گۆڕان.. ده‌بێت ببێت.
هێمن ره‌ئووف
جیهان گۆڕا. به‌ڵام ئێمه‌ی کورد هێشتا به‌ده‌ست سیاسییه‌کانی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردووهوهگۆشهگیر و چه‌په‌ک و ده‌ق گرتوو له‌گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ماوینه‌ته‌وه. سه‌رکرده‌و پارته‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌وڵاتی ئێمه‌دا، به‌ئاراسته‌یه‌کی جیا، به‌پێچه‌وانه‌ی گۆڕان و نوێبوونهوهوهپێشڕهوی کاروانی ژیانی ئێمه‌ده‌که‌ن. ههریهکهلهسیاسییهماندووهکانی وڵاتی ئێمهچهندین سه‌رکرده‌و سیسته‌می حوکومڕانی له‌جیهاندا تێپهڕاندووهو ماشێنی چه‌ند جیلێکیان له‌ڕۆڵه‌کانی نیشتیمان به‌بێهیوایی بۆ که‌ناره‌کانی پیری لێخوڕیوه.
له‌کۆتایی هه‌فتاکانه‌وه، له‌وکاته‌وه‌ی شۆڕشی نوێ هه‌ڵگیرسا که‌درێژه‌پێده‌ری هه‌مان شۆڕشی شکست‌خواردووی پێشووتربوو، هه‌تا ئێستا. به‌درێژایی ئه‌م مێژووههاوچهرخه، جیهان کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاریبناغهیی و جه‌وهه‌ریی له‌جوگرافیا و سیسته‌می درێژه‌دان به‌ژیان ڕوویاندا.تێکشکان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تان له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرێک لهپانتاییهکانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی گرته‌وه. وه‌ک " تێکشکانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و درووستبوونی ئه‌و هه‌موو وڵاته. یان یوگۆسلاڤیای جاران و ئه‌م ههمهدهوڵهتهی ئێستا. یان یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانه‌کان و که‌رتبوونی چیک و سلۆفاکیا. هه‌تا ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی فاشیزمی عێراقیشی له‌سه‌ر بێت." ئه‌مانه وه‌ک نمونه‌یه‌کی بچوک له‌و هه‌موو گۆڕانکارییه‌ی له‌جیهاندا چه‌سپی. هه‌مووی به‌سه‌ر واده‌ی ده‌سه‌لاتی پارت و سه‌رکرده‌کانی کورددا تێپه‌ڕیوه‌و دۆزی میلله‌تی کوردیش هه‌ر له‌شوێنی خۆیدایه، هه‌تا ئێستا.
لێره‌دا دهگهینهئهو وێستگه‌یه‌ی پرسیارهگونجاوهکان درووست بکه‌ین، که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هه‌ڕه‌تی توانا و پشتگیرییهمهعنهویی و مادییه‌کانی کهههیبووهو له‌کاتی شکستی دوژمنانی و ده‌نگ بڵندی خۆی، نهیتوانیوهدهستپێشخهری بۆ گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی بکات له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک کهئهرکێکی گرنگ و چاره‌نوسسازی پێسپاردووه، ئیتر له‌ئێستادا و له‌م سه‌ره‌تای هۆشیاربوونهوهیهدا چۆن ده‌کرێت ئه‌و مهشخهڵهههر له‌ده‌ستی ئه‌واندا بێت؟ یان کاتی ئهوهنههاتووهبڵێین، ئێستا له‌پیربوونی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا هیچ له توانا و لهههگبهیاندا نهماوهبۆ ده‌رهێنانی میلله‌ت له‌م وێرانه‌یه‌دا؟
پیری :
به‌بڕوا من پیری تێپه‌راندنی ئه‌زمونگه‌لێکی دوورودرێژهبهپانتایی به‌رزونزمییه‌کانی ته‌مه‌ندا، شۆڕبوونهوهیهبهناو قوڵاییه‌کانی فکر و قۆناغهفهلسهفی و مێژوویه‌کاندا، کامڵبوونهلهتێکشکان و هه‌ستانه‌وه‌دا، دیتنی هه‌موو که‌له‌به‌ر و پتهویهکانهلهڕێڕهوهکانی ژیاندا. ده‌کرێت سود له‌ئه‌زموونی پیره‌کان وه‌ربگرین بۆ تێنهکهوتنهچاڵی و چۆڵییه‌کان، ده‌شێت ئامۆژگارییه‌کانیان ئاسانکاری زۆرمان بۆ بکه‌ن لهسهفهرهکهماندا،
به‌ڵام ههڵهیهپیرهکان ببن به‌داڕێژه‌ری سیسته‌می هه‌نوکه‌یی بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان.
چونکهلهههمانکاتدا ده‌کرێت بڵێین پیریی یان پیربوون له‌هزردا، نوێ نه‌بوونه‌وه‌و وهستانهلهزهمهندا، یان گهڕانهوهیهبهخهیاڵ و خۆزگهکانبۆ زه‌مه‌نێک هه‌ڕه‌تی ئازایه‌تی و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤ بووهتێیدا. ئه‌و رابووردوهی کهتێپهڕیوه له‌ته‌مه‌نی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا، هیچ تروسکاییه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت بۆ کردنهخاڵی دهستپێکردنو نوێبونه‌وه‌و گۆڕان. ئه‌م دیاردهیهزۆر به‌زه‌قی له‌سیما و ڕه‌فتاری سیاسیه‌کانی ئێمه‌دا ده‌بینرێت، له‌بیر و پلانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و داڕشتنی سیسته‌می پهڕێوهچوونی ده‌زگاکانی حکومه‌ت و کایهمهدهنی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌م لهدهرکهوتنیان له‌شانی هه‌لسوڕێنه‌رانی دنیای ئه‌مڕۆدا.
گۆڕان ده‌بێت گه‌نج ئه‌نجامی بدات. پێویستهلێبڕاوانهو به‌توانایه‌کی باوهڕبهخۆبوونهوهدهست بداتهئهم ئه‌رکه، ئه‌م بینایهئهگهر له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ی جاران بێت، جارێکی تریش ده‌روخێته‌وه! پێویستهعهقڵهنوێیهکان به‌پلان و به‌رنامه‌ی نوێ، بیروبۆچونهکۆنهکان له‌بیری نه‌وه‌ی نوێ ببه‌نه‌وه. ئه‌م بۆچوونهبهو واتایهنا، به‌ڕه‌هایی هه‌موو پیرییه‌ک وه‌لا نێین. وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا پێویستهلهتوانا و دانایی که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون له‌بواره‌کانی، کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و کلتوری، بگرهلهبواری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنیشدا ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌په‌راوێزی و که‌ناره‌کاندا بوون، به‌هۆی نوێخوازی و یاخیی بوونیان له‌دژی ئه‌و چه‌ق به‌ستنه، سود وه‌ربگرین و پرس و ڕایان پێبکه‌ین. یان له‌چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن لهماندووبونیان له‌ڕابوردوودا پله‌و پایه‌ی به‌رزی فه‌خرییان پێبدرێت و به‌سه‌نگینی ناویان بهێنین.
گۆڕان ماتاریالێک نییهبگهڕێین بۆ به‌دیهێنانی، به‌هۆی مادده‌یان هێزێکی جه‌سته‌یی و جه‌ماوه‌ری ده‌ستمان بکه‌وێت. ڕه‌نگه‌کان و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و زۆرینه‌و که‌مینه‌کان ناتوان بیانهێننهبوون. " کوردستانی ئێمهلهئێستادا لێوانلێوهلهماددهو هێز و حیزب، ڕهنگاوڕهنگهبهپێگهجهماوهری و ئایدۆلۆژیا هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان." ئهمانهنهیان توانیوه‌هیچ گۆراننێک دروست بکه‌ن یان بیهێننه‌دی، وه‌یان ڕێگاخۆشکه‌ر بن بۆ هاتنه‌دی ئه‌م چه‌مکه. به‌ڵکو ڕهههندێکهپێویست به‌پلان و نه‌خشه‌یه‌کی جه‌وهه‌ری ده‌کات هه‌تا ده‌ست به‌درووستکردنی بکه‌ین. هزر و داینه‌مۆی بنیاتنه‌ر و شاره‌زا و پرۆفی ده‌وێت بۆ ده‌ستکردن به‌کێشانی نه‌خشه‌که‌ی. ئه‌م سهردهمهجیهانێکی تره‌و خێراتر کات و ساته‌کان تێده‌په‌ڕێن. پێویستههیچ هه‌لێک بۆ بنیات و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. ئه‌و ڕهوتههیواش و بێجوڵهیهی له‌وڵاتی ئێمه‌دا ههیهزیانهگهورهکانی لێ ده‌که‌ونه‌وه. به‌جێمان و مانهوهلهڕابوردوودا دهبێتهڕاستی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خود دۆزینه‌وه‌و خۆ ڕزگارکردن نه‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێسا بگۆڕێت ماناکانی گۆڕان و ژیانێکی نوێ نه‌هاتوونه‌ته‌دی. به‌ڵکو ده‌بێت سه‌رچاوه‌کان بدۆزینه‌وه‌و ده‌ست بدهینهئهرکهقورسهکه.
به‌بۆچوونی من هه‌تا ئێستا نه‌ک هه‌ر گۆڕانکاری له‌چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کانمان به‌قازانجی میلله‌ت نه‌کراوه، به‌ڵکو له‌رابوردووی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئێستادا گه‌وره‌ترین زیان بهدۆزهڕواکهی گه‌یشتووه. که‌ده‌کرێت زیانه‌کان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری، ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، نیشان بکه‌ین:
* ناوخۆی کوردستان : " ئه‌نفال و کیمیاباران، شه‌ڕی ناوخۆ، به‌تاڵانبردنی دارایی و سامانی حکومه‌ت و میلله‌ت له‌راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ هوهههتا ئێسا."
* ده‌ره‌وه‌ی کوردستان: جوگرافیای کوردستان لهچوارچیوهیهکی ترسناکدا خوڵقاوه، ههرچهندهبهشێکی ئه‌م ترس و گه‌وره‌کردنی دوژمنهبهدهستی خۆمان درووستمان کردووه. به‌هۆی ملکه‌چی و بازبازێنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌باوه‌شی ئهمهوهبۆ ئه‌و له‌ڕابوردوودا، بچوکی ئێمه‌و ترس له‌گه‌وره‌یی به‌رامبه‌ر، بووهبهواقیعێکی تاڵ. به‌ڵام نه‌گۆڕان و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م باره‌و گرێدان به‌سروشتی تاکی میلله‌ته‌وه، زیانێکی گه‌وره‌ی لهدۆسیهکهمان دا له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌کی. وه‌پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، هه‌موو دنیا به‌تایبه‌تی دراوسێکانی عێراق سیاسه‌ت و ئه‌جیندای خۆیان گۆڕی له‌ناوچه‌که‌دا، به‌خێراییه‌کی سه‌رنجڕاکێش هه‌موو شته‌کان گۆڕان. ده‌وڵه‌تی عێراق جارێکی تر له‌سه‌ر پێی خۆر ڕادهوهستێتهوهو نیشانه‌کانی دیکتاتۆریی لهسهرکردهنوێیهکاندا ده‌رده‌که‌وێت. ئێران بهرنامهئهتۆمییهکهی بوو به‌ڕاستییه‌کی تۆقێنه‌ر و ده‌بێته‌خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی. تورکیا بهسیاسهتهچهواشهکارییهژێربهژێرهکانی، به‌باسکردن له‌زمان و چه‌مکه‌کانی فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێکی فاشیستانهو کۆنهپهرستانهبهسهر عه‌قڵی تاکی کورددا بسه‌پێنێت له‌و وڵاته. ئه‌مریکا و وڵاتانی جیهان هه‌موو خوێندنه‌وه‌کانیان بۆ دۆزی کوردی پشتگوێ ده‌خه‌ن. تاکهلایهنێک کهستراتیژیهتی نه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵات و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌م ڕه‌وشه‌دا، کورد و دهسهڵاتهساویلکهکهی بوو، به‌کۆمه‌ڵێك ده‌ستکه‌وتی لاوه‌کی و بێ‌مانا ئامانجهگهورهکانیان له‌گۆڕنا: ڕازیی بوون به‌ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنی بێ متمانه‌ی سه‌رۆک کۆماری، له‌عێراقدا، ڕازیبوون به‌ڕاپرسی له‌سه‌ر که‌رکوک و خستنه‌نێو سه‌رزه‌مینی گومان و خوێنه‌وه" گومان له‌کوردبوون، خوێن ڕشتن بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌و پێشاندانی حه‌قیقه‌ت لهڕاستیهکاندا" ، ڕازیی بوون به‌ده‌رهێنانی نه‌وت به‌ڕه‌زامه‌ندی بێگانهلهخاکی خاوه‌ن خاک‌دا. رازیی بوون به‌ده‌ستورێکی عه‌ره‌بی پڕ لهلێلی و ته‌ماوی له‌پێش هیچ ههنگاوێکی ئهرێنییهوهبهرهوڕووی چارهسهرهجهوههرییهکان. وهڕیسواکردنی داخوازییه‌کانی میلله‌ت به شوبهاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان به‌خه‌یاڵی شاعیران له‌به‌رده‌م کامێرا و مایکرۆفۆنی میدیا ده‌ره‌کییه‌کاندا به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتێکی وه‌کو تورکیا.
ئه‌و گۆڕانه‌ی که‌ده‌بێت بکرێت، له‌پێش هه‌موو شتێکدا دیاری کردنی ئه‌و سهرچاوانهیهکهزیانهگهورهکانمان لێوه‌کردووه، پاشان خستنه‌گه‌ڕی ئایدیا و بیری نوێ بۆ ڕاستکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر و قه‌ره‌بووکردنه‌وه.
هه‌ڵسوراوان له‌چه‌سپاندنی گۆڕاندا پێویستهگهنجانی ئاکتڤ و ئه‌کادیمی و شاره‌زای ئه‌و نێوهندهبن که‌ئیشی تێدا ده‌که‌ن. ده‌بێت بهحهوسهڵهیهکی له‌خۆ بوردووانهو ماندوونه‌ناسانه، ووزه‌و توانایی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژه‌و پلانانه‌ی کهپێویستهجێبهجێ بکرێن هه‌تا گۆڕانی ڕاستهقینهدرووست بکه‌ن.
له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیاندا گۆڕان بووهبهپێویستییهکی به‌رجه‌سته، بۆیه‌ده‌بێت به‌سیستمێکی نوێ و پرۆفشناڵ پڕۆژه‌ی تۆکمه‌و بنیاتنه‌ر دابڕێژرێت بۆ هه‌ر یهکهلهبوارهکان. خه‌ڵکانی ته‌کنۆکرات و پرۆفی ئه‌رکه‌کانیان پێبسپێردرێت و چاودێری و پشتگیری ته‌واویان بکرێت.
دیسان : گۆڕان ده‌بێت گه‌نج ئه‌نجامی بدات. ئه‌م بینایهئهگهر له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ی جاران بێت، جارێکی تریش ده‌روخێته‌وه! پێویستهعهقڵهنوێیهکان به‌پلان و به‌رنامه‌ی نوێ، بیروبۆچونهکۆنهکان له‌بیری نه‌وه‌ی نوێ ببه‌نه‌وه.
سویسرا
|