فره‌له‌هجه‌یی و نه‌زه‌رییه‌ی فشه‌ی بنه‌سڵاوه.!*
موحسين جوامێر
هێژا سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، به‌م دواييه بابه‌تێکی له ژێر ناوی ( فاشيزمی سۆرانی.. ڕاوه‌سته ! ) دا بڵاو کردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌ويش ته‌بای ده‌سته‌وبه‌سته‌ی دابه‌شکه‌رانی کورد به‌سه‌ر چه‌ندين زمان، تیره و ميلله‌تدا، ده‌ستی داوه‌ته بڵندگۆی ( بژی له‌هجه‌کان و بمری يه‌کزمانی کوردی! ) و ده‌يه‌وێ له‌و گوناحه‌ی له ئیمزاکردنی ياداشته‌که‌ی که ( 53 ) نووسه‌ر و مامۆستای کورد پێشکه‌شی ده‌سه‌ڵاتی کوردييان کرد، کردی، پاشگه‌ز بێته‌وه و غوسل له‌خۆ ده‌ربکات، بگره به قسه‌ی سه‌يروسه‌ومه‌ره‌وه، قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه مه‌زنه‌ش بکاته‌وه.! شايه‌نی گوتنه، وێده‌چێت ئه‌وه‌ی يه‌کسه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی په‌ژيوان کردبێته‌وه، کاک حه‌سه‌نی قازی بووبێت، که يه‌کێ له کارمه‌ندانی ڕۆژتێڤێیه و زۆر به گه‌رمی له‌م بواره‌دا کار ده‌کا و شه‌وی بۆ له‌سه‌ر ڕۆژ داناوه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک خودی قازی له کۆڕێکی پاڵتاکدا که له مێژووی 16 ی مايدا، بۆی ساز کرابوو، ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات.
هه‌روه‌ک له نووسينێکی پێشترێمدا هێمام بۆ کردووه، هێندێ مامۆستای کورد که له سووریا‌ن دۆڕاندووه، ئه‌مڕۆ ده‌يانه‌وێ له کايه‌ی تێ هه‌ڵبهێننه‌وه، ده‌خوازن پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕوويه‌که‌وه ئيفلاسیان کرد، ئێسته ئه‌و شه‌ڕی چينايه‌تییه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده ئاگريان بۆ خۆش کرد و تێیدا مايه‌پووت ده‌رچوون، بيگۆڕنه‌وه به شه‌ڕی ديالێکتان، هاوکات به‌هه‌ڵچنینی هه‌ڵبه‌سته‌ی ناعيلمی، سه‌رژمێریی ناواقیعی و زگسووتان به خودان له‌هجان و قوڕپێوان بۆ مافی زمانی دايک، چونکه به شێوه‌زاری خۆیان ناخوێنن، گوناحن.! ئه‌وجايش ده‌فه‌رموون، ئا ئه‌مه‌يه زامنی مانه‌وه‌ی کورد وه‌ک يه‌ک ميلله‌ت، نه‌ک هه‌بوونی يه‌کزمانی ستاندارد که واته‌ی مافخوران ده‌گه‌يه‌نێت. ته‌نانه‌ت هێندێک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد به فره‌زمانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نزیک ده‌بێته‌وه، که ئه‌م که‌مفامییه له (ماڵت به‌قوڕ نه‌گیرێ میرزا .! ) به‌ولاوه، شايه‌نی هیچ وه‌ڵامێکی ديکه نییه.. لێره‌دا هه‌مديس ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ی م. جه‌مال نه‌به‌ز، ناکۆکیی له ناوه‌ڕۆکیدا ده‌خۆ نه‌گرتبا، به‌هێزترين قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه بوو، کاتێ ده‌فه‌رمێ : ( پێڕه‌وکردنی جووت‌ستاندارد، ژه‌هرێکه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ). چه‌ند هیواخواز بووم، مامه جه‌مال له‌م بابه‌ته‌يدا ڕاوێژنووسێکی هه‌با.! کاتێ ده‌وترێت، مه‌رج نییه به‌هۆی حه‌مامی له‌هجانه‌وه، کوردايه‌تیی خۆمان له‌ده‌ست بده‌ين، ئه‌و ده‌رسه کوردييه‌م وه‌بیر دێته‌وه که ده‌ڵێ: هه‌ويرێ بشێله و قوونیشت با مه‌ده.! واته هه‌م ده‌ته‌وێت کوردستان بکه‌يته شێخه‌ڵڵای له‌هجان و هه‌میش ده‌خوازێت به کوردێتی بمێنیته‌وه، ئاخر ئه‌مه و ئه‌وه کوجا مه‌رحه‌با.!
که بیرياری دانسقه مه‌سعوود محه‌مه‌دی کۆچکردوو، هاواری لێ هه‌ستا بوو و ديگوت کوردينه ته‌نیا مادده و هۆکاری ئابووری نین که مرۆڤ هه‌ڵده‌سووڕێنن و شێوه و ڕه‌نگی ژیان و مێژوو ده‌نه‌خشێنن، به‌ڵکوو ڕاز و نهێنیی ديکه‌ی شاراوه‌ش هه‌ن که له ناخی مرۆڤدا نیشته‌جێن و به‌پێی ئه‌مانه‌وه پياو هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و زۆرجار دنیای دوور و نزيکيان پێوه ده‌گۆڕدرێت.. ئا ئه‌وسا يه‌کسه‌ر چینیک له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا لێی قيت بوونه‌وه، قه‌ڵه‌میان لێ ڕه‌پ کرد و هه‌زارويه‌ک تانه و ته‌شه‌ریان تێ گرت، بگره هی وا هه‌بوون به کلک و پاشکۆی ئینگلیزيان ده‌دايه ناساندن.. خوا خێری گوڕباتشۆف بنووسێ که بێ ئه‌وه‌ی خزمايه‌تیی ده‌گه‌ڵ مه‌سعوود محه‌مه‌دا هه‌بێت، بڕياری ( پێرۆسترۆيکا ) ی دا و ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ به‌ربووبوونه گيانی کوڕی مه‌لای کۆیێ، وه‌کوو مێرووله‌کانی حه‌زره‌تی سلێمان وه‌زاڵه هاتن و گه‌ڕانه‌وه کونی خۆيان، پاش ئه‌وه‌ی ڕووی مه‌جلیسانیان نه‌ما.
ئه‌مڕۆکه‌ش که کۆمه‌ڵێک که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن له میلله‌ته‌که‌يان و نموونه‌ی وه‌ک کاک سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د ده‌فريوێنن، هه‌تا به‌جۆرێک هێرش بکاته سه‌ر زمانی دايه‌گه‌وره، که زۆر ترسناکتر بێت له هێرشبردنه‌سه‌ر ناحه‌زانی کورد که سه‌ده‌يه‌که خه‌باتيان له دژ ده‌که‌ين، چونکه زمانمانیان قفڵ داوه.. گشت ئه‌مه‌ش به‌نێوی له پێناوی يه‌کسانی له‌نێو هه‌موو له‌هجه‌کاندا، که نموونه‌ی ئاوا له دنیای دواکه‌وتووشدا نییه.. ئه‌رێ، کار و بانگه‌وازی ئاوه‌ها وه‌ک مژده‌که‌ی نه‌يارانی مه‌سعوود محه‌مه‌د بوون ـ له حه‌فتا و هه‌شتاکاندا ـ که خۆی له ئامانجی گه‌يشتن به ڕۆژێک و به‌هه‌شتێک چڕ کردبووه‌وه که تێيدا ( هه‌ر که‌س به‌پێی توانای خۆی کار ده‌کا و به ئه‌ندازه‌ی پێويستی خۆی وه‌رده‌گرێت ) سه‌ره‌خه‌وی ده‌شکاند.. ئاخره‌که‌شی ديمان چیی لێ به‌سه‌رهات و چۆن له‌هه‌موو دينێک بووین.!
ئه‌و 50 خاڵ، پرسيار و زانیارييه‌ی حه‌سه‌نی قازی به‌نێوی : يا ( ئا ) يا ( ( با ) يا ( نا ) له وتارێکدا نووسيونی و ده‌خوازێ بسه‌لمێنێ که کوردی يه‌ک شێوه‌زاری نییه، هه‌مووی به‌ڵگه‌نه‌ويستن و له‌هه‌موو زمانی دنيادا هه‌ن، به‌ڵام له‌پاڵ زمانی دايه‌گه‌وره‌دا. وا بۆ سه‌ده‌يه‌ک ده‌چێت، فلیمی ميسری به شێوه‌زاری میسری نمايش ده‌کریت، هه‌روه‌ها عێراقيش، به‌ڵام چونکه زمانی ستانداردی شێره‌ژن هه‌يه، میلله‌ت هه‌روه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه و زمانه‌که‌ش هه‌ر قه‌ڵاکه‌ی جارانه. هه‌مديس ئێسته ئه‌و دوو زنجیره ته‌مسيلييه تورکییه ( نوور ) و ( ساڵانی به‌فيڕۆچوو )ی له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵی ( ئێم بی سی ) دا به شێوه‌زاری لبنانی نمايش ده‌کرێن و وا بۆ 150 ئه‌ڵقه ده‌چن، زۆر که‌س لاری له شێوه‌زاری دۆبلاژکردنه‌که نییه، چونکه زمانی دايه‌گه‌وره له ئارادايه و له ڕوانگه‌ی خۆيه‌وه سه‌نگه‌ری گرتووه، چاوی لێیه و هاوسه‌نگییه‌که‌ی ڕاگرتووه .. وه‌لێ کاره‌سات و هه‌ژه‌نده له‌وه‌دايه به خه‌ياڵی ڕۆمانسييانه، وڵاتێک ـ نه‌خاسمه کوردستان ـ بکرێته چايخانه‌ی له‌هجان و له‌سه‌ر ( بنچينه‌ی تۆ هه‌ی و منیش هه‌م و ئه‌ويش و ئه‌وانیش هه‌ن، يارمه‌تیده‌ر بین بۆ دانان و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌يه‌کی زمانیی ئه‌وتۆ که هه‌موو شێوه‌زاره‌کان له باوه‌شی گه‌رمی خۆي‌دا بحاوێنێته‌وه و يه‌ک له ئه‌ويدی خۆی نه‌بان نه‌کا ) بنیات بنرێت، که هه‌رگیز بنیات نانرێت، هه‌روه‌ک کاکی قازی به ئاواتی ده‌خوازێت.. که هه‌م بۆچوونی ئه‌م و هه‌میش فاشيست وتاره‌که‌ی ئاغای سه‌ڵاح، بۆ بنیاتنانی میلله‌تێکی ڕاستينه، له نه‌زه‌رییه‌ی ( فشه‌ی بنه‌سڵاوه ) بترازێت، له هیچی ديکه ناکات.!
* فشه‌ی بنه‌سڵاوه : ئیديۆمێکه به مانای قسه‌ی بێبنه‌ما و نازانستی دێت. له‌هه‌ولێر زۆر به‌کار دێت. بنه‌سڵاوه‌ش گوندێکه له‌بن هه‌ولێرێ.
2008/08/02 mohsinjwamir@hotmail.com
|