گه‌شبینی كورد و ره‌شبینی تورك سه‌باره‌ت به كه‌ركوك.
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
لێره‌دا گوتار‌و بۆچوونی هه‌ندێ له ره‌گه‌زپه‌رستانه وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر زمانی كوردی،
چونكه پێده‌چێ گورگه بۆره‌كانی مه‌هه‌په له كورد‌و توركمانی كه‌ركوك زیاتر په‌رۆشی شاره‌كه بن....!
گورگه‌بۆره‌كانی ئه‌نقه‌ره ئه‌م ماوه‌یه هیوایه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بارگرژیه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌غدا له سنوری خانه‌قی جه‌له‌ولا هه‌ڵچنی بوو،
له گه‌ڵ خاوبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا دیسانه‌وه په‌نجه‌ی نائومێدی خۆیان گوشی به‌وه‌ی به‌دڵی ئه‌وان خوێنی كورد نه‌ڕژا،
چونكه ئه‌مانه به‌ئاشكرا رق و كینه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به كورد ناشارنه‌وه زۆر بێ شه‌رمانه هه‌میشه په‌ندێكی پێشینانیان ( ئه‌تا سۆز‌و) هه‌یه كه ده‌ڵێت( نه‌فره‌ت له مار ره‌ش بێ یا سپی)( Yilanin agina karasina lanet olsun)* من لێره‌دا له‌مه‌به‌ستی نوسه‌ری به‌ره‌گه‌ز گورگ( سه‌عدون كۆپرلو) تێناگه‌م كه‌مه‌به‌ستی له ره‌ش وسپی یه‌كه بادینی وسۆرانیه یا پارتی و یه‌كێتیه،
*Miray vurmay :پسپۆڕ له دامه‌زراوه‌ی (Tusam) بۆ رۆژهه‌ڵات ناسی ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ له‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك دانیشتوونه سبه‌ینێ به برسێتی ده‌مێننه‌وه...!
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له كاتێكدا له شاره‌كانی به‌غداو كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف شه‌ڕو ته‌قینه‌وه‌كان بوونه‌ته كاری رۆژانه و له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیش كه دوو شاری توركمانین له رووی گه‌شه‌ی ئابووریه‌وه شان له شانی شاری ( دوبه)ی ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شاری كه‌ركوك نه‌وت هه‌یه،
ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ پاره‌و داهاتی ئه‌و نه‌وته ده‌چننه‌وه‌و كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن سبه‌ینێ به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌پێچنه‌وه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه‌ی كه به‌نیازی دامه‌زراندنین هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانی به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه،
هه‌روه‌ها میرای ڤوڕمای گوتی ئه‌و رۆژه دادێت كه ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كاری نامێنێ و ناوچه‌كه به‌جێدێڵێ كورده‌كانی ئه‌وێ به بارزانیشه‌وه ده‌خرێنه كه‌ناره‌وه،
ئه‌و كوردانه‌ی ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌دا گرتووه به برسێتی ده‌مێننه‌وه.
جگه له‌وه ( حه‌سه‌ن گه‌رچه‌كه‌ر*) به‌رۆژنامه‌ی ته‌رجومانی راگه‌یاند كه ئێمه‌ی تورك ده‌بێ ئاگامان له كه‌ركوك بێت جگه له‌وه‌ی له‌وێ هاوره‌گه‌زه‌كانمان ده‌ژین كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه بۆ توركیا كه هه‌رگیز نابێ ده‌سبه‌رداری بین ،
هه‌ر بریاری له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ربچێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركمان نه‌بێت ئێمه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌و ئه‌وه ئه‌ركی سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه‌ی تورك و هه‌موو هاونیشتیمانیه‌كی توركه،
هاوكات ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كرد به‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه سیاسه‌تی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانانه په‌یڕه‌و ده‌كات.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی پارتی(mhp) فاروق باڵ سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك گوتی .
كه‌ركوك شارێكی توركمانیه‌و ئه‌وه ڕاستیه‌كه كه هه‌رگیز له بیری ناكه‌ین و توركمانه‌كانی كه‌ركوك له ساڵی ١٩٥٩ تا ئه‌مرۆ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی روبه‌رووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بنه‌وه و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وپه‌ڕی كه‌مته‌رخه‌می نواندوه‌و به‌وه‌ی باره‌گای پێشمه‌رگه وپه‌كه‌كه‌ش له كه‌ركوك هه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه‌كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنێتی ده‌نگدانه‌كانی ده‌هاتوو له‌و شاره‌دا.
ئه‌حمه‌د موراتلی نوێنه‌ری به‌ره ی توركمانی له ئه‌نقه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كه ڕێگری له ئه‌نجامدانی ریفراندوم بكرێت له كه‌ركوكدا چونكه پێی وایه ریفراندوم له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ته‌واو ده‌بێ و كۆنترۆلی شاره‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ستی كورده‌كان.
میرای ڤوڕمای: لێپرسراوێكی به‌رزه له ده‌زگای ئیستیخباراتی توركیا‌و لێپرسراوی به‌شی ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی توركمانیه،زۆر له هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی عێراقی رازیه. سه‌عدون كۆپرلو: ئه‌و نوسینه‌ی له سایتی (kvhc-tc.turkmen cephesi..karargahvatansever hareket cephesi ) بڵاوكردۆته‌وه.( Agina) ئاغ یا ئاق واتا سپی به زمانی توركی كۆن ئێستا به‌یازی عه‌ره‌بی جێگه‌ی گرتۆته‌وه. حه‌سه‌ن گه‌رچه‌كه‌ر: یه‌كێكه له‌و ١١ دادوه‌ره‌ی دامه‌زراوه‌ی عه‌داله‌تی توركی كه هه‌ر ١١ سه‌ر به گروپی ئه‌رگه‌نه‌كۆنن.
رۆژنامه‌ی ته‌رجومان ١١/٩/٢٠٠٨
|