فه‌ره‌نسا
له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سارکوزی و
ناڕه‌زایه‌تی چه‌په‌کان
و ته‌نگژه‌ی ئابووریی
دا به‌ره‌وکوێ؟
یوسف کانی مارانی
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به
ته‌نگژه‌یه‌کی ئابوری ترسناک دا تێده‌په‌ڕن
به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ناجێگیری نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌کانی جیهان دا‌و بێ
به‌رنامه‌ی رێکخراوی ئۆپێک و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و ده‌یان هۆکاری تر، که
هه‌ر ووڵاته‌و به‌جیا
پیلانی چاکسازی خۆی هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون
له‌م ئاسته‌نگه، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت به‌خوێنه‌ری کوردی
ئاشنابکه‌م ئه‌و ململانێیهبهردهوامهی شه‌قامی چه‌پی فه‌ڕه‌نسی یه‌له‌گه‌ڵ
سه‌رۆک کۆماری تازه‌ی فه‌ڕه‌نسا..
فه‌ڕه‌نسا که‌وتۆته
ڕۆژئاوای ئه‌وروپاوه
و ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوهڕاستهوهتا که‌ناڵی
ئینگلیزی له‌ده‌ریای باکوروهلهڕووباری ڕاینهوهتا ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی
هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووهفهڕهنسیهکان به‌شه‌ش گۆشهناوی ده‌به‌ن.
دراوسێ یه‌تی ههیهلهگهڵ (به‌ریتانیا،سویسرا،
به‌لجیکا، ئیتالیا،
ئیسپانیا، مۆناکۆ، ئه‌ندۆرا،
لۆکسمبۆرگ، ئه‌ڵمانیا،
سویسرا)،هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا له‌سنوری خاکی دا هاوبه‌شه
له‌گه‌ڵ به‌رازیل وسورینامیا و
دورگه‌ی ئه‌نتێلی هۆڵه‌ندی.
فه‌ڕه‌نسا
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپایه‌و گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ری هه‌یه
له‌نێویاندا، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه
ویه‌کێکه له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و مافی ڤیتۆکردنی هه‌یه،و
یهکێکهلهههشت وڵاتهئهتۆمیهکهی جیهان.
پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا شاری پاریس که به گه‌وره‌ترین شار ده‌ژمێردرێت،
ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر له12،5 دوانزه ملیۆن و نیوه ، ژماره‌ی
دانیشتوانی فهڕهنسالهساڵی 2009 دا پێشبینی ده‌کرێت به65،074،482 شه‌ست
وپێنج ملیۆن وحهفتاوچوار ههزاروچوارسهدوههشتاودوو که‌س که‌هه‌ر 114
کم2 سهدوچواردهکهس له‌یه‌ک کیلۆ مه‌تر دووجادا نیشته‌جێ بووه، جگهلهپێنج
شارهگهورهکهی فه‌ڕه‌نسا(پاریس،لیۆن، مارسیلیا،لیلل،تولوس) فه‌ڕه‌نسا
دابه‌ش ئه‌بێت به‌سه‌ر 73 حه‌فتاو سێ کۆمه‌ڵگای نیشته‌جێ بوون که‌هه‌ریه‌که‌یان
100،000 سه‌د هه‌زار که‌س تیا نیشته‌جێ کراوه.. ڕووبه‌ری گشتی خاکی فه‌ڕه‌نسا
674،843 کم2 شه‌ست سهدوحهفتاو چوارههزاروههشت سه‌دوچل وسێ کیلۆمهتردووجایه.
زمانی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسی یهوسیستهمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت کۆماری
فیدراڵیهسهرۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا(نیکۆڵای سارکوزیه) که‌له‌مانگی
ئایاری 2007 هه‌ڵبژێردرا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا53 په‌نجاو سێی ده‌نگی به‌شداربووان
وسه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا (فڕانسوا فیون)ه وزۆرینه‌ی خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا
مه‌سیحی کاتۆلیکین،فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی 843 هه‌شت سه‌دوو چل وسێ سه‌ربه‌خۆیی
وهرگرتوهبهپێی په‌یمانی فه‌ردان. فه‌ڕه‌نسا تا ئه‌مڕۆ له‌دوای نه‌مانی
پاشایه‌تی به‌پێنج سه‌رده‌می کۆماریدا تێپه‌ڕیوه(له‌بابه‌تێکی ترا
باسی ئه‌که‌ین) دراوی کۆنی فڕانک بوو ئێستاش یۆرۆیهوکورتکراوهی ناوی
فه‌ڕه‌نسا(ئێف،ئاڕه) وکۆدی ته‌له‌فۆنی نێوده‌وڵه‌تی (33)..ساڵانهزیاتر
له29 بیست ونۆ ملیۆن گهشتوگوزارکهرسهردانی شوێنه‌واره‌کانی فه‌ڕه‌نسا
ئه‌که‌ن که‌ژماره‌یان له1200 هه‌زارو دووسه‌د شوێنه‌وار بۆ سهرهوهیهبهتایبهت
بورجی ئێڤڵ وکۆشکی ڤێرسای ولۆڤهروئۆرسای که‌ته‌نها بورجی ئێڤڵ ساڵانه8
هه‌شت ملیۆن میوانی ده‌ره‌کی سه‌ردانی ئه‌کات..
له فه‌ڕه‌نسادا 23
بیست وسێ حزب وڕێکخراوی سیاسی کارده‌که‌ن کهناسراوترینیان:
ـــ پارتی
سۆسیالستی فه‌ڕه‌نسا(مارتین ئۆبری).
ــــ پارتی یه‌کێتی
له‌پێناوی جوڵانه‌وه‌یه‌کی میللی(نیکۆڵای سارکوزی)..
ـــ پارتی یه‌کێتی
له‌پێناوی دیموکراتیه‌تی فه‌ڕه‌نسا(فڕانسوابایرۆ)..
ــــ پارتی
کۆمۆنستی فه‌ڕه‌نسی (ماری جورج بوفێ)..
ـــ به‌ره‌ی
نیشتمانی(جان ماری لۆپێن)..
پێویست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا باسێکی دوورودرێژی مێژووسروشتی
جوگرافیاوههموولایهنهکانی تری فه‌ڕه‌نسام بکردبایهبهڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی کهئهوهلهچهند زنجیرهنوسینێکی ترا باسی ئه‌که‌م وزۆریش
دوورمان ئهخاتهوهلهمهبهستی سه‌ره‌کی بابه‌ته‌که‌و په‌یوه‌ندی بهئهمڕۆوهبۆیهزۆر
به‌کورتی فه‌ڕه‌نسام پێناسهکردهیوادارم بۆ ئێستا تا ئێرهبهس بێت..
به‌هۆی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریم له‌سه‌ر زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تیش
ئهوووڵاتانهی که‌تێیدا ژیاوم ئه‌و ڕاستیه‌م بۆ دهرکهوتووهکهسیستهمی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی له‌فه‌ڕه‌نسا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا سیسته‌مێکی
گونجاوتروو سهرکهوتووتربووهجگهلهههندێ وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا،له‌هه‌موو
شوێنێکی فه‌ڕه‌نسا خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌یه‌ک شێوه‌ن جیاوازی زۆر که‌م
ئه‌بینرێت له‌نێوان شار‌و شارۆچکه‌و لادێکان دالهبوونی نه‌خۆشخانه‌و
پێداوستی پزیشکی وخوێندنگاو پێداویستی فێرکردن و هۆکاری هاتوچۆکردن و
گواستنهوهوئاووکارهباوبگرهزۆرجار ئاوی لادێکان زۆر له‌ناوشاره‌کان
باشترهخهڵکی فه‌ڕه‌نسا له‌هیچ پێشکه‌وتنێک وخزمهتگوزاریهکی دنیای
ته‌که‌نه‌لۆجیای سه‌رده‌م بێ به‌ش نین که‌ئه‌وه‌ش به‌مافی ڕه‌وای
خۆیانی ئه‌زانن و خۆیان به‌خاوه‌نی شۆڕشی پیشه‌سازی وشۆڕشی فه‌رهه‌نگی
ئه‌زانن، فه‌ڕه‌نسا پێش هاتنه‌سه‌رکاری نیکۆڵای سارکوزی وهاتنهپێشهوهی
ئهوتهنگژهئابوریهرێژهی بێ‌کاری به45 چل و پێنج هه‌زار که‌س مهزهندهئهکراواتهلهسهدا
1،5 یه‌ک و نیو به‌ڵام به‌پێی دوا ئامار ڕێژه‌ی بێ‌کاری ئێستا له2 دوو
ملیۆن که‌س تێئه‌په‌ڕێت واته‌ئه‌و ڕێژهیهبهرزبۆتهوهبۆ له‌سه‌دا 4
چوار ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رجه‌م سه‌ندیکاکان دروست
کردووهوئهوهجگهلهبهرزبونهوهی نرخی کاڵاوبهرزبونهوهی باجی
ساڵانهودابهزینی موچه‌ی کرێکار‌و فه‌رمانبه‌ران،زیاتر له20 ساڵهسیستهمی
دڵنیا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌فه‌ڕه‌نسا پیاده‌ده‌کرێت که‌سودێکی
یه‌کجاری زۆری ههبووهبۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ساڵانهپێنج سه‌دوپه‌نجا
ملیار دۆلاربودجهکهیهتی، سیسته‌می خوێندنی فه‌ڕه‌نساو ناردنی مناڵی
دووساڵهبۆ دایانگاکان سیسته‌مێکی فه‌ڕه‌نسیه سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی
ئهمریکاباراک ئۆباما‌و گۆڵدن براونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌یانه‌وێت
هه‌مان سیسته‌م لهوڵاتهکانیانهپیادهبکهن ، به‌ڵام سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا
ئێستا ئه‌یه‌وێت گۆڕانکاری تێدا بکات، ئهوهجگهلهگواستنهوهی هه‌ندێ
کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمۆبێل بۆ ده‌روه‌ی فه‌ڕه‌نسا وه‌ک هیند
و چین لهوانهکۆمپانیای( ڕینۆ)که‌ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆکاری بێکار خستنی
سه‌ده‌ها هه‌زار کرێکار،هاوکات داوای ئه‌وه‌ئه‌کات که‌کرێکاران چیترپهیڕهوی
سیسته‌می 35 سی وپێنج سه‌عات کار له‌حه‌فته‌یه‌کدا نه‌که‌ن وڕۆژانی یه‌کشه‌مه‌ش
کاربکه‌ن،هه‌موو به‌رنامه‌کانی خستۆتهخزمهت سه‌رمایه‌دارانی فه‌ڕه‌نسا
به‌لابردنی باجی ساڵانهلهسهریان و هاوکاری کردنیان بۆ پڕۆژه‌ی تایبه‌ت،
که‌هه‌موو ئه‌و پێشهاتانهبهپێچهوانهی ئه‌و بهڵێنانهبوون که‌سه‌رۆکی
فه‌ڕه‌نسا له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کردن ئێستا شه‌قامی
فه‌ڕه‌نساله‌نێوان به‌ڵێنه‌کانی دوێنێ وئه‌مڕۆی سه‌رۆکی فهڕهنساوململانێی
چه‌په‌کان به‌ڕابه‌رایه‌تی پارتی سۆشیالیست له‌گه‌ڵ سارکوزی لهجۆشوخرۆش
دایه..
ڕۆژی پێنج شه‌مه29.1.2009 کهلهفهڕهنسا به‌پێنج شهمهڕهشهی
سارکوزی ناسراوه سه‌رجه‌م سه‌ندیکاکانی فهڕهنساڕژانهسهرشهقامهکان
له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی فه‌ڕه‌نسا ڕێپێوان و مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یه‌ندرا
زیاتر له2000000 دوو ملیۆن که‌س به‌شدار بووئه‌و دروشمانه‌ی که‌خۆپیشانده‌ران
هه‌ڵیانگرتبوو هه‌مووی دژی دهسهڵاتهتاکڕهویهکانی نیکۆڵای سارکوزی
سه‌رۆک کۆمار بوو فه‌ڕه‌نسیه‌کان زۆر بهمهترسیهوهلێی ده‌ڕوانن:
ئه‌مه‌قسه‌ی هاوڵاتیه‌کی فه‌ڕه‌نسی به‌شداربووی ڕێپێوانه‌که‌یه( بڕیارهیهک
له‌دوایی یه‌که‌کانی سارکوزی که‌هه‌ر خۆی بێ گه‌ڕانه‌وه‌بۆ هیچ یاسایه‌ک
کۆنتڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌کانی کردووهمهترسی دکتاتۆریه‌تی فه‌ردی لێده‌کرێت
که‌ئه‌وه‌ش فه‌ڕه‌نسی یه‌کان قبوڵ ناکرێت). .
ڕاستهفهڕهنسا به‌وڵاتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ناسراوهبهڵام به‌پێی
قسه‌ی زۆرێک لهسیاسیانی ئه‌و وڵاتهلهساڵی 1990 ئهمهیهکهمجارهڕێپێوان
و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری به‌و شێوهیهلهفهڕهنسا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ی
که‌زۆر ئه‌م ڕێپێوانه‌ی جیاکردبۆوهلهسهرجهم رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
تر شێوازی هێمنانه‌ی ڕێپێوانهکهبوو حیکمهتهکهشی ئهگهڕێتهوهبۆ
ووریایی مامه‌ڵه‌کردنی پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا،پێشتر
له‌زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌کانا چه‌ندین ئۆتۆمۆبیل و دوکان و جێگه‌ی وه‌ستانی
پاس وهه‌تا زۆر جار پیاوانی پۆلیسیش ئهکهوتنهبهر هه‌ڵمه‌تی
خۆپیشانده‌ران به‌ڵام ئهمجارهخۆشبهختانههیچ شتێکی له‌و بابهتهڕووینهدا..شه‌قامی
فه‌ڕه‌نسی هه‌ندێک له‌که‌سایه‌تیه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاتیش ئومێدێکی زۆر‌و
گه‌شبینیه‌ک له‌سکرتێری تازه‌ی پارتی سۆشیالیست به‌دی ئه‌که‌ن (ڕۆزلین
بشلۆ) وه‌زیری ته‌ندروستی حوکمه‌ته‌که‌ی سارکوزی چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ئێستا
ووتی ( هیوادارم ئه‌و زوو گه‌شه
بکات و گه‌وره‌بێت) .
سکرتێری تازه‌هه‌ڵبژێردراوی
پارتی سۆسیالیست (مارتین ئۆبری) و په‌رله‌مانتاره
چه‌په‌کانی نێو په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌م
ڕێپێوانهپڕۆژهیهکی چاکسازیان دایهپهرلهمان که
بریتی بوو له:
ـــ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سێی سمیک (که‌مترین مووچه) بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌ر
وکرێکارێک له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2009 وه..
ـــ پێدانی500
پێنج سه‌د ئیرۆی زیادهبۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی کهسۆشیال وه‌رده‌گرن
وبێکارن.
ـــ دابه‌زینی باجی ساڵانهلهڕێژهی
19،6 نۆزدهولهدهدا شه‌ش له‌سه‌دا بۆ 18،6 ههژدهولهدهدا شه‌ش له‌سه‌دا
واتههێنانهخوارهوهی 1 یه‌ک له‌سه‌دا له‌باج..
ـــ پیدانی بڕی 500 یۆرۆ بۆ مانگی شوبات
بۆ 9 ملیۆن مووچه‌خۆر..
ـــ سه‌د هه‌زار کارگه‌ر یارمه‌تی زیاده‌ی
بدرێتێ هه‌قی کاری زیاده..
ـــ سه‌د هه‌زار کارگه‌ر گرێبه‌ستی بۆ
بکرێت و له‌سه‌دا حه‌فتاو پێنجی موچه‌که‌یان ده‌وڵه ت بیدات.
ـــ دامه‌زراندنی 30 سی هه‌زار کرێکار له‌پۆستی
گشتی..
ـــ دامه‌زراندنی 20 بیست هه‌زار کرێکار
له‌پۆستی نه‌خۆشخانه‌دا..
چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی تری سودمه‌ند ، ئه‌م پێشنیار‌و داواکاریانه‌ی پارتی
سۆسیالیست ئه‌وه‌نده‌ی تر گوڕوتهوژمی داوهبهڕهوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
وحوکمه‌ت ناچار ئه‌کرێت وه‌ڵامێکی جدی هه‌بێت بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه..
ده‌ره‌نجامی فشاره‌کانی پارتی سۆسیالیست وجۆشوخرۆشی شه‌قامی فه‌ڕه‌نسی
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا( نیکۆڵای سارکوزی ) هێنایه‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی یه‌کی
ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕه‌نسی له‌شه‌وی 5.2.2009 کاتژمێر 8:20 بۆ ماوه‌ی
زیاتر له‌کاتژمێرو نیوێک که‌وته‌به‌ر شاڵاوی پرسیاره‌کانی ئه‌مڕۆی شه‌قامی
فه‌ڕه‌نسی له‌لایه‌ن هه‌ردوو بێژه‌ری کهناڵهکهودوو له‌ئاماده‌بوان،
ئه‌وه‌ی که‌زۆر جێگه‌ی سه‌رنج بوو له‌م چاوپێکهوتنهیهکهم جارهلهمێژووی
ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕه‌نسا سه‌رۆک کۆمار خۆی ده‌ستنیشانی بکات چی ڕۆژنامه‌نوسێک
و چی بێژه‌رێک چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سازبده‌ن که‌ئه‌م کارهلای
زۆرینه‌ی فه‌ڕه‌نسیه‌کان نه‌گونجاوبوو..
جگه‌له‌وه‌ی که‌جه‌نابی سه‌رۆک وه‌ڵامه‌کانی له‌گه‌ڵ داواکاری شه‌قامی
فه‌ڕه‌نسی یه‌کانگیر نه‌بوو، هه‌میشه‌له‌کاتی فشاردا بهوهخۆی ده‌رباز
ئه‌کرد که‌ڕۆژی 18 ی شوباتی2009 دانیشتنی ههیهلهگهڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م
سه‌ندیکاکان وله وێ پێمان ئه‌ڵێت چی ئه‌کات بۆ ده‌رباز بوون له‌و ته‌نگژه‌یه،
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا که‌بۆچی به‌بێ ئاگاداری حکومه‌ت سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا
بودجه‌یه‌کی زۆر ئه‌دات به‌بانکه‌کان ووتی ئهمانهدرۆئهکهن!! شایه‌نی
باسه(فه‌ڕه‌نسا ساڵانه25 بیست وپێنج ملیار یۆرۆ ئه‌دات به‌بانکه‌کان
ئه‌مساڵ سارکوزی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی کرد به300 سێ سه‌د ملیار) ئه‌وه‌ش
ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه!! هاوکات سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاندن که‌بۆ جارێکی تر واتهلهههڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فهڕهنسالهساڵی
2012 خۆی کاندید ناکاته‌وه، ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سهرنجهئهوهیهکهپێشترولهزۆربۆنهی
تردا بهدڵنیاییهوهباسی لهخۆههڵبژاردنهوهکردوهبۆ خولێکی تری سه‌رۆکایه‌تی،
به‌ڵام وادیارهگوڕوتهوژمی شه‌قامی سیاسی فه‌ڕه‌نسی وداواکاری بۆ
ریفۆرم سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسای پاشگهزکردۆتهوهلهخۆههڵبژاردنهوه، هه‌رچه‌ند
جارێ زووهقسهلهسهر ئهوبابهتهبکهین به‌ڵام من پێم وایهتوڕهیی
شه‌قامی فه‌ڕه‌نسی ودهستهوهستانی حوکمه‌ت له‌نه‌بوونی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی
چاکسازوبهردهوام بوون به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا لهوانهیهسهرۆکی فه‌ڕه‌نسا
نه‌توانێ پێنج ساڵه‌که‌ی خۆی ته‌واو بکات له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات وئه‌وه‌ی
لهئایسلند ڕوویدا له‌فه‌ڕه‌نسا دووباره‌بێته‌وه.
له‌کاتی نوسینی ئهوبابهتهدا کۆمه‌ڵێک لهچهپهکانی فه‌ڕه‌نسا بهپێشرهوایهتی
(ئۆلیڤیا بیزنسنیۆ) له‌کۆنگره‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نهکراودالهڕۆژی
06.02.2009 بڕیاری دروست کردنی پارتێکی تازه‌یان دا بۆ ململانێ کردنی
بڕیاره‌کانی سارکوزی وڕزگارکردنی فه‌ڕه‌نسا له‌و ته‌نگژه‌یه‌دا،
ئۆلیڤیاگهنجێکی چه‌پی ڕادیکاڵهیهکێک بوو له‌کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی
فهڕهنسالهساڵی 2002 ، 2007 . ئه‌مڕۆ له‌کاتی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌که‌دا
ئۆلیڤیا بیزنسینۆ ووتی ئه‌م کۆنگرهیهبۆ ده‌نگدان نیه‌له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی
حزب به‌ڵکوو بۆ گفتوگۆکردنهلهسهرچۆنێتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری
جیهانی که‌ئێستا خۆی له‌ته‌نگژه‌یه‌کی بێ وێنه‌دایه، له‌ده‌ره‌نجامی
ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا که‌زیاتر له700 که‌س به‌شدار بوو بڕیاردرا پارتێکی
تازهبهناوی ( پارتی نوێی دژی سه‌رمایه‌داری) کهکورتکراوهکهی(ئێن،پی،ئه‌ی)هڕابگهیهنن.
به‌بۆچوونی من ئه‌و ته‌نگژه ئابوریهبهر
له‌هه‌ر وڵاتێکی تری سه‌رمایه‌داری جیهان زۆرترین گۆڕانکاری له‌فه‌ڕه‌نسادا
دێنێته پێشه‌وه
که هۆکاره‌که‌شی هه‌م بۆ دهسهڵاتهڕههاکانی
سارکوزی ده‌گه‌ڕێته‌وه
هه‌م بۆ زیندووی شه‌قامی فه‌ڕه‌نسی و
کاریگه‌ری چه‌په‌کان له‌فه‌ڕه‌نسادا هاتنه‌پێشه‌وه‌ی مارتین
ئۆبری وه‌ک سکرتێری یه‌که‌می پارتی سۆسیالیست و
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پارته
تازه‌یه‌ی ئۆلیڤیا بیزنسینۆ
ئاوابوون و کوژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی
سارکوزی زیاتر پێش ده‌خه‌ن.
فه‌ڕه‌نسا
8.2.200
saman175@hotmail.com
|