![]()
![]()
|
الاتحاد العام اللاجئين العراقيين INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR
فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عیراقى ، هەر جۆرە پەلاماردان و دەستدرێژی و لهشکرکێشییەکى حکومەتی تورکیا بۆ سەر خەڵکی کوردستان سەرکۆنەو مهحکوم دەکات.
دۆینێ بە ناوی پاراستنی تورکمانەکانی کەرکوک و ئەمرۆ بە ناوی پاراستنی ئەمنیتی قەومی تورکیاوە، جارێکی تر کاربەدەستانى دەوڵەتی سۆڤینستی تورکیا بەبەهانەی چالاکی پەکەکەوە کەوتۆتە تەبلیغاتی جەنگی و لەشکرکێشی سەربازی و خەریکە زەمینەى پەلاماردانێکى بەربڵاوى سەربازى بۆسەر ناوچەکانی کوردستانی عیراق بەرى دەخات، کەبێشک بۆتە مایەی سەرگەردانی و ئاوارەی گوندەکانی سەرسنوری کوردستان . دەوڵەتی فاشستی تورکیا بەخاتری راگرتنی هاوسەنگی سیاسی خۆی و دەخاڵەتی لە بارودۆخی سیاسی عیراقدا ئامادەیە دەست لەهیچ تاوان و کوشتارێک نەپارێزێ وژیانى ئێستاو داهاتووى خەڵکى کوردستان بۆبەرژەوەندىیە گلاوەکانى خۆى بخاتە بەردەم سیناریۆیەکى تاریک و بیدەرەتانییەوە. ئەمەش زەنگێکی خەتەرەو ئایندەی کوردستان لەبەردەم پێشهاتنى بارودۆخێکی نالەبارو پرمەترسی و دەربەدەری دا رادەگرێ، کەلە هەر ئینسانێکى ئازادیخواز ورێکخراوە ئینسان دۆستو حزب و ولایەنەکان و پشتیوانی نیو دەوڵەتی دەخوازێ کەراستەوخۆ ولەئاستیکى فراواندا دژ بەم هێرش و دەستدریژیانەی دەولەتی تورکیا خەبەرداربکرێن و رابوەستنەوە .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ئەم هەڵوێستە شەرخوازانەیەى دەوڵەتی تورکیا بەتوندی ئیدانەو محکوم دەکات و بەو پەری تواناوە لەکەناری خەڵکی کوردستان وپاراستنی بەرژەوەندیەکان و داهاتوویەکی ئینسانی بۆ خەڵکی کوردستان رادەوستێ .
هاوکات داوا لەتەواوی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە ئینسان دۆست و حزب و لایەنە سیاسی وپەرلەمانتارەکانی ئەوروپا و خەڵکی ئازادی خوازی دنیا دەکات فشار بهێنن بۆ راگرتنی دەست بەجێ لەشکرکێشی وهەرەشەکردن و تۆپ بارانکردنی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرخەڵکی کوردستان و ناکام کردنەوەى ئەم سیاسەتە دژى ئینسانیە ..
سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی 17-10-2007 _______________________________________________ POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK Tel:0044 7856032991 00447895636633،0041787557786،004799387599، ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
|