با بزانم ئه‌م بارانه چی لێم ئه‌وێت وا له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م به‌خێرایی هه‌ڵئه‌په‌ڕێت . ! . به چرپه‌وه دێ‌و پێم ده‌ڵێت په نجه‌ره‌که‌ت بکه‌ره‌وه ئه‌م شه‌و ده‌بێت بنووم له‌لات ! ؟ . زۆر حه‌زده‌که‌م له نه‌ژادتان جارێکی تر کچێکمان بێت . ، قۆڵ‌و باڵی له ئاسنن بێت . ڕاده‌ی هزری هه‌ر له‌سه‌ری ئاسترید * بچێ . دڵ ڕه‌قییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر پیاو هه‌ر له نوونه‌ی * شاعیر بچێت . تابتوانێ تۆڵه‌ی چه‌ند هه‌زار ژنی سه‌لار له‌ئێوه‌ی باوک سالار بکاته‌وه و هه‌تا ماوون له ژێر باڵی ژناندا کۆیله‌ی دوو شیلانه*که‌مان بن . به غه‌مگینیه‌وه تێم ڕوانی و ووتم : - ئه‌ی باران تابه‌یانی له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ما هه‌ڵپه‌ڕیت په‌نجه‌ره‌که ناکه‌مه‌وه . !. ئه گه‌ر ئێوه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه هاتوون جا بۆنایه‌ن پێمان بڵێن :- ژیان قه‌فه‌زێکه به‌نۆره چاوه‌ڕێبووین بێبه‌سه‌ره . ! .
______________________________________ * ئاسترید لیندگرین : نووسه‌ری به‌ناوبانگی سوێدی ،بۆ منداڵان ،له‌چیرۆکی پیپی گۆره‌وی دریژدا ،پیپی ته‌نیا تاکه کیژێکه له‌و جیهانه‌دا به‌هێزتره له ڕه‌گه‌زه‌کانی تر و خاوه‌نی سه‌روه‌تێکی زۆره و دڵی ئاره‌زوی چیبکات ده‌یکات . هه‌روه ها له - چیرۆکی ئێمیل - دا ئێمیل په‌نده‌رترین کوڕی ئه‌و گه‌ردوونه‌یه‌و هه‌ر خه‌ریکی خۆشاردنه‌وه‌یه له باوکی . * نوونه : ئه‌و ئافره‌تانه‌ن تاله‌دونیادا هه‌ن ، پیاو له خۆیان حه‌رامده‌که‌ن تا ئه‌و دونیا، له‌وێ هه‌موو ئه‌و هۆنراوانه‌ی له شه‌وانی ته‌نیایدا بۆ پیاویان نووسیه‌وه بۆیان ده‌خوێننه‌وه (له‌مه‌جلیسی به‌هه‌شدا ) . * دوو شیلانه : جووتێک مه‌مک .
سوێد 2006
|