ئه‌زموونی کوردی
له‌هه‌موو لایه‌که‌وه، هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوونی لێ ده‌کرێت.

مه‌هدی کاوانی
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان،به‌ڕیز عه‌لی قادر ده‌روێش که‌بۆ سایتی هاوڵاتی دواوه، ژماره‌ی
ئه‌وانه‌ی که‌مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ده‌گاته دوو ملیۆن و شه‌شسه‌دو
شه‌ست(2660000)هاوڵاتی له‌هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک .
له‌کاتێکدا تا به‌رواری 21/08 ژماره‌ی تۆمار کراوان له250 هه‌زار که‌س
تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد ، ئهوهلهکاتێکدا کهههفتهیهکیش ماوه‌ی تۆمار
کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م دوا خرا، ئه‌گه‌ر نا ژمارهکهههتا زۆر ڕاده له‌خواره‌وه‌ی
ئه‌و ڕیژه‌یه‌ش ده‌بوو. دیاره‌ئه‌و بهڕێزهزیاتر هۆکارهکهدهباتهوهبۆ
که‌م شاره‌زایی هاوڵاتیان له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسیسهکهگوایهلهڕێگای
درێژکردنه‌وه‌ی دووه‌می تۆمار کردن ،ڕێژهکهبهرز ده‌بێته‌وه.
لێره‌و له‌ویش ده‌نگۆی فراوان که‌وتۆته‌ناو ڕاگه‌یاندن کهگوایهحکومهت
گوشاری مووچه‌بڕینی خستۆته سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پسوله‌ی
خۆ تۆمار کردنیان پێ نه‌بێت مووچه‌کانیان وه‌رناگرن.
دوا به‌دوای ئه‌و لێدوانه و ته‌واو بوونی درێژکردنه‌وه‌ی دووه‌میش
زانیاری ڕاست و دروست له‌مه‌ڕ ڕێژه‌ی به‌شدار بوان ڕانه‌گه‌یاندراوه.
به‌هه‌ر حال ئه‌و ڕهنگدانهوهجهماوهریهبمانهوێ نه‌مانه‌وێ هۆشدار
کردنه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ههرێمهکهبهو فراوانیهمسداقیهتی
خه‌لکیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و ڕنگدانهوهیهدیسان کاری فراوانی خۆی
له‌سه‌ر هاتنه‌خواره‌وه‌ی مسداقیه‌تیان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو
ئه‌مه‌ریکاو ده‌وروبه‌ریش ده‌کات که‌ئه‌و حکومهتهتا چه‌ند ڕادهمتمانهی
خه‌لکی کوردی پێوه‌یه. بهبیریشمهلهکاتی هه‌لبژاردنه‌کانی پێشتر
ڕێژه‌ی ده‌نگ دان له‌سه‌روی 80% و له‌هی هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی
عێڕاق به‌رز تر بوو. که‌چی ئێستاکهئهو مسداقیهتهپاش که‌متر لهخوڵێکی
هه‌لبژاردن وا به‌و شێوهیهبێتهخوارهوه. ڕوونهکردنهتۆمار کردنی
هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدانی دواتر به‌و فراوانیهچۆنی لێک دهیتهوهبێئومێد
بوونی هاوڵاتیانی کورده نه‌ک هه‌ر ته‌نیا به‌حکومه‌تی هه‌رێم و
دووپارتهباڵادهستهکه، به‌لکو بۆ ته‌واوی هێزو قهوارهسیاسیهکوردهکانی
تریش . به‌بۆچوونی خۆم دووباره‌کردنه‌وه‌ی تراژیدیای کۆڕه‌ویه‌که‌ی
ساڵی 1991 ده‌گه‌یه‌نی به‌دیوی دیموکراتی و بێ ئومێد بوون له‌هه‌موو
شتێ. ئه‌گه‌ر بهاتبایهئهو کارهڕهنگدانهوهی خۆی له‌کاتی ده‌نگدان
نیشان بدایهنهک له‌کاتی تۆمار کردن ، بههۆیهوهدهنگدهران ده‌نگیان
بۆ به‌دیلی ئه‌و دوو پارتهدابایه، له‌و حاله‌ته‌دا وه‌خۆ هاتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌رو به‌ئاگا بوونی ده‌گه‌یاند و زیاتر ئه‌و دوو پارته‌و هی
تریشی وشیار دهکردهوهکهتهنیا تاکه‌ڕێگا له‌به‌رده‌م هێزی سیاسی
کورد هه‌یه ، ده‌بێ خۆی لهوهوهببینیتهوهکهبهڕێو شوینی کورد‌و ده‌سکه‌وته‌کانی
ببنه‌وه ، نه‌ک به‌ئاره‌زووی خۆیان و دوور له‌خواستی جه‌ماوه‌ر شته‌کان
به‌ڕێوه‌به‌رن. مهترسیهکهخۆی لهوهوهنابینێتهوهکهههر ته‌نیا
حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه به‌رانی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن و هی تر
شوێنیان پڕ دهکاتهوهبهلکو مهترسیهکهخۆی له‌دروست بونی قهیڕانیکی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی ده‌بینێته‌وه. پێش ئه‌و پڕۆسیسهدهمانبینی
ده‌وروبه‌ر بهئهمهریکاشهوهچ ده‌ردێ به‌کورد ده‌که‌ن له‌پێناو سه‌رنه‌گرتنی
ئه‌زموونی کوردی یان ته‌سک کردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کانیان و سنووردار
کردنی، ئه‌دی ئه‌گه‌ر خودی حکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رجه‌م دانیشتوانی کورد
به‌شدار بێت لهتهسک کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم . له‌کاتێکدا که‌هاوڵاتیان
به‌و فراوانیهخۆیان له‌ئاست تۆمار کردن نابیننه‌وه، چۆنی لێک دهیتهوهمانای
که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فهرمانهوایهتی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ
به‌رامبه‌ر به‌نه‌یارانی وناوچه‌که‌و لهڕێگهیهوهڕۆڵی کورد لهناوچهکهکهمتر
ده‌کاته‌وه.
لێره‌دا با لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی باڵای هه‌لبژاردن شی بکهینهوهبهوهی
چه‌ندی ده‌چێته‌خانه‌ی ڕاستی. دهبوایهئهو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و
بێئاگاییه وه‌ک به‌ڕیز ئیشاره‌تی پێ دابوو، زیاتر له‌خولی یه‌که‌می هه‌لبژاردن
،ڕه‌نگی دابایه‌وه، که‌چی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌و کاتی خۆی گهیاندهسهروی
80%.
پێشم وانیهئهو بهڕیزهلهخۆیهوهو بێ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و
لێدوانهبکات و زیاتر قسه‌کانیشی بۆ پینه‌کردن و چه‌واشه‌کردنی خه‌لکه‌وه‌یه.
حکومه‌تی هه‌رێم له‌جیاتی ئه‌و پینهکردنانهئهگهر بهاتبایهڕاستگۆیانههاوڵاتیانی
خۆی بدوانبایهو هۆشداری بدابا خۆیه‌وه که دان بهکهموکورتیهکانی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نابایهو ڕێوشوێنی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌رکردنیشی به‌خه‌لک
ڕاگهیاندبایه، لهڕێگهیهوهبرینهکهوهها قوڵ نه‌ده‌بوو . حاله‌تێکی
نزیک به‌و حالهتهلهخولی پێشتری هه‌لبژاردنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ڕووی دا
کهسوسیال دیموکراته‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌قازانجی ته‌یاری فاشی کهماریین
لۆپێ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد،له خولی یه‌که‌می هه‌لبژاردن ،زۆر به‌فراوانی
ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌ست دا‌و لهڕیگایهوههۆشداری ته‌واو درایهئهوروپا
ئه‌گه‌ر وه‌خۆ نێنهوهو یه‌ک نه‌گرن ، لهڕیگایهوهشهپۆلی فاشیه‌ت
سه‌رتاپای ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌بوو سوسیال دیموکراته‌کانی فه‌ڕه‌نسا
هه‌لویستێکی دلێرانه‌یان وێڕای شکستیهکانیان وه‌رگرت و داوایان له‌هه‌وادارانی
خۆیان کرد که‌ده‌نگ له‌قازانجی پارتهنهیارهکهیان که‌پارتی لیبڕاڵی
فه‌ڕه‌نسی بوو به‌سه‌رۆکایه‌تی جاک شیراک بده‌ن نه‌وه‌کا ته‌یاری فاشی
له‌خولی دووه‌م ،هه‌لبژاردن بباته‌وه. کاردانه‌وه‌کانیش سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست هیناو بهدوایهوهتهیاری فاشی نه‌ک نه‌ی توانی ده‌نگی
گونجاو وه‌ده‌ست بهینێ ، به‌لکو له‌هه‌لبژاردنی خولی داهاتوو چه‌نده‌ها
جار متمانه‌ی خه‌لکیان له‌ده‌ست دا. به‌ڵام ئایا حکومه‌تی هه‌رێم له‌و
ئاستهیهدوور له‌خواستی حیزبی و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای به‌قازانجی خه‌لکی
بێلایه‌ن و ئۆتۆکراته‌کان بێنهپیشهوهو ئه‌و کهلتوورهبهند کردنهدهسهڵاتهلهبن
ده‌سته‌یه‌کی دیاری کراو بڕه‌وێننه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی زیاتر ئه‌زموونی کوردی دوا خستوه‌و نایه‌ڵێ به‌ڕێگا
ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی تێ په‌ڕێ فیفتی به‌فیفتی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێم
و وێستگه‌کانی پێشتریه‌تی . ئه‌وه‌ی شاره‌زایی مێژووی خوێناوی و
ناواقیعی ئه‌و دوو پارتهکوردیهههبێت ، هه‌ق وایه‌ئه‌و ڕاستیهبسهلمێنی
که‌ئه‌و دوو پارتهبۆ خۆیان وێڕای هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کانیان به‌یه‌کێ
له‌هۆکاره‌سه‌ره‌کیه‌کانی به‌دوا خستنی بزاڤی کوردایه‌تیمان ده‌ژمێردرێ
. ڕاستهئێستاکهتهتبیع له‌نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی به‌ئه‌جندای
مێژووی خوێناوی پێشتریان به‌ڕێوه‌ده‌چێ. له‌هه‌مووی سامناکتر باری
ئێستای یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و دابه‌شبوونی ناسیاسیانه‌ی نێوهندهکانیان
و باری ئێستای به‌ڕێز مام جه‌لال و زیاتر به‌ته‌مه‌نبوونی و سووربوونی
زیاتری خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌یه‌کیه‌تی و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌جندای به‌ویستی
خۆی و سوور بوونی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی وه‌ک نوێنه‌ری کورد بۆ سه‌رۆکایه‌تی
کردنی سه‌رۆکایه‌تی پۆستی به‌ناو سه‌رکۆمار کهئێستاکهبهس ته‌نیاو به‌س
وه‌ک پۆستێکی ته‌شریفاتی حیسابی بۆ ده‌کرێ و به‌و هه‌موو نهخۆشیهیهک
له‌دوایه‌که‌کانی . ئه‌و بهڕێزهئهگهر پۆسته‌که‌ی بۆ که‌سێکی گه‌نج
و شیاوی تری کورد وازی لێ بێ‌ناو وه‌ک ماندێلای ئه‌فریقی و عه‌زیز موحه‌مه‌دی
سکرتێری پێشووی پارت کۆمه‌نیستی عیڕاق و زۆرانێکی تر وازی له‌و پۆسته
بێنایهو خۆی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی مێژوویی نیشان دابایه، پێم وابوو نه‌ک
به‌س یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌لکو زۆرینه‌ی که‌سایه‌تی کوردی
گوێی بۆ ئامۆژگاریه‌کانی ڕاده‌گرت. خۆزگهنهک هه‌ر ته‌نیا یه‌کیه‌تی
به‌لکو پارتیشی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پڕۆستڕۆیکاو گۆڕینی ته‌شکیله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
کوردیان بۆ زۆرینه‌ی ئۆتۆکڕاتهکان و جیلی نوێ به‌جێ هێشتبا ، لهڕیگهیهوهنهفهسێکی
تری دیموکراتی و ئومێدیان به‌کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کورد ڕادهگایاندو لهڕێگهیهوهبڕوام
وا بوو وه‌ک هه‌لبژاردنی پێش‌و و بهزیاتریشهوهجهماوهر ڕووی له‌سندوقه‌کانی
ده‌نگدان ده‌کرد.
به‌ریتانیا
30 .8.
2008
|