گیان له‌ده‌ستدانی به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی (هه‌ڵه‌بجه) ئازارێکی زیندوو له‌جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌وتوودا.
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
15/6/200 (حه‌مه‌ئه‌مین ساڵح ) یه‌کێکیتر له‌به‌رکه‌وتووانی
کیمیابارانی ( هه‌ڵه‌بجه ) گیانی له‌ده‌ستداو بوویه قوربانی بێده‌ربه‌ستی
ده‌سه‌ڵات و ژێرپێ خستنی سه‌ره‌تایترین مافی ئینسان له پاراستنی ته‌ندروستی
و مانه‌وه‌ی فیزیکی وه‌ک مافی ژیان ، ( حه‌مه‌ئه‌مین ساڵح ) یه‌که‌م
قوربانی و یه‌که‌م که‌س نیه له به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی گیان له
ده‌ست بدات له ( هه‌ڵه‌بجه ) ، ته‌نها له‌ساڵی ( 2000 دا) و تاکو
ئێستا ( 51 ) که‌س له به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و
بوونه‌ته قوربانی ، ئه‌بێت هه‌موومان بپرسین کێ به‌رپرسه له پاراستن
و چاره‌سه‌رکردنی برین و ئازاره‌کانی ئه‌م ئینسانانه ؟ ئه‌بێت هه‌موومان
بپرسین ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان کاتێک داهاتی کۆمه‌ڵگایان له‌به‌رده‌ستدایه
بۆچی ئاوڕێک له‌م قوربانیانه ناده‌نه‌وه ؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردوستان کاتێک ئاوڕ له به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی ناده‌نه‌وه
کێشه‌که‌یان هه‌رگیز که‌می ئیمکانیات و سنورداربوونی ئابوری حکومه‌ت
نیه ، ده‌سه‌ڵاتداران پاره‌و داهات و سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی قازانج
و خه‌زێنه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتوویان له ژێر ده‌ستدایه، بودجه‌یه‌کی خه‌یاڵی
( شه‌ش تریلیۆن و حه‌وت سه‌دو حه‌فتاملیارو سێسه‌دو حه‌فتاو نۆملیۆن و
دووسه‌د و چل هه‌زار دینار ) فرۆشتنی نه‌وت به قاچاخ ، باج و گومرگ ،
ده‌یان کۆمپانیاو شه‌ریکه‌ی بازرگانی ، چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی به‌رز و
سیتی و گوندی میونخ و شاری خه‌ونه‌کان ، سه‌دان پرۆژه نه‌که‌س ئه‌زانێ
خاوه‌نه‌که‌ی کێیه‌و نه‌که‌س ئه‌زانێ داهاته‌که‌ی بۆ کوێ ده‌چێت ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی به‌گشتی ژیانی خه‌ڵکی ( هه‌ڵه‌بجه ) مه‌رگه‌ساتێکه و قابیلی
قبوڵ نیه ، به‌ڵام گیان له‌ده‌ستدانی به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی
تاوانێکه به‌هیچ شتێک په‌رده‌پۆش ناکرێت ، ئاخر ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت
ژیانی خه‌ڵک له مردن بپارێزێت ، ئاخر ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت پاراستنی
باری ته‌ندروستی خه‌ڵک له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانی خۆی دابنێت ، ئه‌بێت
خه‌ڵک چ چاوه‌ڕوانییه‌کی له‌م ده‌سه‌ڵاته بکرێت ، ئه‌گه‌ر ( یه‌کێتی و
پارتی ) هه‌موو ڕۆژێک بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌رچی ده‌که‌ن بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردوستانه ، چی له‌و بانگه‌وازه بێ ناوه‌ڕۆکتره
کاتێک به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی له ( هه‌ڵه‌بجه ) سه‌ره‌یان بۆ
مه‌رگ گرتووه ، ده‌سه‌ڵاتێک ئینسان له‌مه‌رگ نه‌پارێزێت هه‌رگیز
ناتوانێت پاروه نانێک بخاته سه‌ر سفره‌یان ، ده‌سه‌ڵاتێک له‌تاو پڕ
کردنی توره‌که‌کانیان خۆیان پاره ، توره‌که‌ی سییه وشکهه‌ڵهاتووه‌کانی
( مامۆستا کامیل ) ی له ( هه‌ڵه‌بجه ) بیرچووبێته‌وه ، ئه‌بێت په‌یوه‌ندی
نێوان خه‌ڵکی مه‌حرومی ( هه‌ڵه‌بجه ) و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چ قڵشتێکی له‌نێواندا
بێت ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ئه‌مڕۆ ( کۆنگره ، کۆنفراس ،
ڤیستیڤاڵ بۆ عێل و عه‌شره‌ت و خێڵ و تایفه ، بڕینه‌وه‌ی بودجه بۆ
خانه‌قا ، پێدانی به‌رپرسیاریه‌تی به پیاو ماقوڵان ) هتد... ئه‌مانه‌یان
بۆ گرنگه چونکه چاره‌نووسیان پێوه‌ی به‌نده ، نه‌ک گێڕانه‌وی ئومێدی
ژیان بۆ به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی له ( هه‌ڵه‌بجه ) و ژیانی
دانیشتووانه‌که‌ی ، خه‌ڵکی ( هه‌ڵه‌بجه ) مافی خۆیه‌تی بپرسێت و یه‌خه‌ی
( تاڵه‌بانی ، به‌رزانی ، نێچیره‌ڤان ، به‌رهه‌م ساڵح ، کۆڵن پاوڵ ،
پۆل برێمه‌ر ) و ده‌یان له‌و که‌سانه بگرێت که‌ده‌هاتن و به‌ڵێنی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان
پێده‌دان و سوێندیان به قوربانیه‌کانیان ده‌خواردو خۆڵیان ده‌کرده
چاویان ، خه‌ڵکی ( هه‌ڵه‌بجه ) ئه‌بێت بزانێت ژیانێکی ئینسانی و ئارام
، چاره‌سه‌ری به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیاوی و حیساب کردنیان وه‌ک
ئینسان ، به‌چاوه‌ڕوانی و مه‌رحه‌مه‌تی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌ی ( یه‌کێتی
و پارتی ) هه‌رگیز نابینرێت ، خه‌ڵکی ( هه‌ڵه‌بجه ) ده‌بێت ماف و
خواسته‌کانیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا بسه‌پێنن ، ده‌بێت ڕیزه‌کانیان
یه‌کبخه‌ن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن ، ده‌بێت ڕۆژانه
یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرن و به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام
بده‌ن ، ته‌نها وه‌سیله‌ی ساڕ‌ێژ کردنی برینی به‌رکه‌وتووانی چه‌کی
کیمیاوی و باشتر بوونی ژیانی خه‌ڵکی ( هه‌ڵه‌بجه ) نواندنی ئیراده‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر و یه‌ک هه‌ڵوێستیانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان
.
17 / 6 / 2008
|