٣٠\٥\٢٠١٠
گفتوگۆیه‌ک
له‌گه‌ڵ جه‌مال کۆشش.
سازدانی: هاوپشتی
هاوپشتی:
هێشتا یەکەمین هەفتەی مانگی مەی بوو،
بێزاریی و هاواری کرێکاری توڕەو ناڕازی و ئازادیخوازی مەراسیمە ئایاری‌یەکان
لە دنیای پڕ لە ناعەدالەتی سەرمایەداری ئەمڕۆ لە گوێماندا دەنگیان
ئەدایەوە، دیسانەوە هەواڵی تیرۆری مرۆڤێک، قەڵەمێک ، لاوێکی خوێن گەرم
و ئازاد هەموومانی ڕاچەڵکاند. ئەمە یەکەمین جار نەبوو کە دەستی تیرۆر
قەلەمێک بشکێنێ و ئازیزێکمان لێبکات، مێژووی ١٩ ساڵی ڕابردووی
دەسەلاتدارێتی لە کوردستان مێژووی خوێنڕشتنی مرۆڤەکانە! مێژووی
خوێنڕشتنی نەیارانی سیاسی، کەسانی ئازادیخواز، ڕۆژنامەنووسان، لاوان، و
ژنان. ئەمانە تاکەی و بۆ ؟ هۆکارەکانی پێشێلکردنی ئازادی سیاسی، بیروڕا
وڕادەربڕین، بلاوکردنەوە و چاپکردن، و خوێنڕشتنی دەنگە جیاوازەکان بە
دەسەلات و دنیای ناعەدالەتی ئەمڕۆ کامانەن ؟ ئەو هۆکارانە کامانەن کەوا
لە چینە باڵا و دەسەلاتدارەکان ئەکەن بە موشەخەسی دەست بۆ تیرۆر بەرن ؟
جه‌مال
کۆشش: سوپاس و ته‌قدیرم بۆ ده‌زگای
هاوپشتی و بۆ به‌ڕیزتان، سه‌ره‌خۆشی گه‌رمم دووباره له‌هه‌موان وله‌ئارامی
ئازیزی برای سه‌رده‌شت.
تیرۆر وه‌ک په‌یڕه‌وکردنی توندترین سیاسه‌تی توندوتیژی و زۆرجار
شاردراوه و په‌نگخواردنه‌وه‌ی ترس و مۆتکه‌ی مه‌رگ به‌ناو کۆمه‌ڵگادا،
ده‌رگای له‌سه‌ر زۆر ئاڵوگۆڕ بۆ ماوه‌یه‌ک داخستووه. مێژووی کوردستانی
عیراق له 19 ساڵی ڕابردودا، به‌به‌رده‌وامی ئه‌م کابوسی له نیوبردنه
شاردراوه‌و ئاشکرایه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وڕه‌وت
وحزبه ئیسلامیه‌کانه‌وه ڕاگرتووه. به‌ختیار عه‌ڵی و شێرکۆ بێکه‌س
وچه‌ندین ڕۆشنبیریترش له‌ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه، یان دروستر له ئامانجی
خۆیانه‌وه هۆکاری ئه‌م تیرۆری یان به‌موشه‌خه‌سی بۆ هه‌مان پراتیکی
سیاسی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان گه‌ڕانده‌وه. ئه‌مه به‌شیکی گرنگی
واقعی یه وه لێکدانه‌وه‌ی منیشه..ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، روبه‌روی
هه‌لومه‌رجێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بونه‌ته‌وه، ڕوبه‌ڕووی نه‌وه‌یه‌کی
چاوکراوه‌و ئاماده بۆ ئاڵوگۆڕ وڕه‌خنه‌گر، کوردستانی عیراق له‌گه‌ڵ ده‌وره‌یه‌کی
نوێ له په‌یوه‌ندی نێوان چینه‌کان و توێژه‌کانی کۆمه‌لگا به‌ره‌و ڕووه.
حزبه‌کانی یه‌کێتی وپارتی، ئیسلامی سیاسی له‌کوردستانی عیراقدا، له‌گه‌ڵ
ئه‌م ئاڵوگۆره‌دا، نایه‌نه‌وه‌و و له‌به‌رده‌م پیشکه‌وتنیداڕێگرن.
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌وڵێکه بۆ ڕاوه‌ستاندنی گه‌شه‌کردنی
هزروجوانی و خه‌ون وخولیاو هه‌نگاوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی عیراق.
شه‌رماوه‌ره، له‌ڕاستیدا کاره‌ساته بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که مه‌لامارکسیه‌که‌ی
یه‌کێتی ئه‌وه‌نده دواکه‌وتوبێت که سه‌رده‌شت وه‌ک قوربانیه‌کی خه‌ونه‌کانی
ئازادی سیاسی بێقه‌یدوشه‌رت لێکبداته‌وه. دکتۆر به‌رهه‌می ته‌کنۆکرات
و پیاوه تیگه‌یشتوه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت،ئیمه تاوانبارتر بکات و وه‌گ
گه‌مه‌یه‌کی سیاسی به خراپ که‌ڵکی لێوه‌گیراوه . پارتی دیموکراتی
کوردستان، که‌لتوری کوشتن وده‌ست بڕین و شاربه‌ده‌ر کردن وئاغایه‌تی به‌به‌ر
نوێترین سیاسه‌تدا بکه‌نه‌وه. هه‌قیقه‌ت گه‌مه سیاسیه‌که ئه‌مه‌یه.
تیرۆری ده‌نگێکی به‌رز، لاویکی یاخی و ڕه‌خنه‌گر، ئاماده بۆ قورسترین
سزا له‌به‌رده‌م شکاندنی تابۆکان وقۆناخه‌کاندا. زۆرێک له سیاسیه‌کان
و توێژه‌رانی سیاسی،خه‌بات بۆ ئازادی سیاسی له‌کوردستانی عیراقدا و سه‌رجه‌م
ئازادییه‌کان ومافه‌کان به‌شوێن تیرۆری سه‌رده‌شتدا ده‌چیته ئاستێکی
دی و مێژوویه‌کی دییه‌وه. سه‌رده‌شت له زانستی سیاسی و ئازادی‌دا،
گالیلۆیه‌کی له خاچدراوه. به‌ڵام له پێناو تیۆریه شۆڕشگێرانه‌که‌یدا
نه‌ک په‌شیمان نابێته‌وه، به‌ڵکه جه‌سورانه ده‌ڵێت، خه‌می براکان و
ئازادیه‌کانیانم. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وبه‌تایبه‌ت پارتی
دیموکراتی کوردستان، له‌وه حاڵین، ئێستا ئیدی ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی
سیاسی نیه بۆ مه‌رامێکی تایبه‌ت .ئه‌مه پێکدادانێکی چینایه‌تی
مێژووییه له‌سه‌ر مانا پیرۆزه‌کانی ئازادی و ئازادی سیاسی و ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ری.
هاوپشتی: لەگەرمەی هەڵبژاردنەکانی
کوردستان و دواتر عێراقدا شاڵاوێکی تری بەرفراوان( لە ئیدامەی هەمان
ئەو هێرشانەی کە لە سەرەتای نەوەدەکاندا بۆ سەر چەند ڕۆژنامە و
بلاوکراوە و ڕۆژنامەنووس کران بە داخستن و ڕێگرتن لە بلاوکردنەوە و
تیرۆرکردنیان ) بۆ وەلاخستن و کپکردنی دەنگی رۆژنەمانووسان و میدیا
سەربەخۆکان ( سەربەخۆ بە مانای لە دەسەڵات و حزب نەک ئایدۆلۆژیا و
بیرکردنەوە) دەستی پێ‌کرد. هێرش و پەلامار کرایەسەر چەندین ڕۆژنامەنووس،
ژمارەیەکیان دووچاری زیندانیکردن بوونەوە، دارکاری کران، و کامێرا‌و
کەلوپەلەکانیان لێ زەوت کردن، ئەنجامەکەش ناڕەزایەتی ناوخۆیی ودەرەکی
بە ناردنی نامەی ناڕەزایەتی و یاداشت و ئاگادارکردنەوەی لێکەوتەوە.
بەڵام ئەمجارەیان وەڵامدانەوەکانی خەڵک، نوسەر و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد
دژ بە تیرۆری سەردەشت ئەبعادێکی تری نێوخۆیی و نێونەتەوەیی بەرفراوانی
بەخۆوە گرت ، و بێزاری و ناڕەزایەتی گەورە و پەنگخواردووی خەڵک بە
شیوازێکی توڕەتر و تا راددەیەک مونسەجیمتر لە جاران هاتە مەیدان بۆ
کۆتایی هێنان بەم هەڕەشە و تیرۆرانە. پایە ماددی، کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یەکانی
ئەم هاتنە مەیدانەی خەڵک کە لە ئیستادا قوڵپ ئەدات لە کوێوە سەرچاوەیان
گرتووە؟ ئەم وەلامدانەوە خێرایەی خەڵک کە لە حساباتی سیاسی حزبەکاندا
نەبوو کام ڕیشە و مێژووی سیاسی هەیە ؟
جه‌مال کۆشش: کوردستانی عیراق،پێناوه‌ته
هه‌لومه‌رجێکی نوێی مێژوییه‌وه، هێنده‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌لایه‌ن
مێدیاکاران وڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیرانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌گشتی به‌ئاگاداری
خه‌ڵک گه‌یه‌نراون ، گوشارێکی مه‌زنیان بۆ سه‌ر هه‌ژمون وپاوانخوازی
ودواکه‌تویی وگه‌نده‌ڵی و نادیموکراتی ده‌سه‌ڵاتی کوردی په‌یداکردووه.
به‌ڵام ئاڵوگۆره‌که زۆر له‌وه فراوانتره که تائێستا ناسێنراوه‌و
خۆی نواندووه. کێشمه‌کێش له‌سه‌ر خودی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ، ده‌توانریت
وه‌ک پله‌یه‌کی گونجاو بۆ خارابوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له شه‌ڕی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتداراندا ته‌ماشا بکرێت. کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رمه‌ستی
ئاهه‌نگێرانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی بوو له هه‌ڵبژاردنی 7.3 دا، مانای ئه‌وه
نه‌بوو، خه‌ڵک له حاکمیه‌تی ئه‌م حزبه بێزار وناڕازی نیه. مانای ئه‌وه
نیه حزب له‌ڕیگای ده‌نگی گه‌له‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتوه. پارتی
دیموکراتی کوردستان ، نوقمی غرورێکی عه‌زمه‌ت ته‌ڵه‌بی بوو. ئه‌و
پێیوابوو ئیدی کاتی ئه‌وه هاتوه له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبه‌کانیدا، داوای
مڵکه‌چی زیاتر بکات، ئه‌و پێوابوو، ئیدی پارتی له‌قۆناخێکی نوێی
شیاوتر له هه‌موو ژیانی ڕابردووی ، سه‌رکه‌وتوتره. هه‌ر خودی ئه‌م خۆ
به سه‌رکه‌تودانانه، زه‌مینه‌یه‌کی گونجاوی پێکهێنا بۆ هێرش بۆسه‌ر
ته‌واوی ژیانی کۆمه‌ڵگا وپه‌لاماردانی ئه‌م وئه‌و. دانانی هێلی سورو
لیسته‌ی چاک وخراپه ودابه‌شکردنی بۆسه‌ر حه‌رام وحه‌ڵال. ده‌کرێت
پارتی له نێو گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا، له‌هه‌موو حزبه هاوچینه‌کانی
بردبێته‌وه، ده‌کرێت پارتی نوێنه‌ری بێ ئه‌ملاوئه‌ولای بۆرژوازی کوردی
بێت، ده‌کرێت وژه‌نه‌ڕاله‌کانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌داره‌بازرگانه‌کان
و ئۆرستۆکراته نوێیه‌کان وتوێژی پیشه‌سازانی نوێ و خاوه‌ن بانکه‌کان ،
پارتی وه‌ک حزب ونوێنه‌ری خۆیان هه‌لبژیرن، به‌ڵام هێشتا چین و توێژ گه‌لێکی
دی هه‌ن که پارتی پێویسته له‌ڕێگای سه‌رکوته‌وه ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریاندا
داسه‌پێنێت. چۆمان هه‌ردی له نوسینیکیدا، کوژرانی دوعا و سه‌رده‌شت
پێکه‌وه گرێده‌دات. کوژرانی دوعای 17 ساڵ له‌سه‌ر عیشق خۆشه‌یستی، له‌سه‌ر
شکاندنی ئه و حه‌رامه کۆمه‌ڵایه‌تی و دینی و کۆنه‌په‌رستیه، ڕێک
تیرۆرێکی کوێری هه‌مان عه‌قلیه‌تی سیاسی و هه‌مان عه‌قلیه‌تی فه‌رهه‌نگیه
یه له‌تیرۆری سه‌رده‌شتدا. تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌شت له‌وه‌دایه که‌ئه‌و
له‌پێناو په‌کخستنی گشت عه‌قلیه‌ته‌که‌ته‌دا گیانی فیداکرد، له‌پیناو
به‌رگرتن به مه‌رگی دوعاکانی تردا، له پێناو ئازادی هه‌مواندا . هه‌ر
بۆیه خه‌ڵک له پێناو مافه بنچینه‌یه‌کانی خۆیدا، له پێناو به‌رگرتن
به سه‌رکوت ودیکتاتۆری، به‌رگرتن به‌تیرۆروکوشتاری پێشڕه‌وه‌کانی، له
پێناو به‌خته‌وه‌ری و فراوانکردنه‌وه‌ی سنوره‌کانی هه‌ناسه‌یدا به
فراوانی دێنه مه‌یدان و پێشم وایه بۆ ئیمه‌و بۆ پارتیش ده‌وره‌یه‌کی
یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه. پارتی ده‌توانێت شانازی بکات
بۆرژوازی کوردی متمانه‌ی خۆی به‌و به‌خشی، به‌ڵام ئیمه ڕێگایه‌کی دی
ومانایه‌کی تری سه‌رکه‌وتنمان هه‌یه.کوردستانی عیراق ئیدی له هیچ
دیکتاتۆرێک قه‌بوڵناکات له‌ژیر هه‌رناو بیانویه‌کدا بێت. ئه‌و فه‌زایه‌ی
له هه‌ولێر زاڵه ، ئه‌و ترس وتۆقینه‌ی هه‌ولێری ژه‌هراوی کردووه، له‌سه‌رده‌می
به‌عس ده‌چێت. ئه‌م دیارده‌یه ناتوانرێت بکریته ئاسایی و دیارده‌ی
باو‌و قه‌بوڵکراو. خه‌ڵک وه‌ک سه‌رده‌شت خه‌بات ده‌که‌ن و ده‌نگ به‌رز
ده‌که‌نه‌وه‌وخه‌ون و هه‌نگاو ده‌نێن.
هاوپشتی: بەردەوامی و گەشەی بزووتنەوەی
بێدەنگ نابین تا تەحقیقکردنی ئامانجی کۆتایی خۆی لە ئازادی
ڕۆژنامەگەریی ، بڵاوکردنەوە و بیر‌و ڕا دەربڕین و بە مانا بەرفراوانەکەی
ئازادی سیاسی و هەڵسوورانی سیاسی لە گرەوی کام مەرجانەدایە ، ئەم
بزووتنەوەیە و رابەرانی ئەبێت پەیڕەوی لە کام شیعار ، ئاسۆ و تاکتیک
بکەن بە تایبەت لە کاتێکدا کە هێشتا کوردستان لە فازێکی هەڵواسراوی ژێر
دەسەلاتدارێتی دوو میلیشیادایە، بەدەر لە ریاکاری‌یەک کە لەو
پەیوەندەوە ئەکرێت سەبارەت بە بوونی حکومەت و یاسا بەلام هەژموونی
دەسەلاتی حزب بەڕێوەبەری لۆکا‌ڵی ناوچەکانە ، و خەڵک و ناڕەزایەتی‌یەکانی
هەمیشە قوربانی و باجدەری ئەم دوو دەسەلاتەن . ئایا ئەم وەزعیەتە
لەمپەرێک نیە لە تێکشانی ڕیزەکانی ئەم بزووتنەوەیە، رابەرانی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه کام میکانیزمی هه‌ڵسوڕان وخه‌بات بگرنه پێش بۆ
تێکشکاندنی ئه‌م له‌مپه‌ره؟
جه‌مال کۆشش: به‌بۆچوونی من ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه،
جوڵانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و قانوونی یه کان له‌دژی هه‌لومه‌رجی
ئێستای کوردستانی عیراق شکلی گرتووه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌کی
نوێ یه له مێژووی دوای هه‌ڵبژاردنی 7.3.2010 . له نیو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا
حزب ولایه‌نی سیاسی، رۆشنبیران وکه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ جۆراوجۆری تێدا
به‌شدارن. ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان و حزبی کۆمۆنیستی له‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه
دیموکراتیه‌دا، به‌شداری چالاک وڕێکخه‌رو هاوئاهه‌نگکه‌ری بن. ته‌ریکه‌وتنه‌وه
له‌م بزوتنه‌وه‌یه، خۆکوژییه‌کی سیاسیه، وه ته‌سلیم بوون به
داواکارییه به‌رته‌سکه‌کان یش ونه‌بینینی ڕوداوه‌که وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی
سیاسی وچینایه‌تی وخۆشاردنه‌وه له پشت فۆرمۆڵه‌ی گشتی و ناڕۆشن،
ئینتهازیه‌ته. ئه‌م ڕووداوه، مێژوویه‌کی نوێی خسته نیو سیاسه‌ت و
دام وده‌زگاکانی ئاسایش وحکومه‌ته‌وه. ته‌نها مه‌سعود بارزانی ووتی ئه‌م
کێشه‌یه سیاسی نیه، ،به‌گشتی ڕێککه‌وتنی جه‌ماعی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که
وه‌ک دیارده‌یه‌کی سیاسی ته‌ماشا ده‌که‌ن و داخوازییه‌کانیش حه‌تمه‌ن
ده‌بێت سیاسی بن وقانوونی بن . به‌بۆچوونی من سه‌راسه‌ری بن و ئاگاداری
یه‌کتر بن وجه‌ماوه‌ری بن. وه پێ به‌پێ ئاگاداری میدیا وده‌سه‌ڵات بن.
به‌بۆچوونی من پلاتفۆرمی لانی که‌می داخوازییه‌کان ئازادییه‌کان و
دادگایی کردنی سیسته‌میکی دواکه‌وتوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامانج بێت. دامه‌زراندنی
لیژنه‌ی لێکوڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ یان که‌سانی سه‌ربه‌خۆ وله‌ژیر
چاودێری ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا پێکبهێنرێت. میکانیزمی هه‌لسوڕانی
هه‌وڵبدڕێت جه‌ماوه‌ر ڕاسته‌وخۆ به‌شداری بکات، حزبه سیاسیه‌کان به‌شدار
بن، سمینار‌و کۆڕی جه‌ماوه‌ری، نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جیهانی، پشتیوانی
زانکۆکانی لای خۆمان وله‌جیهان . وه پیویسته له هه‌ولیر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
نه‌خه‌وێنرێت وته‌سلیم به هه‌ڕه‌شه‌کانی پارتی نه‌بن. پیویسته لایه‌نه
سیاسیه‌کان هانبدرێن که ئه‌م دۆسیه‌یه کاری له‌سه‌ر بکریت. ڕیکخراوه
مه‌ده‌نیه‌کان، میدیاکان به‌به‌رده‌وامی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیندوڕابگرن.
گه لێک ناکۆکی له نیوان ووته‌کانی لێپرسراواندا هه‌یه که پیویسته
وه‌ڵام بدرینه‌وه.، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه وگه‌وره‌یه
زۆر لایه‌ن ده‌یانه‌وێت تا شوێنێکی دیاریکراو پشتیوانی بکه‌ن، یان به‌رژه‌وه‌ندی
تر وپه‌یوه‌ندی تریان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه گرێدراوه، که دوو دڵ و نیوه
ناچڵن. یان به‌دزییه‌وه جێ‌مان دێڵن .. ..هتد
ماڵپه‌ڕی جه‌مال
کۆشش
|