کاتێ ڕه‌شنووسی کتێبه‌که‌م ده‌خوێنمه‌وه فه‌هره‌ستی ته‌مه‌نم ڕه‌نگی سێبه‌رتی گرتووه ده‌ڕژێمه ناو سۆز و به‌زه‌یی
له‌چرکه‌ی سێبه‌ری شه‌پۆلێکدا خۆم فێنک ده‌که‌مه‌وه له‌تاریکییدا سێبه‌ری ده‌رگایه‌ک هه‌ڵمده‌گری و ناتبینمه‌وه که ده‌مری لێـم ده‌بی به مێژوو لێت ده‌گه‌ڕێـم بمنووسیته‌وه ئه‌وین به‌لێوه ئه‌رخه‌وانییه‌که‌یه‌وه ده‌ستی هه‌موومانی بڕی که‌چی تا ئێستا فرمێسکی ڕه‌شپۆشی ده‌سته‌گوڵێكی پێ هه‌ڵگرتووین به‌سه‌ر گۆڕه‌کاندا ده‌یگێڕێن * * * له‌نێوان قین و ئه‌وینا تاڵه‌موویه‌کی سپی به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕایه‌وه تا له شوێنێ له‌پێستی زه‌وی شین ببێ ئه‌ی زه‌نگی کۆتایی زوو وه‌ره تا مرۆڤه‌کان دلۆڤان بن خۆڵ تامی پرته‌قاڵ و ڕه‌نگی پڕته‌قاڵ بدات ئای که‌حه‌زم له‌بۆنی گۆڕستانه له لاوانه‌وه به ڕاست..... ئه‌م شه‌و له‌باوه‌شتا له خه‌ونێکی نه‌رم زۆر گریام * * * * گه‌ر تۆ له نیوه‌شه‌وێکدا به‌رچینچکه‌ت به مردن بگرتبایه قبووڵم نه‌ده‌کرد ته‌مه‌نی خۆمم بۆ ده‌کوشی کێ ده‌ڵێ من ده‌بووم خۆ من ئینجانه‌م له‌خواوه بۆ نه‌ده‌هات تا نێرگزی لێ بچینم هه‌ڕه‌مه‌کیی منی له‌قۆڵی سپێڕمێک خست له‌توێكلی کازیوه‌یه‌ک چاوم هه‌ڵێنا زانیت مردنی ناوه‌خت چی ده‌هێنا نا ... نا من ناتوانم... تۆ... یه‌کی تر من دروست بکات تکایه له خۆپه‌رستییم مه‌تۆرێ بیرکردنه‌وه له بۆنی سپێرم و ئاوی بۆگه‌ن و خوێن هێڵنجم پێ دێنێ متمانه به له‌دایکبوونێکی تر ناکه‌م ***** رابردووم له‌زاری با ده‌گوترێته‌وه ده‌ستم له‌په‌نجه‌ره ده‌رکردووه خه‌و به‌قورسایی خۆی به‌سه‌رمدا به‌ربۆته‌وه په‌لکه‌زێڕینه وه‌ک پردێ په‌نجه پڕ له شه‌ونمه‌کانمی ده‌پاراست کۆخه‌ی دایکم من و کازیوه‌ی ده‌تۆراند ****** ره‌شکاوی ئازار له‌دووگورده‌که‌ت ده‌چۆڕێ پارچه کراسه‌کانت ده‌بن به په‌ڕه‌سێلکه ده‌روازه‌ی چاره‌نووسی ئێمه‌ش ده‌بن به‌هێلانه بۆیان ته‌نیایت و تازه تا ئه‌به‌د هه‌نگاوه‌کانت له‌ڕابردوو ده‌رناچن جوانیت له دره‌ختی مزگه‌وتێ ده‌بێت به‌چڵ
دادوه‌ره دلۆڤانه‌که‌م ده‌ی بووری... تا بیبوورم
له ئاوێته‌بوونی ئاسمان و زه‌ویدا ده‌بیت به فریشته و دوور ...له‌و...ده‌فڕی له‌من مه‌ترسه له نێوان گوڵ و دڕک و گیادا خوێن به تیشکی خۆر ده‌به‌خشم *******
که خوا زوورگه‌زراوی له‌ده‌ست به‌ربۆوه و ژنێکی کۆچه‌ر ناو‌کی هێناوه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش تۆ له‌سێبه‌ری په‌نجه‌کانی شین بووی له‌نێوان برووسکه و باراندا بزر ده‌بیی و دوو پیاوی سپی‌پۆش له که‌نده‌که‌ی نزیک هه‌وارگه‌که‌تان له ئاو هاتنه‌ده‌ر تۆیان به دیاری دایه دایکت ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ساڵه که‌مه‌ی که ژیا رۆژی ده‌کردنه دیاری که ڕۆژ ده‌بێت به ڕۆژگار زریکه‌ی تۆش خوێن ده‌دات به حه‌یزه‌ران *** خۆر که ئاوا ده‌بوو چاوه‌کانی پڕ له خوێن ده‌بوون به هه‌موو په‌نجه‌کانی زوورگه‌زراوی ته‌لخ ده‌کوشی له‌و ده‌ڤه‌ره ئازار ڕه‌نگی گه‌نمی هه‌بوو بێ په‌نجه بێ ده‌نگ سه‌مای ده‌کرد له نێوان ئێره و ئه‌وێ ده‌بین به شوێنه‌وار له ووڵاتێکی بێ وه‌ره‌قه *** دایکم قژی بێده‌نگی له ئاوێنه ده‌شارده‌وه ته‌مه‌نی چرچ و لۆچی بوخچه‌ی نهێنیه‌که‌نی ده‌پێچایه‌وه ده‌بێ خوا هێنده کاتی بداتێ تا نهێنیه‌کانی له‌وێ بۆ بگێڕێته‌وه. ٢٠٠٥ - ٢٠٠٨
* ئه‌م دوو وێنه‌یه: دوو دیمه‌نی زوورگه‌زراون ، زوورگه‌زراو کۆمه‌ڵه گردێکی تێکئاڵاوه ، ده‌که‌وێته نێوان ده‌شتی هه‌ولێرو دیبه‌گه‌وه. ئه‌گه‌ر له به‌رزاییه‌وه سه‌یری‌بکه‌یت ده‌شێ له که‌زی بچێت. * تێبینیی: ئه‌م هۆنراوه له گۆڤاری هه‌نار - ژماره ٣٤ - بڵاو کراوه‌ته‌وه.
shwanhassan@hotmail.com
|