٥\٥\٢٠١١
گشت پیس و چه‌په‌ڵه‌کان
ده‌یانه‌وێ له رووباره‌که‌ی سه‌رده‌شت خۆیان پاک بکه‌نه‌وه!
- په‌یوه‌ست به
تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و رۆژی جیهانی رۆژنامه‌نووسی
-

دارا ئه‌حمه‌د
باشتره له هیچ:
سێی مایس رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نووسییه له سه‌رتاسه‌ری جیهان
- هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژه له لایه‌ن داموده‌زگایه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
ده‌ستنیشانکراوه که خودی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ئه‌لقه‌یه‌که
له په‌نجه‌کانی وڵاته زلهێزه چه‌وسێنه‌ره‌کان و سیسته‌می پڕ له سته‌می
هه‌نووکه‌ی جیهان و ئه‌و ده‌زگایانه‌ش چه‌ندین رۆژی ئاوه‌ها نێوه‌رۆک
پووچیان دامه‌زراندووه و هه‌ندێک جاریش ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م
دروستبوونی ئه‌و جۆره رۆژانه به شێوازێکی ئه‌رێنیی که خزمه‌ت به ره‌وت
و چالاکییه‌کانی ئه‌و کایانه بکا که رۆژه‌کانیان له پێناو داده‌مه‌زرێن...
لێ هه‌بوونه‌که‌ی هه‌ر باشتره له هیچ.
هیچ گومانێک نه‌ماوه:
پێنجی مایسی
٢٠١٠ رۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسی
جه‌ربه‌زه (سه‌رده‌شت) عوسمان)ه، که به پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه
میدیاییه ئازادیخوازه‌کان و قسه‌ی نێو جه‌ماوه‌ر هیچ گومانێک نه‌ماوه
له‌وه‌ی که سه‌رده‌شت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه تیرۆرکراوه به
دیارکراوییش پارتی و ده‌زگایه سیخوڕییه‌که‌ی که ناویان ناوه
(پاراستن، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌یه که تا ئێستا بکوژه‌کان
ئاشکرا نه‌کراون و پارتیش رێگه‌ی نه‌داوه په‌یکه‌رێکی سه‌رده‌شت له
هه‌ولێر و له‌و شوێنه دابندرێ که لێی فڕێندرا و پاشانیش تیرۆر کرا.
هه‌ندێک رێزگرتن هه‌یه بێڕێزییه:
له رۆژی ٢١\٤\٢٠١١
ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ (سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان) که سه‌ندیکای
رۆژنامه‌نووسانی حیزبه‌کانه به تایبه‌تییش هی پارتیه.. له دوور و
نزیکه‌وه په‌یوه‌ندیی به ئازادیی و ئازادیی رۆژنامه‌نووسییه‌وه نییه..
له ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی - که له لایه‌ن هه‌ندێک
سیاسه‌تمه‌داری خێڵه‌کیی خێڵی به‌درخانییه‌نییه‌کان ده‌رچووه که
ئێستا لێمان بوونه‌ته دامه‌زرێنه‌ر و پێشڕه‌وی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی
که به هۆیه تا ئێستاش رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ته‌پوتۆزی فه‌رهه‌نگی
ده‌ره‌به‌گیی و کۆنه‌په‌رستیی به‌رنه‌داوه - به ناوی رێزگرتن له شه‌هیدانی
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی بێ‌ڕێزییان به رۆژنامه‌نووسی شه‌هید سه‌رده‌شت
عوسمان کرد، ئاخه‌ر ناکرێ ده‌ربارانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت تاوانبارکراوه بێن ریز له شه‌هید بگرن.. واته
بشتکوژن و شینشت بۆ بگێڕن، له هه‌مووشی جه‌رگبڕتر ئه‌وه بوو که بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هید ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌ناو سه‌ندیکایان به‌رز نرخاند و
ده‌ستخۆشییان لێکرد!!!
تا سه‌ر بمێنێ قوون عاجباتیان ده‌بینێ!:
(سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان!) به بێ هیچ شه‌رمێک به‌یاننامه
له‌سه‌ر (رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نووسیی) ده‌رده‌کا!!! ئاخه‌ر سه‌ندیکایه‌کی
حیزبیی که له (شانۆگه‌رییه‌کی به‌ناو هه‌ڵبژاردن) راسته‌وخۆ ده‌بێ
کادیری حیزبه‌کان ببنه ئه‌نجوومه‌نی.. ده‌بێ چ په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌بێ
به ئازادیی رۆژنامه‌نووسیی؟! بۆ ناچن بۆ خۆیان (رۆژی جیهانی بۆ
رۆژنانووسیی حیزبیی) دابنێن.. هه‌روه‌ک له کرده‌وه‌دا راپۆرتنووسن و
دژبه ئازادیی رۆژنامه‌نووسین با به قسه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیان راستگۆ بن..
هه‌ر گه‌لله‌ک باشتره بۆ ئه‌وان!
هه‌ڵویستی حیزبایه‌تیی:
هیچ حیزبێک به بێ پلانێکی سیاسیی ته‌سکبین و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه
سیاسه‌تبازییه‌کانی خۆی که هیچ کاتێک - ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێ و
بۆ له خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر نه‌بێ - له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل
و ماف و ئازادییه‌کانی کۆمه‌ڵ تێک ناکاته‌وه.. ناتوانێ هه‌ڵوێستی راست
و دروست و خزمه‌ت به گه‌ل بنوێنێ. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که له لایه‌ن
خوێن‌ڕێژ و ناوچه‌گه‌ر و پیاوسالارێکی وه‌ک نه‌وشێروانی داگیرکه‌ری گرده‌که
به تاکتیکێکی زۆر بێزه‌وه‌ر بۆ په‌یداکردنی جه‌ماوه‌ر و بۆ ململانێی
له‌گه‌ڵ پارتی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمانی به‌کارهێنا. کێ هه‌یه نه‌زانێ
- ئه‌گه‌ر خۆی له گێلیی نه‌دا - که گۆڕان باوه‌ڕی به ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین
ئازادیی نییه، به‌ڵام وا دیاره که که‌سانی پیس و چه‌په‌ڵ له هه‌موو
که‌سێکیتر پتر پێویستییان به رووباری روون هه‌یه خۆیانی تێدا پاک بکه‌نه‌وه.
ناوبانگ و پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی بۆ ره‌شبیران:
زۆربه‌ی کاته‌کان زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پێانده‌گوترێ رۆشنبیران له‌نێو
سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌رست و چه‌وسێنه‌ر به پێی پێگه چینایه‌تییه‌که‌یان
و به‌رژه‌وه‌ندییه خۆپه‌رستییه‌کانیان ده‌بنه ده‌رباری ده‌سه‌ڵات و
ناتوانن بکه‌ونه نێو به‌ره‌ی گه‌ل، له کوردستانه‌که‌ی خۆمانیش هه‌ر
وایه، وه‌ک دیتمان چۆن ئه‌و به ناو رۆشنبیرانه ته‌نیا له پێناو به
ده‌ستهێنانی ناوبانگ و بڕێک پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ر رۆژه‌و به ته‌پلی
ئایدۆلۆژیایه‌ک و حیزبێک و سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌ڵده‌په‌ڕن، به‌رچاوترین
نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ره‌شبیره‌کانی له بابه‌تی گرووپه دژه ئازادییه‌که‌ی
ره‌هه‌ند و ماڵوێرانییه‌که‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ره‌که‌ی
رێبین هه‌ردی و فارووق ره‌فیقی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵپه‌رستی و
کۆڵه‌واره‌کانی ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان و... هتد بوون که چۆن ده‌یانه‌وێ
بۆ مه‌رامه‌کانی خۆپه‌رستییه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر پشتی کێسی سه‌رده‌شت و
سۆران و ناڕه‌زیه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ر و ماف و ئازادییه‌کانی گه‌ل و
دۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌رکه‌ون که له راستییدا واته ژێر
بکه‌ون.
گه‌ڕه‌لاوژێی که‌ناله به
ناو ئازاده‌کان:
زۆربه‌ی که‌ناڵه میدیاییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له بن ده‌ستی سه‌مایه‌داران
و ده‌سه‌ڵاتدارانه، میدیای کوردیش به هۆی فه‌رهه‌نگه دواکه‌وتووه‌که‌مان
و که‌میی ئه‌زموونه‌که‌ی هه‌ر به ته‌واویی له‌نێو گه‌ڕه‌لاوژێی
سیاسه‌تبازان و رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به حیزب و ده‌سه‌ڵات نوقوم بووه،
باسی رادیۆ ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگایه‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات
و حیزبه‌کان ناکه‌ین که هیچ خێرێکیان بۆ جه‌ماوه‌ر پێوه نییه و ته‌نیا
بۆ سه‌رلێشیواندنی جه‌ماوه‌ر دامه‌زراون، به‌لکه که‌م ماڵپه‌ڕ و
رۆژنامه‌ی به ناو ئازاد و (ئه‌هلی)یش هه‌یه پانتاییه‌کی زۆریان بۆ
کێسی سۆران و سه‌رده‌شت و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ته‌رخان نه‌کردبێ که‌چی
له بنه‌وه سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی
سیاستبازیشن و هه‌ر له لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه خه‌رجی ده‌زگایه‌کانیان و
بژێویی ژیانی کارمه‌نده‌کانیشیان له پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی بۆ دابین ده‌کرێ،
نموونه‌ی به‌رچاویش له‌وانه - بێجگه له (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) و هه‌ندێک
ماڵپه‌ڕ که له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن - زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رۆژنامه
و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کانیتر که دوو قسه‌ی سیاسی‌یان تێدایه به تایبه‌تییش
ئه‌وانه‌ی له‌نێوخۆی کوردستانن.. وه‌ک هاولاتی و ئاوێنه و ... هتد
له‌و بابه‌ته‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ک نه ئازادن و نه سه‌ربه‌خۆن.
سه‌ره‌نجام:
هه‌ر که‌س و لایه‌نێک به تایبه‌تییش
ئه‌وانه‌ی که نێرگزیین و له‌به‌ر بێ تو‌انایی و ناشیرینی پیسیی و
چه‌په‌ڵیی خۆیان ده‌یانه‌وێ هه‌رکووه‌کی هه‌یه خۆیان وا پیشان بده‌ن
که جوانن و سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌لن.. ده‌چن خۆیان له رووباره
روونه‌که‌ی سه‌رده‌شت و ئه‌و رووبارانه پاک ده‌که‌نه‌وه که
سه‌رچاوه‌که‌ی له قووڵایی نێو هه‌ناوی گه‌ڵه‌وه هه‌ڵدقوڵێ، وه‌لی
حه‌تمه‌ن ده‌بێ ببوورن که ئێستا گه‌ڵ زۆر له‌وه هۆشیارتره و ئیدی
سه‌رده‌می ئه‌و سیاسه‌تبازییی و پلان و پیلانه چرووک و
رووهه‌ڵماڵدراوانه‌ی سه‌ندیکای زه‌ردی رۆژنامه‌نووسان و گۆڕانی نه‌گۆڕ
و ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان و تاریکبیره‌کان و میدیایه ده‌رباره‌کان
و ته‌نانه‌ت به‌ناو چه‌په‌کانیش نه‌ماوه و چیدی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه
و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان باوه‌ڕیان پێ ناکه‌ن.
٥\٥\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|