٢\٤\٢٠١١
گاڵته‌جاڕیی
کادیره‌که‌ی لقی ١٦ی پارتی.
شوان سدیق
"کێشه‌ی سه‌ره‌کی زۆرێک له پارتییه‌کان ئه‌وه‌یه تا ئێستاکه‌ش له‌و
جێیه‌ی که حیزبه‌که‌یان ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یه. ئه‌وان خۆیان به
خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن و میوانیش بۆ خه‌ڵکی تر به ره‌وا نابینن".
ئه‌و زمانه‌ی که حیزب لایه‌نگری خۆی پێ په‌روه‌رده ده‌کات، هیچ نه‌بێ
ده‌بێت له زمانی تر بگات، که ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌ش نه‌یتوانی
له زمانی که‌سی تر بگات، بێگومان ناشتوانێ له سه‌رده‌می ئێستا و ده‌ورووبه‌ری
خۆی بگات. ره‌فتارێکی ناشایسته ده‌نوێنێت که دواجار زیان به به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبه‌که‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و په‌ره‌گراف و رسته‌ی سه‌ره‌وه، کوتومت مه‌به‌ستم له پارتی
دیموکراتی کوردستانه، چونکه کادیرێکی له هیچ تێناگات، واته ئه‌گه‌ر
که‌مته‌رخه‌می له خودی شه‌خسییه‌تی کادیره‌که خۆی بێت، مه‌سه‌له‌که
پارتی خۆی نییه ئه‌وه کادیره‌که‌یه وا به سه‌رۆ خوار له چه‌مکه‌کان
تێگه‌یشتووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو کادیره‌که‌ش خۆی به نوێخواز و تێگه‌یشتوو وه‌سف
بکا ئه‌وا که‌مته‌رخه‌مییه‌که له ته‌ربێت و ئه‌دای حیزبه‌که‌وه‌یه.
به‌ڵام هیوادارم مه‌نهه‌جی پارتی به‌وشێوه‌یه نه‌بێ چونکه خه‌ڵکی
کوردستان توشی قه‌یرانێک ده‌بێت. له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خراپتر که‌تێی که‌وتووین،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی لایه‌نگری پارتی له‌سه‌رووی لایه‌نگری هه‌موو
هێز و حیزبه‌کانی تره‌وه‌یه.
وه‌ک وتم ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه، کوتومت کادیره‌که‌ی پارتی ده‌گرێته‌وه،
له لقی (16)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکه کادیره‌ی لقی (16)ی ئه‌و
حیزبه منی کرده ئامانج و چالاکییه‌کی بۆ خۆی تۆمار بکات. تا ته‌سلیمی
ئاسایشی کردم. زۆر باشیش ده‌زانم ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی خۆی بوایه
له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌کی شاوێس - سه‌لاحه‌دین. چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبێلی نه‌ده‌کرد.
وا خۆی له ئێَمه کردبووه پاڵه‌وانی ناحێی شاوێس.
دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه دوای ته‌واوبوونی به‌دواداچوونێکی رۆژنامه‌وانیم
له شارۆچکه‌ی شاوێس دواتر له دووڕیانی ده‌روازه‌ی ئه‌و شارۆچکه‌یه
سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن بووم، به‌ڵام دوو که‌س که یه‌کێکیان جل و به‌رگی
مه‌ده‌نی له‌به‌ردا بوو خۆی به کادیری لقی (16)ی پارتی ناساند ئه‌و که‌سه‌که‌ی
تریش هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لقه نه‌بوو به‌ڵام ئاماده نه‌بوو
ناوی و شوێنی ده‌وامی ئاشکرا بکات.
دوای گقتوگۆیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه زۆر هه‌وڵمدا به‌زمانێکی
پاراو تێ‌یان بگه‌یه‌نم که من وێنه‌ی شارۆچکه‌ی شاوێسم گرتووه، چونکه
ئه‌و جێیه‌ی من وێنه‌م گرت و ئه‌و کادیره‌ی پارتیش شه‌ڕی به‌ئێمه ده‌فرۆشت
رێگای سه‌ره‌کی شاوێس سه‌لاحه‌دین بوو نه‌ک به‌رده‌می لق و ناوچه‌یه‌ک.
به‌هه‌رحاڵ دوای کێشمه‌کێشێک به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو دواتر کادیره‌که‌ی
لقی (16) وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره من و هاوڕێ شۆفێره‌که‌میان
برده باره‌گای لقی پارتی له‌وێشه‌وه پاش که‌مێکی تر. وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌رگا
و په‌نجه‌ره‌ی لقمان لێکردبێته‌وه، نه‌ک سامانی گشتیمان به‌هه‌ده‌ر
دابێت، چونکه هه‌رگیز کادیرێکی پارتی ئاماده نییه خه‌ڵکێکی گه‌نده‌ڵ
ده‌ستگیر بکا به‌و شێوه‌یه‌ی که له لقی 16 چه‌کداریان له‌گه‌ڵ ئێمه
نارد تا به‌رێوه‌برایه‌تی ئاسایشی شاوێس.
پاش چه‌ند خوله‌کێک مانه‌وه له ئاسایشی ئه‌و شارۆچکه‌یه دواتر که
به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی له شوێنێکی تر هاته‌وه دوای سه‌یرکردنی وێنه‌ی
کامێراکه‌م، پێی سه‌یر بوو له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه ئێمه‌یان ره‌وانه‌ی
ئاسایش کردووه. چونکه ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ی ئاسایش هه‌ڵوێستی کادیری
لقه‌که‌ی حیزبه‌که‌ی به باش وه‌سف نه‌کرد.
ئیستا گه‌رچی 20 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ربوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارتی به‌تایبه‌تی
له ده‌ڤه‌ری ده‌شتی هه‌ولێر و شارۆچکه‌ی شاوێس که هاوده‌سته‌خوشکی
شارۆچکه مه‌سیف سه‌لاحه‌دینه و ئه‌و شارۆچکه‌یه سه‌ر به قه‌زای ده‌شتی
هه‌ولێره، ئه‌گه‌ر گوزه‌رێک بکه‌یت به‌ناو ئه‌و شارۆچکه‌یه هه‌موو
وێنه‌کانت بۆ روون ده‌بێته‌وه که خه‌ڵکی ئێره چۆن ده‌ژین و له‌چ
گوزه‌رانێکدان.
ناجێگریی باری ده‌رونی خه‌ڵک و ئه‌و ژینگه‌ی که پارتی بۆ خه‌ڵکی فه‌راهه‌م
کردووه. له‌و ناوچه‌یه. کارێکی وایکردووه، کادیریکی لق که زۆر به‌شێوه‌یه‌کی
نا مه‌ده‌نیانه و تێنه‌گه‌یشتن له چه‌مکی گفتوگۆ، له‌سه‌ر دووریانی
هه‌ولێر سه‌لاحه‌دین هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه ئه‌و
حیزبه نه‌یتوانیوه لایه‌نگرانی خۆی به‌شێوه‌یه‌ک ئاراسته بکات، چۆن
هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌یان بکه‌ن.
کێشه ئه‌وه نییه کابرایه‌ک یان رۆژنامه‌نووسێک بۆی نه‌بێ وێنه‌ی
شاوێس بگرێت، به‌ڵام کێشه ئاستی تێگه‌یشتنی کادیری حیزبه لێره‌دا. که‌سێک
ده‌بێته کادیر به حساب ده‌بێ خاوه‌ن چه‌ندین ساڵ خه‌بات بێت و تا
ئێستاش توانیبێتی به‌سه‌ر کار و کۆسپه‌کانی به‌رده‌میدا سه‌رکه‌وتووبێت.
به‌داخه‌وه کێشه‌ی سه‌ره‌کی زۆرێک له پارتییه‌کان ئه‌وه‌یه تا
ئێستاکه‌ش له‌و جێیه‌ی که حیزبه‌که‌یان ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یه.
خۆیان به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن و میوانیش به خه‌ڵکی تر به ره‌وا
نابینن.
به‌ڵام وه‌ک وتم هیوادارم تێگه‌یشتنی ئه‌و کادیره‌ی پارتی تێگه‌یشتنی
گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌بێت، چونکه ئه‌و حیزبه که‌سانێکی
تێدایه ده‌کرێت، نه‌ک گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌یت، به‌ڵکو ده‌شبێت
پرسیان پێی کرێ و ئه‌و حیزبه‌ش خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|