فاتمه...ژنه‌کی بوێر.

فه‌هد گرده‌وانی
بۆمن
ئاسان نه‌بوو ، ژنه‌کی ئاوا به‌ناوبانگ باسی خۆی به‌و شێوه‌یه و به
ئاشکرا بکات . فاتمه ئوفقیر [فاطمه اوفقیر له‌ساڵی 1936له‌دایک بووه]
هاوسه‌ری ژه‌نه‌ڕال مه‌حه‌مه‌د ئوفقیر [محمد اوفقیر 1920 ــ 16/8/1972]
باسی ڕابواردنی خۆی بکات . ئه‌من ده‌زانم مه‌غریب وڵاتێکی کراوه‌یه و
له قه‌راغی زه‌ریا و ده‌ریا ده‌توانی ژووان دابنێی و ماچوموچی خۆت
بکه‌یت و شه‌وانه‌ش که قه‌راغی زه‌ریا چۆل ده‌بیت ده‌توانی به ئازادی
خۆت ڕابواردن بکه‌یت یان ڕابوێڕی. ئه‌من له کتاب و له رۆژنامه
بابه‌تی ژنه‌کی ئاوا بوێرم نه‌خوێندۆته‌وه که‌باسی [عه‌شیقه]
دۆسته‌که‌ی خۆی بکات به ئاشکرا و دان پێدابنێ که به زانینی هاوسه‌ری
ژیانی[مێردی] ، له هه‌مانکاتدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی مه‌غریب له‌ژێر قاچی
بوو ڕابواردنی خۆی بکات .باسی ڕابواردنی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکی بچووک
ده‌کات ، کاتێک ده‌زانێت هاوسه‌ره‌که‌شی خه‌ریکی ڕابواردنه له‌گه‌ڵ
چه‌ند ژنه‌کی تر . له سه‌ره‌تادا به ڕاشکاوی باسی ژیانی خۆی ده‌کات و
چۆنیه‌تی فێربوونی ئایین له که‌نیسه‌دا .فاتمه له کتابه‌که‌ی
نووسیویه‌تی [ حه‌زم ده‌کرد بچمه دێر[که‌لیسا][که‌نیسا] چونکه
ده‌مزانی هه‌تیووی وه‌کو منی زۆر لێ یه . چوومه به‌شی ناوخۆیی
راهیبات{خوشکانی مه‌سیح} که پێیان ده‌گوترا [فرانسیسکانیات] له شاری
مه‌کناس[مکناس]. له‌و کۆمه‌ڵگایه که له نێوان شاری کۆن و نوێ بوو
نزیکه‌ی په‌نجا راهیبه به چه‌فیه‌ی ره‌ش و کراسی سپی لێ‌بوو ، ئه‌رکی
فێرکردن و تربیه‌ی[په‌روه‌رده‌ی] سه‌دان کچیان ده‌کرد .ئه‌و هه‌تیوانه
له هه‌موو شوێنه‌کی ووڵات و ده‌ره‌وه هاتبوون . مه‌غریبی و پورتوگالی
و ئیسپانی ویه‌هودی ، هه‌موومان یه‌کجۆره جلکمان ده‌پۆشی ، کراسه‌کی
خۆڵه‌مێشی [رمادی] یه‌خه‌که‌ی سپی بوو .ته‌نها له رۆژانی جه‌ژنه‌کان
به جلی ئاڵ[په‌مه‌یی][وردی] ده‌چووینه ده‌ره‌وه . تا ساڵی 1946
نوێژم بۆ مه‌سیحی مه‌زن و مریه‌می خاتوون ده‌کرد ] .
فاتمه له‌و کتابه‌ی
ڕووی هاوسه‌ره‌که‌ی سپی نیشان ده‌دات و ده‌یه‌وێت مێژووه‌کی پاکی بۆ
بنه‌خشێنێت که به‌راستی شایانی ئه‌و تاوانباره نی یه و نه‌بووه .
ژه‌نه‌ڕاڵ ترسی له رووحی هه‌موو مه‌غریبیه‌ک ڕواندبوو ، ئه‌وه‌نده
بێویژدانانه خه‌ڵکی کوشتبوو ، ناوبانگی له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی
مه‌غریب ڕۆیشتبوو . به نووسینی دایک و کچ ئه‌و پیاوه له تاوانه‌کانی
پاکناکرێته‌وه ، ئه‌گه‌رچی بۆ مه‌رامی خۆی کۆده‌تای دژی حه‌سه‌نی
دووه‌م شای مه‌غریب کرد و پاشان له ژووری مه‌ولاره‌شیدی کوڕی حه‌سه‌نی
دووه‌م و به ئاماده‌بوونی شای مه‌غریب و ئه‌حمه‌د دلێمی به پینج
گووله کوژرا .ئه‌و کاته رژێم وای بڵاوه‌کرده‌وه که خۆی کوشتووه،
به‌ڵام پاشان ئاشکرابوو که جێگره‌که‌ی کوشتویه‌تی . ژه‌نه‌ڕاڵ ئوفقیر
و ئه‌حمه‌د دلێمی [احمد الدلیمی ساڵی 1931 له‌دایک بووه، له
22/1/1983 به ڕوداوی ئۆتۆمۆبیل کوژرا] جێگری ژه‌نه‌ڕال ده‌ستیان
هه‌بوو له کوشتنی تێکۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگی مه‌غریبی و
جیهانی مه‌هدی کوڕی به‌رکه [المهدی بن برکه 29/10/1965 ــ 1920] له
پاریس . له سه‌ره‌تای ساڵی 1966 کۆنگره‌ی سێ کیشوه‌ر[القارات الپلاپ]
واته ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریکا ، له هافانا ده‌به‌سترا . تێکۆشه‌ر
مه‌هدی رێکخه‌ری ئه‌و کۆنگره‌یه بوو . له‌و کۆنگره‌یه هه‌موو
رێکخراوه رزگاریخوازی یه نیشتمانی یه‌کانی سێ کیشوه‌ر کۆده‌بونه‌وه
. ئه‌و کۆنگره‌یه له‌ژێر چاودێری و به یارمه‌تی ئینترناسیونالی
سوسیالیست [الاشتراکیه الاممیه] بوو . مه‌هدی بن برکه ده‌ورێکی
باڵای تێدا ده‌گێڕا و هه‌وڵێکی زۆری دابوو بۆ ئاماده‌کردن ورێکخستنی
ئه‌و کۆنگره‌یه. ئه‌و رێکخراو و حیزبانه‌ی دژی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی
و رۆژئاوا بوون به‌شداریان کرد . کاتێکیش مه‌هدی بن برکه له جه‌زائیر
داده‌نیشت و جه‌زائیر خۆی خستبووه لایه‌نی ئۆردوگای سۆشیالیستی و
مه‌غریبیش له‌باوه‌شی فه‌ره‌نسا و ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا بوو، شه‌ڕی
[تیندۆف] له ساڵی 1963 ــ 1964 له نێوان جه‌زائیر و مه‌غریب
هه‌ڵگیرسا . مه‌هدی پشتگیری خۆی بۆ جه‌زائیر له‌دژی وڵاته‌که‌ی خۆی
راگه‌یاند . له‌وکاته‌دا بڕیاری له سێداره‌دان بۆ بن برکه له‌لایه‌ن
شای مه‌غه‌ریب حه‌سه‌نی دووه‌م راگه‌یه‌ندرا ، ئه‌گه‌رچی مه‌هدی
وانه‌ی ماتماتیکی به شا حه‌سه‌نی دووه‌م [حسن الپانی 23/7/1999 ـــ
9/7/1929] ده‌گووته‌وه له‌کاتی منداڵی دا .مه‌هدی بن برکه له
سه‌ره‌تای ژیانی له ریزی پارتی سه‌ربه‌خۆیی[حزب الاسقلال] کاری
کردووه و پاشان تێکۆشه‌ر مه‌هدی له‌ساڵی 1959 پارتی یه‌کێتی نیشتمانی
بۆهێزی گه‌لی [حزب الاتحاد الوگنی للقوات الشعبیه ی‌و ئێن ئێف پی]
دامه‌زراند . مۆسادی ئیسرائیلی و سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکی و پۆلیسی
فه‌ره‌نسایی و پۆلیسی مه‌غریبی به‌شداربوون بۆ رفاندن و له‌ناو بردنی
مه‌هدی بن برکه له پاریس . هه‌تا ئه‌مڕۆکه کاره‌ساتی له‌ناوبردنی
مه‌هدی بن برکه نادیاره و لاشه‌که‌ی دیار نی یه . هه‌ندێک ده‌ڵێن
لاشه‌که‌یان خستۆته ناو [ئه‌سید] و بۆ ئه‌وه‌ی ئاشکرانه‌بێت
تواوایته‌وه.
رۆژنامه‌نووسێکی
ئیسرائیلی که ناوی {شمویل سیغیف}ه کاتی خۆی له کتابه‌که‌ی نووسیبووی
که مه‌هدی بن برکه له نزیک شه‌قامێکی سه‌ره‌کی له پاریس نێژراوه .
هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره روونی کردۆته‌وه که له‌ژێر چاودێری ژه‌نه‌ڕال
محه‌مه‌د ئوفقیر شاردراوه‌ته‌وه و سه‌ری گۆڕه‌که‌ی به چیمه‌نتۆ
به‌ستراوه . هه‌ردوو ئه‌فسه‌ر ئه‌حمه‌د دلێمی و فرانس لوبیز
به‌شداربوون له کوشتنی . مه‌هدی بن برکه په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و سه‌رۆکی میسر جه‌مال عه‌بدولناسر و گیڤارا
وسه‌رۆکوه‌زیرانی چین شوان لای و سه‌رۆکی کوبا فیدل کاسترۆ هه‌بوو.
له‌دژی داگیرکه‌ری فه‌ره‌نسا هه‌رده‌م له تێکۆشان‌دا بووه و خه‌ڵکی
هانداوه بۆ تێکۆشان له‌دژی فه‌ره‌نسیه‌کان. شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م
رێگای دا هاوسه‌ره‌که‌ی مه‌هدی بن برکه و کوڕه‌که‌ی بگه‌ڕێنه‌وه
مه‌غریب و ئێستاکه دادگا هه‌وڵده‌دات راستی ڕووداوه‌کان بخاته
به‌رچاوی خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا و مه‌غریب . فاتمه له‌و کتابه‌ی باسی
په‌یوه‌ندی یه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ماڵی مه‌لیک به دوور و درێژی
ده‌کات و دڵسۆزی هاوسه‌ره‌که‌ی[ژه‌نه‌ڕاڵ] بۆ شا حه‌سه‌نی دووه‌م و
محه‌مه‌دی پێنجه‌م ده‌رده‌خات . له‌هه‌مانکاتدا باسی ئه‌و ده‌رده‌سه‌ری
یه‌ش ده‌کات که له‌لایه‌ن داروده‌سه‌ڵاتی شا تووشیان بووه . فاتمه
باسی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش ده‌کات که له‌لایه‌ن شا ده‌ستی
به‌سه‌رداگیراوه و به شانازی یه‌وه‌ش باسی ئه‌و په‌نجا
خزمه‌تکاره‌ده‌کات که کاتی خۆی له‌ماڵه‌که‌ی کاریان ده‌کرد و بۆخۆی
هه‌ر خه‌ریکی ڕابواردن و چوونه سینه‌ما بووه . فاتمه خۆشه‌ویستی خۆی
بۆ منداڵه‌کانی وه‌کو دایکێکی دڵسۆز نیشان ده‌دات و له پێناوی
منداڵه‌کانی ژیانی خۆی هه‌رچه‌ند ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ش بێت پێی رازی ده‌بێت
و بۆیه له زیندانیش هه‌وڵی داوه که منداڵه‌کانی به‌دوانه‌که‌ون
خه‌ریکی خۆ فێرکردن بن . ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵی ئه‌و ژنه نیشان ده‌دات
خۆشه‌ویستی فاتمه یه بۆ کتاب . هه‌ر خه‌ریکی خوێندنه‌وه بووه بۆ
ئه‌وه‌ی سوود له‌وکاتانه ببینی که له زینداندا بووه . ئه‌ده‌بی
تازه و کلاسیکی خوێندۆته‌وه و جارجاره ناوه‌ڕۆکی رۆمانه‌کان هێزێکی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێبه‌خشیووه که به‌ره‌نگاری ژیانی ناخۆشی
گرتووخانه ببێت .
فاتمه کتابه‌که‌ی ناو لێناوه باخچه‌ی پاشا{باغی شا} ئوفقیر و
حه‌سه‌نی دووه‌م و ئێمه . به زمانی فه‌ره‌نسی نووسیووه و له‌لایه‌ن
دووکه‌سه‌وه کراوه‌ته عاره‌بی [میشیل خوری] و [حسین عمر ]. ساڵی 2000
ئه‌وه‌ی میشیل و ساڵی 2007 ئه‌و چاپه ده‌رچوو که له‌لایه‌ن [حسین
عومه‌ر ] کراوه به عاره‌بی.
فاطمة
اوفقیر
حدائق الملک
اوفقیر والحسن الثانی ونحن
ترجمه حسین عمر
الطبعه الاولی 2007 المرکز الثقافی العربی الدار البیضاء المغرب
Fatema Oufkir
Les Jardins du roi
فاتمه ئوفقیر ساڵی 1936 له‌دایک بووه و
له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی 19 ساڵ له ساڵی 1972 هه‌تا 1991 له گرتوخانه‌ی
مه‌غریب زیندانی کراوه . مێردی ژه‌نه‌ڕاڵ ئوفقیر[اوفقیر] وه‌زیری
ناوخۆیی مه‌غریب بوو ، کۆده‌تای [انقلاب]سه‌ربازی دژی
شا[مه‌لیک]حه‌سه‌نی دووه‌م[حسن الپانی]کرد و تیدا سه‌رنه‌که‌وت هه‌ر
له‌هه‌مان ڕۆژدا به پێنج گووله کوژرا . له لاپه‌ڕه‌ی 250 نووسیویه
{ له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا زیندانی کرام و که ئازادکرام ته‌مه‌نم 55
ساڵ بوو. من ئێستاکه 63 ساڵه ته‌مه‌نم وا ده‌زانم سه‌د ساڵ ژیاوم
{هه‌نووکه 72 ساڵه...ف} . ژیانم له پاریس به‌ڕێ ده‌که‌م . نۆزده
ساڵ زیندانی و پاشان پێنج ساڵان به ده‌ستبه‌سه‌ری و له‌ژێر چاودێری
شای مه‌غریب له وڵاته‌که‌م به‌سه‌ربرد }. فاتمه له کتابه‌که‌ی جگه
له‌وه‌ی به دوورودرێژی سه‌ربرده‌ی زیندانی خۆی باس ده‌کات ، به‌و
شێوه‌یه باسی منداڵه‌کانی ده‌کات .
[مه‌لیکه] له ته‌مه‌نی 19 ساڵی بوو که
گیرا هه‌تا 38 ساڵی له گرتوخانه بوو . شووی به ئه‌ندازیاره‌کی
فه‌ره‌نسی کرد و له جنتیی ده‌ژیت . مه‌لیکه له‌لایه‌ن شا محه‌مه‌دی
پێنجه‌م واته بابی شا حه‌سه‌نی دووه‌م کرابووه کچی خۆی [تبنی
ته‌به‌نی]کرابوو . له‌ناو کۆشکی شا له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان گه‌وره بووه
هه‌تا بووه به مێرمنداڵ .له ساڵی 1998 واته له‌ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا
شووی به [ئیریک بوردریویل] کردووه .منداڵه‌کی خوشکه‌که‌ی به‌خێو
ده‌کات . دوو کتابی نووسی وه به‌ناوی نامۆیی و زیندانی . به 26 زمان
کتابه‌کانی بڵاوبۆته‌وه . کتابی یه‌که‌می له‌گه‌ڵ کچه رۆژنامه‌نووسی
یه‌هودی تونسی [میشیل فتوسی] نووسیووه. ئامۆزای [لیله شنا]ی
ئه‌کته‌ری سینه‌مای مه‌غریبه.
[مه‌ریه‌م] له ته‌مه‌نی 17 ساڵی گیرا
هه‌تا بووه 36 ساڵ ئینجا ئازادبوو . له پاریس ده‌ژیت و مێردی به
پیاوه‌کی مه‌غریبی کرد و له رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاق وه‌ربگرێ لێی
جیاببێته‌وه . کچه‌کی هه‌یه ناوی نه‌وال[نوال]ه. له کارگه‌ی چنین
له نزیک بوبینیی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کاری کرد ، ته‌ندروستی خراپ بوو .
مه‌ریه‌م ئێستاکه تووشی نه‌خۆشی فێ[ێرع]یش بووه ، ته‌ندروستی باش نی
یه .
[ره‌ئووف] له ته‌مه‌نی 14 ساڵی گیرا که
هاته ده‌ره‌وه ته‌مه‌نی بووه 33 ساڵ . وه‌کو رۆژنامه‌نووس له
ریبات[الرباگ] کار ده‌کات . کچه‌کی هه‌یه ناوی [تانیا]یه . ئه‌و
منداڵه به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندی یه خۆشه‌ویستی یه کورته‌یه که
له‌گه‌ڵ کچه‌کی براده‌ری منداڵی هه‌یبوو که له زیندان هاته
ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵی په‌یدای کرده‌وه . کتابه‌کی نووسیوه به‌ناوی
[میوان 20 ساڵ له زیندانی حه‌سه‌نی دووه‌م] . ئه‌ویش وه‌کو دایک و
خوشکی سه‌ربرده‌ی خۆیان له زیندان باس ده‌کات .
ماریا له ته‌مه‌نی 10ساڵی زیندانی کرا
هه‌تا ته‌مه‌نی بووه 29 ساڵان . له پاریس ده‌ژی و ماوه‌یه‌ک دیزایینی
جلوبه‌رگی سینه‌مایی بوو ، ئێستاکه کاری رێکخستنی پێشانگا و ئاهه‌نگ و
پێشوازی ده‌کات [وکاله المناسبات] . ماریا له رێکای ده‌رهێنه‌رێکی
فه‌ره‌نسایی به‌دزی له مه‌غرب ده‌رچوو و خۆی گه‌یانده ئیسپانیا و
پاشان فه‌ره‌نسا .
[سه‌کینه] له 9 ساڵی گیرا هه‌تا 28
ساڵان له گرتوخانه بوو . هونه‌رمه‌ندی خێزانه‌که‌مانه ، وه‌کو ئێمه
له پاریس ده‌ژیت . له‌و ساڵانه قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو کرد و
له‌به‌شی یاسا ده‌خوێنێت و رۆمان نووسیشه . شووی نه‌کردووه و حه‌زی
له‌خۆبه‌ستنه‌وه‌ی ژیانی مێرداری نی یه و خۆشه‌ویستی زۆره بۆ ئازادی
. سه‌کینه گۆرانی بێژه و تێکستی گۆرانیش ده‌نوسێت و شێوه‌کاریشه .
وه‌کو دایک و خوشک و براکه‌ی کتابه‌کی نوسیووه به‌ناوی ژیانی پێشووم
.له 22/7/1963 له‌دایک بووه و له 1972 هه‌تا 1991 له زیندان بووه
. له 13/7/1996 له پاریس ده‌ژیت .
[عه‌بدوڵله‌تیف] له ته‌مه‌نی 3 ساڵان
بوو که زیندانی کرا ،که هاته ده‌ره‌وه ته‌مه‌نی ببووه 22 ساڵ .
گه‌ڕاوه مه‌غریب پاش ئه‌وه‌ی له‌ژیانی فه‌ره‌نسا بێزار بوو . ئه‌و دوو
که‌سه‌ش له‌گه‌ڵیان بوون له‌کاتی زینداندا
[عاشورا شه‌نا] کچی مامم بوو که زیندانی
کرا ته‌مه‌نی 37 ساڵان بوو که ئازاد کرا ته‌مه‌نی بووه 56 ساڵان .
هه‌نووکه له‌گه‌ڵ ماریا له پاریس ده‌ژیت.
[حه‌لیمه عه‌بود] ته‌مه‌نی 19 ساڵان بوو
که گیرا و له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا له زیندان ده‌رچوو . تووشی نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه[السرگان] بوو .گه‌ڕاوه لای که‌سوکاری له
کازابلانکه[الدار البیضاء] . ئه‌وه خزمه‌تکاری ناوماڵیان بوو و داوای
کرد له‌گه‌ڵیان بچێت و له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ خێزانی ئوفقیر به جێی
نه‌هێشتن .
ئه‌وانه له لاپه‌ڕه‌کانی.265 ــ 266 به درێژی باسی لێکراوه .
هیوادارم خوێنده‌واری کورد بۆ ئه‌وه‌ی چێژی زیاتر له‌و بابه‌ته ببینێت
ئه‌و کتابانه په‌یدا بکات و بخوێنیته‌وه.
20/9/2008
ستۆکهۆڵم
|