٨\١٠\٢٠١٢
ئەو
حوکمه پێویسته له ئاستێکی فروانی جه‌ماوه‌ریی
ریسوا بکرێ!
دوای سێ دانیشتن و ساغ نەبوونەوەی هیچ یەکێک لەو تۆمەتانەی کە لەسەری
رفێندرابوو، ئەمڕۆ (٧-١٠-٢٠١٢ ) دادگای هەولێر بڕیاری دوو ساڵ زیندانی
بە سەر رۆژنامەوان (کارزان کەریم)دا سەپاند.
کارزان کەریم لەسەر نووسینی چەند وتارێک لەسەر گەندەڵی و کارە
نایاساییەکانی فرۆکەخانەی هەولێر، لەناو شاری هەولێر رۆژی ٥-١١-٢٠١١
لەلایەن ده‌زگای ئاسایشی کوردستان له هه‌ولێر به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستگیر
ده‌کرێت. نزیکه‌ی ٥٠ رۆژ بێسه‌رشوێن ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هیچ که‌سێک له
خانه‌واده‌که‌شی هه‌واڵی نازانن. به‌دوای ٢ مانگ خانه‌واده‌که‌ی ده‌توانن
بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یەک له ژێر چاودێری کارمه‌ندانی ئاسایشی هه‌ولێر
چاویان به کارزان بکه‌وێت.
به‌پێی لێدوانی خانه‌واده‌ی کارزان و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی
کوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا کارزان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه له
زیندان ئازار و ئەشکەنجە دراوه. خانه‌واده‌که‌شی له ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه
و به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئاسایش و پارتی دیموکراتی کوردستان بێده‌نگ بوونه.
دوای ڕاگرتنی چەندین مانگ لە زیندان،
لە دواییدا کارزان بە تاوانی دۆسیەی تیرۆر دەدرێتە دادگا. ئەمرۆ
(٧-١٠-٢٠١٢ ) لەپاش سێ دانیشتنی کارتۆنی دادگای ھەولێر، دادگا بریاریدا
بەپێی مادەکانی ١ و ٢ ی یاسای ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان،
بەتۆمەتی پێشێلکردنی ئەمن وئاسایشی کوردستان، سزای دوو ساڵ زیندانیکردن
بسەپێنێت بەسەر کارزان کەریمدا.
ئازادیخوازان و هه‌ڵسوراوانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
رۆژنامه‌وانانی کوردستان، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان که ئه‌م
قۆناغه قۆناغێکی مه‌ترسیداره. دۆسیه‌ی کارزان و دۆسیه‌ی فڕاندن و
شوێنبزرکردنی ١٤ گه‌نج له نێو شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کان.
زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر پرسی ئازادی و ئازادیخوازان له
کوردستاندا.
بڕیاره‌که‌ی ئه‌مرۆی دادگای هه‌ولێر په‌یامێکی ڕۆشنه بۆ هه‌موو لایه‌ک
ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که ده‌زگای قه‌زایی و دادگاکان لەکوردستان
سەربەخۆ نین و لەژێر هەیمەنە و دەسەڵاتی حزبە دەسەلاتدارەکان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئەو بڕیارەی دادگای هەولیر، درێژکراوه‌ی پێشێلکارییه‌کانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه
و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئازادیخوازان و ڕۆژنامەوانانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ،
هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و تاوان و پێشێلکاریه‌کان
ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌نووسن، چاره‌نوسیان هه‌مان چاره‌نوسی کارزان ده‌بێت.
ئێستە هەموو هاونیشتمانیان و رای گشتی نێودەوڵەتیش دەزانن کە ئازادی
رادەربڕین لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بە قۆناغێکی
یەکجار مەترسیداردا دەڕوات و رۆژ بە رۆژ لەلایەن پارتە
دەسەڵاتدارەکانەوە و بەگوێرەی ئەو یاسایانەی دەری دەکەن ئازادییەکانی
تاک پێشێل دەکەن.
دۆسیه‌ی کارزان که‌ریم و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له دادگای هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
پێویستی به‌کاردانه‌وه و هه‌ڵوێستگیری ئازادیخوازانی کورداستان و
ڕێکخراوه‌کانه. پێویسته له ئاستێکی فراوان و جه‌ماوه‌ری ئیدانه‌ی ئه‌و
حوکمه بکرێت و داوای ئازادکردنی کارزان که‌ریم وه‌ک داخوازییه‌کی سه‌ره‌کی
به‌رزبکرێته‌وه.
دۆسیه‌ی کارزان که‌ریم و ئه‌وانیتر بکرێته دۆسیه‌ی ریسواکردنی فڕاندن
و بێ سەروشوین کردنی رۆژنامەنووسان و گەنجان و داتاشینی تۆمەت و
سیناریۆیی ساختە بۆیان.
دەبوو لەسەر شێوازی رفاندنی و ئەشکەنجەدانی کارزان لە گرتووخانەکانی
ئاسایش لە هەوڵیر، دەزگای ئاسایش بدرێتە دادگا و لێپێچینەوەی لێ بکرێت
و سزا بدرێت نەک کارزان کەریم سزا بدرێت.
رێکخراوی سەردەشت
عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
٧\١٠\٢٠١٢
- هەولێر
www.serdasht-osman.org
serdasht.osman@gmail.com
|