٢٣\٣\٢٠١٥
فه‌ره گا.

فه‌رهاد مازێ
هه‌یه حه‌زی له گورگه
هه‌یه مه‌ڕه
هه‌یه حه‌زی له که‌ڵه‌بابه
هه‌یه مریشکه
هه‌یه حه‌زی له ئاسنه
هه‌یه قه‌فه‌زه
هه‌یه حه‌زی له رووناکییه
هه‌یه تاریکه
گورگ، کهلەشێر، پۆڵا له رۆشناییدا
مه‌ڕ، مریشک، زیندان له تاریکییدا.
مرۆڤی گهچکراو و نوشتاوه و لوولدراو و دڕا‌و و دوراوه و پینه‌کراوه و
سه‌فته و ئوتووکراو، پێویستی به کۆلاره هه‌ڵدانه و بەرداغێ ئاو.
ره‌نگی که، پانی که، درێژی که، کورتی که، گچکه‌ی که، گه‌وره‌ی
که، نه‌مری که، ونی که، که‌یف که‌یفی خۆته حه‌زده‌که‌ی به گاین
سواریبه.
مرۆڤ قوماشێکی خراپ نییه له‌گه‌ڵ شۆردنی بچێته ئاوهوە و کورت و
گچکه بێته‌وه
ئاو و نان و گانیش نییه.
هه‌یه حه‌زی له گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه
هه‌یه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه
مرۆڤ له‌وه‌تی هه‌یه ئازادیی خود ده‌قرتێنێ، وه‌ک بڵێی ده‌یه‌وێ
بچێته سه‌ر ره‌چه‌له‌کی مشک
مرۆڤ له ئاسن، فێری شکان بوو
له ئاو، فێری بۆگه‌ن بوو
له به‌رد، فێری دیوار بوو
له ده‌نگ، فێری جه‌نگ بوو
له ژیان، فێری گوو بوو.
ره‌نگه هه‌ر من نه‌بم گۆڕانکاریی له ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌م
روویاندابی، ته‌مه‌ن و خولیا و حه‌ز و ئارەزوو و هه‌ست و نەست و چێژ و
چەشەم گۆڕابن، ئه‌و هێزه‌ش نیم رابردووم بسڕمه‌وه و بڵێم من نه‌بووم،
ئاوا هه‌م مر‌ۆڤم، باڵنده نیم و دهشفڕم فڕڕڕڕڕڕڕ.
پهلەم بوو بخۆم، بکه‌م، تام که‌م، هه‌ست که‌م، فێر بم، راکه‌م،
بنووسم، بده‌م، ره‌نگه ئێوه وای بۆ بچن و بڵێن ئه‌و وشانه له
گۆته‌ی حیز ده‌چن، نه‌ک له گۆته‌ی نووسه‌ر.
ره‌نگه سۆزانییه‌کانیش، مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی ده‌جوولێنه‌وه و هه‌ناسه
ده‌ده‌ن، له ئاو و له هه‌وادا له دۆزه‌خی ئێره و هه‌ساره‌کانی
تریشدا، پڕ ئاو و نان و گان نا، پڕ ناو نهببن و بێ ناو نه‌بن وه‌ک من.
یه‌که‌م ناو (که‌ریم)ی بابم بوو کەللە شەکرهکی شکاند: ''کوڕم ده‌رێی
جووی''، ئیتر ماوه‌یه‌ک به (فه‌ره جوو) بانگیان کردم، ببووره گه‌لی
جوو، (فه‌ره قوزێ)شیان پێدهگۆتم، بمبووره هاوسه‌ره ئازیزه‌که‌م
خوشک و دایکم و هاوڕێکه‌م.
هاوڕێکانم له خۆشه‌ویستییان بانگیان ده‌کردم (فه‌ره حیز)، ماوه‌یه‌ک
فه‌ره حیز به قوونم وهنوسا و فه‌ره و هه‌موو ناوه
ناشیرینهکانیتری به‌دوا داهات، له فره ناوییدا له نه‌ته‌وه‌که‌م بێ
ناوترم.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق و ئێران، بۆردومانی شاره‌کان ده‌ستیپێکرد..
ههربابابوو شار جێبڵێ، ئێمه‌ش به‌ره‌و گوند و به‌ره‌و ماره خزمانمان،
دوو هه‌فته له‌وێ ماینه‌وه تا بارودۆخه‌که ئارام بۆوه و له‌گه‌ڵ
جه‌نگه‌که‌ش راهاتین و زانیمان زۆر ده‌کێشێ و گه‌ڕاینه‌وه ماڵەوه،
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌مان وه‌یسی کوڕی خاڵم به برا گه‌وره‌که‌می گۆت:
-
ده‌مه‌وێ پرسێکت پێبکه‌م و ژن بێنم، ئه‌تۆ ده‌رێی چی؟
-
باشه ئه‌توو خۆت دیتیه؟
-
لۆ عه‌یبی چمان هه‌یه؟
-
کوڕم ناوقهددت هه‌ندی کیرمه، گه‌ر باوڕیش ناکه‌ی له فه‌رهادی
بپرسه.
منیش دامه قاقای پێکه‌نین، یه‌ک: به عه‌قڵی وه‌یسی که له
جه‌نگه‌که تێنه‌ده‌گه‌یشت، نه‌یده‌زانی جه‌نگ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی
هه‌موومانی خستۆته جانتایه‌که‌وه، بۆ سه‌فه‌ر نا بۆ گایین، دوو: به
گۆته‌ی برایه‌که‌م.. یه‌کێک نهمانناسێ و گوێی لێمان بێ، ده‌رێ
به‌ره‌بابی (حه‌مه‌د کافر)ی نێر و مێیان سواری یه‌کدی ده‌بن و یه‌کتر
ده‌گێن.. هاهاها. بۆ زانیارییتان حه‌مه‌دی باپیرم پیریی نه‌یکوشت،
چونکه کافر بوو پایسکڵ لێیدا و مرد.. هاهاها.
کۆترێکم
باڵێکم له ئاو دایه و
باڵێکم له ئاگر
له پرسه‌ی خودا داین
دوعای خێری بۆ ده‌که‌ین
گه‌ر به گۆته و کتێبی پێغه‌مبه‌ره‌کان بێ
خودا دۆزه‌خییه و له که‌س نه‌بووه و (ناکهسبەچه)یه ئه‌و
له خۆم خۆڕیتریش، خۆڕیتره ئه‌و
په‌یامه‌کانیش هی ئه‌و نییه و چونکه ئه‌و نییه ئه‌و
نه خوێنمژه و نه خوێنڕێژه ئه‌و، چونکه ئه‌و نییه ئه‌و
تاوانباری تۆ، تاوانبار نییه ئه‌و، چونکه ئه‌و نییه ئه‌و
کتێبه‌کان، ئاینه‌کان، په‌یامه‌کان جه‌نگه‌کان هی تۆیه، چونکه ئه‌و
نییه ئه‌و
له که‌س نه‌بووه و که‌سیشی لێنه‌بووه ئه‌و
ئیتر به‌سه ئه‌و هه‌موو درۆ و فێڵ و جه‌نگ و کوشتاره‌ت له چیه مرۆڤ،
تۆی ئه‌و نیه ئه‌و
جه‌نگێکی حیزت داگیرساندوه، تۆ گه‌ر حیز نه‌بی خودای چی مرۆڤ..
حه‌مه‌د پیریی نه‌یکوشت، پایسکڵ لێیداو مرد، حه‌مه‌د کافر بوو، کافر
بوو حه‌مه...
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|