گەنج و
نوێکردنەوەى دەسەڵات.

هەردى شەفیق
لە تەواوى وڵاتانى پێشکەووتوودا زۆرینەى گۆڕانکاریەکان گەنجە کانن کە
خاوەنى دونیا بینیەکى تازەو و خەیاڵى تازەى گۆڕانن و ئەزموونى کۆمەڵگا
پێشکەوتووەکان کۆپى ئەکەن بۆناو کۆمەڵگاکەیان و سەرچاوە بیرى
گۆڕانکاریە کانن .ئەمەش وادەکات لەهەرکوێ باسى گۆڕان دێتە گۆڕێ باسى
گەنجیش دێتە گۆڕێ، ئەویش بەهۆى ئەودونیابینیە تازەو خەیاڵە نوێیانەى
لەمێشکى گەنجدایە ،بەهۆى تواناى گەنج لەڕوى جەستەیی ومەعنەویەوە
هەرئەمەش وایکردووە دروستکردنى ئایندەو بەرهەمهێنانى بیرى نوێ و
داهێنانى نوێ لەسەرجەم بوارەکاندا لاى گەنج ئاسایی وەردە گیرێن و
پیرەکان لەدوێنێ وە سەیرى ئەمڕۆ دەکەن بەپێچەوانەى گەنجەکانەوە لەمڕۆە
سەیرى سبەى دەکەن.ئەمەش کێشەى سەرەکى نێوان گەنج و پیرە کانە پیرەکان
بەهۆى ئەمەوە دەبنە پارێزەرى کلتورى دوێنێ و گەنجە کانیش دەبنە
گۆڕانکارى ئەمڕۆ بەرەو ئایندە بەڵام ئەمڕۆ واقیعێک لەئارادایە ئەویش
ئەو واقیعەیە کەدەیبیننی گەنجەکان کەمترین بیر لە گۆڕان دەکەنەوەو
کەمترین هەوڵى بۆ ئەدەن وتاسەرئێسک لەگەڵ نائومێدیدا ڕۆژگار بەڕێ
دەکەن.ئەمە لەکاتێکدایە هیچ کارێک لە دونیادا بەبێ هەوڵ و ماندووبوون و
تەنانەت فرمێسک ڕشتنیش ئەنجام نادرێت.لێرەوە دەبینین گەنجى کورد خەم
وخولیاى گۆڕان و دەوروبەرەکەى خەریکە تیایدا ئەمرێ و دەسەڵاتیش لەناو
ئەو هەموو گۆڕانکارى و هاوکێشە سیاسیەکاندا هێدى هێدى پرسیارو خەیاڵ و
ئومێد وئاواتەکانى گەنجان دەکوژێ و فاکتەرى گەڕانەوە بۆڕابردوو دەست
پێدەکات نەک بەرەو پێش چوون .بەڵام واقیعى ئەنمڕۆى کوردستان پێویستى
بەگەنجێکە ئیمان بە کۆمەڵگاى کوردى بێنێت دەسەڵاتى کوردى بەپشت کردن
لەخەڵک و گەنجەکانى بەرەو هەڵدێر دەچێت .پێویستى بە گەنجێکە لەناو دڵى
کۆمەڵگاکەیدا جێگاى خۆى بکاتەوە و کۆمەڵگا بهێنێتە سەر ئەو باوەڕەى
هێزى گۆڕان وپێشکەوتن لەم وڵاتەدا خەریکە بەیەکجارى دەمرێت و پێویستە
خەمێکى لێبخۆین،سیستەمى پەروەردە بگۆڕین ،دەرفەتى کار بۆ ئەو
گەنجانەمان بدۆزینەوە بێکارى وهەژارى دەیباتە گۆشەى زیندانەکان یا ملى
ڕێگاى غوربەتى پێدەگرێ،کێشەى نیشتە جێبوون و هاوسەر گیرى چارەسەر بکات
کە کار وابڕوات لەئایندە دا ئەم وڵاتە دەبێتە وڵاتى قەیرەکان،ئیمان
بەخەڵک بێنن لەڕێگاى دروستکردنى ڕێکخراو و ڕیفراندۆمەوە کەئەم حوکومەتە
لە گەڵ خواستەکانى ژیانى ڕۆژانەى خەڵکدا نیە ،کار بۆ ئەوە بکات شەقامى
کوردى دروست بکات کەئێستا بوونى نیە .
لەڕاستیدا هەر ئەم جۆرە ڕێگایانەش دەتوانن گەنجەکان بچنە ناو دڵى خەڵک
و لەڕێگاى گوفتوگۆ و فشارى مەدەنیەوە جارێکى تر دەسەڵات بخەنە ژێر
پرسیاروە و دەسەڵات بۆخۆى خراپە کاریەکانى بخاتە ژێر لێکۆڵینەوەوە و
گەنجەکان بەشدارى پێبکات لەدەسەڵاتدا، نەک لەڕێگاى وێرانکردنى
قوتابخانەو فەرمانگە کانەوە کەبەدڵنیایەوە هیچیان موڵکى ئەو بەرپرسانە
نین دەسەڵاتیان بەو ئاقارە خراپە خستوەتە سەر سکە ،بەڵکو ئەوانە بۆ
خزمەتى خەڵکین.
بۆیە گەنجى ئەمڕۆ پێویستى بە گۆڕانە سەرەتا لە ئەقڵى خۆیدا و پاشان
گۆڕانکارى کردن لەدەسەڵاتدا و بپرسێت بۆچى دەسەڵات ئامادەنیە گوێ لە
گەنجە کان بگرێت ؟بۆچ ئامادەنیە ئاوڕێک لە گەنجە کان بداتەوە ؟بۆچى
گۆڕانکارى ناکات لەتەمەنى بەشداریکردنى پەرلەمانتارو بەرپرسدا ؟بۆچى
دەسەڵات گەنجە کان هەمیشە پەراوێز دەخات؟بۆچى گەنجە کان یەک دەنگ
وهاوڕانین لەسەر پرۆژەیەکى ستراتیژى بۆ ئایندەى کۆمەڵگا؟
دیارە ئەمانەش بەشێکى دەگەڕێتەوە سەر کەمتەرخەمى گەنجان بۆیە پێویستە
گەنجەکانى ئەمڕۆ ئەو حەقیقەتە لەیاد نەکەن هەرگۆڕانێکى سلبى
گۆڕانەلەئایندەى ئەواندا و سبەینێ موڵکى ئەوانە و ئەرکى ئەوانیشە
گۆڕانکارى دەسەڵات وباشتر کردنى ئەرکى سەرشانى ئەوانە و ئەمەش پێویستى
بەهێنانە سەرمێزى گفتو گۆى دەسەڵاتدارانەو،پێویستى بەناچارکردن
وفشاردانانە ،پێویستى بەپرۆژەى گەنجەکان وقەناعەت پێهێنانى دەسەڵاتە بە
گۆڕانکارى کردن.
Jgarsoz8181@yahoo.com
|