ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای ئه‌نقه‌ره له دژی کورده‌کان ده‌ینێته‌وه ،ناونیشانی زۆری پێوه‌یه.
مه‌هدی کاوانی
ماوه‌یه‌ک به‌ر له هه‌لبژاردنه‌کانی تورکیا بابه‌تێکم له سایته‌کان له ژێرناونیشانی(pkk) بیانۆیه نه‌ک مه‌به‌ست له ته‌نگژه‌کانی تورکیا ،بڵاوکرده‌وه . ئێستاش به دیوه‌کی تر هه‌مان مه‌به‌ست ده‌یگرێته‌وه . سوپا‌و و ته‌یاری به‌ناو عیلمانی وایان ده‌زانی ئه‌گه‌ر کێشه‌ی(pkk) و ئه‌زموونی کوردی باشوور به‌رز که‌نه‌وه ،ته‌وازونی هه‌لبژاردن به‌لای خۆیان ڕاده‌کێشن و له (Akp)،ده‌به‌نه‌وه. که‌چی ئه‌مه‌که‌ی دوایی یاریه‌که‌ی به هه‌ردوو سه‌ر داکردو پێشیه‌وه هه‌ڵبژاردنی برده‌وه . له سه‌ره‌تادا وه‌ک عه‌سکه‌ر ئاسا ده‌یگوت مانۆڕی سه‌ربازی دژیان ده‌که‌ین ،دواتر ڕاکانی خۆیان گۆڕی به‌وه‌ی که ده‌بێ ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازیه بۆ پاش هه‌لبژاردن دوا بخرێ و به دوایه‌وه وتووێژ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیڕاقی بکرێ . بۆ خۆشتان ده‌زانن ئه‌و مه‌له‌فه دوای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان و سه‌رکۆمار وه‌ستێنرا یان که‌متر ده‌که‌وته ناو باسانه‌وه . زه‌ینی سیاسی کورد‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ناوچه‌که‌ش ئه‌و ته‌نگژیه‌ی تورکیا له گه‌ڵ(pkk) زیاتر بۆ مه‌رامی سیاسی و هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌به‌ستنه‌وه . له کاتی هه‌لبژاردن گه‌مه‌که‌یان گه‌وره‌کردو ،پاشان هێورتریان کرده‌وه . ئێستاش مه‌به‌ستم ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا که کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی دوو بڕیاری گرنگ و چاره‌نوس سازیان له سه‌ر عیڕاق و ئێران دا،هی عیڕاق بڕیاریان بۆ دابه‌ش کردنی بۆ 3 هه‌رێمی فیدڕالیزمی شیعه‌و سوننه‌و کورد دا‌و هی ئێرانیش بیخه‌نه ناو لیستی تیڕۆڕستی و ماوه‌یه‌کیش به‌ر له ئێستا هه‌مان کۆنگرێس بڕیارێکی تریان دا له سه‌ر قه‌تل و عامی ئه‌رمه‌نیه‌کان له لایه‌ن ڕژێمی تورکیای ئه‌و کات که ده‌یکرده ماوه‌یه‌ک به‌ر له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه و به دوایه‌وه ڕژێمی تورکیا بیانۆی په‌که‌که‌و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌زموونی کوردی باشوور دووباره کردۆته‌وه . ئه‌و باره‌ی ئێستا تورکیا تێی دایه بۆ خۆی و وڵاتانی ئه‌قلیمی و ئه‌مه‌ریکیه‌کان و بگره ئه‌وروپیه‌کانیش ، تا بڵێی ناجێگیره . بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان وا ئاسان نیه ده‌ستبه‌رداری مه‌له‌فی کوردی بێت له به‌رژه‌وندی تورکه‌که‌کان له به‌ر : باری کوردان بۆ ئه‌وان له عیڕاق به پۆزه‌تیڤ که‌وتۆته‌وه. زۆر له سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له سه‌ر باری عیڕاق ئه‌که‌ن به تایبه‌تی لێکۆله‌ره‌وه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ،باره‌که بۆ ئه‌و ئاقاره ده‌به‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر له به‌ر دۆزی کوردان و هاوکاری کردنه‌کانیان نه‌بێت ،ئه‌وا باریان له عیڕاق و دوا ڕۆژی مانه‌وه‌یان لێی چه‌نده‌ها جاری تر سه‌ختتر ده‌بێت . - کوردی ڕۆژهه‌ڵات وباکوری ڕۆژهه‌ڵات(ئێران و سوریا) وه‌ک هی عیڕاق ئاسا ،ئهمهرهیکیهکان سودێکی باشیان لێ وه‌رده‌گرن بۆ هاوکاری کردنیان له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کیان له گه‌ڵ ئێران و سوریا .به تایبه‌تی ئه‌مه‌که‌ی یه‌که‌م . - ئه‌مه‌ریکیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌نقه‌ره ڕێگایان پێ نه‌دان که له خاکیان هێزه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی عیڕاق بکه‌ن له لایه‌ک و ناجێگیری باری سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان له گه‌ڵ ئه‌وروپاو وڵاتانی ئه‌قلیمی که تا چ ڕاده‌یه‌ک کار‌و کاردانه‌وه‌کانیان به قازانجی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌که‌وێته‌وه به هۆیه‌وه وا له ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌کات که دۆستێکی تریان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ناوچه‌که بدۆزنه‌وه‌و له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان تا زۆر ڕاده ده‌یانه‌وێ کورده‌کان بخه‌نه ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه . - هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی له دژی کورده‌کان به قازانجی تورکیا ڕووبدات ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیفی ده‌بێت له پاشه‌ڕۆژی نزیک بوونه‌وه‌ی کورد‌و ئه‌مه‌ریکا .له‌وانه‌یه له ڕیگایه‌وه نه‌ک ئه‌مه‌ریکیه‌کان متمانه‌ی کورده‌کانی باشوور له ده‌ست ده‌ده‌ن ،به‌لکو کارتیکردنی خۆشی ده‌بێت له نزیک بوونه‌وه‌ی کوردی پارچه‌کانی تری کوردستان پێیانه‌وه . له ڕووی تریشه‌وه ڕه‌نگه بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان باش نه‌بێت ده‌ستبه‌رداری حکومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه‌ش ببن له به‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه دۆستایه‌تیه مێژوویه‌یان و جگه له په‌یوه‌ندی ئابووری و سه‌ربازی و بوونی تورکیا له ناو ناتۆ و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی پیشترو تا ڕاده‌یه‌ک ئێستای نێوانیان و ئیسڕایل وحه‌ز نه‌کردنیان به‌وه‌ی که له به‌ر دۆزی کورد ،تورکه‌کان به ته‌واوه‌تی لێیان بتۆرێن و بیر له هاوپه‌یمانی تر له بابه‌تی ئێران و ڕوسیا بکه‌نه‌وه .بۆیه هه‌موو کاره‌کانی پێشتریان بۆ ئه‌وه بوو که بیکه‌ر- هامڵتۆن له عیڕاق به‌کردار بکه‌ن ،یان به‌لانی که‌م نێوه‌ندێک له سیاسه‌ته‌کانیان به‌رقه‌ڕار بکه‌ن که هیچ کام له کورد‌و تورک لییان نه‌تۆرێن . به‌ڵام که ڕوداوه‌کانی عیڕاق به ئاراسته‌ی پڕۆژه‌که‌ی جۆژیف بایدن ده‌ڕوات ،واته دابه‌شکردنی فیدڕالیانه بۆ سێ هه‌رێم ،ده‌رئه‌نجامی ناسه‌قامگیری باری عیڕاق بوو . تورکه‌کانیش هه‌قی خۆیانه وابیر بکه‌نه‌وه که جۆره بڕیاری وه‌های ئه‌مه‌ریکی با به ناچاریش بێت ،به‌ڵام له کۆتاییدا زیاتر به زیانی ئه‌وان ده‌که‌وێته‌وه و ئه‌و هه‌ڵپه ههڵپهشیان زۆری بۆ ئه‌وه‌یه که ڕێ ڵه جێبه‌جێ کردنی جۆره بڕیاری له‌و بابه‌تانه بگرن . بۆ(Akp)هش مه‌له‌فه‌کانی کورد‌و عه‌سکه‌رو که‌مالیزم و هه‌لگێڕو وهرگێڕکردنی ئه‌و دههستورهیان که به پیرۆز‌و نه‌گۆڕ باسی لێوه ده‌که‌ن له گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا و وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه . ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌ر یه‌ک له‌و مه‌له‌فانه ،که‌وتونه‌ته بارێکه‌وه که تا بڵێیت ناکۆک و دژ به یه‌کن . ئه‌گه‌ر له کێشه‌ی کورد بێنه پێشه‌وه ،عه‌سکه‌ر نیگه‌ران ده‌که‌ن ،ئه‌گه‌ر لێشی نه‌چنه پێشه‌وه مانای پاشگهزبوونهوهیانه له بانگێشه‌کانی هه‌لبژاردنیان و له ڕێگه‌یه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و متمانه‌یه‌ی جارانی کورده‌کان بۆ خۆیان وه‌ده‌ست نه‌هێنن . ئه‌گه‌ر هه‌لگێڕو وه‌رگێڕ له ده‌ستوری که‌مالیزم ده‌که‌ن ،عه‌سکه‌رو به‌ناو عیلمانی له خۆیان نیگه‌ران ده‌که‌ن ،ئه‌گه‌ر ناش له چوونیان بۆ ناو ئه‌وروپا دوور ده‌که‌ونه‌وه . ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له ئه‌مه‌ریکیه‌کان نزیک بنه‌وه ده‌بێ بکه‌ونه خانه‌ی دژه ئێران ،ئه‌گه‌ر به گوێشیان بکه‌ن له‌وانه‌یه بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان و عه‌قیده‌ی دینیان له لایه‌که‌وه ڕێگایان پیت نه‌دات وه له لایه‌کی تریشه‌وه کێشه‌ی کوردی پێ بچێته پێشه‌وه . ڕه‌نگه تورکه‌کان ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دوایه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی ده‌رباره‌ی دابه‌شبوونی عیڕاق و هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی ئه‌رمه‌نیه‌کان له دژیان ، به وه‌رچه‌رخانێکی نوێی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له دژیان تی بگه‌ن و واش به ناو مێشکیان خول بخواته‌وه که کاری له‌مه‌و دوای ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ ئه‌وه‌وه بێت که بزاڤی کوردی باکوور‌و ڕۆژهگهڵاتیش ڕو له به‌ره‌و پێشچوون بڕوات تا ئه‌ندازه‌ی دروست بوونی کیانێکی سیاسی له بابه‌ت کوردی باشوور و به زیاتریشه‌وه . ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه مه‌ودای بیر کردنه‌وه‌ی زه‌ینی خۆمه کاخوانه‌کینێ ڕووداوه‌کان به‌ره‌و چ ئاقارێک به‌ڕێ ده‌که‌وێ و له کوێوه ده‌مه‌یته‌وه . قه‌ناعه‌ت ناکه‌م ئه‌و مه‌له‌فه جۆراوجۆرانه‌ی که ئێستاکه ڕوبه‌ڕووی حکومه‌تی ئێستا‌و هه‌ر حکومه‌تێکی تری تورکی ببێته‌وه له توانایان دابێ به ئاڕاسته‌ی هێور کردنه‌وه به‌رن . حکومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه‌ش ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ڕوداوه‌کان به‌ره‌و هه‌ر ئاقارێک ببا ، ده‌بی جورئه‌تی ئه‌وه‌ی تیا بێت کاری له سه‌ر بکات و بۆ له‌مه‌و دواش ئه‌مه‌ریکیه‌کان چیتر له چاوه‌ڕوانی تورکه‌کان نابن کاخوانه‌کینێ کار‌و کاردانه‌وه‌کانیان به چ ئاڕاسته‌یه‌ک ده‌بێت و له دوا جاریشدا له کوی ده‌مه‌یته‌وه . من له چه‌نده‌ها بابه‌تی تری پێشترم له سه‌ر باری تورکیا ، ئه‌وه‌م به ده‌رخستبوو که ئه‌مه‌ریکیه‌کان له سه‌ر تورکیا چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ریان له پێشدایه له کوده‌تای سه‌ربازیه‌وه تا مل که‌چ کردنی حکومه‌تی ئێستای ئه‌نقه‌ڕه به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان یان دۆزینه‌وه‌ی دۆستی تر له ناوچه‌که که شوێنی تورکه‌که‌کان بگرێته‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان . دیسان به قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌وه‌ی زیاتر تورکه‌کانی به ئیسلام و غیر ئیسلام هارکردووه،خوێندنه‌وه‌یانه بۆ ئه‌و دوو بڕیاره‌ی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی و به‌وه لێکی بده‌نه‌وه که سیڤه‌ری پێشتر له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان به قازانجی کورد‌و ئه‌رمه‌ن له سه‌ریان کێڵ بکرێته‌وه ،بۆیه وا قینیان هه‌ڵساوه که به پان و به‌رینی له دژی کورده‌کان و ئه‌زموونی کوردی باشوور بکه‌ونه خۆیانه‌وه‌و له ڕێگه‌یه‌وه وا به مێشکیان خوڵ بخواته‌وه که وا له ئه‌مه‌ریکیه‌کان بکه‌ن که کاردانه‌وه‌ی وه‌ها نه‌که‌ن به ئاقاری په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی باشوور‌و سه‌رجه‌م بزاڤی سیاسی کورد بشه‌کێته‌وه .
کاوانیان 18/10/2007
|