ئه‌و شه‌ڕه‌ی یا ده‌بێ ببێ یا ده‌بێ هه‌ر ببێ!
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان ئایین چیمه‌نتۆی كۆمه‌ڵگای توركیه! - ئه‌ردۆگان- توركیا ڕوبه‌ڕووی شه‌ڕێكی ناوخۆ بۆته‌وه!
گه‌ر به‌ووردی بڕوانینه ئه‌و به‌ڵگه‌و بڕوبیانووه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی داواكاری گشتی وپارێزه‌ری دامه‌زراوه‌ی كۆماری(عبدالرحمن یاڵچن كایا) سه‌ره‌تاو مه‌ترسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌له دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆماره‌كه‌وه ده‌بوو بكرایا به‌دی ده‌كرێت،به‌وه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌لامی هه‌مووئه‌و خاڵانه‌ی داوه‌ته‌وه كه ئه‌ردۆغانیان پێ تاوانباركردووه، له‌وانه گوایه هه‌وڵی دارشتنی ده‌وله‌تێكی گشتكیری شمولی ئایینی دایه و له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌تدایه ووڵات به‌رو سیسته‌مێكی شه‌ریعه‌تی ده‌بات،ئه‌ردۆگان وه‌ڵامه كانی له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌و كه‌نه‌ڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه دایه‌وه به‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی منی پێ تاوانبار ده‌كه‌ن پێشترخۆتان پێی هه‌ڵساوون وله ڕێگه‌ی بواری په‌روه‌رده‌وه ئه‌و كاره‌تان كردووه هه‌رچی كاره خه‌راپه له‌م ووڵاته‌دا كراوه بكه‌رو ئه‌ندازیاره‌كه‌ی ئێوه‌ن، ئێوه وه‌كو كۆمپانیایه‌ك ته‌ماشای ووڵاته‌كه ده‌كه‌ن بڕواننه زنجیره‌ی چه‌ته‌گه‌ریه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنجیه‌كان با میلله‌ت بڕیاری خۆی بدات، من ئێستاش ده‌ڵێم ئایین چیمه‌نتۆی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه و له ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراتی‌دا ده‌بێ ئایین ئازاد بێت،له ڕاستیدا ئه‌م هات وهاواره كۆده‌تا ئاسایه، كه دژی ئاكه‌په‌به‌رپاكراوه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌مالیسته‌كانه له ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٢/٧/٢٠٠٧كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین خاڵی وه‌رچه‌رخان وبه‌ڵگه‌ی پاشه‌كشه‌ی سیسته‌م و مۆدێلی كۆماری ئه‌تاتوركیه به‌رانبه‌ربه‌یاساكانی سه‌رده‌م ئه‌گه‌ینا چۆن ده‌بێ ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخی عه‌لمانی زه‌نده‌قی له‌كۆمه‌ڵێ كادیری ئیسلامی میانڕه‌و بچێ و به‌ناوهێنانی خودا بنه‌ماكانی بێته له‌رزین یا عه‌لمانیه‌تی گۆك پاشا‌كان به‌رگه‌ی شه‌وه‌ی ئیسلام ناگرێ!!!!!!. بیانووی ئۆپه‌راتسیۆنه‌كانی ئه‌ودیو سنوور‌و گێچه‌ڵكردن به‌كورد و به‌په‌رله‌مان كه Akp زۆربه‌ن تایدا ومه‌سه‌له‌ی حیجاب ته‌نها بۆسه‌رقاڵكردنی حكومه‌ته سڤیله سه‌فیله‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌په‌رژێنه سه‌رئه‌وه‌ی بیرێك له خشته له‌قه‌كانی ئه‌پارتمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی حیجاب ومه‌ترسی خزانی ووڵات به‌ره‌و شه‌ریعه‌ت كپ بوو ئه‌وسا گێچه‌ڵ به ئه‌ردۆغان و ستافی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن ده‌ڵێین به‌هۆی له‌سه‌ركاربوونی ئێوه‌وه توركیا له ئه‌وروپا وه‌رناگیرێ كه له‌ڕااستیدا خۆیان دژی ئه‌ندام بوونی توركیان له ئه‌وروپادا ، كه‌مالیسته‌كان له دوای تۆرگۆت ئۆزاله‌وه مه‌رگی سیسته‌مه‌كه‌یان له بوونی ئه‌ردۆغانێكی به‌هێزی پشت ئه‌ستووربه جه‌ماوه‌ردا ده‌بیننه‌وه به پێی ئه‌و گونجاویه‌ی سیاسه‌تی پارتی داد وگه‌شه‌پێدان له‌ناوه‌وه‌ی وده‌ره‌وه‌ی توركیادا پێده‌چێ كاتی ئه‌وه هاتبێ ئه‌ردۆغانیش گۆرباتشۆڤ ئاسا بۆ دواجار په‌رده له‌سه‌ر ڕووی ڕه‌شی ڕژێمی كه‌مالیزم هه‌ڵماڵێ و له‌سه‌رده‌ستی ئه‌ردۆغاندا بچێته زبڵخانی مێژووه.ئۆپه‌راتسیۆنی ئه‌رگه‌نه‌كۆن كه‌ماوه‌ی ٦ مانگه زۆر چالاكانه چه‌ته‌كانی ناو دامه‌زراوه نهێنیه‌كانی (Jitem,Mit, Tsk, KIM,TIT ) ئاشكراده‌كات،له‌ڕاستیدا ئه‌م ئۆپه‌راتسیۆنه‌ش هه‌ر بۆ سه‌رقاڵكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رپا كرا كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له‌قازانجی ئه‌ردۆغان پارته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێ چونكه تا ئێستا گیراوه‌كان بریتین له پله‌دارو ژه‌نراله خانه‌نشینكراوه‌كانی سوپا كه ئه‌مانه پاش خانه‌نشین بوونیشیان په‌یوه‌ندیان به‌و ده‌زگایانه‌وه هه‌رماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی TIT،Kim،واتا به‌درێژایی ته‌مه‌نی كۆماره‌كه جه‌نراڵه‌كان له ماوه‌ی خانه‌نشینیشیاندا په‌یوه‌دیان هه‌ربه‌و ده‌زگایانه‌وه ماوه تا مردوون ئه‌وسا دراونه‌ته ده‌ست نه‌وه‌كانیان له‌وانه ٤٠ جه‌نراڵ وپله‌دار ناویان هاتووه هه‌ندێكیان مردوون هه‌ندێكیان هێشتا زیندوون كه‌له پشتی هه‌موو كوشتنه‌نهێنیه‌كانی سه‌رده‌می په‌یمانی سیڤه‌رولۆزان و مسیۆنێره‌فه‌له‌كان وسه‌رجه‌م كۆده‌تاكان وكوشتنی عدنان مندرس وتۆرگۆت ئۆزاله‌وه‌ن ،نمونه‌كه‌یان (تۆگ گه‌نراڵ وه‌لید كچوك)ه كه‌لێپرسراوی ده‌زگای ژتیم بووهه‌موو ئه‌م ده‌زگایانه وه‌ك ٤٠ كۆمپانیای مافیا كاریان كردووه خه‌ڵكیان كوشتووه به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ نمونه له‌كوردستان عبدالله چاتڵی سه‌ربه ده‌زگای ژتیم له ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌ره‌به‌گێكه‌وه له ساڵی١٩٨٢ده‌ستی كرد به‌كورد كوشتن ڕێكخستنی مه‌فره‌زه‌ی چاش(كۆی قوروجو) قه‌ڵاچۆكردنی هه‌موو ده‌نگێكی ئازاد له‌كوردستاندا تا له ڕووداوی (Susurlik) به ئۆتۆمۆبیل وه‌رگه‌ڕاو گۆڕبه‌گۆڕ بووكه‌س به‌ته‌وای نه‌یده‌زانی چ ده‌ستێ له‌پشتی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌وه‌یه ئه‌و كاته پارتی رێگی راستی (DP) ی سلێمان ده‌میره‌ل به‌سه‌رۆكایه‌تی تانسۆ جیله‌رله ڕێگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستانیانه‌وه ژتیمان به‌رێوه ده‌برد ناوزه‌دكردنی ده‌وڵه‌تی توركی به ده‌وڵه‌تی تیرۆرلێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.به‌شێك پێیان وایه ئۆپه‌راتسیۆنه‌كانی ئه‌گه‌نه‌كۆن بۆ پاراستنی ڕژێمی عه‌لمانی له ئارادایه و به‌شێكی دی پێیان وایه درێژه‌دان به ئه‌رگه‌نه‌كۆن سه‌ری ڕژێمه‌كه ده‌خوات، ڕاستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕژێمه له‌وه‌تی دامه‌زراوه به هه‌ڕه‌شه‌ی كۆده‌تاله‌سه‌رپا خۆی گرتووه ئێستا له‌به‌رله‌بارنه‌بوونی سه‌رده‌مه‌كه مێتۆدی كۆده‌تاكه‌یان گۆڕیوه له ڕێگه‌ی دادگاوه هه‌ره‌شه‌ی داخستنی پارته‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ر كۆده‌تای پاشاكانه له سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا به‌و شێوه‌یه گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كه‌ن، فشاری دادگا دواهه‌ڵی بێ ئاكامی پاشانه له پێناوی مانه‌وه‌یاندا، فێڵێكی تری پاشا‌كان كه بۆته ترادیسیۆنێك له توركیادا جگه له عبدالله گوڵ وئۆزال سه‌رجه‌م سه‌رۆك كۆماره‌كان سه‌به‌قوتابخانه‌ی كه‌مالیزم بوون و ئێستاش ١١ له دادوه‌ره‌كانی دادگای به‌رزی ووڵات له‌و قوتابیانه‌ن و زۆربه پێك ده‌هێنن بۆ هه‌ر بڕیارێك دژی حكومه‌ته‌سڤیله‌كان،له‌هه‌موو باره‌كاندا ئه‌م ڕژێمه له‌به‌ر شه‌رو ئاژاوه هه‌یه وبۆ مانه‌وه‌شی پێویستی به ئاشووبه‌یه بڕوانه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دوای كپ بوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راتسیۆنه‌كانی ئه‌ودیو سنوور ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا ووڵاته‌كه‌ی تووشی هه‌ڵاوسانی سیاسی وئابوریش كردووه.دواووته‌ی ئه‌ردۆغانیش ئه‌وه‌بوو گووتی من به ده‌نگی دیمۆكراتی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌م ئه‌و هه‌وڵه كۆده‌تا ئاساییه‌ی دادگا شه‌رمه‌زارو ڕسواده‌كه‌م، ئه‌م مانۆڕه‌شتان به‌سه‌ركه‌وتنێكی تر له بابه‌تی سه‌ركه‌تنه‌كانی ٢٢/٧/٢٠٠٧ پوچه‌ڵ ده‌كه‌مه‌وه. ئێستا دادگا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كاریگه‌ری هه و‌ڵه بێ ئاكامه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه بارودۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه و بیر له شێوه كۆده‌تایه‌كی دی بكه‌نه‌وه، یان پشتیان دانه‌وێنن بۆ دیمۆكراتیه‌ت. __________________________________ ٭تورك ده‌ڵێین یا ئۆڵجاك،یادا ئۆڵه‌جاكL Ya olacak,yada olacak. (یاده‌بێ ببێ، یاده‌بێ هه‌ر ببێ) زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی تورك ئه‌م ده‌سته‌واژه له زۆربۆنه‌دا دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیاندا،ڕه‌گی ئه‌م ڕسته‌یه په‌یوه‌ندی به مینتالیه‌ت و مێتۆلۆژیای كۆنی توركه‌وه هه‌یه كه گوایه تورك به‌هێزترین مرۆڤی سه‌رزه‌وین كه‌س له تورك به‌تواناتر نیه ووشه‌ی تورك واتا به‌هێز ، به‌دیلگرتنی چه‌ندسه‌ربازێكی سوپای تورك له‌لایه‌ن چه‌ند كچه گریلایه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی لێكه‌وته‌وه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌و ئه‌و ته‌له‌سمه درۆزنه‌یه‌ی شكاند كه تورك سوپه‌رمانن،سه‌ربازی توركیش مرۆڤی ئاسایین ده‌گیرێن ده‌كوژرێن چونكه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر له خوێن و گۆشت پێكهاتوون ئه‌و ئازایه‌تیه بێوێنه‌یه ته‌نها بۆ خزمه‌تی پاشاكانی سوپا داهێنراوه.
TIT: تورك ئینتیقام توگای واتا لیوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تورك،به‌ڵام هه‌ر له‌كورد. KIM: قوای میللی مقاوه‌مه‌ت. JITEM: ده‌زگای هه‌واڵ گری دژه تیرۆر به‌سه‌ركردایه‌تی(ولید كچوك (
|