گەریلا خۆفرۆشەکان
و بەعسیە نیشتیمان پەروەرەرەکان !!!

هەردى شەفیق
لەکاتێکا حکومەتى عێراقى سەرقاڵى ئاشتکردنەوەى ئەو کۆنە بەعسیانەیە
شتێک لەخراپەنەماوە لەڕابردوو ئێستادا نەیانکردبێت،هێزى سەدرو بەدرو
.....هتد ڕاستەو خۆ لەئێرانەوە هاوکارى ئەکرێن و بگرە زۆر جاریش شارى
بەغدا ئەکەن بەگۆمى خوێن.زۆرێک لەهێزە سونەکانیش لەدەوڵەتە عەرەبیەکانى
وەک سوریاو سعودیەو ئوردنەوە هاوکارى مادىو مەعنەوى ئەکرێن و
هەندێکیشیان دەستى قاعیدەیان لەپشتەو لەهەڵبژاردنى عێراقیشدا بەشدارى
ئەکەن.لەکاتێکا خودى مالیکیش پەیوەندیە ژێر بەژێرەکانى لەگەڵ حکومەتى
عێراقدا نەک هەر جێگاى گومانە بگرە بەزەرەررى کورد ئەشکێتەوە و
ڕۆڵەکانى ێەڵاحەدینى ئەیوبیش دەرسیان وەرگرتووەو ئەوەتانێ حکومەتى
عێراق بنیاد ئەنێنەوە!لەکاتێکا دەزگا نهێنیەکانى وڵاتانى دراوسێ
لەکوردستانا تەراتێن ئەکەن حکومەتى تورکیاش لەڕێگاى بەرەى تورکمانیەوە
درێژە بەچالاکیەکانى خۆى ئەدات و بارى ئەمنى کەرکوک ئەشێوێنێ شانبەشانى
موجاهیدە گیان لەسەردەستەکان کەبەهاوکارى وڵاتانى عەرەبى دێن.ئالەو
کاتەدا سەرکردایەتى سیاسى کورد لەهەوڵى ئاشتەوایی هێزە عەرەبە
عێراقیەکاندایەو پرۆسەى ئاشتەوایی عێراقیش کۆنە بەعسیەکانیش ئەگرێتەوە،
لیستى هیوا بەبیانوى باڵى باشورى پارتى کرێکارانى کوردستان pkk
لەهەڵبژاردن بێبەش ئەکرێت،
گەلۆ چ نەگبەتیەکە کورد پشتى کورد بۆ تورک بشکێنێ!سەرکردەیەکى کورد
لەبەر دەم مایکى ڕاگەیاندنەکانى وڵاتێکى تینو بەخوێنى سەرى کورددا بڵێ
دروستبوونى دەوڵەتى کوردى خەونى شاعیرانەیە!!!ئاخر هەر دوێنێش بوو
ڕیکلامیان بۆ akp ئەکرد لەتورکیاو خۆشبەختانەش پێچەوانەکەى دەرچوو
dtpکەکوردە!گەلۆ چ نەگبەتىو نەزانیەکە کورد بەکورد بڵێ تیرۆریستە و
خۆشت بەهەمان سیستەمى خەبات هاتبیتە سەر کورسى دەسەڵات؟!لەبرى ئەوەى
شانازى بەکورد بوونیانەوە بکەیت کەدەوڵتێکى زلهێزى دونیایان لەبەردەم
خواستە ڕەواکانیاندا بەچۆکدا هێناوە ،لەبرى ئەوەى بیرێک لەئەزموونى
باشورى کوردستان بکەیتەوە ئەگەر قەندیل بکەوێتە دەست قاعیدە ئەوا ئەبێت
فاتیحا بۆ ئەزموونەکەمان دابخەین و تورکو عەرەب وفارس بمان خەنە گۆڕ.
گەلۆ چ سەمەرەیکە ئێمەبەشێک بین لەعارەبە عەگاڵ بەسەرەکانى وەتەنى
عاەرەبى و حیزبێکى سیاسى کوردى مافى خۆ پاڵاوتنى نەبێت ؟!!وەکو کوردێک
هەست بەشەرم وتەریقى ئەکەم لەبەردەم دەست وپەنجەى تەزیوى کچە
گەریلایەکدا سوێند بەیەکپارچەیی خاکى کوردستان ئەخوا و حکومەتەکەى منیش
لەبەر دڵى ئەو دەوڵەتانەى دڵى کورد ئەنجن ئەنجن ئەکەن ئەڵێت ئێرەخاکى
گەریلا نیە با بگەڕ]ێنەوە خاکى خۆیان!!!!!!!!!!گەلۆ شەرم ئەکەم
گەریلایەک ئامادەیە بچێت لەکەرکوک لەبەرامبەر مالیکیدا بۆ گەڕانەوەى
کەرکوک شەڕبکات ،لەبەردەم دەست وپێوەندەکانى تورکدا شەڕبکات و
حکومەتەکەى منیش ڕێگاى نان وڕاگەیاندنیان لێبگرێت لەقەندیل!!شەرم ئەکەم
لەدواى هەردوو گێمە دۆڕاوەکەى مادەى (58)و(140)و چەن گێمێکى ئیزافى
یارى دۆڕاوى کێشەى کەرکوک شەڕببەینەوە چیاسەر بڵندەکانى قەندیل و
هەڕەشەى کورد کوشتن بکەین، گەریلاى پژاک و پەکەکە بکوژین!ئێ خۆ
گەریلاکان وپارتى چارەسەر نین بەغداو نەجەف و کەربەلاو کەرکوک
ئەتەقێننەوە و ئەوان بەرگرى لەدیار بەکر وماردین و...هتد ئەکەن
لەباکورى کوردستان.دڵنیاشم شەقى ئەوان نەبێت دەوڵەتى تورک ئامادەنیە
ڕۆژێک سەربەخۆیی ئەم هەرێمە بەچاوى خۆى ببینێ چجاى ئەوەى دانیشتنیشیان
لەگەڵ بکات.
بەداخەوە دەبوو کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانیش نەکەوتایەتە ژێر فشارى
تورک و ئەو مەرجانەى بەهەند وەر بگرتایە کێ فایلدارو کۆنە بەعسیەو کێ
دەستى بەخوێنى ڕۆڵەیەکى ئەم وڵاتە سورە و دەستگیرۆیی کۆنە بەعسى و
فایلدارى کردووە بۆ کورد کوشتن نەک ئەوەى کێ بەدڵى تورکەو کێ بەدڵى
گورگەکانى تورک نیە.
بەداخەوە لیستى هیوا بەهاوکارى پەکەکە تاوانبارە و من پێم وایە کارێکى
تاسەر ئێسقان شەریفانەیان کردووە خۆ ئەگەر حاشا لەم هەڵوێستەیان بکەن
ئەوا پێویستە حاشا لەکورد بوونى خۆیان بکەن و ئەمەش هەزار جار لەوە
شەریفانە ترە پشتى براکەت بۆ پازدارو جەندرمەو عەسکەرى عەرەب بدەیت
لەزەوى کەئەمەش مەرگى حەتمى خۆتى لەدوایە.
hardishafiq@yahoo.com
|