Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ئەو کەسەى کە نازانێ  پاکیزەیە!!

 

 

سروشت عومه‌ر مه‌عروف

 

هەنگاوەکانى گورج دەنا ئەستێرەکانیش بەرەو کاڵبوونەوە دەچوون. دەرگاى ژوورەکەى لەسەرخۆى کڵۆم دا، سەرتاپاى جەستەى شەڵاڵى لەزەتێکە کەڕۆژێک لەڕۆژان هەستى پێنەکردوە . نەى دەزانى چیبکات .خۆى ڕانەگرت، لەچەکمەجەى مێزەکەى قه‌ڵه‌م و کاغەزى دەرهێنا بۆ ( خانمى بەڕێز و هەرگیز لەیادنەچووم……… خۆزگە دەم توانى چۆن چۆنى سوپاس گوزار و خزمەت گوزارت بم بەرامبەر بەو

هەموو لەزەتەى بەمنت بەخشى من گوڵێکى ناوئینجانەیەکى خۆڵاوى بووم.؟ تۆ هاتیت و بەتاو دات کرد،  ئەى تینوشکێنەکەى رۆحم  تابمێنم قەرزاربارى تۆم   سەرم لەئاستى تۆدانەوى نەویە .

هاوماڵەکەم مەملەکەتێک  لەتەمەن  پەشیمانم کە تۆم تێدا نەناسیبوو کەتۆم جێهێشت بە ناسۆرەوە هەستم بەو تاڵیەکرد، چەندین وەرزە بەنیازى رەبەنى داوێن پاکى بەئارامیەکى گەمژانەوە بەڕێیان دەکەم

 شمشاڵەکەى شەوەدرێژەکانى تەنیایم  لەکاتێکدا هاتیت بەهانامەوە من لەسەر لێوارەکانى گومان و ئیمان

  وەنەوزم ئەدا. گاڵتەم بەگەمژەیى وجەهلى کەسانێک دەهات . کەلەدنیا هیچ نازانن  ئارەزوەکانى ئەم دنیا دەگۆرنەوە بەو دنیا بەڵام تۆ زۆر بەسانایى ئاوێنەى جەهل و گەمژەیى خۆمت کردە دیارى بۆخۆم ئەى بەخشندەکەم . بەزەردەخەنەى خۆت بەلەشى تورتى سپى وسۆڵى پەنیریت . چەندەهاى

وەکو منى تۆقێنراو  لەڕووتبوونەوە لەجووت بوون  لەشکاندنى حەرامە وەهمیەکان ئاسوودەکرد ، بەداواى شەرمەزاریەکى زۆرەوە.

تۆ ماچ دەبەخشیتەوە کەسانێکى دى رق، تۆش تەنهاو تەنها گەیشتن بەنێرڤانە . ئەوانیش کەڵەکەکردنى بارووت ، کەچى بەتۆدەڵێن لەشفرۆش بەخۆشیان دەڵێن خەم هەڵگرى مرۆڤى بێهۆش.ئەى نەوڕسەکەم وەک چەندین ساڵ پێش ئێستا پیرەمێردەکەى خۆمـــــان دەى گووت : ئێمە بەردت تێدەگرین تۆش بەرمان تێدەگریت ئێمە بەچاوى نزم و بێبەزەیى تا ئەودیو مردن هەرخاچت بۆدەڕازێنینەوە . تۆش بەڕاموسان و قاقا و گێڕانەوەى یادەوەریەکانت سەرمەستمان دەکەیت ئەى جوانتر لەهەموومان. بەدیار دابونەریت و ئایدۆلۆژیاکانەوە سەرم بووەکلوو . کەچى نەیان توانى نەیان زانى بەنیوەى ئەوماچانەى کەسنگ و لاملمى  ئەقرچان گەورەم کەن پڕلەنوور و ئیراده‌م کەن .

ئازیزەکەم ئەو خەمباریەى لە ڕوخسارت دەتکا کلیلى بیرچوونەوەى لەڕارەوەکانى مێشکمدا بزرە. ئێستاش ئەوچاوەپڕفرمێسکانەتم لەیادە . کەدەیان جریوان ئەوکاتەى هەستتکرد  بۆیەکەمین جارە لەشى مێینەیەک

دەبینم  بەڕاستەوخۆ  بەڕووتى زۆربەڕووتى بێشەرم دەستى لێدەدەم بۆیە لەکاتى جووت بوون و گەیشتن بە نیرڤانە زۆرت لێ قبوڵکردم . داواى لێبوردنت لێدەکەم بۆ ئەو ماوەیە نە سەرزەنشت نە زیزت کردم  بەدرێژایى تەمەنم جگه‌ لە تۆ تا ئەو ساتەش هەستم بە هیچ ئایدیا و بوونەوەرێک نەکردوە کە  هێندەى بەرى دەستت سادەو راستگۆیى لێ بتکێت .

بەخشندەیت لێدەکەم . لەو گازانەم ببورە گوڵە بەڕۆژەکەم لەنووقورچەکانم لەهاوارەکانم ببورە داواى کەسەگیش گازى وا ناگرێت .

لەدواى ئەو هەموو نالەباریەش لێگەڕایت بچمە خەوێکى قوڵەوە کەدڵنیام خەوێکى تاقانەبوو.....

خەرمانەکەم . ئاى هەڕەشەم لێ کرا ناودەمیان پرکردم لەِکرمى تۆپیو هەرمەنجەڵ بوو ئەکوڵێنرا نەمزانى بۆچى  سەگى هەوشاریان تێبەردابووم زەلامى چوارپێ ، مارى چوار سەرە چووبونە ڕیزەوە بۆم!!

هاواریان دەکرد نەیەڵن بمرێت نەیەڵن بمرێت . بەڵام هەروەکو ڕێکەوتێک یان فریشتەیەک پەیدابوویت و بەچۆڕێ لە میزەکەت بوونە جێگەى بەزەیى و لەپیسایى خۆیاندا گوم بوون . تۆ منت لەشێت بوون ڕزگارکرد ئەى شاژنى ئەو تاکە شەوەم  گەرتۆ نەبوویتایە ئەم ووشانە لە مێشکى پەنگ خواردوما زیاتر بەلەسە دەبوون و وەکو ئێستا بۆم ڕام نەئەکران .

لەخەوەکەشمدا بەهانام هاتى خۆزگە دەم توانى کەمەکێک لەو قەرزەت بدەمەوە . بەڵام چۆن و بەچى  ئەوانەى نرخت نازانن هیچن هیچ . ڕەونەقەکەم کاتێک دواى پارەت کرد خۆمت سەرپشک کرد چەند بدەم .

نەمدەزانى چۆن حەقت بدەم لەتەریقیدا مه‌رگ بستێک لەولامەوە قونەقونى پێکەوتبوو.  حەزم دەکرد بچم لەکانیەکەى شیرین و فەرهاد جامێک خۆشنوودی ساردت بۆبهێنم یان لەدەشتەکانى  وڵاتى سۆمەرەوە گیاى نەمریت بەچنگ خەم بۆئەوەى بەشى تۆ هەر نەمرى بێت. بەڵام  پڕ بەگەردوون هەزاران جار ئاخ کە داواى ئەم شتانەت لێنەکردم . تەنها گوتت بەدڵى خۆت چەند دائەنێیت داینى بەبێ موجامەلەش  ئەش توانیت هیچ  دانەنێیت .َ زەلامێکى دیش لە ژوورەکەى ئەودیوە ئەگەر بووتوانیایە زوو خۆت پۆشتەبکردایەوە ئەوە مایەى بەختیاریمە ئەوەبوو منیش لەبەر ئەوەى تەنها کەسێکى کەتائێستا ڕێکەوتم کردوە کە بەو پەڕى ئەمەکەوە کارى خۆى ڕاپەڕاندبێ بەبێئەوەى خیانەت زەفەرى بەخەیاڵى بردبێت.  ئەوپارەیەى کەدام نا هەمووى ناگاتە ئەوتریقە و قاقایانەى مێشکى منت پێزاخاو ئەدا.

لەکۆتایدا دەڵێم تۆ لەپێکەنینى مناڵ دەچیت . لەخەوى خۆشى عاشقێک دەچیت.) لەدامێنى خوار نامەکە نووسى  لەجێى گشت کەست  چوارقەدى کرد و تا دوانیوەڕۆکەى بیگەیەنێتە ئەو ماڵەى بەشەو چووبوو بەڵام دەبوایە بەڕۆژ بیدۆزیتەوە ............

 

samaeastera@yahoo.com