ئه‌گه‌ر پارته‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی درێژه‌پێده‌ری ڕامیارییه دژه خه‌ڵکییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عیراقی و پارتی به‌عس نه‌بوونایه، ده‌بوو یه‌که‌م هه‌نگاوی پاش سه‌ره‌نجامه فیفتی فیفتییه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنی 1992،سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ڕامیارییه‌کانی ئه‌و پارت و ده‌وڵه‌ته بووایه، نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی.
پێش ئه‌وه‌ی باس له گه‌شته‌که‌م بۆ مالوان بکه‌م، به‌باشی ده‌زانم که‌مێك له مێژووی ئه‌م ئوردووگه «سه‌دامی»یه بدوێم. مالوان ده‌شتێکه و ده‌ستی ڕێکه‌وتی - شه‌ڕی عیراق- ئێران و به‌رله‌شکری پارته‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و دڕنده‌یی میری عیراق – ئه‌م ده‌شته‌ی ئاوه‌دانکرده‌وه. من نازانم بۆی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی که ئه‌و ده‌شته نێوێکی هه‌یه، له کۆندا شارێکی گرنگ یا ناوه‌ندێكی فه‌رمانڕه‌وایی کۆن بووبێت، به‌ڵام تا کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردوو ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی نه‌بووه.
مالوان شوێنێکی دڵگیر و ستراتیژییه، چونکه که‌وتۆته نێوان ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت و گونده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، شوێنێکی کشتوکاڵیشه. ئاماژه‌کردنم به مالوان، ته‌نیا بۆ ناساندنی شوێنه‌که‌یه، چونکه له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌عس و ده‌سه‌لاتی به‌عسییه کورده‌کاندا نێوی ئه‌م ناوچه‌یه سڕاوه‌ته‌وه*. هه‌ر ئاوا ناسنامه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه شێوێندراوه و کراوه به «هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»، هه‌رواش ناسنامه‌ی مالوان سڕاوه‌ته‌وه و کراوه به (مدینة صدام) و دواتریش به (هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه)**، هه‌رچه‌نده نێوی خۆی «مالوان» گه‌لێك له‌وانه خۆشتره... .
دیمه‌نی یه‌که‌م:
ئه‌وه‌ی که له ده‌رگه‌ی شارۆچکه‌ی «مالوان»دا ده‌چه‌قێته چاوی سه‌ردانیکه‌ران، وێنه‌ی گیانبه‌ختکردوویه‌کی (حسك)ه، که خراوه‌ته چوارچێوه‌ی وێنه‌که‌ی «سه‌دام حوسه‌ین»، که له نێو ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌شتپاڵوودا بوو. سه‌ردانیکه‌ری به سه‌رنج، حه‌ز ده‌کا یه‌کسه‌ره له ترومبێله‌که دابه‌زێت و له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه راوه‌ستێت و لێی وردبێته‌وه. چونکه وردبوونه‌وه ده‌خوازێت و که‌سێك گه‌ر مه‌به‌ستی بێت، ده‌توانێت هۆشمه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له ده‌ستوبرد و جوانناسی لای ئه‌ندامانی ئه‌و بزاڤه به‌گشتی سه‌ره‌رای جیاوازی نێوی پارته‌کان و پاگانده‌کانیان، له‌و وێنه‌دا بخوێنێته‌وه، که چۆن پارته‌کانی بزاڤی چه‌کداری کورد، نه‌ك رامیاری و پراکتیکیان له‌گه‌ڵ میرییه‌ك و پارتێك که دژی جه‌نگاون جیاوازی نییه و نه‌بووه، به‌ڵکو سیمبوله‌کانیشیان هاوبه‌شن. ئه‌ستێره هه‌شتپاڵووه‌که‌ی به‌عس، ده‌توانێت سیمبولی (حسك، ینك، پدك و ته‌نانه‌ت پاسۆك)یش بێت.
دیمه‌نی دووه‌م:
(کۆڵانێکی هه‌ژارنشینی ئۆردووگه‌ی مالوان - (مه‌دینه سه‌دام
کاتێك که ده‌گه‌یته گه‌راج و له ترومێله‌که داده‌به‌زیت، یه‌که‌م شت که دێته ڕێت، جۆگه‌له و چڵکا و گۆمی گه‌نیو و دڕکوداڵی که‌نار ڕێگه‌کانه. ئه‌گه‌ر به ترومبێل تێپه‌ڕ ببی، ئه‌وا تاسه‌ی ڕیگه‌کان، هه‌ناوت به‌رده‌داته‌وه، گه‌ر به پیاده‌ڕیش بڕۆی، ئه‌وا ناچار بۆ زووتێپه‌ڕین و خۆقوتارکردن له بۆگه‌نی جۆگه‌له‌ی به‌رده‌م ماڵه‌کان، ناچار ده‌بی، ڕێگه‌که‌ت قه‌دبڕ بکه‌یت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت توانای بازدان و بازبازێنت به‌سه‌ر جۆگه‌له و گۆمه‌کاندا هه‌بێت.
دیمه‌نی سێیه‌م:
شتێك که ئه‌م ئوردووگه‌یه له هه‌موو شوێنه‌کانی تر زیاتر جیاده‌کاته‌وه، جوانناسی ده‌وڵه‌مه‌ند و لێپرسراوه میرییه‌کانه له ڕازاندنه‌وه‌ی ته‌لار و بالاخانه‌کانیاندا. بۆ بیانییه‌ك که شارستانییه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به ڕه‌نگی سه‌وز و نه‌خشونیگار (زه‌خره‌فه)ی مناره‌ی مزگه‌وته‌کاندا بناسێته‌وه و ڕێی بکه‌وێته ئوردووگه‌ی «مالوان» و بیه‌وێت ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر گه‌شته‌که‌ی بنووسێت، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ نێوی «ماڵوان» ده‌گوڕێت به مزگه‌وتاوا (مزگه‌وتئاوا) و ژماره‌یه‌کی دوورودرێژ بۆ بوونی مزگه‌وت له‌و ئوردووگه‌دا ده‌نووسیت. من بۆخۆم که له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه چه‌ندین شه‌و و ڕۆژم له‌و ئوردووگه‌دا به‌سه‌ر بردووه و شاره‌زای بووم، تووشی هه‌ڵه‌یه‌ك بووم؛ پاش بڕینی چه‌ند کۆڵانێك، به براکه‌مم وت "میز زۆری بۆ هێناوم و ناتوانم تا ماڵی مامه‌م خۆم راگرم، با خۆمان بکه‌ین به مزگه‌وتێکدا"، ئه‌ویش وتی "تۆ پێش که‌وه ، ئه‌وا منیش هاتم، له ده‌ستی راسته‌وه له‌وسه‌ر مزگه‌وتێك هه‌یه"، منیش به پرتاو به‌ره‌و خانوویه‌کی رازاوه‌ی سه‌وز، که چه‌ند پایه‌ی به نه‌خش و نیگاری هه‌بوو، چووم و به‌ڕێکه‌وت ده‌رگه‌که کرابووه‌وه و خۆمم پێدا کرد، کاتێك که سه‌رم هه‌ڵبڕی پیره‌ژنێك و چه‌ند کیژۆڵه‌یه‌کی مێردمناڵ دانیشتبوون. زۆر شڵه‌ژام و ڕه‌نگم تێكچوو، پیره‌ژنه‌که وتی"فه‌رموو کوڕم، کێت ده‌وێت"، له شه‌رماندا زمانم لاڵ بوو و هه‌ردوو ده‌ستی خۆمم به نیشانه‌ی داوای لێبوردن به‌رزکرده‌وه و هه‌رچۆن بوو به پچڕ پچڕ پێم وت "ببوره دایه، وامزانی مزگه‌وته‌که‌یه". کیژۆڵه مێردمناڵه‌کان دایانه قاقای پێکه‌نین و قڕیوه‌قڕیو، خۆشم له ناخه‌وه قاقا پێکه‌نینم ب خۆم ده‌هات. هه‌رچۆن بوو له‌نێو ئه‌و ماڵه مزگه‌وتاوییانه‌دا مزگه‌وته‌که‌م، دۆزییه‌وه. به‌لام ئه‌مجاره پێچه‌و‌انه‌ی هه‌موو مزگه‌وته‌کان مزگه‌وتێکی هه‌ژار، بێ مناره و بێ نه‌خش و نیگار، ته‌نانه‌ت له ماڵه هه‌ژارێك ده‌چوو. ئیتر ئه‌و ڕۆژه تا ئێواره خزمه‌کانم به به‌سه‌رهاتی مزگه‌وته‌که پێکه‌نین.
ئه‌مه دیارترین دیارده‌ی جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوردووگه‌یه له ئوردووگه‌کانی تر، ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ئوردووگه‌یه - ئاواره‌کانی هه‌ڵه‌بجه، خورماڵ، هۆرامان، سیروان و ... که پاش وێرانکردنی هه‌له‌بجه رژێم له‌وێدا کۆیکردوونه‌ته‌وه- له جارانیان جیاده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که له‌م ئوردوگه‌دا خه‌ڵکی فره‌تر خه‌ریکی مامه‌ڵه‌کردنه له‌وه‌ی کشتوکاڵ. زۆرینه دوکاندار، کارگه‌ر، ده‌ستفرۆش، شۆڤیر و فه‌رمانبه‌رن. به‌لام به‌زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ژار و ده‌ستکورتن. هه‌ژاری له پۆشاكی خه‌ڵکه‌که‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. به‌گشتی خزمه‌تگوزاریه‌کان یا نین یا ئه‌گه‌ر هه‌شبن زۆر سه‌ره‌تایین. هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می ڕژێمی «به‌عس»دا هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕامیارییه‌که‌ی – سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری شارێك که به کیمیایی خنکاندی-جێگیر بکات و هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئوردووگه‌یه نێوی (شاری سه‌دام – مدینة صدام)ی لێنرابوو، تاڕاده‌یه‌ك ڕێگه‌وبان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاک‌وخاوێنی و بنکه‌ی ته‌ندروستی و فێرگه‌کانی گرنگیان پێ‌درابوو.
ساڵی 1991 کاتێك که دوایی ڕاپه‌ڕین چوومه ئه‌م ئوردوگه‌یه، پاک‌وخاوێنی و ڕێگه‌وبانه‌کانی سه‌رنجی سه‌ردانیکه‌رانیان ڕاده‌کێشا، به‌ڵام ئیتر ساڵ له دوای ساڵ وه‌ك گشت شار و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان، به‌هۆی تاڵانگه‌ری و شه‌ڕی میلیشیایی (ینك– پدك)، (ینك– باکع) و ...تد ئه‌م ئوردووگه‌یه: وێرانکرا، وێران نه‌ك به‌و مه‌به‌سته‌ی که وه‌ك سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌وارێکی ڕامیاریه‌کانی به‌عس و له‌بارکردنی زه‌مینه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی بۆ شوێنی خۆیان به دروستکردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌کانیان له هه‌له‌بجه و ئوردووگه‌کانی چوارلای، سیروان، خورمال، گونده‌کانی شاره‌زوو و هۆرامان و گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیان بۆ شوێنه‌کانی پێش ئازاری 1988یان.
ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه نه‌خشه‌کانی ڕژێمی «به‌عس»یان زیندوو ڕاگرت و په‌ره‌یان به ڕامیارییه‌کانی وی دا؛ له‌وانه دابینکردنی داراییه‌کی زۆر بۆ هێز و که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کان، ڕامیاری چه‌کدارکردنی خه‌ڵك به دانی موچه‌یه‌کی باشتر له‌چاو موچه‌ی کارگه‌ران و فه‌رمانبه‌ران، دانانی مه‌رجی پارتی (حزبی) بوون له به‌رامبه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵك به کار و پێداویستییه‌کانی ژیان، گۆڕینی کار له چالاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ئه‌رکێکی پارتیی و ڕامیاریی، به‌ستنه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندبوون له خزمه‌تگوزاری و کارئاسایی به مه‌رجی لایه‌نگری پارتییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که و .. تد. نموونه‌شم بۆ درێژه‌دانی ده‌سه‌لاتدارانی بۆرژوازی کورد به ڕامیارییه‌کانی به‌عس، ئه‌وه‌یه، که بۆخۆم له‌گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو بووم.
ساڵی 1993 له ئوردووگه‌ی «مالوان» چووم بۆ (دواناوه‌ندی مه‌وله‌وی کوڕان) و ویستم سه‌رله‌نوێ ده‌ست به خوێندن و خۆپه‌روه‌رده‌کردنه‌وه بکه‌م، به‌لام وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌که، هه‌مان وه‌لامی به‌ڕێوه‌به‌رێکی ئاسایشی ڕژێمی به‌عس بوو، ئه‌گه‌ر بچوومایه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژێمه و بمویستایه درێژه به خوێندن بده‌م، هه‌ر وایان پێ ده‌وتم: " تۆ موالیدی سه‌ربازیت گیراوه و به فیرار ده‌درێیته قه‌له‌م". پێم وت " مامۆستا، سه‌ربازی چی و هه‌لاتنی چی، من له کوردستانی ئازاددام. هه‌روه‌ها من له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 13ی ئایاری 1987ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناچاربووم به‌ره‌و ناوچه‌ی ئازادکراو بڕۆم و ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرم و له کیمیابارانه‌که‌دا برینداربووم و ناچار سێ ساڵ له ئاواره‌ییدا له ئوردووگه‌کانی ئێران‌دا ماومه‌ته‌وه و یه‌کێکیش بووم له خوێندکاره زیره‌که‌کانی شاری هه‌له‌بجه و له ساڵی 1987دا لێبوراوی گشتی بووم". له‌وه‌ڵامدا وتی " به‌ده‌ستی من نییه و ئه‌مه بڕیاری شالیاریی په‌روه‌رده و راهێنانه و پارله‌مانی هه‌رێم په‌سه‌ندی کردووه و ئێمه هێشتا به یاساکه‌ی سه‌رده‌می ڕژێم کارده‌که‌ین، هه‌رکات بڕیاره‌که گۆڕا، وه‌ره به‌سه‌رچاو منیش وه‌ك خوێندکارێك لێره وه‌رت ده‌گرم، ئه‌مه بڕیاری من نییه و بڕیاری سه‌رووی منه!".
کاتێك که ڕژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی ئه‌م ئوردووگه‌یه‌ی داڕشت، بێجگه له‌وه‌ی ده‌یویست گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه بۆ زێدی خۆیان بکاته خه‌یاڵ، له هه‌مانکاتدا هه‌نگاوی بۆ قۆناخی دووه‌می نه‌خشه دوژمنکارییه‌کانی دا؛ ڕژێم هه‌ر له هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه، کاتێك که گونده‌کانی راگواست و خه‌ڵکه‌که‌ی له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه کرده بێکار. هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه، کاری بۆ ژیانه‌وه‌ی کێشه خێڵه‌کییه‌کانی خه‌ڵکی چوارلای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور کرد. سه‌رۆکخێڵه‌کانی بۆ چه‌کداربوون و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێڵه‌کان له چوارچێوه‌ی هێزێکی چه‌کداری خێڵه‌کی هاندا، هه‌ڵبه‌ته نابێت، ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت، که پارته ئۆپۆزسیۆنه چه‌کداره‌کانی شاخ وه‌ك به‌رهه‌می شه‌ڕی میلیشیاییان، پاڵپشتێکی گه‌وره بوون بۆ جێبه‌جێبوونی نه‌خشه‌کانی به‌عس، بۆ نموونه شه‌وانه لایه‌نه‌کان ده‌یانکوتایه سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته نه‌یاره‌کانی تر و داوای پاره‌یان لێده‌کردن، تێهه‌ڵدانیان ده‌کردن، ده‌یانکوشتن، کۆنه لێپرسراوانی بزاڤی چه‌کداری ئه‌یلوولیان ئازار ده‌دا و لێیان ده‌کوشتن، هه‌ڵهاتووانی شه‌ڕی (عیراق– ئێران)یان ناچار به به‌جێهێشتنی ناوچه ئازادکراوه‌کان ده‌کرد... تد، ئه‌مانه هه‌موو هانده‌ری چه‌کهه‌ڵگرتنی خه‌ڵك و بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و خێل بوون، ئه‌وه‌ی که بووه هۆی ئه‌وه‌ی له «هه‌ڵه‌بجه»دا ده‌یان تیپی (فه‌وجی) سووك دروست ببن، که به‌ره به‌ره خه‌ریك بوو، هه‌ر گوندێك و تیپێکی به‌رکه‌وێت.
گۆماوێکی ئۆردووگه‌ی مالوان، که منداڵان راوه سه‌ره‌مێکوته‌ی تێدا ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆکه له یه‌که‌م دیداری ئه‌م ئوردووگه‌دا ده‌بینرێت، به‌رهه‌می ئه‌و شتانه‌یه که له سه‌ره‌وه باسم لێوه‌کردن. چونکه له‌م ئوردووگه‌دا له هه‌موو شوێنێك فره‌تر ئاسه‌واره‌کانی به‌عس ده‌بینرێن، ده‌توانم بڵێم له‌گه‌ڵ چوونه ئه‌م ئوردووگه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هه‌ست به تارمایی به‌عس به‌دوای خۆته‌وه ده‌که‌یت. ئاخر سیمبول و په‌یکه‌ر و ئه‌ستێره چوارپاڵوه‌کانی به‌عس له ده‌رگه‌ی ئه‌م ئوردووگه‌دا به‌خێرهاتنت لێده‌که‌ن.
ئه‌م رامیارییانه، کاراییه‌کی فره‌یان له‌سه‌ر ئاستی چاوه‌روانی (ته‌وه‌قوع) و ڕۆشنبیری و هوشیاری خه‌ڵکی ئوردووگه‌ی «مالوان» داناوه، به‌یه‌ك وشه باشترین تاقیگه‌یه بۆ ڕامیارییه دژی خه‌ڵکییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم. ئه‌وه‌ی به‌دوای پێناسه‌ی دروستی نه‌ته‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ی به دوای ئاسه‌واری «به‌عس»دا ده‌گه‌ڕیت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت دیوی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراسی بۆرژوازی کوردیی بۆ ده‌رکه‌وێت، پێوسیته سه‌ردانی ئه‌م ئوردووگه‌یه بکات، پێویسته خه‌ڵکی ئه‌م ئوردووگه‌یه بدوێنێت، خه‌ڵکانێك که چاره‌سه‌نووسیان له نێوان گه‌ڕانه‌وه بۆ زێد و مانه‌وه له ئوردووگه‌ی «مالوان»دا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و هه‌موو ڕۆژه‌یی تارمایی به‌عس به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه، تووشی دڵه‌خورپه‌ی کردوون.
په‌راوێز:-
* چ وه‌ك سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ڕامیارییه‌کانی به‌عس، چ وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی ماف و ئاساییکردنه‌وه و ئارامکردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی خه‌ڵكی جه‌نگزه‌ده، ده‌بوو زه‌مینه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ئوردووگه زۆره‌ملییه‌کان، به گێڕانه‌وه‌ی باری ئاسایی پێش کۆچپێکردنیان و سازدانه‌وه‌ی ژیانی پێش وه‌ده‌رنانیان و هاوچه‌رخیکردنی ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیان له شوێنه‌کانی خۆیاندا، ئه‌م ئوردووگایانه به‌ره‌و سڕینه‌وه بڕۆن. هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێت، به له‌بارکردنی ژیان و ئاماده‌یی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی دانیشتوانه‌که‌یان. ** له‌م ناوگۆڕینه‌دا ته‌نیا، نێوی «مالوان» نه‌گۆڕدراوه، به‌ڵکو نێوی خودی «هه‌ڵه‌بجه» گۆڕاوه و ئه‌مه‌ش کارایی له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی داناوه.
15.08.2007
|