٣\٦\٢٠١٠
گۆڕان و پارتی
دیموکراتی کوردستان، هێڵی سوور و سنووری هاوبه‌ش!
- له په‌راوێزی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به تیرۆکردنی سه‌رده‌شت
عوسمان -

سامان که‌ریم
پاش کپ بونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به ڕفاندن‌و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسمان، پاش ئه‌وه‌ی که لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ریه‌ک‌و له ڕوانگه‌ی
خۆیه‌وه به‌شداریکرد له ململانێیه‌کی سیاسی- پراتیکیدا له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌م ڕوداوه‌دا. پاش ئه‌وه‌ی که ململانێ سیاسییه‌کان له‌نێوان هێزو
حیزبه جیاوازه‌کاندا گه‌یشته بارێکی توند ئامێز‌و هه‌ڕه‌شه‌کردنه‌وه
و له و چوارچیوه‌یه‌شدا خه‌لکی کوردستان ناره‌زایه‌تی خویان ده‌ربری،
ئیستا کاتی ئه‌وه‌یه به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م روداوانه‌دا بچینه‌وه
و لیکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین تا ده‌رس و ته‌جه‌ربه‌کانی بۆ خه‌باتی
داهاتوو به‌ده‌سته‌وه بگرین. ئه‌م ووتاره هه‌ولیکه له‌م راستایه‌دا.
ماوه‌ی 20 رۆژ زیاتره سه‌رده‌شت له نێوماندا نه‌ماوه، ئه‌م ماوه‌یه
ماوه‌یه‌کی که‌م نییه بۆ مه‌مله‌که‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و
ده‌سه‌لاته‌که‌ی بۆئه‌وه‌ی تاو‌انبارانیان ئاشکرا بکردایه‌و بیاندایه‌ته
داداگایه‌کی ئاشکرا‌و راستیه‌کانیان بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکردایه به‌لام
ئه‌مڕۆ 24.ئایار وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت که
لیکۆلینه‌وه له‌که‌یسی سه‌رده‌شت هه‌نگاوی باشی بڕیوه و ئه‌مه له‌کاته‌کدایه
که‌هه‌موو ئه‌م راگه‌یاندنانه هیچ هه‌نگاویکی رۆشن نیشان نادات که
پارتی و وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی ده‌یه‌ویت به‌کرده‌وه تاوانباران
ئاشکرابکاو به‌رائه‌تی خۆی بسه‌لمینیت. به‌پیچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌م
قسانه بۆ چاوبه‌ستی خه‌لک و دامرکاندنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانه.
به‌لام له‌مباره‌وه پارتی دیموکرات قسه‌ی کردوه، به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی
سیاسیی پارتی دیموکرات وه‌لامێکه به ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌لام به‌هۆی
هه‌ڕه‌شه له هێزیکی دیکه‌وه، له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و به‌دیاریکراوی
سه‌رکرده‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له گشت کۆمه‌ڵگا
به‌ڵام به‌هۆی پۆستی" به‌رید"ی گۆڕانه‌وه، هه‌ره‌شه‌یه‌که له‌گشت
ئازادیخوازی‌و پیشکه‌تنخوازی‌و ئازادییه‌ک به‌لام له ڕیگای
ناونیشانێکی هه‌ڵه‌وه. به‌یانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی هه‌م دژایه‌تیه‌کی
قوڵه له‌َکه‌ل حه‌قیقه‌تدا، هه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ری‌دا، ئه‌گه‌رچی
بۆ کورت ماوه‌ش بێت، ئه‌مه واقعیه‌تی تاڵی ئه‌مڕۆی هه‌لومه‌رجی
کوردستانه. هه‌لومه‌رجێک که ڕۆشنبیرانی کۆنه‌په‌رست ته‌پڵی بۆ لێده‌ده‌ن‌و
پێ‌یان وایه گۆڕانێک به‌قازانجی ئازادی یان ته‌نانه‌ت دیموکراسی
ڕۆژئاوایی ڕیچکه‌ی گرتوه.
په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر جێ هێمن تر، بوو، به‌لام
هێڵه‌رناکترو هه‌ڕه‌شه ئامیز تره له به‌یانه‌که‌ی مه‌کته‌بی
سیاسیی پارتی. په‌یانه‌که سه‌ڕه‌رای هه‌موو کۆنه‌په‌رستی‌و دواکه‌وتوییه‌ک
که ئه‌م حیزبه پێیده‌ناسرێته‌وه هاوکات روی له‌و ئامانجه‌بوو که‌مه‌کته‌بی
سیاسی له‌و رق‌و توره‌ییه ده‌رباز بکات که‌خه‌لک به‌ره‌مبه‌ر به هه‌ره‌شه‌و
گوره‌شکانی هه‌یان بوو. به‌لام ناوه‌رۆکی به‌یانه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی رووی له‌وهیه که شه‌ری خۆی له‌گه‌ل خه‌لک له‌ریگای روبه‌روبونه‌وه
له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی گۆران‌دا به‌ریته پیشه‌وه.
بانگه‌وازی بارزانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌تره به زمانی شیرین به
قه‌وڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به زمانی "گوڵ"! هه‌ڕه‌شه‌ی " به‌زاندی
هیڵه‌سوره‌کانه" به‌بێ ئه‌و ناوی بهێنێ، پێمان ده‌ڵێت "... له
پێناویان‌دا پێویستیمان به یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی و هه‌ستکردن به
به‌رپرسیارێ‌تی مێژوویی هه‌یه. مه‌ترسی و پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی
بارودۆخی عێراق به گشتی و کوردستانه به‌تایبه‌تی. به‌رزانی پێمان ده‌ڵێت
که‌پێویستیمان به وریایی و هاوده‌نگی هه‌یه." و"به‌رپرسی یه‌که‌م له
ئاسایشی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی
هه‌رێمه .... ێگه ناده‌ین هیچ که‌س و لایه‌نێک مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان
دروست بکات.".
به‌م پێیه باسی بارزانی باسی "مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌زمونه‌که‌یان"
ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا وه بۆ سه‌ر هه‌موو
ئه‌و ئینسانانه‌ی که له‌کوردستاندا ده‌ژین‌و تینوی ئازادی‌و پێشکه‌وتنخوازین،
تینوی یه‌کسانیین، دژی تیرۆو ڕفاندن‌و خوازیاری "ئازادی بێقه‌یدو
شه‌رتن"، تینون بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و ئابوری‌و
فه‌ردی‌و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی خۆیان.. چونکه "مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زمون"
ده‌کریت له‌به‌رانبه‌ردا بۆ نمونه" داواکردنی به‌رزکردنه‌وه‌ی کرێ"
له لایه‌ن کرێکارانه‌وه، به‌رزبکرێته‌وه له لایه‌ن بارزانی یان سه‌رۆکی
حکومه‌ته‌وه، چونکه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دارانی جیهان‌و
کۆمپانیاکانیان ڕونه‌که‌نه کوردستان‌و سه‌رمایه‌کانیان وه‌به‌رنه‌هێنن.
یان له‌به‌رانبه‌ر داواکاری " بیمه‌ی بیکاریدا"، مه‌ترسی هه‌یه بۆ
سه‌ر " بودجه‌و نه‌فقه‌ی دسه‌لاتداران" یان له‌به‌رانبه‌ر خواستی
جیایی دین له ده‌سه‌لاتدا"باسی ده‌وڵه‌ت له مه‌مله‌که‌تی
کوردستاندا نییه له‌سایه‌ی سه‌ری حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌وه"
. بۆیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه‌دا سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان چۆک داده‌دات.
به‌لام خالێکی دیکه‌ی بانگه‌وازی بارزانی ئه‌وه‌یه که به‌وێنه‌ی
ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ڕێنوینی لایه‌نه‌کان ده‌کات ومه‌به‌ست
له" گۆڕانه" پێ‌یان ده‌لێت: وه‌رن ئه‌زمونه‌که‌مان له مه‌ترسیدایه
ئَیوه‌و ئازادی گوجا مه‌رحه‌با، به‌مانایه‌کی دیکه ده‌یانهێنیته‌وه
سه‌ر ڕیگای ڕاستی خۆیان. له‌دوای بانگه‌وازی بارزانی یه‌وه گۆڕان
کپ ده‌بێته‌وه‌و چالاکی نامێنێت له‌گه‌ڵیدا ناڕه‌زایه‌کان کپ ده‌بنه‌وه.
خاڵی هاوبه‌شی پارتی‌و گۆڕان خۆی ده‌کات به په‌رله‌ماندا‌و له
ژیر ناوی بانگهێشتی چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌منی‌دا ده‌یانه‌وێت کلاوێکی
باش بخه‌نه سه‌ر هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که خوازیارن راستی ئه‌م
تیرۆرکردنه بزانن، به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بانکهێشت ده‌کریت.
ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه که هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره
ئاگاداری هیچ شتێک نییه، گاڵته‌جاری‌و خۆش باوه‌ری دروستکردنێکه له
عه‌قلیه‌تی دانیشتوانی مه‌مله‌که‌تی بێ وولاتدا.
به‌لام ئه‌مه چۆکدادانی یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه نییه، له‌به‌رانبه‌ر
پارتی و سه‌رۆکی پارتی دا به‌ڵکو پێشتر له‌کاتی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
7ئازاردا بینیمان که چۆن له‌به‌رانبه‌ر ڕاگه‌یاندنی بارزانی‌دا له
هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی که "پێشمه‌رگه میلیشیا نییه" چۆکی داداو ته‌سلیم
بوو. ته‌سلیم بونی سه‌رکردایه‌تی گۆڕان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌سائیله‌ندا"
ئه‌م هێڵه سورانه‌ی بارزانی‌دا" ته‌سلیم بونێکی ترس ئامیز نییه، وه‌ته‌نانه‌ت
له ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ر نییه له نیوان هه‌ردوو میلیشیاکانیاندا..
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هۆکاریک بن، هۆکاری سانه‌وین. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی
سه‌رکردایه‌تی گۆڕان هاوبه‌ش بونه له‌گه‌ڵ هیڵه سوره‌کانی پارتی‌و
بونی سنوری هاوبه‌شی ئه‌م دووهێزه نیشان ده‌دات له ئاستی سیاسیی‌و
به‌رنامه‌یی‌و ئیسترتیژیدا له چوارچیوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا،
سه‌ڕه‌رای بونی خیلاف له‌نیوانیاندا له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی‌و
میکانیزمی بردنه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ت.
هیڵی سوری هاوبه‌شی نێوان پارتی و سه‌رکردایه‌تی
گۆڕان!
هێڵه سوره‌کانی پارتی دیموکرات‌و بارزانی له ئاستی گشتی‌دا هێله
سوره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیین، "پێگه‌ی گورد، سنوری
کوردستان، ئالای کوردستان، پاراستنی ئه‌زمونی کوردستان، پێشمه‌رگه،
دینی ئیسلام، سرودی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ...." به‌لام له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا
سه‌رکردایه‌تی گۆڕان هاوبه‌شه له‌گه‌ڵیدا، هیچ یه‌کیک له‌م سنور‌و "مقه‌ده‌ساتانه
" نییه که گۆران بتوانیت لێ‌ی لابدات‌و بازی به‌سه‌ردا بدات، له
کۆکردنه‌وه‌ی مه‌لاو قورئان خوینه‌کانه‌وه بگره تاده‌گاته ئه‌وه‌ی
که "پێشمه‌رگه میلیشیا نییه" وه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که له‌به‌غدا
"پێگه‌ی کورد" به‌هیز بکات واته پێگه‌ی حیزبه کوردییه‌کان‌و به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌وره سه‌رمایه‌دارانی ئه‌هلی‌و حیزبی به‌گۆرانیشه‌وه.
گۆڕان‌و پارتی مه‌سه‌له‌یانه که پیگه‌ی کورد له به‌غدا به‌هیز
ببێت، واته فیدرالیه‌ته‌که‌یان تۆکه‌مه‌تر بێت، جا با خیلافیان هه‌بیت
له‌سه‌ر میکانیزمه‌که‌ی، هه‌ردوکیان ئاینی ئیسلام وه‌ک پایه‌یه‌ک له‌ده‌ستور
ده‌بینن به‌ده‌ستوری کوردستانیشه‌وه، هه‌ردوکیان خاوه‌نی میلیشیای
پێشمه‌رگه‌ن، جیاوازی‌یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رکردایه‌تی گۆڕان پاره‌و
موچه‌ی میلیشیاکه‌ی له گیرفانی یه‌کێتی ده‌دات‌و پارتی خۆی سه‌رفی
ده‌کات...
به‌لام هاوبه‌ش بوونی ئه‌م دووهێزه له هیله سوره‌کاندا له بناغه‌وه
په‌یوه‌ندی هه‌یه به به هاوبه‌ش بون له قولایی ئیستراتیژی سیاسی
نیوان هه‌ردوکیاندا وه‌کوو دووهێزی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی.
ئیستراتیژیه‌که یه‌که‌میان: فیدرالیه‌ته وه دووه‌میان: که‌رکوکه.
سه‌ڕه‌رای هه‌ر جیاوازییه‌ک هه‌یان بێت له په‌یوه‌ند به‌فیدرالیه‌تی
کوردستان‌و سنوری کوردستان‌و هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ند به گه‌رکوک‌و
مادده‌ی 140... له‌سیاسه‌تدا هاوبه‌شن به‌لام میکانیزمی به‌ڕیوه‌بردنیان
جیاوازه، شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدادا
جیاوازه، ئه‌وانه‌ش فۆرمن نه‌ک ناوه‌رۆک‌و جیاوازی سیاسی بنچیه‌یی.
بۆیه جاریک سه‌رکردایه‌تی گۆڕان له به‌رانبه‌ر " پێشمه‌رگه میلیشیا
نییه" ته‌سلیم ده‌بیت‌و فزه له‌خۆی ده‌بڕیت‌و له‌وه‌ش زیاتر پاکانه
ده‌کات که وایان نه‌گوتوه، و وێنه کۆنه‌کانی تاڵه‌بانی نیشان ده‌ده‌ن
که ئه‌ویش پێش چه‌ندین ساڵ هه‌مان قسه‌ی کردوه. جاریکی دیکه له
به‌رانبه‌ر "مه‌ترسی ئه‌زموندا" سه‌رکردایه‌تی گۆڕان واز له " ئاڕه‌زایه‌تی
" خۆی ده‌هێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌هۆڵی په‌رله‌ماندا، هۆلێک که کۆمه‌لێک
فه‌رمانبه‌ری حیزبی تیدایه‌و موچه‌یه‌کی باش وه‌رده‌گرن، ئه‌مه هه‌موو
ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌زگایه ده‌گرێته‌وه بۆیه باشترین شوێنه بۆ
دانوسان‌و مساومه کردن‌و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ک له
ناوه‌ڕۆکی واقعی خۆی.
ناڕه‌زایتییه‌کان و حیزب و بزووتنه‌وه‌کان!
ناڕه‌زایتییه‌کان له‌به‌رانبه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتدا ناڕه‌زایه‌تییه‌کی
حیزبی بوون پڕ به مانای ووشه‌که. هه‌ڵچونی شاری‌و جه‌ماوه‌ری نه‌بون،
ناره‌ِزایه‌تی خۆرسک‌و عه‌فه‌وی نه‌بوون ناڕه‌زایه‌تیه‌ک نه‌بون که
خۆینی کۆمه‌لگاو رق‌و توڕه‌ی کۆمه‌لگای له‌ناخه‌وه هێنابێته ده‌ره‌وه‌و
خستبێتیه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و زانکۆکانی کوردستان. کۆمه‌ڵگای
کوردستان تا ئێستا به کوتانی ده‌رزی دژه تیرۆر نه کوتراوه، هه‌ر
بۆیه ئیمه شاهیدی خۆپیشاندانی کرێکاران‌و کاسبکاران وه فه‌رمانبه‌ران‌و
مامۆستایان نه‌بوین له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا، ئیمه
ته‌نها شاهیدی ناڕه‌زایه‌تی خویندکاران‌و توێژی ڕۆشنبیران بوین. ئه‌مه
یه‌کیک له خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی
که وه‌لامێک بوو پارتی و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌راسان کردبوو.
ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ڕاسته‌وخۆ به ئه‌مری حیزب‌و لایه‌نه حیزبیه‌کان
ده‌جولان و هه‌ریه‌ک له حیزبه‌کان له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا
به‌شداریان کرد له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا.. به‌لام لایه‌نی دیار‌و به‌رچاو
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون به‌تایبه‌ت
له‌ده‌ره‌وه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی نه‌خشێکی زیاتری هه‌بوو،
له هه‌موو شاره‌کانیش هێزێکی دیار بوو. به‌لام چه‌ندین هیزو لایه‌نی
دیکه‌ش هه‌ریه‌ک به‌پێ به‌ژزه‌وه‌ندی خۆی به‌شداری کرد له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا
تا ده‌گاته یه‌کگرتووی ئیسلامیش. به‌لام ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون
له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا سه‌ر به گۆڕان یان حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی‌ن یان لایه‌نه‌کانی دیکه بوون؟! دیاره نا. ئه‌وه واقعیه‌تی
هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌که که دێته سه‌ر شه‌قام‌و خه‌لکی پێوه په‌یوه‌ست
ده‌بێت به مۆتیڤی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش‌و جولاندنی ویژدانی خۆی..
جا پۆزه‌تیڤ یان نه‌گه‌تیڤ. له‌م باره‌ی سه‌رده‌شتدا په‌یوه‌ست بوون
به ناره‌زایه‌تیه‌کانه‌وه باریکی پێشکه‌وتنخوازی‌و پۆزه‌تیڤی هه‌بوو،
که ئینسانه ئازادیخوازه‌کان له ڕوانگه‌ی هه‌ست کردن به به‌رپرسێتی
کۆمه‌لایه‌تی خۆیانه‌وه هاوبه‌شیان تیدا کرد.
بزواندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و ڕیکخستنی‌و به‌رده‌وام بونی کارێکی
حیزبی بوو وه به ڕینوینی حیزبی ده‌چوه پێشه‌وه. ئه‌مه واقعیه‌تی
ئه‌مڕۆی کوردستانه. به‌لام له‌هه‌مانکاتدا نیشانه‌یه‌ک له ئاست‌و خه‌باتی
بزووتنه‌وه چینایه‌تی نیوان کرێکار‌و بورژوازی نیشان ده‌دات. ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆشن مه‌رامی هێزیکی بزووتنه‌وه
کوردایه‌تی " گۆڕان" ئاشکرا ده‌کات که ده‌یه‌وێت به کۆکردنه‌وه‌ی
خه‌لک له هه‌موو چین‌و توێژه‌کان به چه‌پ‌و راسته‌وه به کۆنه‌په‌رست‌و
پێشکه‌وتنخوازه‌وه به موته‌مه‌دن‌و و دواکه‌وتوه‌و له خۆی کۆبکاته‌وه‌و
وه‌ک هێزێکی پۆپۆلیستی ورده بورژوازی ئالای " ئازادی" یه‌کی بێ
ناوه‌ڕۆک به‌رزبکاته‌وه به‌مه‌ش، واته به‌هۆی هیزی خه‌ڵکه‌وه
ململانێ‌ی خۆی له‌ئاست نه‌یاره سیاسیه‌کانی‌دا، پارتی‌و یه‌کیتی
به‌رێته پێشه‌وه.
به‌لام خواستی "گۆڕان" یان دروست بلێم سه‌رکردایه‌تی گۆڕان خواستێکی
کرچ‌و کاڵ و ناته‌واو بوو " که خواستی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ی " بوو وه‌هه‌م
سه‌رکردایه‌تی گۆڕان له‌ئاستی ئاشکرادا خۆی نه‌کرده خاوه‌نی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ده‌کرد به به‌رۆکی ژماره‌یه‌ک
له ڕۆنامه‌نوس‌و سه‌رنوسه‌رو چالاکه‌وانه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی، که
ئه‌مه‌ش مانای دیارکراو سیاسی خۆی هه‌یه. به‌لام تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
زۆر له ئاستی خواستی " ئازادی ڕۆنامه‌گه‌ری" به‌رزرترو بالاتره.
خواستێک که پێویسته وه پێویست بوو ناڕازیان به‌رزیبکه‌نه‌وه وه
بناغه‌ی ئه‌وه بێت که تیرۆرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شته‌کان بنه‌بڕ بکات
یان لایه‌نی که‌م له‌ئاستی کۆمه‌لایه‌تی‌دا هه‌موو مقه‌ده‌ساته نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئاینی‌و حیزبییه‌کان به‌تاڵ بکاته‌وه" خواستی ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی
سیاسییه" ئه‌و خواسته‌ی که مه‌لا به‌ختیار بێ بیرکردنه‌وه توانجی
لێده‌کات‌و نه‌زانانه باسی لێوه ده‌کات.
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ندێکی هیجگار بچوکی یاسای ئازادی
سیاسییه یان ده‌بێت وا بێت. سه‌رده‌شت له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کوژراوه که
گوایا هێڵی سوری یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری پێشێل کردوه، کوشتنی
سه‌رده‌شت له بناغه‌وه په‌یوه‌ندی به ئازادی بیر‌و راوه هه‌یه،
به خه‌یاڵ و خولیا‌و ئاره‌زوویه‌کی واقعی‌یه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه
که له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وه گۆڕاندا جێگای
نابێته‌وه... په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌رکوتێکی 20 ساڵه‌ی نه‌وه‌ی
نوێ‌ی کۆمه‌ڵگاوه، سه‌رکوتی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و کۆمه‌لایه‌تی‌و
فه‌ردی‌و مه‌ده‌نی، له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیدا.
گۆڕان‌و گۆڕانخوازان، جیاوازییه‌ک!
له نێوان سه‌رکرایه‌تی گۆڕان‌و گۆرانخوازاندا که سه‌ر به‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌ن جیاوازییه‌ک هه‌یه، ئه‌م جیاوازییه ده‌مینێت تا
ئه‌وکاته‌ی که سه‌رکردایه‌تی گۆڕان خۆیان وه‌ک حیزب یان
رێکخراوه‌یه‌ک ڕێکده‌خه‌ن. بۆیه من له‌م وتاره‌دا تا پێم کرابێت ناوی
سه‌رکردایه‌تی گۆڕانم بردوه، چونکه له‌وانه‌یه هه‌رزان که‌سی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه به خواستی سیاسی و بۆ پارێزگاری له ئازادی
سیاسی‌و دژی گه‌نده‌ڵی‌و... هاتونه‌ته مه‌یدان رقوتوڕه‌یی خۆیان
له هه‌ردوو حیزبی بالا ده‌ستی کوردستان‌و له‌وانه پارتی له
ڕیگای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ر ده‌بڕن. ئه‌مه واقعیه‌تێکه که
هه‌یه.
گۆڕان که ناوی خۆی ناهێنی‌و وه‌ک خاوه‌نی به‌شێک له
ناڕه‌زایه‌تییه‌کان خۆی ڕاناگه‌یه‌نێت، کۆمه‌لێک گۆڕی سیاسی
گه‌وره‌و دژایه‌تی نێویی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی له پشته. شه‌ری
سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌ری خه‌ڵک و خواسته‌کانی خه‌ڵک
نییه، شه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئازادی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ئازادی
ڕۆنامه‌گه‌ی نییه، شه‌ڕی خۆشگوزه‌رانی‌و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری
نییه، شه‌ڕی یه‌کسانبونی ئینسانه‌کان نییه له به‌رانبه‌ر یاسادا،
هه‌ر بۆیه سه‌رکردایه‌تی گۆڕان پێویستی به‌وه نییه که خۆی به
دواکارییه‌ک بچوکی وه‌گ " ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریشه‌وه" نیشان بدات
ئه‌مه بناغه‌ی سیاسی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه که گۆڕان دیاریکردوه بۆ
ئه‌وه‌ی ناوی خۆی به ئاشکرا نه‌خاته پشت ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه. دیاره هۆکاری دیکه هه‌ن له چه‌شنی
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی حیزبی‌و په‌یوه‌ندی نێو حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گه‌ڵ
پارتی دا.. به‌لام ئه‌وانه هۆکاری سانه‌وین.
به‌لام کاتیک بۆ نانبڕینی چالاکوانه‌کانی خۆی که نانیان ده‌بڕیت
وانییه، ده‌یکات به‌هه‌را به‌ناوی خۆیه‌وه که‌مپین ده‌کات له
ناوه‌و ده‌ره‌وه، وه که‌یسه‌که‌ی ده‌دات به په‌رله‌مان‌و سه‌رۆکی
هه‌ریم وله‌مباره‌وه ته‌واوی سه‌رکرده‌کانی گۆڕان قسه‌ده‌که‌ن، ئه‌م
که‌یسه که‌یسی داخراوی حیزبی خۆیانه‌و په‌یوه‌ندی نییه به
خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه له
لاوانه‌وه بگره تا کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش‌و ئاواره‌و بیکاران‌و
کرێکارانی وولاتانی دیکه له کوردستان. به‌لام له‌واقعیه‌تی نوێ‌ی
ئه‌مرۆی کوردستاندا که کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ته‌واوی‌و به‌زه‌قی
دابه‌ش بوه به‌سه‌ر دوچینی گه‌وره‌ی کۆمه‌لایه‌تی‌دا کرێکار‌و
بوررژوازی، سه‌رمایه‌دارانی گه‌وه‌ره‌و کۆمپانیا گه‌وره‌کانیان
له‌لایه‌ک‌و پرۆلیتاریا له لایه‌کی دیکه‌وه.
بزووتنه‌وه یان حیزبیک ده‌کریت له نیو چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیدا له‌دایک ببێت‌و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌وه بێت، که فه‌سادی
که‌متر بێت، ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت‌و حیزبه‌که‌ی بڕێک که‌متر تیک ئالا
بن... به‌لام هیچ هیزو بزووتنه‌وه‌یه‌کی بورژوازی ناتوانێت
ئالاهه‌ڵگرو لایه‌نگری ئازادییه سیاسیه‌کان بێت له‌کوردستاندا، هیچ
هیزو بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی نیو ریزی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
ناتوانێت له‌گه‌ڵ دابینکردنی بیمه‌ی بێ‌کاری گونجاو دابیت بۆ بی‌کاران
" تۆڕی خیره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان نالێم ئه‌وه ێه‌ده‌قه‌یه بیمه‌ی
بێ‌کاری نییه"، ناتوانێت له‌گه‌ڵ دیاریکردنی لایه‌نی که‌می
کرێیه‌کدا بێت که باش بژیه‌تی گونجاو بۆ خیزانی و سفره‌ی کرێکاران
دیار بکات...
ئه‌م دووخاڵه دژایه‌تی گه‌وره‌ی نێوان گوڕانخوازان‌و سه‌رکردایه‌تی
گۆڕان نیشان ده‌دات. هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پیدا ئه‌م دژایه‌تییه درێژه
ده‌کێشێت تاکو گۆڕان خۆی ده‌کات به حیزبیک یان ڕیکخراوێک. هه‌ر ئه‌م
دژایه‌تیه‌ش یه‌کێکه له‌و گرفت‌و کۆسپانه‌ی که له‌به‌رده‌م
ئالوگۆڕی گۆڕاندان بۆ حیزبێکی سیاسی دیاره له‌گه‌ڵ چه‌ندین هۆکاری
تردا که لیره‌دا جێگای باس نیین.
تیرۆری سه‌رده‌شت و وانه‌یه‌کی گه‌وره:
ئه‌و که‌سانه زۆر که‌من که له‌دوای مردنیان، ده‌بنه ره‌مزو
قه‌زیه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌لایه‌تی ده‌بزوێنن. سه‌رده‌شت یه‌کێکه
له‌وانه. تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت دوو ئاگاداری یان دوونامه‌ی
به‌په‌له‌ی ئاراسته کرد، یه‌کێکیان بۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌وی دیکه‌یان بۆ
ده‌سه‌لاتداران. به کۆمه‌ڵگا ده‌ڵێت: له‌مه‌مله‌که‌تی ئیمه‌دا
ده‌سه‌لات هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به خه‌ڵکه‌وه نییه، ئه‌و له "
به‌هه‌شتی شار‌و کۆمپانیاکانی کۆڕه‌ک‌و فامیلی فه‌ن‌و کۆشکه‌کانی
سلاح‌الدین‌و فیرعه‌وناوی سلێمانی‌و کارگه‌کانی چیمه‌نتۆی
تاسلوجه‌و بازیان‌و کۆمپانیای کۆنکرێتی هه‌ولیر..."دا خه‌ریکی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌تی، وه‌ک کۆمپانیه‌کی ئه‌منیش میلیشایی
خۆی هه‌یه‌و ده‌یژیه‌نێت، به‌ئه‌مری سه‌رۆکی کۆمپانیاش، میلیشیا
ئاماده‌یه نه‌ک تیرۆر بکات به‌ڵکو کۆمه‌ڵکوژی بکات. له‌چه‌شنی
کۆمپانیای بلاک ۆته‌ر به‌لام له کوردستاندا. ئه‌و نامه‌یه پێما
ده‌ڵیت ته‌واوی باس‌و ئیدعای یاسا‌و ریساو دیموکراسی هه‌ر ئه‌وه‌یه
که ده‌یبینن یانی تیرۆرکردنی ئینسان له‌سه‌ر ئازادی بیر‌ورا وه
ته‌نانه‌ت له‌سه رلێدانی خه‌یاڵو خولیایه‌کی به‌رحه‌ق" ئاگادار بن
خه‌یاله‌کانتان نه‌نوسنه‌وه".
هه‌روا به ده‌سه‌لاتداران ده‌ڵێت، ئیوه ئینسان کوژن، به‌لام نه‌وه‌ی
نوێ ناتوانێت تاسه‌ر ئه‌م تاوانه قبوڵ بکات.
ڕیگایه‌ک که ده‌بێت بگیرێته به‌ر ئاسۆیه‌ک که ده‌بێت له پێش
کۆمۆنیسته‌کان‌و گشت ئازادیخوازان‌و یه‌کسانیخوازو پێشکه‌وتنخوازان‌و
گشت ئه‌وانه‌ی دژی تیرۆن ببێت، ڕیگای به‌رده‌وامی خه‌باته نه‌ک
ته‌نها له پێناو گه‌یشتن به‌حه‌قیقه‌ت له تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتدا
که حه‌تمه‌ن ئه‌وه ئامانجێکی گرینگ‌و گه‌وره‌یه، به‌لام
له‌هه‌مانکاتدا نه‌سره‌وتن تا گه‌یشتن به به‌دێهینانی " ئازادی
بێه‌قه‌یدیو شه‌رتی سیاسی له کوردستان وه‌کو یاسایه‌ک که ئاماده
نه‌بیت ملکه‌چی هیچ مقده‌ساتێکی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و حیزبی
بێت... بژی سه‌رده‌شت.
zaryak@yahoo.com
|