆ ڕۆژی 6-12-2006 ، کاتژمێر 10،37 خولەک لە دادگای هەولێر و
کابینەی عەریزە ن‌و وسی و فۆتۆکۆپییەکانەوە ، ئەم سکاڵایەمان نووسی ، بە
هەمان شێوەی ئەوانی پێشووتر ، تایپێست و خاوەند کۆپییەکە بێبەرامبەر
ئەنجامیان دا ، وەک لە خوارەوە ناوەڕۆکەکەی هاتووە ، عەریزەیەکی تاکو
بڵێی سادە ، وەلێ تاکو بڵێیت کاریگەر ، عەریزەیەک لە دەرگایەکی
بەرینەوە چووە مێژووی دادگایی تاوانبارانەوە ، بۆ هەتا هەتایە سکاڵا
لێکراوی خستە ڕیزی تاوانبارانەوە ، تەنها دادگایەکی ئازادی سەربەخۆیە
دەتوانێت پاکی بکاتەوە لێی :
چەند خولەکێک لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ لایداوە ، بە پەلە لە ترسی تەواو
بوونی دەوام ، لەگەڵ هاوڕێ هەمیشەییە خۆشەویستەکەم " ڕزگار مام بۆرە "
، بە پەلە تاکسییەکمان گرت و سکاڵاکەمان برد بۆ نووسینگەی هەولێری
دادگای باڵای تاوانەکان ، لەوێ سکاڵانامەکەیان زۆر بە سارد و سڕی و
سادەیی لێم وەرگرت ، لە کارەکە کەوتمە گومانەوە ، لە دڵی خۆمدا وتم
ئایا بەم سادەییە سکاڵا لە کەسایەتییەکی وا گەورە دەکرێت ؟ ، بەو
بەڕێزەی سکاڵاکەی لێم وەرگرت وتم : پارچە کاغەزێکم بدەنێ لە بەرامبەر
ئەم سکاڵایەی تۆمارم کردووە ، ئەو بەڕێزەی سکاڵانامەکەی لێم وەرگرت وتی
: بە سەرچاو ، خەمت نەبێت دەیگەیەنینە جێگەی خۆی ، ئەم پارچە کاغەزۆکەی
خوارەوەشی پێم دا :
کە
ئەو پارچە کاغەزۆکە سادەیەم بینی ، زیاتر کەوتمە گومانەوە ، لێ ئێستا
6-12-2006 کاتژمێر 12،43 خولەکەو بە فەرمی سکاڵا لە ئەندازیاری ئەنفال
وەفیق سامەڕائی تۆمار کراوە ، دادگا ڕەوتی ئاسایی خۆی وەرگرتووە ، لە
دوای گەڕانەوەم لە کوردستانەوە بۆ هۆڵەندا ، ناوەندی چاک بەیاننامەیەکی
لەسەر ئەم سکاڵایە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردەوە ،
خۆشبەختانە ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەتی لەندەنی ، ڕۆژی دواتر بەیاننامە
عەرەبییەکەی بڵاوی کردەوە ، هاوکات بەندەش ، چەندین جار پەیوەندیم کرد
بە دادگای باڵای تاوانەکانەوە ، ڕایان گەیاند سکاڵاکەمان گەیشتووەتە
جێگای مەبەست .
کاتێک دادگای باڵای تاوانەکان بڕیاری دادگای لەسەر تاوانباران خوێندەوە
، لیستی بانگ کراوان بە وەفیق سامەڕائی دەستی پێ‌کرد ، ئەمەش دەربڕی
ئەوە بوو ، سکاڵای هەموو هاووڵاتییەک لە بەرامبەر هەر دەسەڵاتدارێک
چەندە بەرز بێت شوێن خۆی دەگرێت ، دادگا بەرامبەر بە هەموو تاکەکان
یەکسانە ، وەلێ کاتێک بە بێ لێپرسینەوە، تاوانکار بێ‌تاوان کرا و لیستی
داواکراوان لەبیرکران ، دەربڕی گاڵتەجاڕی دادگا و دەستێوەردانی
بێشەرمانەی سیاسییەکان بوو لە کاروباری دادگا و قومارکردن بوو بە مافی
قوربانیانەوە ، ئەمەش بەشێکە لە پرۆسەی گەمە کردن بە بڕیارەکانی دادگا
و لە گۆڕنانی دادپەروەری ، جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگا لە سەر
تاوانکاران و بێ‌تاوان کردنی وەفیق سامەڕائی و بانگ نەکردنی ئەوانەی وەک
تاوانبار ناویان هاتبوەوە هەموو دەچنە یەک خانەوە ، ئەم بڕیار و
کردارانە لە لایەن کەسوکاری قوربانیانەوە بە توندی ڕەتکراوەیە ، کردەی
قێزەونی لەم چەشنەش مایەی شەرمەزارییە .
لە دوای ئەوەی وەفیق سامەڕائی ناوی لە ڕیزی لیستی تاوانکاران وەک گومان
لێکراو هاتەوە ، لە عێراق هەڵات ، لە هەموو بۆنەو دانیشتن و
چاوپێکەوتنەکان بزر بوو ، لە ژیانی سیاسی ئەم وڵاتە فڕێدرایە دەرەوە ،
شوێن ژیان خۆی گۆڕی و تاکو ئێستا لە ئادرەسێکی نادیار دەژێت ، لێ تازە
بۆ هەتا هەتایە تارمیایی ئەنفالکراوان بەسەر سەرییەوە دەبن و بڕیاری
ناڕەوای دادگا و شەفاعەتی خیانەتکارانەش لە لێپرسینەوە نایپارێزن ،
دەستی دادپەروەری هەر پێی دەگات ، هەنگاوی یەکەم لە ڕێگای ئەم عەریزە
سادەیەوە ، لە ژیانی سیاسی عێراق ناوی سڕایەوە ، تاکە پاکبونەوەی تەنها
لە ڕێگای بێتاوانکردنییەوە دەبێت لە دادگایەکی ئازادی بێلایەن
.
ign="justify">
http://www.kurdistanreport.com/newspaper/2007/06_Jun/236/kr_01.pdf
http://www.kurdistanreport.com/newspaper/2007/06_Jun/236/kr_03.pdf
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issue=10301&article=405730
http://www.elaph.com/ElaphWeb/Politics/2007/4/223053.htm
|