گه‌ر له زمان‌ی یه‌ك نه‌گه‌ین، چۆن بزانم جنێوم پێده‌ده‌ی یان داوای ماچم لێده‌که‌ی؟
وانه‌یه‌کی ڕێزمانی بۆ ئه‌ندامانی (پارتی کۆمونیستی کرێکاریی باشووری کوردستان)، هه‌رچه‌نده ئه‌م پارته له هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیدا له‌و باره‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی نه‌داوه، که مه‌به‌ستی ئه‌وان له (کوردستان) هه‌رێمی باشووری کوردستانه یا کوردستانی چوار پارچه! به‌لام هه‌م به ڕوانگه و هه‌م به کارکردی ئه‌م پارته و کۆمونیزمی حیکمه‌تی ( کۆمونیزمی کارگه‌ری)، ده‌رده‌که‌وێت که مه‌به‌ستیان له هه‌رێمی باشووری کوردستانه و له‌م باره‌شدا نێوبردنی خۆیان به (پارتی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان) دروست نییه، چونکه ئه‌وان پاگه‌نده‌ی کوردستانی گه‌وره ناکه‌ن! که‌واته ئه‌و ناوڵینانه‌ی من دروست تره و پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م سه‌رنجه‌ی من بکه‌ن و وه‌ك پێشنیارێکی دۆستانه لێم وه‌رگرن.
سه‌ره‌تا، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی پیرۆزبایینامه‌که‌ی پارتی (پارتی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان*) بۆ تازه ئه‌ندامانی بکه‌ین، داوای بواردان به کردنه‌وه‌ی که‌وانه‌یه‌کی ناڕێزمانی له وانه‌که‌ماندا ده‌که‌م و پرسیاێکی سه‌رکێش له نووسه‌رانی پیرۆزباییه‌که ده‌که‌م؛ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، ئه‌وا ئه‌و هێژایانه‌ی که نێویان له لیسته‌که‌دا هاتووه، ئه‌ندامی پارتی کۆمونیستی کرێکاری عیراق (حککع) بوون، ئایا� له پارته عیراقییه‌که‌یاندا وازنامه‌یان نووسیوه، وا به لێشاو بوونه‌ته ئه‌ندامی پارتی کوردستانی؟ چونکه ئه‌وانه‌ی که پێشتر له پارتێکی که‌دا کاریان کردووه و به فه‌رمی په‌یوه‌ستبوونی خۆیان ڕاده‌گه‌یێنن، پێویسته وازنامه‌که‌شیان به فه‌رمی ڕاگه‌یێنن! هه‌روه‌ها داوای ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له نووسه‌رانی ئه‌م پارته ده‌که‌م: ئایا ئه‌وان (کۆمۆنیست-Commonest )ن یا کۆمونیست (Communist)؟
به داوای لێبوردنه‌وه، با بچینه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی وانه‌که‌مان، که به ڕێزمان و ڕێنووسی زمان‌ی کوردییه‌وه- که زمان‌ی فه‌رمی هه‌رێمی کوردستانه- په‌یوه‌سته.
پیرۆزبایى پەیوەست بوونى هاوڕیان بە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان **
پەیوەست بوونى: فرمانێکی لێکدراوه و به‌سه‌ریه‌که‌وه (په‌یوه‌ستبوونی) ده‌نووسرێت. هاوڕیان: واژه‌یه‌کی لێکدراوه و له هاوڕێ + پاشگری (یان) پێکهاتووه و پێویسته ئاوا بنووسرێت: هاوڕێیان. کۆمۆنیست: ئه‌م واژه‌یه، که له واژه‌ی کۆمون + پاشگری (یست) پێکهاتووه و (کۆمون � commun)1 و (کۆمونیزم - Communism)2 دروستن، به‌ڵام کۆمۆن به واتایی هاوبه‌ش یا کۆکه‌ره‌وه دێت، وه‌ك زمان‌ی هاوبه‌ش (Common Language)3. من له هه‌ڵه به‌کاربردنی ئه‌م واژه کلیلییه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه تێده‌گه‌م، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی یا فێربوونی له زمان‌ی فارسییه‌وه، چونکه له فارسیشدا پیتی (ۆ) نییه و هه‌ر به واو ده‌ینووسن و ئه‌مانیش چونکه وه‌ك ڕێڕه‌و (مذهب)، په‌یڕه‌وی له قسه و کردار و ڕه‌فتاری ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن و به پێویستی نازانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کان، بۆیه هه‌ڵه‌ی وایان به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت. به‌راستی هه‌ڵه‌ی وا بۆ ئه‌وان له‌به‌ر دوو هۆ، جێگه‌ی لۆمه و سه‌رکۆنه‌کردنه؛ یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی که له خۆیان زیاتر که‌س به کۆمونیست و شیاوی هه‌لگری ئه‌و بیروباوه‌ڕه نازانن. دووه‌م، زۆرینه‌ی نووسینگه‌ی ڕامیاریی و کۆمیه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانیان له له‌نده‌ن، پایته‌ختی ئینگلته‌را ده‌ژین. ئه‌مه بۆ کوردێك و موسوڵمانێکیش هه‌روایه، ناکرێت نه‌زانێت، کورد یا ئیسلام چۆن ده‌نووسرێت! واژه‌ی کریکارى هه‌ڵه‌یه و کرێکاریی دروسته. هه‌روه‌ها پێویسته بۆ دروستی داڕشتنی ڕسته‌کان‌مان، پرسیاریان ئاراسته بکه‌ین، هاوڕێیان به کێوه په‌یوه‌ست بوون؟ وه‌لام: به پارتی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه. که‌واته ده‌بێت ئه‌م ڕسته‌یه ئاوا بنووسرێت : پیرۆزبایی په‌یوه‌ستبوونی هاوڕێیان به پارتی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه.
هاوڕییان ...سلاوێکى گەرمتان پێشکەش
دیسانه‌وه، هاوڕییان نا هاوڕێیان ده‌نووسرێت. هه‌روه‌ها سڵاو پێشکه‌ش ناکرێت، به‌ڵکو ده‌کرێت. چونکه شتێك پێشکه‌ش ده‌کرێت، که به جووڵه‌یه‌کی جه‌سته یا به کردارێك نه‌کرێت، واته به‌خشینی شتێك به که‌سێك، به‌ڵام سڵاو به‌خشینیی نییه و به به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌ست یا به ده‌ربڕینی واژه‌که یا به نووسینی واژه‌که ده‌رده‌بڕدرێت، واته کرداری راسته‌وخۆیه و کاربه‌سه‌ردا کراو (دیاری)ی پێویست نییه. دیسانه‌وه به‌ڕێزان له‌ژێر کارایی زمان‌ی عه‌ره‌بی و فارسیدان و ئاگایان له گه‌شه و ئاڵوگۆڕی واژه و ده‌سته‌واژه‌کانی نێو زمان‌ی کوردی نییه!
خۆشحالین بەگەیشتنى نامەکانتان بۆ پەیوەست بوون بە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانەوە
واژه‌ی خۆشحالین: هه‌ڵه‌یه و خۆشحاڵین ده‌نووسرێت، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌ره و بۆره بۆ پیته کوردییه‌کان دانه‌نرێت، ئه‌وا واژه‌کان ده‌گۆڕدرێن بۆ عه‌ره‌بی یا فارسی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا جیاکه‌ره‌وه‌ی پیته کوردییه‌کانی وه‌ك (ڵ له ل)، (ۆ له و)، (ێ له ی)، (ڕ له ر)، (ڤ له ق و ف)، (گ له ک)، (ژ له ز)، (ت له ن) پ له ب)، �(چ له ج )، (خ و ح ) (ش له س) ...هتد. ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندی و جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕێنووسی زمان‌ی کوردین له زمانه‌کانی تری ده‌رودراوسێ. له‌م ڕسته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی که واژه‌کانی خۆشحاڵین به گه‌یشتنی نامه‌کانتان، له پێشدا هاتوون و پیرۆزباییکه‌ر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیان ده‌دوێت، ئه‌وا به‌کاربردنی ئامرازی نیشانه‌ی (بۆ) زیاده‌یه و له‌بری ئه‌وه واژه‌ی (له‌مه‌ڕ یا له‌باره‌ی) به‌کار ده‌برێت و کرداری (په‌یوه‌ستبوون) له باری چاوگییه‌وه ده‌چیته باری کرداری رابوردوو و پاشگری (تان) که بۆ هاوڕێیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌رده‌گرێت. به‌مجۆره ده‌بێت بنووسین: خۆشحاڵین به‌گه‌یشتنی نامه‌کانتان له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ستبوونتان به پارتی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه یا به پارته‌له‌مانه‌وه.
بێگومان دەورى ئێوە لە بردنەپێشەوە و گەشەپێدانى خەباتى کۆمۆنیستى کریکاریدا لە عێراق و کوردستاندا بەرچاو و گرنگە و بەم ڕیزە لەکادر وئەندامان دەتوانین دەورەیەکى نوێ لە کاروچالاکى کۆمۆنیستى لەدەرەوە دەست پىبکەین کە جێگاى ئومێدى کریکاران و خەڵکى زەحمەتکێشى کوردستان بێت و وەک بەشێک لەڕیزێکى ئەنتەرناسیونالیستى لەدنیاى ئەمڕۆدا سەروسەدا پەیدابکا. �
دەورى: به کوردی ده‌بێته ڕۆڵی. دەورەیەکى: به کوردی ده‌بێته قۆناخێکی یا ده‌توانین فازێکی به‌کار به‌رین. ئه‌و دوو واژه ( ده‌ور و ده‌وره) له ده‌سته‌واژه‌یه‌کدا که زۆر هاوشێوه‌ن، سه‌رلێشیواوی دروست ده‌که‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ده‌وره له زمان‌ی کوردی‌دا له‌بری خول به‌کار براوه و ده‌وره‌یه‌کی سه‌ربازی یا ده‌وره‌یه‌کی تایبه‌ت زۆر به‌کار ده‌برێن، بۆیه لێره‌دا هه‌ڵه‌یه.
دووجار به‌کاربردنی پاشگری (دا)� له (کۆمۆنیستی کرێکاریدا) و (له عیراق و کوردستاندا) وه‌ك ده‌ستنیشانکردنی شوێنێك یا ناوه‌ند و بزاڤێك، له یه‌ك ده‌ه‌سته‌واژه و به‌دوای یه‌کدا هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه و هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چوار وشه‌یه بۆت ده‌رده‌که‌وێت، که جاری یه‌که‌م واته له (کۆمۆنیستی کرێکاریدا)� زیاده و هه‌ڵه‌یه و ناسه‌نگی له ده‌نگ و ده‌ربڕیندا دروست ده‌کات. هه‌روه‌ها کۆمۆنیستی لێره‌دا به دوو (ی) ده‌نووسرێت، واته (کۆمونیستیی کرێکاری ).
دیسانه‌وه ناچارم له وانه‌که بچمه‌ده‌ر و بپرسم، ئه‌وان که بۆ خۆیان ئه‌ندامی (حککع) بوون و به (پککک) پارتێکی تایبه‌ت به کوردستانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، ئیتر گرنگی و به‌رچاوی ڕۆڵیان له کوێی عیراقدایه؟ ئه‌گه‌ر عیراق بۆ ئێوه گرنگی هه‌یه، بۆچ له پارته عیراقییه‌که‌دا نه‌مانه‌وه، چ پێویستی به‌و هه‌موو ماندووبوون و سه‌رقاڵییه ده‌کرد؟
�به‌رچاو و گرنگ، به‌رچاو که نییه، چونکه هه‌ر به لۆژیك هێشتاکه ئه‌وان له‌و پارته تازه‌دا ڕۆڵیان نه‌گێڕاوه و هێشتا میوانی خۆشه‌ویستن. کاتێکیش که ئه‌و دوو واژه‌یه به‌کار ده‌به‌ین، هه‌ر له‌به‌ر ده‌ربڕین، گرنگ پێس به‌رچاو ده‌که‌وێت، ده‌توانن جارێکی که پاش و پیش بیخوێننه‌وه، ئه‌وسا جیاوازییه‌که‌تان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
لەکادر: به‌یه‌که‌وه نانووسێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که (له) ئامرازی ده‌ستنیشانکردنی ڕیزێك (کادر)ه و ئامرازی نیشانه به واژه‌ی پاش خۆیه‌وه ناڵکێت، واته ئاوا (له کادر) ده‌نووسرێت. وئەندامان: ئامرازی په‌یوه‌ندی به وشه‌کانی پێش و پاشی خۆیه‌وه نانووسێت، واته (و ئه‌ندامان) دروسته. کاروچالاکى: دوو وشه‌ی جیان و به‌یه‌که‌وه نانووسرێن، واته (کار و چالاکی) ده‌نووسرێن، چونکه کار، هێمایه بۆ چالاکییه‌کی کۆمه‌لایه‌تی و چالاکیش لێره‌دا هێمایه بۆ هه‌ڵسوڕانێکی رامیاری. لەدەرەوە: (له) که ئامرازی نیشانه‌یه و به وشه‌ی پاش خۆیه‌وه نانووسێت، که‌واته (له ده‌ره‌وه) دروسته. دەست پىبکەین: ئاوا ده‌نووسرێت: ده‌ست پێ بکه‌ین. �وەک بەشێک: (کاف)ی کۆتایی ئاوا ده‌نووسرێت: (ك). �ئەنتەرناسیونالیستى: (Internationalism) 4 واژه‌یه‌کی رامیاری بیانییه و ئاوا ده‌خوێندرێته‌وه و ده‌نووسرێت : ئینته‌رناشنالیزم یا ئینته‌رناسیونالیزم، که‌واته ئینته‌رناسیونالیستی دروسته. سەروسەدا: ئه‌م ده‌ربڕینه له کوردی‌دا هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له (سه‌روسه‌ودا)یه، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌کرێت بڵێین ناووناوبانگ، ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانێکی پیت به پیتیشی بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بێته (ڕوخسار و ده‌نگ)، که ئه‌مه‌شیان بۆ دووباره گۆرانه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌نگ و ڕه‌نگه به هۆی ئامێرێکه‌وه که کورتکراوه‌ی ناوه‌که‌ی (TV) یه و پێشتریش ده‌نگ و ڕه‌نگه‌که، به کردارێکی تر و به هۆی ئامێری تره‌وه گۆڕدراوه بۆ شه‌پۆل. به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی من و خوێنه‌ران بزانین، لێره‌دا مه‌به‌ست له بیستن و ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و ڕه‌نگ له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه نییه. �پەیدابکا: دیسانه‌وه ئه‌م دوو وشه لێکدراو نین و به‌جیا ده‌نووسرێن، واته (په‌یدا بکات).
کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان ئەو چوارچێوە سیاسى وکۆمەڵایەتیەیە کە جیگاى هەڵسوراوانى کۆمۆنیست و ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە کە بۆ بەدیهینانى دنیایەکى باشترى ئازادى ویەکسان تێدەکۆشێت.
وو‌ڵاتى: واژه‌ی (وڵات) به یه‌ك (و) ده‌نووسرێت، ئه‌مه زۆر تازه نییه و ده‌مێکه ئاوا ده‌نووسرێت، چونکه دوو (و) له سه‌ره‌تای وشه‌دا ده‌رنابڕدرێن و شتێکی زیاده‌یه. باشترى: ئاوه‌ڵناوێکی زیاده‌یه، چونکه دونیای ئازاد و یه‌کسان بۆخۆی باشتره له هه‌ر دونیایه‌کی نائازاد و نایه‌کسان! ئه‌گه‌ریش هه‌ر بمانه‌وێت و پێویست بێت به‌کاری بێنین، ئه‌وا ده‌بوو بنووسرێت (باشتر). چونکه ئازاد و یه‌کسان، ئاوه‌ڵناوی دونیایه‌کن و (باشتر)یش هه‌ر پیاهه‌ڵدانی� هه‌مان دونیا‌یه. هه‌روه‌ها ئازادى: هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت ئازاد بنووسرێت و به‌مجۆره ده‌بێته: �دونیایه‌کی باشتر و ئازاد و یه‌کسان. دواجار له گشتی هه‌ڵه‌تر ئه‌وه‌یه، که فرمانی ناو ڕسته‌که، باس له (کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان) ناکات، چونکه له‌م ڕسته‌دا ئه‌و بکه‌ر نییه، به‌ڵکو ئه‌و چوارچێوه‌ی بکه‌ره‌کانه و بکه‌ر هه‌ڵسوراوانی کۆمونیست و مرۆڤه ئازدیخوازه‌کانن، که بۆ دونیایه‌کی ئازاد و یه‌کسان یا بۆ دونیایه‌کی باشتر، به‌خه‌یاڵی خۆیان تێده‌کۆشن! که‌واته تێدەکۆشێت: هه‌ڵه‌یه و (تێده‌کۆشن) ڕاسته!
هیوادارین پەیوەست بوونى ئێوە سەرەتاى پەیوەست بوونى ئەو ڕیزە بەرینە لە ئینسانى ئازادیخواز و یەکسانى خوازانە بێت کە لە دەرەوەى ووڵاتن و خۆیان بەهاوئامانجى ئێمە لە کۆتایى هینان بە ستەم و چەوسانەوە دەزانێت .
ئەو ڕیزە بەرینە لە ئینسانى ئازادیخواز و یەکسانى خوازانە بێت، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، له ڕووی داڕشتنه‌وه هه‌ڵه‌یه و له‌ڕووی ڕێزمانییشه‌وه هه‌ڵه‌ی تێدایه. کاتێك که ئێمه ئامرازی ده‌ستنیشانکردن (ئه‌و) به‌کار ده‌به‌ین، که‌واته ده‌ستنێشانکراو، ناسراوه و ده‌یبینین. به‌ڵام ئینسانى ئازادیخواز لیره‌دا ناسراو نییه و ناوێکی تاکه، به‌لام ناوه‌که‌ی دواتری یەکسانى خوازانە� که ناوێکی کۆیه، ناسراوه. هه‌روه‌ها یەکسانى خوازانە: به‌و جۆره‌ی که له‌وێدا داڕێژراوه، ده‌توانێت به ئاوه‌ڵناوێکی لێکدراو وه‌ربگیرێت. به‌مجۆره خوێنه‌ر له‌نیوان (ناسراو، نه‌ساراو، دیسانه‌وه ناسراو) سه‌ری لێ تێكده‌چێت. هه‌روه‌ها (یه‌کسانیخواز) به‌سه‌ریه‌که‌وه ده‌نووسرێت. ئه‌مه له کاتێکدا که ڕسته‌که باس له ڕیزێکی نه‌ناسراو له مرۆڤی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز ده‌کات، که هێشتا که به پارته‌وه په‌یوه‌ست نه‌بوون! له‌م باره‌دا ده‌بێت بڵێین: هیوادارین، په‌یوه‌ستبوونی ئێوه، سه‌ره‌تای په‌یوه‌ستبوونی ڕیزی به‌رینی ئه‌و مرۆڤه ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازا‌نه بێت، که له ده‌ره‌وه‌ی ولاتن و .... .
بەهاوئامانجى: وه‌ك پێشتر خستمه‌ڕوو، (به) له‌گه‌ڵ وشه‌ی پاش خۆی نانووسریت، چونکه ئامرازی ده‌ستنیشانکردنه. کۆتایى هینان: فرمانێکی لێکدراوه و ئاوا ده‌نووسرێت: کۆتاییهێنان. دەزانێت: تائێره ده‌سته‌واژه‌که، باس له بکه‌ری کۆ ده‌کات، که مرۆڤه ئازادیخواز و یه‌کسانیخوزه‌کانن، که‌واته خۆیان به هاوئامانج ده‌زانن نه‌ك ده‌زانێت. دیسانه‌وه نیوه‌ڕسته‌ی دوایی هه‌ڵه داڕێژراوه و ده‌بێت ئاوا داڕێژرێت: له کۆتاییهێنان به سته‌م و چه‌وسانه‌وه، خۆیان به هاوئامانجی ئێمه ده‌زانن.
بەم بۆنەیەوە بانگەوازى هەموو پیاوان وژنان و لاوانێک کە دژ بەستەم ونابەرابەرى خەبات دەکەن، هەموو ئەو کەسانەی کە خوازیارى سەربەخۆیى کوردستانن و کۆتایى هێنان بە دەسەلاتى میلیشیایى و دامەزاراندنى دەسەلاتیکى مەدەنى وعەلمانى لەسەر بنەماى مافى هاوڵاتى بون و نەبونى جیاوازى قەومى و ڕەگەزى. هەموو ژنان و ئینسانێک کە لە پیناو یەکسانى ژن وپیاودا و دژ بە کۆنەپەرستى وپیاوسالارى و دژ بە کوشتن وتوندوتیژى بەرامبەر بەژنان تێدەکۆشن. هەموو پەنابەرانەیە کە بۆ بەدیهینانى خواستى ئینسانى نیشتەجآبونى پەنابەران و دژ بەراسیزم خەبات دەکەن. هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە کە لەدەرەوەى ووڵات پشتگیرى لە خۆپیشاندان ونارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستان دژ بەدەسەڵاتى گەندەڵى حزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان دەکەن
بانگەوازى: چی؟ ده‌که‌ن، کردیان، کردتان، کردمان، کردی یا ده‌یکات، دواجار په‌ره‌گرافه‌که ته‌واو بوو، تێنه‌گه‌یشتین، بوونی وشه‌ی بانگه‌واز له سه‌ره‌تای ڕسته و په‌ره‌گرافه‌که‌دا بوونی چییه و کێ، کێ بانگه‌واز ده‌کات، ئه‌و مرۆڤانه‌ی که پیرۆزباییکه‌ر باسیان ده‌کات، بانگه‌واز ده‌که‌ن یا بانگه‌واز ده‌کرێن؟ ئه‌گه‌ر، بانگه‌وازکه‌ر پیرۆزباییکه‌ره، ئه‌وا ده‌بوو له کۆتایی په‌ره‌گرافه‌که‌دا، فرمانی (ده‌که‌ین)، بۆ یه‌که‌م که‌سی کۆ (قسه‌که‌ر) به‌کار بهاتایه، ئه‌گه‌ر بانگه‌وازکه‌ر مرۆڤگه‌له‌که‌ی ترن، که پیرۆزباییکه‌ر باسیان لێوه ده‌کات، ئه‌وا چه‌ندباره فرمانی کردنه‌که‌یان دووباره و سێباره و چوارباره و پێنجباره بووه‌ته‌وه. هه‌ڵه‌ی ئاوا، بۆ درێژدادڕی ناپێویست و بێ واتا ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌د ئافه‌رین بۆ پێشینان، که وتوویانه " که‌مدوویی زێڕه و فره‌دووی زیو".
پیاوان وژنان: ئه‌وه‌نده‌ی من زمان‌ی چه‌په‌کان شاره‌زا بم، هه‌میشه وه‌ك دژایه‌تییه‌کی باوکسالاری و وه‌ك ڕێزلێنانێك له ژنان، ده‌ڵێن و ده‌نووسن: (ژنان و پیاوان). هه‌روه‌ها له زۆرێك له زمانه ئۆروپییه‌کاندا وا باوه، که هه‌میشه قسه‌که‌ر نێو یا ڕاناوی خۆی له پاش نێو و راناوی هامراکانییه‌وه ده‌رده‌بڕێت. له زمان‌ی کوردیش‌دا که‌م نین، ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یڕه‌وی ئه‌م بنه‌مایه ده‌که‌ن. واته ( کوڕه‌که‌م و من)، (هاوه‌ڵه‌که‌م و من)، ( ئاریان و من) ، ( ئێوه و ئێمه)، (ئه‌وان و من)، ژنان و پیاوان � له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من (قسه‌که‌ر) له پیاوانم- ...تد.
پیاوان وژنان و لاوانێک: ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ئه‌م سێ ناوه بده‌ین، ئه‌وا ڕیزبه‌ندییان به پێی به‌هیزی و ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تییان ڕێکخراوه، واته ( من، ژنه‌که‌م، مناڵه‌که‌م). ئایا ئه‌مه هیچ جیاوازییه‌کی له ده‌ربڕینی ئاغایه‌ك هه‌یه؟ خۆ له‌وانه‌یه له نائاگاییه‌وه ئاوای ده‌ربڕیبێت، به‌لام دیسانه‌وه نائاگایی بۆخۆی په‌یوندی به قوڵ ڕۆچوونی باوه‌ڕ و تێڕوانینه کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌کان هه‌یه و ئه‌مه‌ش وریایی و دژایه‌تی به‌رده‌وامی ده‌روونی ده‌وێت، که پێویسته هه‌ر یه‌که له ئێمه به‌ردوام کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و وه‌ك کلکی مشکه‌که به‌ردوام بیبڕینه‌وه، تاوه‌کو نه‌وه بۆ نه‌وه کۆتایی پێ بێت و مشکێکی بێ کڵك سه‌رهه‌ڵبدات. ئه‌گینا سه‌د پشت دوای ئێمه‌ش هه‌ر ده‌مێنێت، هه‌روه‌ك چۆن به ئێمه گه‌ییشتووه.
هاوڵاتى بون و نەبونى: ئیتر ئه‌مه‌یان به‌دبه‌ختییه. له‌وێدا که پێوسیته یه‌ك (و) به‌کار بێت، به دوو (و) پیرۆزبایی ده‌کات و له‌وێدا که بانگه‌واز ده‌کات، ده‌ست به (و)ه‌وه ده‌گرێت و ده‌یانخاته گیرفنی راستییه‌وه! ئه‌و سێ وشه‌یه، ئاوا ده‌نووسرێن: (هاوولاتی)، ( بوون) و (نه‌بوونی). (هاووڵاتی) که له سێ به‌ش، پێشگری (هاو) + (ولات) +پاشگری (ی) پێكهاتووه و ده‌نگی (و)ی ولاته‌که به ئاشکرا ده‌رده‌بڕدرێت. سه‌یر له‌وه‌دایه وشه‌ی (وڵات) که به‌یه‌ك (و) ده‌نووسرێت و که‌س ناتوانێت ده‌نگی دوو (و) له‌سه‌ره‌تای هیچ وشه‌یه‌کدا به‌تایبه‌ت (وڵات) ده‌ربڕێت، ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بڵی ده‌که‌ن و له‌وێدا که ئاسایی خۆی له دوو (و)ی (هاو + وڵات) پێکهاتووه، بۆچی (و) فڕێده‌ده‌ن و به زیاده‌ی ده‌زانن. به‌ڕاستی بۆم پرسیاره و ئاره‌زوومه‌ندم جارێك یه‌کێك له‌و نووسه‌رانه‌ی که به‌و شێوه ده‌نووسن، ئه‌و ئه‌رکه بکێشن و بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه! هه‌روه‌ها هاوڵاتى بون: به‌سه‌ر یه‌که‌وه ده‌نووسرێت، چونکه چاوگێ‌کی لێکدراوه.
ڕەگەزى: وه‌ك دوا وشه‌ی ئه‌و ڕسته‌یه، ده‌بوو پاشگری (ن)ی کۆ، وه‌ربگرێت، تاوه‌کو هاوسه‌نگی بکه‌ر و فرمان بکات. � هەموو ژنان و ئینسانێک، ئه‌و مرۆڤه (ئینسانێک)، کێیه؟ بۆ تاکه، له کاتێکدا که هه‌موو ژنان، کۆن! ئه‌ی ئایا ژنان مرۆڤ (ئینسان) نین، وا له‌و تاکه مرۆڤه (ئینسانه) جیاکراونه‌ته‌وه؟ دیسانه‌وه ناچارم بڵێم زۆر وتن، گۆرانی خۆشه! من هه‌میشه وتوومه، شۆڕش له ناخی تاکه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌وسا ده‌توانێت گشتگیر بێت و ببێته که‌توارێکی جێکه‌وته‌ی کۆمه‌لایه‌تی! تۆ که له‌ناخی خۆتدا و له به‌شه‌کانی دواوه‌ی بیر و هۆشتدا، هێشتاکه ژن به مرۆڤ نازانیت و مرۆڤ واتا و ئاوه‌ڵناوی پیاوه، چۆن ئه‌و هه‌موو ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه بۆ کۆتاییهێنان بە کۆنەپەرستى و پیاوسالارى و کوشتن و توندوتیژى بەرامبەر بەژنان بانگه‌واز ده‌که‌یت؟
هەموو پەنابەرانەیە: هه‌ڵه‌یه‌کی چاوزه‌قه و ته‌نانه‌ت بانگه‌وازکه‌ر له‌بیری چووه‌ته‌وه که ئه‌وه خۆیه‌تی بانگه‌واز ده‌کات و پێی وایه باسی ئه‌وه ده‌کات، که بانگه‌وازه‌که هی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که باسیان ده‌کات و ناویان ڕیز ده‌کات. ئه‌گینا ده‌بێت، دیسانه‌وه بنووسێت : هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه یا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م راسته‌وخۆ نایانناسێت و دووه‌م ئه‌و بانگه‌وازیان ده‌کات! هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە: ئه‌مه‌شیان دیسانه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت بنووسرێت: هه‌موو ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازانه‌ی یا ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازانه‌ی که .....
ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە کە لەدەرەوەى ووڵات پشتگیرى لە خۆپیشاندان ونارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستان دژ بەدەسەڵاتى گەندەڵى حزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان دەکەن،
دواجار داڕشتنی ڕسته‌که سه‌ر‌اپای هه‌ڵه‌یه و ئه‌گه‌ر ئێمه خه‌ریکین، کوردزمانان بانگه‌واز ده‌که‌ین و قسه‌یان بۆ ده‌که‌ین، ده‌بێت ئاوا بنووسرێت: ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات، دژ به ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی پارته ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستان، پشتگیری له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن، ده‌که‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی و ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای په‌ره‌گرافه‌که‌دا باسم لێوه‌کرد، تێبگه‌ین، ده‌بێت په‌ره‌گرافه‌که ئاوا داڕێژرێت: بانگه‌وازی ....،.......، ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات، دژ به ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی پارته ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستان، پشتگیری له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن، ده‌که‌ین. له هه‌مووی سه‌یر تر، ئه‌وه‌یه که بانگه‌وازکه‌ر، په‌ره‌گرافه‌که‌ی کردووه به چه‌ند ڕسته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، که‌چی ته‌نیا یه‌کجار فرمانی بانگه‌واز به‌کار ده‌بات و دواجاریش له‌بیری ده‌چێت، که خۆی بانگه‌وازکه‌ره و فرمانی (ده‌که‌ین) که ته‌واوکه‌ری (بانگه‌واز)ه‌که‌یه‌تی، له‌بیر ده‌کات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕاستکردنه‌وانه، هێشتاکه ڕۆشن نییه، پیرۆزبایکه‌ر، ئه‌و هه‌موو (هەموو پیاوان وژنان و لاوانێک، هەموو ئەو کەسانەی، هەموو ژنان و ئینسانێک، هەموو پەنابەرانەیە، هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە) له په‌ره‌گرافه‌که‌ی پێشوودا بۆچی بانگه‌واز ده‌کات؟
ئه‌گه‌ر بۆ په‌یوه‌ستبوون به (کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان) نییه، ئه‌ی بۆ چییه، خۆ بۆ په‌یوه‌ستبوون به کۆمیتەى دەرەوەى وڵاتى پارتى کۆمۆنیستى کریکاریى عیراق یا ئێران نه‌بووه، که نه‌یویستبێت ئاشکرای بکات و ژێره‌کی گۆڵی لێمان کردبێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نییه، ئه‌ی بۆ چه‌ندباره بانگه‌وازمان ده‌کاته‌وه و هه‌م سه‌ری ئێمه دێنێته ژان و هه‌م خۆشی له‌وه زیاتر تووشی هه‌ڵه‌ی چاوزاق ده‌کات.
نووسه‌ر جارێکی تر بانگه‌وازمان ده‌کاته‌وه، بۆچی و بۆچی دووباره، بڕواننه په‌ره‌گرافی دواتر:
بانگەوازى هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخواز و یەکسانیخوازانە دەکەین کە بە کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان پەیوەست بن و بێگومان بن کە ئەم حزبە بەو هێزەى ئێوەوە دەبێتە هێزێکى کاریگەر و سەنگەرێکى گرنگ بۆ گەیشتنى خەڵکى کوردستان بەژیانێکى باشترى ئازاد وخۆشگوزەران.
کە: لێره‌دا زیاده‌یه و (بۆ ئه‌وه‌ی) دروسته. کوردستان: هه‌ڵه‌یه و (کوردستانه‌وه) دروسته. بێگومان: هه‌ڵه‌یه و (دڵنیابن یا بێ دوودڵی) دروسته. بەو : هه‌ڵه‌یه و (به) دروسته. هێزەى: هه‌ڵه‌یه و ( هێزی) دروسته. گرنگ: هه‌ڵه‌یه و (پته‌و، به‌هێز، ڕادیکاڵ، خۆڕاگر) دروسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر سه‌نگه‌رێك له‌و پێناوه‌دا هه‌بێت، ئه‌وا ته‌نیا سه‌نگه‌ری خودی جه‌ماوه‌ره و سه‌نگه‌ری پارت، به هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌ك، به‌ردێکی سه‌نگه‌ره جه‌ماوه‌رییه پانوپۆڕه‌که پێدێنێت. ئه‌وه‌ش تازه ئه‌گه‌ر پارت خۆی وه‌ك پۆلێك له جه‌نگاوه‌رانی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ژمار بکات - نه‌ك به سه‌ری بزاڤه‌کان- پێناسه بکات! هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین که پارت به گشتی و پارته‌کانی وان به‌تایبه‌تی، خۆیان به سه‌ر و دڵی جه‌سته‌ی شۆڕش ده‌زانن و جه‌ماوه‌ریش به نینۆك و پرچ و چڵم و چڵك و ئاره‌قه‌ی جه‌سته‌ی شۆڕش!
جارێکى تر دەستى خەباتکارانەتان بەگەرمى دەگوشین
هه‌رچه‌ندی ده‌یخوێنمه‌وه، پیرۆزباییکه‌ر، هه‌ر ته‌نیا یه‌کجار ده‌ستمان به‌گه‌رمی ده‌گوشێت، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و ته‌نیا جاره‌ی کۆتاییه، ئیتر وشه‌ی جارێکی تر، بۆچی به‌کارهاتووه، له‌وانه‌یه بۆ (ئه‌و هه‌موو)ه و هه‌موو ئه‌و ( ئه‌و ئه‌وه‌یه) به‌کار هاتبێت؟!
دوا وشه، هیوادارم توانیبێتم ئه‌لفێك بخه‌مه سه‌ر بێیه‌ك و خۆشم له زۆرترین هه‌ڵه له شیکردنه‌وه و دارشتن و نووسیندا لادا بێت. چونکه هێشتاکه ئێمه‌ی کوردزمان، نه زمان‌ی یه‌کگرتوومان هه‌یه و نه ڕینووسێکی یه‌کگرتوو و نه ستانداردێکی داڕشتن. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر که‌سه‌مان له شوێنی خۆیه‌وه ده‌توانێت، به‌ردێك له بناخه‌ی به‌ربه‌ستی ئه‌و لاوافاوه‌دا، که پيشبرکێی پارته ده‌سه‌لاتداره‌کان له ڕاوه ڕۆشنبیر و نووسه‌ردا دروستی کردووه، دابنێت و هه‌مووان پێکه‌وه نه‌هێڵین ئه‌وه‌ش که هه‌یه، لافاوه‌که ڕایماڵێت!
په‌راوێز http://de.wikipedia.org/wiki/Vers_commun-1 �� http://en.wikipedia.org/wiki/Communism-2 http://de.wikipedia.org/wiki/Common_Language_Infrastructure-3 http://en.wikipedia.org/wiki/Internationalism-4 *� http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=557&Itemid=1 خوێنه‌رانی هێژا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پاش لێبوونه‌وه‌م له نووسینی وانه ڕێزمانییه‌که‌م بۆ به‌یاننامه‌نووسه‌کانی پارت، ده‌ستبه‌جێ بابه‌ته‌که‌یان له سایتی هاوپشتی لابرد بوو و ته‌نانه‌ت له سایته‌که‌ی (پککك)یشدا نه‌بوو، به‌لام خۆشبه‌ختانه هه‌م لای خۆم پاشه‌که‌وتم کردبوو و هه‌م لینکی بابه‌ته‌که‌شم پاشه‌که‌وت کردبوو، بۆیه ناچار لێره‌دا وه‌ك پاشکۆ دایده‌نێم.
** خوێنه‌رانی هێژا، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی تێکستی ڕه‌خنه لێ‌گیراو، له نووسینه‌که‌ی خۆم، تێکسته‌که‌م شینکردووه و هێڵم به‌ژێردا هێناوه، هه‌روه‌ها وشه هه‌ڵه‌کانم به ڕه‌نگی زه‌رد دیاری کردووه‌ن.
پیرۆزبایى پەیوەست بوونى هاوڕیان بە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
Tuesday, 27 May 2008
پیرۆزبایى پەیوەست بوونى هاوڕیان بە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان هاوڕییان ...سلاوێکى گەرمتان پێشکەش خۆشحالین بەگەیشتنى نامەکانتان بۆ پەیوەست بوون بە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانەوە. بێگومان دەورى ئێوە لە بردنەپێشەوە و گەشەپێدانى خەباتى کۆمۆنیستى کریکاریدا لە عێراق و کوردستاندا بەرچاو و گرنگە و بەم ڕیزە لەکادر وئەندامان دەتوانین دەورەیەکى نوێ لە کاروچالاکى کۆمۆنیستى لەدەرەوە دەست پىبکەین کە جێگاى ئومێدى کریکاران و خەڵکى زەحمەتکێشى کوردستان بێت و وەک بەشێک لەڕیزێکى ئەنتەرناسیونالیستى لەدنیاى ئەمڕۆدا سەروسەدا پەیدابکا. کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان ئەو چوارچێوە سیاسى وکۆمەڵایەتیەیە کە جیگاى هەڵسوراوانى کۆمۆنیست و ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە کە بۆ بەدیهینانى دنیایەکى باشترى ئازادى ویەکسان تێدەکۆشێت. هیوادارین پەیوەست بوونى ئێوە سەرەتاى پەیوەست بوونى ئەو ڕیزە بەرینە لە ئینسانى ئازادیخواز و یەکسانى خوازانە بێت کە لە دەرەوەى ووڵاتن و خۆیان بەهاوئامانجى ئێمە لە کۆتایى هینان بە ستەم و چەوسانەوە دەزانێت . بەم بۆنەیەوە بانگەوازى هەموو پیاوان وژنان و لاوانێک کە دژ بەستەم ونابەرابەرى خەبات دەکەن، هەموو ئەو کەسانەی کە خوازیارى سەربەخۆیى کوردستانن و کۆتایى هێنان بە دەسەلاتى میلیشیایى و دامەزاراندنى دەسەلاتیکى مەدەنى وعەلمانى لەسەر بنەماى مافى هاوڵاتى بون و نەبونى جیاوازى قەومى و ڕەگەزى. هەموو ژنان و ئینسانێک کە لە پیناو یەکسانى ژن وپیاودا و دژ بە کۆنەپەرستى وپیاوسالارى و دژ بە کوشتن وتوندوتیژى بەرامبەر بەژنان تێدەکۆشن. هەموو پەنابەرانەیە کە بۆ بەدیهینانى خواستى ئینسانى نیشتەجآبونى پەنابەران و دژ بەراسیزم خەبات دەکەن. هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخوازانەیە کە لەدەرەوەى ووڵات پشتگیرى لە خۆپیشاندان ونارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستان دژ بەدەسەڵاتى گەندەڵى حزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان دەکەن . بانگەوازى هەموو ئەو ئینسانە ئازادیخواز و یەکسانیخوازانە دەکەین کە بە کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان پەیوەست بن و بێگومان بن کە ئەم حزبە بەو هێزەى ئێوەوە دەبێتە هێزێکى کاریگەر و سەنگەرێکى گرنگ بۆ گەیشتنى خەڵکى کوردستان بەژیانێکى باشترى ئازاد وخۆشگوزەران.
جارێکى تر دەستى خەباتکارانەتان بەگەرمى دەگوشین ئاسۆ کمال سکرتیرى کۆمیتەى دەرەوەى وولاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان 22/05/2008 لیستى یەکەمى ناوى هاوڕییانى پەویەست بوو بە حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان 1. مسته‌فا باهر حکیم 2. گولاله ماروف 3. رێبوار عارف 4. ئالا فرج 5. گاهر عیسا 6. جوان 7. شکریه محمود 8. نزار حسین 9. ئالان محمد 10. ابراهیم حسین 11. شیرین حمه‌علی 12. محمد یوسف 13. چیمن کریم 14. سیروان امین 15. مهاباد ابراهیم 16. سندس سامی فایق 17. بنار مسته‌فا 18. شیرین عبدلله 19. نازه‌نین سالح 20. حه‌سه‌ن باپیر 21. جلال محمد (جبار موسته‌فا) 22. دلاوه‌ر محمد 23. سهام محمد 24. عامر سابیر 25. چیمه‌ن عارف 26. هاوڕێ فاتح 27. ئاسۆ به‌کر 28. جمال محسن 29. حسن احمد 30. محمد غه‌فور 31. کاوه‌ی خه‌یات 32. دڵشاد مجید (نه‌به‌ز سلیم) 33. نوری به‌شیر 34. ده‌شتی جمال 35. محسن کریم 36. پرشنگ ئه‌حمه‌د 37. سۆران سلیم 38. دیاری عبدالله 39. کامران ناێح 40. ئارام على 41. عوسمان فتاح 42. سوسن سلیم 43. هیوا جمیل 44. گەشاو محمد 45. به‌کر حه‌مه‌د 46. شێرزاد محمد علی 47. خالد اسعد محمد 48. مسلح اسعد محمد 49. محمد قادر 50. گوران رشید 27.05.2008
|