گۆران و نالیا و تالیا سێ کۆستی له ناکاوا.
ئیسماعیل که‌ریم
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره رۆژی پێنج شه‌مه هه‌واڵی کۆچی ناواده‌ی کاك گۆران عومه‌رمان پێ گه‌شت.
که ئه‌سه‌فێکی گه‌وره‌ی لای هه‌موان جێهێشت، بڕوا ناکه‌م ئه‌وه‌ی گه‌ر ته‌نها بۆ یه‌ک چرکه‌ش بوبێت، ئه‌م گه‌نجه ڕۆشنبیر و ڕۆح سوکه‌ی بینبینێ به داخ نه‌بوبێت بۆ ئه‌م کۆچه‌ی، چونکه ژیان له‌به‌رده‌میدا هێشتا زۆری مابوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی بهێنێته دی، که لای هه‌موان ڕوونه جوانه‌مه‌رگ خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ خه‌ون و کاری جوانتر بوو له کورد ساته‌وه پێشکه‌شمان بکات...
ئێمه هیچ لاریمان له‌وه نیه هه‌موو مرۆڤێ مردن له ڕێگه‌یدایه‌وه دره‌نگ یان زوو ده‌بێت ئه‌م سه‌فه‌ره نه‌بڕاوه بکات، ئیتر له‌هه‌ر ویستگه‌یه‌کی ته‌مه‌ندا بێت، به‌ڵام هه‌ندێ کۆچ کاریگه‌رتر و به سۆێ تره، به تایبه‌تی کۆچی ناواده. که هێشتا مرۆڤ له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدایه و نه‌یتوانیوه هه‌موو خه‌ون و پڕۆژه‌کانی ته‌واو بکات..
بۆیه له دڵه‌وه ئه‌م جۆره کۆچانه ئازار به‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێ به گشتی و خێزانی بنه‌ماڵه‌و دۆست و هاورێانی به تایبه‌تی.
مرۆڤ گه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌موو دیارده‌کاندا هه‌ڵوێست و قسه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا له‌به‌ر ده‌م مردن‌دا هه‌موان ده‌سته‌و سان داده‌مێنین، چونکه ئیتر ئه‌وه قه‌ده‌ری مرۆڤه له هه‌چ شوێن و جوگرافیایه‌کی ئه‌م زه‌وێدا بێت. له کۆتادا ده‌بێت بمرێ.
له ناخی دڵه‌وه بۆ ئه‌م کۆچه دڵگرانم و له‌م دووره‌وه تا سه‌ر ئێسقان ئازارم پێ گه‌شتوه‌و پرسه‌و سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خێزانی ده‌که‌م...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵگرانیم و به هێنده‌ی ئه‌م پرسه دڵ به ئازارم پێێ ئه‌وه‌یه بۆ ده‌بێت له‌نێو ئه‌م وڵاته‌ی ئیمه‌دا هه‌میشه مرۆڤه ئاسایه‌کان له په‌راوێز بخرێن و ته‌نانه‌ت له مردنه‌که‌شیاندا ، لای هه‌موان ڕوونه که مردن کۆستیکی گه‌وه‌ره‌یه له هه‌چ کاتێکدا بێت و، هه‌موو که‌سێکیش به مردنی ئازیزانیان تا سه‌ر ئێسقان ئازار ده‌چێژن، به‌ڵام که ده‌بینین کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ڵات و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان به‌شداری پرسه‌که‌یان ده‌که‌ن، من ناڵێم زۆر ، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم هه‌ندێک خه‌میان له‌سه‌ر شان سوک ده‌بێت، هه‌رهیچ نه‌بێت ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌ته‌نها به‌ر ئه‌و کۆسته ناکه‌ون، کاتێ که ده‌بیننن ده‌روبه‌ریان قه‌ڵاباڵه‌خه و ئه‌م کۆسته به ڕه‌نگ و ڕوخساری سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاره‌وه‌یه
هۆشیارم له‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ته‌نها سه‌رمایه‌یه جێگۆڕکێ به پله‌و پایه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌کات له کۆمه‌ڵدا ، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا جگه له سه‌رمایه هه‌ندێ جار ناوبانگی یاخود کار کردن له ده‌زگایه‌کی دیار‌و به‌رچاودا شکڵێکه له‌و سه‌رمایه‌یه و مرۆڤی پێ به‌ناو بانگ ده‌بێت، بۆیه له نێو ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا مه‌رج نیه سه‌رمایه ته‌نها خۆی له پاره‌و سه‌روه‌ت و ساماندا ببینێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین تانه‌نه‌ت مردنی که‌سێکی دیار به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌نگ و سه‌دایه‌ک ده‌داته‌وه که مرۆڤ هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه چاوه‌ڕوانی ناکات، له کاتێکدا مردنی ده‌یان و سه‌دان که‌سی تر نه‌ک که‌س به‌شداری پرسه‌که‌شی ناکه‌ن، به‌ڵکو زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌ر بێ ئاگاشن لێێ،ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی که من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بم که پرسه‌ی شایسته بۆ هیج کۆچ کردویه‌ک نه‌که‌ن، نا ته‌واو پێچه‌وانه هه‌میشه ده‌ست خۆشی له هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌که‌م که له‌پرسه‌ی جوانه‌مه‌رگ گۆران عومه‌ر دا به‌شدار بوون و ڕێ وڕه‌سمێکی شایسته‌یان بۆ کرد چونکه کاکه گۆران زۆر له‌وه شایسته تر بوو که بۆی کرا...
به‌ڵام له‌م نێوه‌ندا ناکرێت مه‌رگی( لانیا)*ی ته‌مه‌ن چوار ساڵ و (تانیا)* ی دایکی له بیر بکه‌ین که له هه‌مان ئۆتۆمبیل و له هه‌مان رۆژ و به هه‌مان کاره‌سات گیانیان له ده‌ست دا، که‌چی زۆر که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی به مه‌رگی ئه‌م دایک و کۆرپه‌یان زانی، له کاتێکدا کۆچی لانیا ی منداڵ و تانیا ی دایکی هیچی له کۆچی ناواده‌ی کاکه گۆران که‌متر نه‌بوو، گه‌ر ناوبانگ و کاری ڕاگه‌یاند نه‌بێت،، کێ هه‌یه بڵێ کۆچی ئه‌م مندال و دایکه جه‌ژنی نه‌کردوه به پرسه بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان؟، کێ ده‌ڵێت ته‌نیا گه‌ر مه‌رگ وا زوو زه‌فه‌ری به لانیا نه‌بردایه سبه‌ی رۆژ نه‌ده‌بویه مرۆڤێکی به ناوبانگ و دڵسۆز بۆ ئه‌م میله‌ته؟
شایسته تربوو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان له پاڵ کۆچی کاك گۆران ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خاتو تانیای کۆچ کردوو بکردایه . ته‌نها به خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ش هه‌ست بکه‌ن که خه‌ڵک و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان به کۆچی ئازیزانی ئه‌وانیش دڵگرانن، به‌ڵام ته‌واو پێچه‌وانه به شێوه‌یه‌ک خه‌ڵک و ده‌سته‌ڵات و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان کاریگه‌رێتیه‌کی هێند نیگه‌تیڤانه‌یان ده‌بێت که بنه‌ماڵه‌ی کۆچ کردوو بگه‌نه‌ئه‌و بڕوایه وه‌ک چۆن له کاتی زیندوو بوندا ناخوازن ببنه دراوسێ خوا پێداوێک ئاواش نه‌خوازن ته‌نانه‌ت مه‌رگی خۆیان و ئازیزانیشیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی به ناوبانگ و ده‌ست ڕۆشتودا بێت.
ئاخر مردن له‌گه‌ڵ که‌سی به ناوبانگدا له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا جگه له‌وه‌ی مردنه و فه‌نا بونه بۆ یه‌ک جاری پرسه‌که‌شی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان فه‌رامۆشیه تا ئه‌و په‌ڕی په‌رواێزی وفه‌رامۆشی.
بۆیه دوور نیه مرۆڤ گه‌لێک ئاواتیان ئه‌وه بێت گه‌ر مردیشن له‌و ڕۆژه‌دا هیچ سه‌رکرده‌و که‌سێکی به ناو بانگی ئه‌م وڵاته‌م نه‌مرێ و ته‌نها و ته‌نها مردنی خۆیان ئه‌و که‌سانه نه‌بێت که ئاستی ناوبانگیان به هێنده‌ی خۆیانه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆسته‌کایان نه‌بێت به دوو کۆست، ئاخر دوو کۆسته خۆشه‌ویسترین که‌ست بمرێت و که‌س پێێ نه‌زانێت و له کوله‌که‌ی ته‌ڕدا ناو نه‌هێنن.
دوباره‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ کۆچی ناواده‌ی هه‌ر سێ کۆچ کردوو گۆران و لانیا وتانیای کۆچکردوو.
لانیا ئاسۆ محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ دایکیدا تانیا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن له هه‌مان ڕۆژ و له‌ناو هه‌مان ئۆتۆمبیل و به هه‌مان کاره‌سات کۆچی دوایان کرد http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=1477
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
چه‌ند وشه‌یه‌ک وه‌ک پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆم و له کورد و له بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ کاک گۆران.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
مردن....ناوه‌خت ترین میوان و ناکاو ترین ده‌ست که له ته‌مه‌ن ده‌ئاڵێ. خۆ هه‌ر جه‌ند چرکه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بوو به خه‌نده‌وه به‌رنامه‌که‌ی پێشکه‌ش ئه‌کرد و هیوای ئه‌خواست به‌شداربووه‌که به دڵخۆشی و خه‌نده‌وه به‌ره‌و ماڵ بنێرێ....خۆ هه‌ر چه‌ن ساتێ له‌مه‌وبه‌ر بوو زۆربه‌مانی له ده‌وروبه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌که کۆکردبۆوه و ده‌یدواندین. ئاااخ چه‌نێ سه‌یره ئه‌م ته‌مه‌نه عه‌جوله.... چه‌نێ سه‌یره ئه‌م ژیانه پیره....کێ له ئێمه باوه‌ڕ ئه‌کات جارێکی دی گۆران له ده‌وری شاشه‌که کۆمان ناکاته‌وه و جارێکی تر ته‌له‌فزیۆنه‌کانمان به گۆران شادمان ناکه‌نه‌وه؟ ئه‌ی خودایه ئه‌مه چییه ئه‌م مه‌رگه؟ هێشتا زوو بوو.... له کوێوه ئه‌م مه‌رگه ناوازه‌یه هات و یه‌خه‌ی خه‌نده‌کانی تۆی گرت؟ له کام کوچه‌ی ئاسمانه‌وه ئه‌م مه‌رگه بێ به‌زه‌ییه ڕا‌سپێردرا بێت و له ته‌مه‌نه لاوه‌که‌ی تۆ ژیان بۆ خۆی دروست بکات؟ ئااااخ خودایه.....چ ئه‌سته‌مه گه‌یشتن له‌م مه‌رگه.
نازانم به چ وشه‌یه‌ک خه‌می خۆم بۆ ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌ربڕم و چۆن له‌ده‌ستدانی ئه‌م بێژه‌ره بوێره‌ی گه‌له‌که‌مان پێناسه بکه‌م. من تا ئێستا باوه‌ڕ ناکه‌م گۆران به‌ره‌و ئاسمان ڕێی گرت و ئێمه‌ی جێهێشت. من له کۆتایی نوسینی بابه‌تێکدا بووم ده‌رباره‌ی به‌رنامه جوانه‌که‌ی کڵاوێن و به نیازی بڵاوکردنه‌وه‌ی بووم، من گشت ڕۆژێ سه‌یری به‌رنامه‌که‌م ده‌کرد و توانا و بوێری و به‌هره‌ی کاک گۆران زیاتر خۆیان به من و به هه‌مومان نیشان ئه‌دا......ئێستا چۆن له پڕ باوه‌ڕ بهێنم به‌وه‌ی گۆران ده‌ستی له ده‌سته مردووه‌کانی ئه‌م مه‌رگه بێ مروه‌ته ئاڵاندووه؟ چۆن هه‌ناسه‌کانی ماڵئاواییان له شیبای وڵات کردووه؟
مه‌رگی کاک گۆران ته‌نها جێی ماته‌مینی و خه‌م بۆ خانه‌واده‌که‌ی و که‌ناڵی کوردسات نییه، به‌ڵکو خه‌مێکه له دڵی هه‌موو بینه‌رانی کوردساتدا ده‌ڕوێت و وه‌رینیشی فره ئه‌سته‌مه.
من به‌ناوی خۆم و گشت کوردێکی به شه‌ره‌فه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خۆمان و که‌ناڵی کوردسات و خانه‌واده‌ی ئه‌رژمه‌ندی کاک گۆران ده‌که‌م و هیواخوازم به‌هه‌شتی به‌رین جێی خه‌نده و هه‌نگاوه‌کانی دونیاکه‌ی تری بت.
هۆڵندا
|