په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

گەنج لە نێوان دادگا و دەسەڵاتدا.


هەردى شەفیق      


لەگەڵ ئەوەى هێشتا لەژێر بیانوى پاک بوونەوەو شەرەف و هەزاربیانوى جۆراو جۆرى تردا ژن دەکوژرێت و بەدڕندە ترین شێوە ئەتک ئەکرێت لەکوردستاندا هاوکاتیشە لەگەڵ بڵاو بوونەوەى سەرجەم ڕاپۆرتە دەرەکیە کاندا کەلەسەر خراپى ڕەوشى مافى مرۆڤ لە کوردستاندا بڵاو ئەکرێنەوە و نمونەى زیندان و خراپى بارى گوزەران و ژن کوشتن دەهێننەوە.


ئەگەر بەدوادا چونێک لەسەر کێشەکانى گەنجان و ژنان بکەیت و سەرێک لە داگاکان بدەیت و لەنزیکەوە لەکێشەى تەڵاق و کێشە جۆراو جۆرەکانى تر بکۆڵیتەوە وەک دزى و کوشتن و ژن بەژن و گەورە بە بچوک و بەزۆر بەشودان و...هتد ،دەگەیتە ئەوڕاستیەى زۆرێک لە کێشەکان پەیوەندى هێندە بەپاڵنەرەکانەوە هەیە هێندە پەیوەندى بە خودى تاوانبارە کەوەیە .بەنمونە وەرى گرین کوڕێک ژنەکەى کوشتوە لەبەر ئەوەى پەیوەندیە کى ترى هەبووە لە دەرەوەى چوار چێوەى خێزانەکەیدا دەبینى بەشێک لە هۆکارى خیانەتەکان پەیوەندى بەکێشەى ئابوریەوە هەیە ،بەشێکى پەیوەندى بەکێشەى فرەژنى پیاوەوە هەیە و ڕێگریەکى یاسایی ئەوتۆ نەکراوە ئەو کێشە بنبڕ بکرێت لە هەمان کاتندا هۆکارى کوشتنە کە ش پەیوەندى بەنەبوونى یاسایە کى توندو جێبە جێنەکردنیەوە هەیە .


یا ئەو گەنجەى ئالودەى ماددە هۆشبەرەکان بووەو قاچاخیان پێوەئەکات بەهەمان شێوە ئەویش پەیوەندى بەنەبوونى هۆشیاریەوە هەیە ،کەئەرکى ڕاگەیاندن وحوکومەتە و بەشێکى تریشى پەیوەندى بە خراپى بارى ئابوری و نەبوونى دەرفەتى کارکردنەوە هەیە لەگەڵ سەختى ژیانداو ئازارى برسێتى و نەبوونیش شتێکە گاڵتەى لە گەڵ ناکرێت .


یا بڵاوبوونەوەى نەخۆشى (ئیدز)کەهێشتا بەشێوەیەکى بەربڵاو لە کوردستاندا نیە ئەویش بەهەمان شێوە پەیوەندى بە بڵاو بوونەوەى لەشفرۆشى یەوەهەیە کەئەویش سەرچاوەکەى خراپى بارى گوزەران و کێشەى نێشتە جێبوون و ئەو داب ونەریتەوە هەیە کچ و کوڕێک لەسنورى خێزانێکدا کۆدەکاتەوە هەریە کەیان بەخەیاڵى کەسێکى ترەوە لە گەڵ ئەوى تریاندا مومارەسەى سێکس دەکات .یا ئەو گەنجەى دەبێتە دەستى وڵاتێکى دەرەکى لەپێناوى پارەو پولدا .یائەو گەنجەى باندى مناڵ ڕفاندن و کوشتن و دزى و ...هتد دروست ئەکات هۆکارەکانى چین ؟ئایا تەنها بەزۆرکردنى زیندانە کان و سزادان کێشەکان بنە بڕ دەکرێن؟ بێگومان نەخێر. بۆیە بەر لە هەرکارێک پێویستە سەرەتا حوکمەت ڕێگاچارە بۆ ئەوە بدۆزێتەوە هۆکارەکان نەهێڵێ کەئەوە بەشێکى چارەسەرە پاشان بیر لەزیندان وڕێگا کانى تر بکاتەوە .هەقى خۆیەتى لێرە دا بڵێین ئایا زیادکردنى زیندانە کان و گرتنەبەرى ڕێگەى توند بەتەنها کێشە کان چارە سەر ئەکات ؟ئایا گۆڕانکارى لەیاساداو باشتر کردنى دەرفەتى ئابورى کێشە کان بەڕادەیەکى ئێجگار زیاتر کەم ناکاتەوە ؟ئایا دەستگرتنى گەنجەکان و پەروەردە کردنیان بە شێوەیەکى سودبەخش خزمەت بەئایندەى حوکومەت ناکات؟ئایا ئەو گەنجە توند ڕەوە ئەقڵ داخراوەى دەبێتە دەستى دوژمنان و خۆى ئەتەقێنێتەوە هەمان گەنجى توند ڕەو نیە لە هەموو لایەکەوە لە قاڵب دراوەو نیشتیمان تەنها ڕەنج و عەزابەکەى بۆ ئەوە؟بۆیە ئیدى حکومەت پێویستى بەدەستگرتنى گەنجە کانەو ئاوڕدانەوەیە لێیان و کۆتایی هێنانە بەکێشەکانیان و کاتى کۆتایی هێنانیشە بە خەیاڵ پڵاوى گەنجە کان و سەرەتایە کیشە بۆ کارکردن لە هەنگاوى بچوکەوە بۆ هەنگاوى گەورە کەئەمەش کارکردن وتواناى گەنجەکانى دەوێ و کوردیش لەمێژە وتویەتى چەپڵە بەتەنها دەستێک لێنادرێ.

 


Jgarsoz8181@yahoo.com