گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌وه گه‌ردنی باریكی من بۆ یه‌كێتی زانایانی ئیسلام.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
مه‌سه‌له‌که سوکایه‌تی نییه به دین وه‌ک پیاوه‌کانی ئیسلام دایانڕشتووه. به‌ڵکو نه‌توانینیانه به وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له ئه‌قڵه‌وه چه‌که‌ره‌یان کردووه. ئه‌وان هیچ کاتێک ئاماده‌ی گفتوگۆ نه‌بوون و ئاماده‌ش نین. ئه‌گه‌رنا پێویست به‌وه ناکات پاش ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی میتافیزیکی خوا گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت و یاسا‌و پۆلیس، باشترین و جوانترین بردنه‌وه له‌م ڕهههندانهدا لۆژیکه نه‌ک کوته‌ک. قه‌ڵه‌مه نه‌ک شمشێر.
ئه‌م نوسینه نێردرا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه. ئه‌وانیش پاش هێنان و بردنی دوو هه‌فته‌یی بڵاویان نه‌کرده‌وه.
وام لێهاتووه له‌هه‌ر شوێن و له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بێت نوسینێك نه‌خوێنمه‌وه كه‌دوورو نزیك په‌یوه‌ندی به‌بیروبۆچوونی ئیسلامیانه‌وه هه‌بێت، له‌و هۆكارانه‌ش: تێنه‌گه‌یشتنیان له‌ئه‌سڵی بابه‌ت، درێژدادڕی له‌نوسیندا، خۆدزینه‌وه له‌ناوه‌ڕۆكی مه‌به‌ست، په‌نابردن بۆ سه‌رچاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لۆژیك، هۆنینه‌وه‌ی خورافه له‌پێناو سه‌لماندنی ڕوانگه‌یان، زۆری دیكه‌ش. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی دروستبوونی مه‌له‌ل له‌به‌رده‌وامبوونی خوێندنه‌وه‌و بێتاقه‌تبوون له‌بیستنی وتاری سواو‌و ڕه‌شبینبوون له‌بیستنی داهێنانی نوێ و پشتگوێخستنی خوێندنه‌وه‌ی حوكمه موتڵه‌قه‌كان.
نامه‌وێت له‌م نوسینه كورته‌دا ببمه ڕاستكه‌ره‌وه‌ی هه‌زاره‌ها هه‌ڵه‌و وه‌ك خواست و حه‌زه‌كانی دین ملكه‌چی بڕیار‌و ڕێنیشانده‌ری ئه‌م یان ئه‌و ڕێكخراو‌و حزب بم. به‌ڵام بێده‌نگیش نابم له‌شتێك په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نوسی ئینسان به‌گشتی و ئازادی و ڕوانگه مه‌عریفییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌بێت. ئه‌م كورته وه‌ڵامه بۆ ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌یه كه‌ژماره‌یه‌ك پیاوان و موجاهیدی ئیسلامی كردوه‌ته‌وه. له‌چه‌ندین شوێنی جیاوازیشدا، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، ناوی من هاتووه،تێیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌فكرو زانست و شارستانییه‌ت و ئینسانییه‌ت كراوه‌و بێده‌نگبوون لێی بێده‌نگبوونه له‌سه‌ركوتكردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕین.
یه‌كێتی زانایان، وه‌ك ڕێكخراوێكی ئایینی ئیسلام، كه‌بۆ حزبه به‌ناو عه‌لمانییه‌كان خۆی به‌تاكه مه‌رجه‌عی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌كانی ئیسلام ده‌زانێت، له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا نامه‌یه‌كیان نوسیوه‌و ئاراسته‌ی هه‌شت ده‌زگاو شوێنی تایبه‌تان كردووه, له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه‌یاسا دانه‌ره، به‌لای داد‌و دادوه‌رو داواكاری گشتیدا تێپه‌ڕده‌بێت بۆ سه‌پاندنی، تا ده‌گاته ئه‌و پۆلیسه‌ی كه‌جێبه‌جێكاریه‌تی.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر سه‌ریده‌سوڕمێت كه بۆچی نامه‌كه ئاراسته‌ی ئه‌و شوێنانه كراوه.؟ ئه‌وانه‌ى ناویان هاتووه ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایانه‌ن كه‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستاندا پێكده‌هێنن. جاران به‌ر له ئه‌زموونی نوێی کوردی ناوی دیكه‌یان هه‌بوو، هه‌ر له‌ده‌ستپێكی مێژوویانه‌وه پشتگیرو هاوده‌نگ و هاوخه‌می ناوه‌ڕۆكی ئه‌م جۆره نامانه بوون. له‌مێژووی خوێناویاندا هه‌ر سه‌ركوتكه‌رو داپلۆسێنه‌رو بكوژی نوسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران بوون. سه‌رده‌م و ده‌سه‌ڵاتێكی وا شك نابه‌ین كه‌تێیدا نه‌یاریان تیرۆر نه‌كردبێت و سه‌رهه‌ڵدانی بیری ئازادییان نه‌تۆقاندبێت. هه‌تا ئه‌م دوواییه‌ش له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه جێبه‌جێ كراون كه‌خودی مه‌لاكان پشكی سه‌ره‌كییان له‌داڕشتنیدا هه‌بووه. ئه‌و بینایه‌ی پێی ده‌گوترێت په‌رله‌مان، كه‌داهێنانێكی ته‌واو ئینسانی ڕووته, به‌هۆى ئیسلامگه‌راكانه‌وه نه‌توانراوه له‌وێنه‌و خه‌یاڵه‌كانی مزگه‌وت ده‌رچن و بووه به‌حوجره‌ی مزگه‌وت. وه‌ك ته‌كێ باس له‌موقه‌ده‌سه دینییه‌كان ده‌كه‌ن. به‌شێكی باش له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، كه‌له‌ناو گروپه ئیسلامییه‌كانیشدا نین، به‌وێنه‌ی فه‌قێ و ڕه‌شۆكه‌كانی مزگه‌وت هه‌ر ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و تا سه‌ر ئێسقان پارێزگاری له‌و ده‌قانه ده‌كه‌ن كه‌ده‌بنه مایه‌ی ئه‌تككردنى ئینسان. به‌هۆى ئه‌مانه‌وه له‌سه‌ر فره‌ژنی ململانێیه، له‌سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری شه‌ڕه، پاش گفتوگۆیه‌كی چڕوپڕی ڕۆژێكی ته‌واو ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ دانانی مه‌لا له‌سه‌ربازگه‌كاندا. هه‌ر ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه له‌پێناوی تێركردنی حه‌زه سێكسییه‌كانی پیاوانه‌ی خۆیدا ده‌ست بۆ فره‌ژنی به‌رز ده‌كاته‌وه، دواتر له‌باره‌گای حزبه‌كه‌ی خۆشی‌دا موفتییه‌و فتوا ده‌دات.! به‌ڵگه‌م هه‌یه، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراوی یاسایی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، پاڵپشت به‌ده‌قه‌كانی ئیسلام فه‌رمانی كوشتنی نوسه‌ره ئازادیخوازه‌كانى داوه. یاخود هاوفكره‌كه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی له‌ئێران به‌شانازییه‌وه باسی كوشتنی ئه‌و نوسه‌رانه ده‌كات كه‌ڕه‌خنه له‌ئیسلام ده‌گرن.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی ئایینین و له‌هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانماندا هوشیارو زانستی نه‌بوین. ده‌نگ دراوه به‌كۆمه‌ڵێك كه به‌ئاشكرا سێبه‌رو دیفاعكه‌ری كۆمه‌ڵێك جه‌للادی مێژوو بوون, كه‌هه‌ندێكیان مه‌لای سواو‌و خوێنفرۆشی مه‌له‌فدارو نیشتمانفرۆشی فكرفرۆشن. ئێمه له‌خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌قڵی ئه‌وانه‌دا جگه له‌كۆمه‌ڵێك تاوانباری پێش ده‌سپێكردنی ژیان و كۆمه‌ڵێك ئه‌جه‌ل و موسیبه‌تی ناو سه‌یاره‌یه‌كی تی ئێن تی ڕێژكراو چی دیكه‌ین.؟ له‌ئه‌قڵی ئه‌وانه‌دا زۆر له‌وه تاوانبارترین كه‌ئێستا گۆشاوگۆش خه‌ریكی سه‌ربڕینی ئازادین، به‌ڕاستیش وایه چونكه ئێمه ئه‌نفال كراین و تا ئێستا نه‌مانتوانیوه له‌سه‌ر دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفالكردنێكی نوێی جه‌سته‌كار بكه‌ین، ئیتر له‌كوێ ده‌توانین به‌ر به‌ئه‌نفالكردنی وشه‌كان و ئازادى بگرین.! كه‌ئێمه نه‌مانتوانیبێت كۆمه‌ڵگایه‌كی زانستی دروست بكه‌ین ئیتر له‌كوێ ده‌توانین به‌ر به‌لێشاوی خورافه بگرین.! كه‌ئێمه نه‌مانتوانیبێت له‌نوسینی وشه‌دا جورئه‌ت بمانگرێت ئیتر له‌كوێ ده‌توانین به‌ر به‌ته‌قاندنی فیشه‌ك و زڕه‌ی زنجیری زیندانه‌كان و برسیكه‌ی شمشێر بگرین.! ئیتر چ خه‌میانه له‌نوسینى نامه‌و یاداشت.
له‌وه‌ش سه‌یرتر دروستبوونی گومانه به هه‌بوونی باوه‌ڕ له ئه‌قڵیاندا. مه‌به‌ستیش له‌مه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان پشت و په‌نای خوایان پشتگوێ خستووه‌و په‌نا بۆ ماسولکه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ن. کاتێک بینیان خوا وه‌ڵامی پاڕانه‌وه‌یان ناداته‌وه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژیش ئایینه‌که‌یان پاشه‌کشه ده‌کات و یاساکانی ئاسمان نایه‌نه ده‌نگ، باوه‌ڕیان لاواز بووه‌و په‌نایان بۆ ماسولکه‌کانی به‌شه‌ر ده‌به‌ن به‌و هیوایه‌ی یاساکانی زه‌وی به‌هانایانه‌وه بچێت.
نابینان له‌ئاست ئه‌و كاره‌سات و ڕووداو‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه‌به‌سه‌ر میلله‌تی كورددا هاتوون و ده‌یگێڕنه‌وه بۆ (ده‌ستی رژێمه به‌ناو دیموكراسی‌و عه‌لمانیه‌كانی دراوسێ). سه‌ردانێكی كورتی گرده دروستكراوه‌كانی شاره‌زوور ناكه‌ن تا بزانن له‌چی دروست كراون، چۆن دروست كراون، كێ دروستی كردوون، كه‌ی دروست كراون، به‌وه نازانن ئه‌وه‌ی شاره‌زوورییه‌كانی قه‌تلوعام كرد، ئه‌وه‌ی دیله نێرینه‌كانی سه‌ربڕی، ئه‌وه‌ی ژن و كیژۆڵه‌كانی كرده كه‌نیزه‌ك، ئه‌وه‌ی دێهاته‌كانی به‌خۆڵ داپۆشی، به‌عسییه‌كان نه‌بوون و زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئه‌م كارانه به‌كه‌سابه‌تی خۆیان نازانن.! كه‌سابه‌تی ئه‌وان له‌ئێستادا تیرۆرکردن و سه‌ربڕین و هه‌ڕه‌شه‌کردن و دادگایی کردن و ڕاوه‌دوونانی نوسه‌ران و ئازادیخوازانه. له‌دژی شێخ زانای موجاهید ورته‌یان له‌ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه، له‌کاره‌ساتی سه‌ربڕینه‌کانی کورددا به‌ده‌ست موجاهیده‌کانی زه‌رقاوییه‌وه نقه‌یان نه‌کرد، بۆ ئێسک و پروسکی ئه‌نفالکراوه‌کان دێڕێکیان بۆ ئاسمان، یاخود سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌نوسی، به‌ڵام یاداشت له‌دژ ئازادی ڕاده‌ربڕین و نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن ده‌گرن.! جاروبار ته‌ماشایه‌كی كورتی ڕۆژنامه‌و تی ڤی و میدیاكان ده‌كه‌ن و بۆ ڕۆژی دوایی له‌مزگه‌وت و میحرابه‌كانیانه‌وه ده‌یكه‌نه هه‌را تا مه‌عاشه‌كه‌یان وه‌رگرن عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ. بێ‌ئاگان كه‌به‌م جۆره گوتار‌و تێڕوانینانه جگه له توندوتیژى به‌رهه‌می دیكه هه‌ڵناوه‌رێنێت. ئه‌وه‌ی زه‌ڕڕه‌یه‌ك به‌دیموكراتی و عه‌لمانی به‌ئاگا بێت ده‌زانێ كه‌دراوسێكانمان نه‌دیموكراتی و عه‌لمانی بوون و نه‌ده‌شتوانن به‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌یانه ببنه عه‌لمانی و دیموكراتی. ئه‌وه‌تا له‌ژێر سێبه‌ری موقه‌ده‌سه‌كانه‌وه، ڕۆژانه ئه‌نفالی زمان و كلتوور‌و شارستانییه‌ت و پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو هه‌موو مێژووی كورد ده‌كرێت.
ده‌یانه‌وێت وا له‌بیسه‌رو خوێنه‌ر بگه‌یه‌نن كه‌ئه‌وه‌ی میلله‌تی كوردی قڕ كرد نه‌دین بوو، نه‌ئیسلام بوو، نه‌پێگه‌ی ئایین.! وا لێكیان داوه‌ته‌وه كه‌سته‌م و پێشێلكارییه‌كانی مافه‌ره‌واكانی میلله‌تی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له‌دین. ده‌ڵێن: ئایا له‌هیچ ده‌قێكی ئایینی ئیسلامدا هاتووه كه‌نابێ كورد مافه‌ره‌واكانی خۆی پێ بدرێ و وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تر سه‌ربه‌خۆ بێت؟ ئایا له‌هیچ ده‌قێكدا هاتووه كه‌نابێ كورد خاوه‌ن قه‌واره‌و سه‌رمایه‌و دارایی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت؟
ئه‌م ڕستانه خوتبه‌ی ڕه‌فیق حزبییه‌كانمان بیرده‌خاته‌وه كه‌ده‌یانگوت: ئایا له‌هیچ ده‌قێكی په‌یڕه‌وو پرۆگرامی به‌عسیزمدا هاتووه كه‌نابێ كورد مافه‌ره‌واكانی خۆی پێ بدرێ؟ ئایا له‌هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌كدا هاتووه كه‌نابێ كورد خاوه‌ن قه‌واره‌و سه‌رمایه‌و دارایی بێت؟ ئایا هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵێك هه‌بووه‌و هه‌یه له‌ڕاڕه‌وانی رێبازی ڕاسته‌قینه‌ی به‌عس و هاوه‌ڵه به‌مه‌بده‌ئه‌كانی تاكو ئێستا ناپاكی و خیانه‌تی له‌گه‌ڵ كورد‌و كوردستان كردبێت؟
له یاداشته‌که‌یاندا داوای سنووردانان بۆ به‌زاندنی موقه‌ده‌سه‌كان و سزادانی به‌زێنه‌رانی ده‌كه‌ن. نه‌ک به یاسای زه‌مه‌نی، به‌ڵکو به یاسای شه‌رع دادگاییمان بکرێت. تا توانایان هه‌بوو خۆیان شمشێریان له‌گه‌ردن ده‌ئاڵاند، كه‌توانایان كه‌وتۆته له‌قه په‌نا بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ن له‌جێی شمشێر زنجیری لێ بئاڵێنن. واتا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئابڕووی دین له‌په‌رله‌مان و سه‌ربڕینی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ن. به‌ڵام بڕگه‌ی تێدایه‌و ئه‌م سزایه بۆ هه‌موو نوسه‌رێك نییه، شمشێره‌كه ناگاته گه‌ردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر سزایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرابوو. به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ناوی عه‌بدولخالق مه‌عروف و كتێبه‌كه‌ی له‌ڕیزبه‌ندی ڕه‌خنه‌گره‌كاندا نه‌هاتووه چونكه بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست تیرۆركرا. ساڵانی پێشوو خۆیان شه‌رعیان جێبه‌جێ ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا داوا له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن که ئه‌و زمانانه ببڕن كه مقه‌ستی باره‌گاكانی ئیسلامگه‌را نایانگاتێ، ئه‌و په‌ڕاوانه بسوتێنن كه له ئاستیاندا وه‌ڵامێكی مۆدێرن نییه بێده‌نگیان بكات، سه‌ری ئه‌و په‌نجانه بقرتێنن كه‌ته‌وری مێژووی تۆتالیتارێتیان به‌رنه‌که‌وتووه.
ده‌پرسن (بۆچی لێره‌و له‌وێ مانگانه‌و هه‌فتانه‌و هه‌ندێ جار رۆژانه بێ رێزی‌و جنێوفرۆشی به‌رامبه‌ر به‌خوداو پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كانیو زانایانی ئیسلام و ئایینی ئیسلام و په‌یره‌وانی بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕه‌چاوی هه‌ست و مه‌شاعیری جه‌ماوه‌ری موسوڵمان بكرێت.) به‌به‌هانه‌ی سوکایه‌تی کردن به موقه‌ده‌سات ڕه‌خنه‌ی نوسه‌ره‌کان له‌بیر خه‌ڵکی ده‌به‌نه‌وه. سه‌ربڕینی ئینسانه‌کان به سوکایه‌تی نازانن، سوتاندنی ژنان به په‌ره‌مێزو کونکونکردنی جه‌سته‌یان به فیشه‌ک و هه‌ڵواسینیان به قژو داپۆشینیان به توره‌که‌و شاردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فیان له‌ناوگه‌ڵی ئافره‌ته‌کاندا به سوکایه‌تی نازانن، به‌ڵام نوسینی وشه‌و بیرکردنه‌وه به سوکایه‌تی ده‌زانن و داوای سزای شه‌رعی ده‌که‌ن. دیاره له‌خۆوه داوای ناکه‌ن به‌ڵکو فه‌رمانی قورئانه:
إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَاربُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ. المائدة 33 پاداشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى جه‌نگى خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن و هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بكوژرێن، له مێخ بدرێن و هه‌ڵواسرێن ( له خاچدان) یان ده‌ست و قاچیان ببڕدرێته‌وه به پێچه‌وانه‌ى یه‌كتر (واته ده‌ستى راست و قاچى چه‌پ، دواتر ده‌ستى چه‌پ و قاچى ڕاست)، یا له‌سه‌ر زه‌وى دوور بخرێنه‌وه (نه‌فى بكرێن به‌و مه‌رجه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى نه‌مێننه‌وه، له به‌رزاییدا یاخود له ناو بیر‌و چاڵدا) ئه‌م سزایه‌ش بۆ سه‌رشۆڕى ئه‌م دونیایه‌یانه، له‌و دونیاش سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌سوێ و سه‌ختیان هه‌یه.
سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ. الأنفال 12 من(خوا) ترس و دڵه‌له‌رزه ده‌خه‌مه نێو دڵى بێباوه‌ڕان و ئێوه‌ش له‌سه‌روى گه‌ردنیانه‌وه سه‌ریان ببڕن، بده‌ن له سه‌رى په‌نجه‌كانیان و بیانقرتێنن.
نوسیویانه (به‌داخه‌وه له‌ووڵاتی ئێمه لێپرسنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ت و نوسه‌ره‌كانی ناكرێت و هه‌ندێك جار خه‌ڵاتیش كراون و به‌رێزه‌وه بۆ هه‌نده‌ران به‌ڕێكراون.(
مه‌به‌ستی ئه‌م په‌ره‌گرافه منم. له‌فێستیڤاڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌نوسینێك به‌شداریم كرد كه‌دواتر به‌ناوی (سێكس و شه‌رع و ژن له‌مێژووی ئیسلامدا) نوسینه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه، وه‌ك لێكۆڵینه‌وه پله‌ی دووهه‌مم به‌ده‌ست هێنا. به‌م هۆیه‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌م به‌ركه‌وت كه‌پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دابین كرابوو. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌باسه‌كه‌وه نییه وه‌ك ئه‌وان وای بۆ چوون، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ئاستی باشی و خراپی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وا خوێندووه‌ته‌وه كه‌له‌به‌رامبه‌ر نوسینی كتێبه‌كه‌دا وه‌رمگرتبێت، به‌م شێوه‌یه كه‌وتوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌دا كه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌میدیاكاندا بڵاویان كردووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك وشه‌یان به‌ناو یه‌كدا ترنجاندووه كه‌خۆشیان ناتوانن باش سه‌ری لێده‌ربكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌و په‌ره‌گرافه‌دا ڕاستیان نوسیبێت به‌ڕێزه‌وه ناردنی من بووه بۆ هه‌نده‌ران. به‌ڵێ وابوو..! له شێركۆ بێكه‌س له سلێمانی و ڕێبوار عارف له فنله‌نده‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ناو که‌سایه‌تی سیاسی و حزب و حکومه‌تدا وه‌ک مه‌حمود سه‌نگاوی و کۆمۆنیسته‌کان و ڕادیۆی هاوپشتیدا تێپه‌ڕی کرد‌و له‌لای که‌مپینه‌کانی ماڵپه‌ڕی بۆپێشه‌وه‌و کوردستان نێت و ده‌نگه‌کان و هۆزاندا گیرسایه‌وه و له‌مه‌رگى حه‌قیقى ڕزگاریان كردم. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ هه‌موو ئیسلامگه‌را كه‌چیتر ماوه‌یان پێ‌نادرێت هێز له‌به‌رامبه‌ر نوسیندا به‌كار بهێنن، ئیدى ڕێگه خۆش ناكه‌ن ئه‌و دیموكراتییه‌ی ئێستا له‌دروستبووندایه بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌و ئه‌زموونێك كه‌چه‌كه‌ره‌ی مۆدێرنه له‌كۆمه‌ڵگاكه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه، بریقه‌ی شمشێر بیتۆقێنێت. بۆ له‌وه‌ودوا ناهێڵن تیرۆركردنی عه‌بدولخالقه‌كان دووباره ببێته‌وه.
كتێبی (خوێننامه)ش. ئه‌و كتێبه‌ی كه له‌ترسی ئیسلامگه‌راکان به‌ناوی زه‌رده‌شتییه‌وه بڵاوکرایه‌وه‌و له لیستی یاداشته‌كه‌دا هاتووه، من نوسیومه.! ئه‌و چیرۆكه‌ش (جوتێك كڵاش، مه‌رگێكی نوسراو له‌ئه‌زه‌له‌وه بۆ ئه‌به‌د) كه‌له ترسی ئه‌وان به‌ناوی ژنێكه‌وه بڵاوکرایه‌وه‌و له‌فێستیڤاڵێکدا عاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌ئیسلامگه‌راكان ڕشت، هه‌ر من نوسیومه. گه‌ر وه‌ڵامێكی زانستیانه نه‌درێینه‌وه نوسینی دیكه‌ش ده‌نوسم.
مه‌سه‌له‌که سوکایه‌تی نییه به دین وه‌ک پیاوه‌کانی ئیسلام دایانڕشتووه. به‌ڵکو نه‌توانینیانه به وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له ئه‌قڵه‌وه چه‌که‌ره‌یان کردووه. ئه‌وان هیچ کاتێک ئاماده‌ی گفتوگۆ نه‌بوون و ئاماده‌ش نین. ئه‌گه‌رنا پێویست به‌وه ناکات پاش ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی میتافیزیکی خوا گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌ت و یاسا‌و پۆلیس، باشترین و جوانترین بردنه‌وه له‌م ڕهههندانهدا لۆژیکه نه‌ک کوته‌ک. قه‌ڵه‌مه نه‌ک شمشێر. کورد په‌ندێکی کۆنی هه‌یه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز. ئه‌گه‌ر ئایینه‌كه‌یان موته‌كامله‌و وه‌ڵامی زانستى هه‌موو پرسیار‌و ڕه‌خنه‌یه‌كیان پێیه، نه‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وێت نه‌حوكمه‌ت و نه‌په‌رله‌مان، بێن وه‌ڵامێكی زانستیمان بده‌نه‌وه با خۆمان گۆشاوگۆش قه‌ڵه‌مه‌كانمان سه‌رببڕین و چیتر نه‌نوسین. وه‌ڵامێك نا بۆ ڕازیبوونی ڕه‌شۆك بنوسرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌زگای تیشك په‌یڕه‌وی لێده‌كات (به‌م نزیكانه له‌نامیلكه‌یه‌كدا وه‌ڵامى ئه‌وانیش بڵاوده‌كه‌مه‌وه) به‌ڵكو پڕكه‌ره‌وه‌ی خواسته‌كان بێت و بۆشاییه‌ك دروست نه‌كات ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رگه‌ردانی خۆیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م سێكس و شه‌رع و ژن له‌مێژووی ئیسلامدا، پاش پێداچوونه‌وه‌ی، له‌چاپی شه‌شه‌میدا ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست خوێنه‌رانی. لیژنه‌یه‌كی بۆ دروست بكه‌ن كه‌پێكهاتبێت له‌یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئه‌نسارولئیسلام، جوندولئیسلام، له‌گه‌ڵ كۆلیجه‌كانی شه‌ریعه‌ت له‌زانكۆكانی كوردستان، به‌هاوپشتی و هاوكاری ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌وروپاشدان، به جنۆكه‌كانیشیانه‌وه، گه‌ر توانیان ناڕاستی سه‌رچاوه‌و یه‌ك له‌سه‌ر چواری كتێبه‌كه به‌ناڕاست بسه‌لمێنن، یاخود سه‌لماندیان كه‌من نه‌منوسیوه‌و که‌سانی دیکه له‌پشتییه‌وه وه‌ستاون, په‌یمان ده‌ده‌م بچمه مزگه‌وتێكه‌وه‌و گه‌ردنم بۆ شمشێریان درێژ بكه‌م. خۆ ئه‌گه‌ر كارێكی له‌م شێوه‌یه، به‌ڕه‌سمی و له‌لایه‌نێکی ڕه‌سمیی باوه‌ڕپێکراوه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا ئاماده‌م پێشوه‌ختیش بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان. گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌وه گه‌ردنی باریكی من بۆ چه‌قۆكه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام.
|